ته‌له‌ڤزیۆنی “حه‌داشوت”ی هه‌واڵی، له زاری به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگری مۆسادی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، سه‌دان كیلۆ دۆكیومێنت و نووسراو و فایلی دیجیتاڵی نهێنی، له باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه، كارمه‌ندانی مۆساد، به ته‌كنیكی جیاواز و نهێنییه‌وه توانیویانه ئه‌و زانیارییانه ده‌ستبخه‌ن و بگوازنه‌وه، له كاتێكدا هه‌واڵگری ئێران، به توندی چاودێرییان ده‌كات.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه پێویستی به ژێرخان و ئاماده‌كاری پێشوه‌خته هه‌بووه له ناو خاكی ئێران، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌ڵگرتنی ئه‌و زانیارییانه‌یان له یه‌كێك له ناوچه پیشه‌سازییه‌كانی شۆرئابادی باشووری تارانی پایته‌خت ده‌ستنیشان كردووه.
دواتریش مۆساد به به‌رده‌وامی چاودێری بنكه‌كه‌ی كردووه، كه ئێرانییه‌كان زانیارییه نهێنییه‌كانییان تێدا هه‌ڵگرتووه له ساڵی 2016.
وه‌ك ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه شوێنه‌كه، ته‌واوی زانیاری و ئه‌رشیڤه نهێنییه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه و چه‌ند جارێك ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بووه، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی هه‌ڵگرتنی زانیارییه‌كان ئاشكرا نه‌بن، به‌ڵام له كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2018، سیخوڕانی مۆساد ده‌ستییان به زانیارییه نهێنی و ورده‌كان گه‌یشتووه، هه‌ندێكیان له‌ناو كۆگایه‌كی تایبه‌تی شوێنه‌كه بووه و دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر شوێنه‌كه و زانیارییه‌كانییان گواستووه‌ته‌وه. ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه باس له‌وه‌ش ده‌كات، له‌و كاته‌وه پرۆسه‌ی ئاڵۆزی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ده‌ستیپێكردووه.
به گوێره‌ی “حه‌داشوت”، به‌ر له‌وه‌ی زانیارییه نهێنییه‌كان ببردرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌رپرسانی ئێرانی هه‌ستیان به بردنی كردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مۆساد توانیویه‌تی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بباته ده‌ره‌وه، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی به شوێن زانیارییه‌كانه‌وه‌ن و به دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی “نیویۆرك تایمز”ی ئه‌مه‌ریكی، كارمه‌ندانی مۆساد چوونه‌ته شوێنه‌كه و به‌ڵگه‌نامه‌كانییان هێناوه، له هه‌مان شه‌ویشدا گواستوویانه‌ته‌وه.
پرۆسه‌یه‌كی بێ پێشینه له مێژووی ئیسرائیل
یسرائیل كاتس، وه‌زیری هه‌واڵگری ئیسرائیل، له باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بێ پێشینه بووه له مێژووی وڵاته‌كه‌ی.
وه‌زیره‌كه بۆ وێبساتی “واینت”ی هه‌واڵی ده‌ڵێت: “كاتێك بیرۆكه‌كه خرایه‌ڕوو، سه‌ره‌تا بڕوام نه‌كرد ده‌توانین كاره‌كه ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام شتێكی بێ پێشینه كرا، ئه‌وان توانیان به سه‌دان كیلۆ به‌ڵگه‌نامه‌ی ره‌سه‌ن و سه‌ره‌كی بهێننه ئێره”.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئیسرائیل ئاشكرای ده‌كات، به‌رپرسانی هه‌واڵگری فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا چوونه‌ته ته‌لئه‌ڤیڤ بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌واڵگری ئیسرائیل وه‌ربگرن، كه له رێگه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌وه ده‌ستیكه‌وتوون، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌پرسی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه هه‌یه.
كه‌ناڵی “10”ی ئیسرائیلیش له زاری ئه‌و به‌رپرسه بڵاویكردووه‌ته‌وه: “ته‌واوی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ئیسرائیل له رێگه‌ی هه‌واڵگرییه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌یانداته هه‌ر سێ وڵاته‌كه، له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان”.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، سیخوڕه‌كانی ئیسرائیل، نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه و دۆكیومێنتی ئه‌رشیڤكراوی ئێرانی‌یان هێناوه كه به درێژی باس له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانجانه‌ی له ساڵانی رابردوو بۆ داهاتووی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی دایانناوه.
ا. م
سەرچاوە: کوردستان 24
واکنش پرزیدنت ترامپ به افشاگری نتانیاهو: برای توافق واقعی با ایران مذاکره می‌کنیم