"an independent online kurdish website

پەیامێکە و پێشکەشە بە هەموو ئەو لایەنانەی کە بروایان بە یەکڕیزی هەیە بۆ گەیاندنی کوردستان و کورد بە مافی نەتەوەیی و مرۆڤایەتی و هەرچی شیاوی مرۆوایەتییە و لەو پێناویشدا هەردەم کار دەکەن.

hama-hari-02

لە ئاسانەی دەرکی هەر باخ و چیمەنێکم دا.
هەر گوڵێکی پەرژین بوو دەوری و لێم ڕووانی
چوومە لای هەر دەشت و نزار و کانیاوی کوێستان و ئاو و رووبارێ
لە باڵای هەر نەمام و دار سەروێکم رووانی
وەدووی هەر سووار سووار چاکی بیر و ئەدەب کەوتم
رووم کردە هەر ئاوەدانیی و ماڵێکی کورد
ووچانم لە تەنیشت هەر پاڵە و ڕەنجدەر وشووانێکی سووری هاوین دا
رووانیمە هەر قوتابخانەیەکی کە مامۆستای کورد و قوتابیانی سروودی ،
ئەرەقیب هەرماوە قەومی ( نەتەوەی ) کوردزبانیان بەیەکدەنگی دەخوێندەوە
فرمێسک و خوێن و هیوایەکی کە جەوهەر ویژدانی ئەم کوردستانەی سەرنج ڕاکێشاوە
باری خۆزگەی هەر شاعیرێکم لێ دەڕوانیی
لە مێژووی کوردم گەلێک کە گویێ لێ بوو
چی قورینگ بوون بەیەکدەنگ و ئاواز ئێوارە کاتی نان خووانێک کۆچیان دەکرد
چی زەردەپەڕی هەتاو و هاناو هەنیسک و گوڕ وگاڵ و چیا و پێشمەرگە و کیژ و کوڕی ئەم هەرد و ئاو و ئامانجە بوون
هەموو وتیان ، ئێمە یەکڕیزی و سەربەرزیمان دەوێ ئەی ئێوە چی ؟

حەمە . حەریری

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی