"an independent online kurdish website

 هێرش بۆ سەر قەندیل، تەنیا نابێتە هێرش بۆ سەر پ ک ک و  هێرشە بۆ سەر کورد بە گشتی، هێرش بۆ سەر کوردستان لە کەرکوکەوە دەستی پێکردو،

دواتر عەفرین و ئەمجارە بە بەهانەی پ ک ک هەوڵی هێرش بۆ سەر کوردستان دەدرێ و دوژمنەکانمان هەمیشە یەکگرتوون لە بەرابەر کورد و  هێزە کوردیەکانیش بەداخەوە زۆر لێک دوورن و یەکدنگیان نیە.

 

ئەسەدی دەڵێت “حکومەتی عێراق لەگەڵ تورکیا هاوئاهەنگی دەکات لەبارەی چارەسەکردنی بوونی نایاسایی پارتی کرێکارانی کوردستان و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی نێو خاکی عێراق و حەشدی شەعبی بەشێک دەبێت لەو چارەسەرکردنانە”.

گروپە چەکدارەکانی دیکە هەر هەمان حیزبەکانی رۆژەڵاتی کوردستانن .

 

دەقی هەواڵ لە روداو:

 

حەشدی شەعبی: بەشێک دەبین لە چارەسەری کێشەی پەکەکە لە عێراق

ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی حەشدی شەعبی

رووداو-هەولێر

گوتەبێژی حەشدی شەعبی رایدەگەیێنێت، حەشدی شەعبی بەشێک دەبێت لە هاوئاهەنگیکردنی حکومەتی عێراق لەگەڵ تورکیا لە رووبەڕبوونەوەی پەکەکەدا.

لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی حەشدی شەعبی رایگەیاند، “بەپێی یاسا حەشدی شەعبی بەشێکە لە دامەزراوەی ئەمنی و سەربازیی عێراق، حکومەتیش مامەڵە لەگەڵ هەر هەوڵێک دەکات لەبارەی بوونی ئەو گرووپە چەکدارانەی کە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە عێراق و وڵاتانی ناوچەکە، کە ئەوەش کارێکە بەپێی دەستووری عێراق رەتدەکرێتەوە”.

ئەسەدی دەڵێت “حکومەتی عێراق لەگەڵ تورکیا هاوئاهەنگی دەکات لەبارەی چارەسەکردنی بوونی نایاسایی پارتی کرێکارانی کوردستان و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی نێو خاکی عێراق و حەشدی شەعبی بەشێک دەبێت لەو چارەسەرکردنانە”.

ئەحمەد ئەسەدی راشیگەیاند “ئەو ناوچەی درێژدەبێتەوە لە نێوان عێراق، سووریا و ئوردن، پێویستی بە چارەسەرکردنی ریشەیی هەیە، گرنگترین کار پچڕانی هێڵی کۆمەک و گەیاندنیەتی بە گرووپە چەکدارەکان”.

ماوەیەکە سوپای تورکیا بۆردوومان و چالاکییە سەربازییەکانی دژی پەکەکە لە باشووری کوردستان زیاتر کردووە. تورکیا دەیەوێ چەند بنکەیەکی سەربازیی نوێ لەسەر سنوورەکانی باکوور و باشووری کوردستان دروستبکات. هاوکات داواش لە عێراق دەکات پەکەکە لە شنگال دەربکات و دەڵێت، ئەگەر بەغدا ئەوە نەکات، هێرشدەکاتە سەر شنگال.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی