رۆژی ١١ مانگی مای، دووساڵ بەسەر کۆچی نابەوەخت و دڵتەزێنتدا تێدەپەرێ. لە ماوەی ئەم دوو ساڵە دا گەلێک رووداوی گرینگ لە ناوچەو بەتایبەتی لە کوردستان روویانداوە کە بەداخەوە
هیچیان لە بەرژەوەندی گەلەکەماندا نەبوون یان خۆمان نەمانتوانیوە لە بەرژەوەندی و مەسلەحەتی نەتەوەیی دا کەڵکیان لێ وەربگرین. هۆکاری سەرەکیش دەگەرێتەوە سەر گرژی و ئاڵۆزی نێو مالێ کورد. دژمنانمان ئەگەر لە سەر هەموو شتێک نارێک بن، لە بەرانبەر کورد دا رێک و یەکدەنگن. ئێمەش ئەگەر لە سەر زۆر بابەتی ساکار لێک زوێرین ، لە مەر بەرژەوەندی نەتەوەییش سەرەڕای دەیان کارەسات و کۆمەڵکوژی و ماڵوێرانی ، یەک هەڵوێست نین. هەمیشە ئەمەت دووپات دەکەردەوە کە ئەرکی حیزبەکان پەروەردەکردنی خەڵکە لە هەموو بوارێک‌دا. دەبێ خەتی سوور بۆ تاک و تەنانەت حیزبیش دیاری بکرێت. گرینگ‌ترین ئەرکی ئێمە بردنەسەری هەست و شعووری نەتەوایەتی گەلەکەمانە. ئەگەر لەوە سەرکەوتوو بین دەبێ دڵنیا بین کە گەل و وڵات لە زۆر نەخۆشی و وایرووسی سیاسی وکۆمەلایەتی و ڕامیاری بە دوور دەبن.
رووداوەکانی ئەم دوایانەی کوردستانی باشوور و هەلوومەرجی ناوچە، دەرفەتی زێرینیان بوو کورد ڕەخساند کە بەداخەوە بە هۆی هێندێک فاکتەری دەرەکی و نەبوونی ستراتیژێکی کارامەو گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی رووداوە نەخوازراوەکان لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی دا، دەرفەتەکان بوون بە کۆسپ و رووداوەکان بوون بە کارەسات.
حەماسەی کۆبانی و بەربەرەکانی قارەمانانەو بێوێنەی شەڕوانانی کورد کارێکی وهای کرد کە کەس نەمابوو ئێرەیی بە کورد نەبات و سەری کڕنۆش دانەنوێنێ بۆ لەخۆبردوویی و گیانفیدایی و بوێری کوران و کچانی کورد. کۆبانی بووبە سیمبۆلی بەرخۆدان، بوو بە لێنینگرادی دووهەم. بوو بە هۆی بزواندنی هەستی نەتەوایەتی کورد لە هەر چوار پارچە ی کوردستان. بەداخەوە زۆری نەخایاند کە بە پلانی ئیقلیمی و بە کەڵک وەرگرتن لە ئاڵۆزی ناو مالێ کورد و گرینگتر لە هەموان، دەستێوەردانیی دەرەکی و بەتایبەتی ئێران و هاوکاری هێندێک خۆفرۆش، کەرکوک و زۆر ناوچەی دابراو، کەوتنەوە ژێر دەسەڵاتی بەغدا(تاران). پەشێو وتەنی ” سەدانساڵە حەوشوو بەرەی خۆم واڵایەو لەبەر دەرگای دزانی خوم پاسەوانم”. لە دەستدانی کەرکووک و لە پاش ئەویش عفرین تاڵتر لەوە بوون کە تەحەموول بکرێن، بوون بە تراژیدی، وەک ناشتنی ئاوات و ئارەزۆکان دەچوون، ئەگەرتەنانەت کاتیش بوبێت،
کۆی ئەم رووداوانە بوون بە هۆی خومۆکی نەتەوەیی و وەبیر هێنەرەوەی داستان و تراژیدیا کلاسیک وحەماسیەکانی کۆنی کوردی کە بە قارامانێتی و فیداکاری بێ وێنە دەرازێتەوەو بە خیانەت کۆتایی پێ دێت.
ئەوە کە دژمنانی گەلی کورد پیلانگێری دەکەن زۆر ئاساییە. نەیارانمان بە ناشتنی تۆوی دووبەرەکی حەولی وێرانکردنی مالی کورد بە دەستی کورد دەدەن. بە رێفۆرم خوازی فریومان دەدەن، لە پارلەمان دەرمان دەکەن، دەستوور بە رێوە نابەن. پرسیار ئەوە نییە دژمنان بۆو لەبەرچی وادەکەن، گرینگ چەندوو چۆنی هەڵوێست و بەربەرەکانی ئێمەی کوردە.
کاک چەکۆ، گەورەم، سەروەرم، تۆ پێوستت بە ناساندن و وبیرهێنانەوە نییە، تۆ هەمیشە ناسراوو هەمیشە لە یادان دای. تۆ نمونەی خۆڕاگری و فیداکاری و سەداقەت و دڵسۆزی و نشتمان پەروەری بووی. تۆ بۆ هاورێیانت دەریایک بووی لە ئەزموون و مەکتەبێک بووی لە ئەخلاقی بەرزی ئینسانی و شۆرشگێری. تۆلە بەرانبەر هەڵخەڵەتاوان و دەغەڵکاراندا رێپێشاندەرو لە ئاست خیانەتکاران و خۆفرۆشاندا بێ بەزەو قاتع بووی و بۆ دۆستان و هاورێیانیشت قەڵایەک بووی لە سەبرو وەفاداری، دەڵگەرمی و هیوا، ورەو وشیاری و بەرخۆدان و خەبات.
بە پێویستم زانی لەو هەلوو مەرجە ناسکەی کوردستاندا کە وشیاری و وریایی نەتەوەیی و خاوێنکردنەوەی ماڵی کورد لە هەمووکاتێک زیادتر هەستی پێدەکرێت، گۆشەیەکی بچووک لە زەحمەت و تێکۆشانت، جارێکی دیکەش بخەمەوە بەر چاوی ئۆگران و خەباتکاران. تۆ بە ورەو ئیمانێکی پۆڵایینەوە، بە کار‌و تێکۆشانی بێ وچان، بە تەحەموول کردنی زەخت و زووری هەمەلایەنە و بە ئیمکاناتێکی زۆر کەم، دەزگای هەواڵگری و پاراستنت بە شێوەیەکی عیلمی و مۆدێرن و کاریگەر، لە ئاستێکیی بەرز و بەدەر لە توانای حیزبێکی کوردی دا، بۆ حیزب و گەلەکەت درست کرد کە بە حەق جێ لێ وردبوونەوەو قەدردانی و سەرسوڕمانی دۆست‌و نەیار بوو. تۆ دەیان و سەدان پلانی دژمنکارانەت پووچەڵ کردەوەو پێشانت دا کە نەیاران هەرچەند بە هێز بن لە حاست ئێمان و خۆڕاگری دا دەستەوەستانن. دڵنیام کە کادرە بەوەجەکانی دێموکرات بەردەوام دەبن لە کاری پاراستن و بە هێز کردنی هەرچی زیادتری ئەم ئۆرگانە گرینگە کە تەنانەت لە زۆر وڵاتان رۆڵی سەرەکی دەگێرێ لە دارشتنی سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتانەدا. یادت هەر بەرزو پیرۆزبێت تێکۆشەری ناوداری کورد.
رۆژنامەی ئاوێنە لە ساڵی ٢٠٠٦ وتووێژێکی لەگەل کاک چەکۆ پێک هێنا کە سرنجی هەموو مێدیاکانی ناوچەی بۆ لای خۆی راکێشاو کاردانەوەی جۆراجۆریشی لە نێو خۆ و دەرەوەی حیزب دا بەدوادا هەبوو. بەتایبەتی ئێستا کە کۆماری سێدارەو نەگبەتی ئێران بە هۆی هەلوومەرجی نەخوازراوی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی باشوری کوردستان دەستی درێژتر بووە و ئێختاپوسی تێرۆری ئەم دەسەڵاتە نەگبەتە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەراستی گرتۆتەوە ، بڵاوکردنەوەی ئەم وتووێژە بە کەڵک دەزانم.
به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌منییه‌تی حیزبی دیموكرات چه‌كۆ ره‌حیمی ده‌ڵێت: “ئیتیلاعات زیاتر له‌په‌نجا ماڵی له‌سلێمانیدا هه‌یه، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عه‌شائیر‌و خانه‌قاو ته‌كیه‌و كۆنه مسته‌شاره‌كاندا دروستكردووه‌و له‌دوای راپه‌ڕینیشه‌وه 304 ئه‌ندامی حیزبه كوردییه‌كانیان له‌هه‌رێمی كوردستاندا تیرۆر كردووه”.
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌منییه‌تی‌و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران “چه‌كۆ ره‌حیمی” له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه “له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه 304 كه‌س له‌په‌نابه‌ر‌و ئه‌ندامی حیزبه كوردییه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ئیتیلاعاته‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا تیرۆر كراون، كه 150 كه‌سیان سه‌ر به‌حیزبی دیموكرات بوون‌و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تیرۆرانه‌ش خه‌ڵكی كوردستانی عێراق بوون”.
ره‌حیمی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه “وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات له‌ڕێگه‌ی قه‌رارگای ره‌مه‌زانه‌وه په‌یوه‌ندی فراوانی له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌سه‌رۆك عه‌شائیر‌و خانه‌قاو ته‌كیه‌كاندا دروستكردووه‌و به‌ڵگه‌شمان لایه به‌شێك له‌وانه‌ی پێشتر له‌كوردستانی عێراقدا جاش‌و موسته‌شاری حكومه‌تی عێراق بوون، دوای راپه‌ڕین په‌یوه‌ندییان به‌ئیتیلاعاتی ئێرانه‌وه كردووه”. چه‌كۆ ره‌حیمی ده‌ڵێت: “له‌ناو هه‌ندێك له‌حیزبه ئیسلامییه‌كان‌و حیزبه‌كانی تریشدا كه‌سانێك هه‌ن كه دۆستایه‌تیه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه‌و ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ن كه دێنه كوردستانی عێراق‌و رێگایان بۆ ده‌كه‌نه‌وه، جێگه‌یان ده‌ده‌نێ‌و ده‌یانشارنه‌وه‌و به‌پێی زانیاریی ئێمه‌ش نزیكه‌ی 50 تا 60 ماڵ له‌سلێمانی هه‌ن كه هی ئیتیلاعاتن”.
هه‌روه‌ها له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا چه‌كۆ ره‌حیمی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه “به‌شێك له‌و كۆمپانیانه‌ی به‌ناوی بیناسازی‌و فه‌رهه‌نگییه‌وه دێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیتیلاعات سیخوڕیان تیادا ده‌چێنێت‌و په‌یوه‌ندییان به ئیتیلاعاته‌وه‌یه‌و بۆ زانیاریی كۆكردنه‌وه له‌سه‌ر حیزبه‌كانی عێراق‌و ئێران‌و هه‌لومه‌رجی كوردستانی عێراق دێن‌و سه‌ره‌كیترین كاریشیان بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده بێهۆشكه‌ره‌كانه”.
سه‌باره‌ت به‌پاشماوه‌كانی ئه‌نسار ئیسلامیش ده‌ڵێت: “ئێستا ئیتیلاعات‌و سوپای پاسداران له ورمێوه تا سه‌رپێڵی زه‌هاو بنكه‌یان بۆ داناون‌و مه‌شقیی فكری‌و سه‌ربازییان پێده‌كه‌ن”.
نووسینی: کاوە رەحیمی
2018/05/10
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه
ئیتیلاعات‌و سیخوڕه‌كانی له‌كوردستان
گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌منییه‌تی حیزبی دیموكرات “چه‌كۆ ره‌حیمی”
ئا: ئاوێنه
ده‌زگای ئیتیلاعات یه‌كێكه له‌و كۆڵه‌كه بنه‌ڕه‌تییانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانی‌یان له‌سه‌ر بنیاتنراوه، ئیتیلاعات له‌گه‌ڵ ده‌زگای موسادی ئیسرائیلی‌دا به‌چالاكترین‌و كاراترین ده‌زگای سیخوڕی‌و پۆلیسی نهێنی ناوچه‌كه داده‌نرین. هه‌رێمی كوردستان له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌شێكی سه‌ره‌كی بووه له‌ئامانجی كاركردنی ئیتیلاعات، به‌سه‌دان ناڕازی ئه‌و رژێمه له‌م هه‌رێمه‌دا كوژراون.
چه‌كۆ ره‌حیمی به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌منییه‌تی‌و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌م تیرۆرانه‌و كاركردنی ئیتیلاعات‌و سیخوڕه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ئاوێنه ده‌دوێت.
ئاوێنه: ده‌زگای ئیتیلاعات كه‌ی‌و به‌چ مه‌به‌ست‌و پێكهاته‌یه‌ك دامه‌زرا؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: ساڵی 1979 كه شۆڕشی ئێران سه‌ركه‌وت‌و ئاخونده‌كان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرت، پشێویی ئێرانی گرته‌وه، له‌پێناو پاراستنی قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و رژێمه تازه دامه‌زراوه‌دا كه‌وتنه نه‌خشه‌كێشان بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی نهێنی‌و ئه‌منی هاوشێوه‌ی ده‌زگای “ساواك”، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ئه‌و فره كۆمیته ئه‌منیانه‌ی هاتبوونه ئاراوه به‌ڕێوه‌ببات. ئیتیلاعات زاده‌ی كه‌شوهه‌وای پڕ نائارامی‌و كوشتنی دووه‌مین سه‌رۆك كۆمار‌و دووه‌مین سه‌رۆك وه‌زیری كۆماری ئیسلامی بوو، ده‌زگای ئیتیلاعات له‌ساڵی 1983دا ده‌ستی به‌كاركرد‌و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ساسی ساواكیش له‌نۆ به‌شی ئیداریی پێكهات‌و به‌پێی جوگرافیای ناوچه‌كه‌و جیهان دابه‌شكران، وه‌ك: ئیداره‌ی كاروباری ده‌ره‌وه، ئیداره‌ی وڵاته‌كانی دراوسێ، ئیداره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایی‌و رۆژهه‌ڵاتی دوور‌و وڵاتانی ئه‌مه‌ریكایی. یه‌كه‌م وه‌زیری ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش “محه‌مه‌دی محه‌مه‌دی نی‌ك”ناسراو به “ره‌ی شه‌هری” بوو كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستوردا هاتووه “ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌كرێت به‌وه‌زیری ئیتیلاعات ده‌بێت موجته‌هید‌و موته‌دین‌و پابه‌ند بێت به‌فیقهی ئیسلامییه‌وه‌و پێویسته رێبه‌ریش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بێت”. به‌مجۆره ناوبراو په‌سه‌ندكراوی خومه‌ینی بوو. هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌م وه‌زیره هاوكات بوو له‌گه‌ڵ شه‌ڕی عێراق‌و جه‌نگ‌و له‌شكركێشی كردنه سه‌ر كوردستان. ئه‌و ده‌مه له‌ناو خودی رژێمیشدا چه‌ند باڵێكی دژ به‌سیاسه‌تی رژێم هه‌بوون، وه‌ك باڵی مه‌هدی هاشمی سه‌ر به‌مونته‌زیری‌و موجاهدینی خه‌ڵك‌و حیزبی توده. ره‌ی شه‌هری ده‌ڵێت: “پڕ له‌مه‌ترسیترین قۆناغی وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات قۆناغی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی من بوو، شه‌ڕی عێراق ـ ئێران‌و كێشه‌ی ناوخۆیی‌و فشاری ده‌ره‌كی‌و هه‌رای رێكخراوه‌كانی داكۆكی له‌مافی مرۆڤ بوو”. له‌به‌رئه‌وه به‌رنامه‌ی كاری ناوبراو له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ره بنیاتنرا بوو: یه‌كه‌م سه‌ركوتكردنی ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له‌دژی رژێمن. دوو: ریشه‌كێشكردنی گروهی مه‌هدی هاشمی كه سه‌ر به‌مونته‌زیری بوو له‌دوای گرتنه‌وه‌ی خوڕه‌مشه‌هر داوای ئاگربه‌ستیان ده‌كرد. سێ: سه‌ركوتكردنی گروپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان‌و ئازه‌ربایجان‌و بلوچستان. وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ره‌ی شه‌هری پڕ له‌ئاشوب‌و سه‌ركوتترین قۆناغی ئیتیلاعات بوو.
ئاوێنه: به‌ڵام زۆرترین رێژه‌ی تیرۆری سیاسی له‌دوای ئه‌و له سه‌رده‌می عه‌لی فه‌لاحیاندا روویدا؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: قۆناغی ره‌ی شه‌هری قۆناغی سه‌ركوتكردنی هێزه‌كانی ناوه‌وه بوو هه‌م ئۆپۆزیسیۆن‌و هه‌م حكومه‌تی، به‌ڵام قۆناغی عه‌لی فه‌لاحیان زیاتر چاوی له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی ده‌ره‌وه بوو، ئه‌ركی ببوو به‌تیرۆركردن‌و خه‌فه‌كردنی كه‌سایه‌ته ناوداره‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له‌ده‌ره‌وه، هه‌ر له‌دكتۆر قاسملووه بگره تا شاپوری به‌ختیار‌و شه‌ره‌فكه‌ندی كه نزیكه‌ی 48 كه‌سایه‌تی رۆشنبیری‌و سیاسی‌و هونه‌ری له‌م قۆناغه‌دا له‌ده‌ره‌وه تیرۆر كران. تا سه‌ره‌نجام دادگای میكۆنۆس ریسواییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی دروستكرد به‌هۆی تاوانبار كردنی سه‌رانی رژێم‌و له‌نێویشیاندا عه‌لی فه‌لاحیان كه نه‌خشه‌كێشی راسته‌وخۆی تیرۆركردنی دكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هاوڕێكانی بوو. دوای ئه‌ویش ده‌وری نه‌جه‌ف ئابادی دێت كه به‌قۆناغی قه‌تله زنجیره‌ییه‌كان‌و تیرۆركردنی رۆشنبیران ده‌ستپێكرد تا له‌سه‌ركار لابرا. دواتریش عه‌لی یونسی دێت كه ده‌یویست ریفۆرم له‌وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتدا بكات‌و پوخته‌ی به‌رنامه‌ی كاری، گۆڕینی “هارد وێر به سۆفت وێر” بوو. قسه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌م وه‌زیره‌ی سه‌رده‌می خاته‌می ئه‌وه بوو كه “پێشتر ئێمه خه‌ریكی فه‌تح‌و فتوح بووین، ده‌بێت له‌مه‌ودوا خه‌ریكی فه‌تحی قلوب بین”.
* ئایا هاتنی خاته‌می گۆڕانێكی دروست كرد له‌كاركردی ئیتیلاعاتدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوودا؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: خاته‌می له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه كاریده‌كرد كه لێگه‌ڕێن ئه‌وانه‌ی له‌ژێره‌وه‌ن قسه‌ی خۆیان بكه‌ن‌و مه‌سه‌له‌ی ئازادی راده‌ربڕین هاته‌ئاراوه، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند به‌دوای ئه‌وه‌دا ئیتیلاعات یه‌خه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌ی گرت‌و خه‌فه‌یان كردن.
ئاوێنه: پێتانوایه له‌ئێستادا له‌سه‌رده‌می وه‌زیریی موحسینی ئێژه‌یی‌و سه‌رۆك كۆماری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆلی تیرۆره به‌رامبه‌ر به ئۆپۆزیسیۆن له‌ئارادا بێت كه له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا هه‌بوو؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: به‌ڵی، به‌ڵگه‌شمان هه‌یه، ره‌نگه یه‌كێك له‌سیما هه‌ره دیاره‌كانی سه‌رده‌می موحسینی ئێژه‌یش پێكهاته‌یه‌ك بێت له‌كاركردی ئیتیلاعات له‌ده‌یه‌ی هه‌شتاو نه‌وه‌ددا. به‌ڵَگه‌ی زیندووشمان هه‌یه‌و خه‌ڵكێكیشمان ده‌ستگیركردووه به‌مدواییه لێره كه كاری تیرۆریستیان پێسپێردراوه له‌دژی ئێمه.
ئاوێنه: باشه ئیتیلاعات چۆن خۆی خزاندووه‌ته كوردستانی عێراقه‌وه‌و له چ رێگایه‌كه‌وه ئه‌و شه‌پۆلی تیرۆركردنه‌ی ئه‌نجامدا؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: كۆماری ئیسلامی دوای راپه‌ڕین زیاتر ده‌ستی كرایه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه سنوورێكی فراوان له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و ئێراندایه‌و پاراستنی هه‌م بۆ ئێرانیش زه‌حمه‌ته، ئه‌مه جگه له‌و پشێویی‌و هه‌لومه‌رجه سه‌خته ئابورییه‌ی كه كوردستانی پیادا تێپه‌ڕی، هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ خۆ خزاندنه ناو كوردستانی عێراقه‌وه. وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌م حیزب‌و هێزانه‌ی كوردستانی عێراق سه‌رده‌مانێك له‌ئێراندا بوون‌و ئیتیلاعات له‌نزیكه‌وه له‌هه‌موو كه‌ین‌و به‌ینێكیان به‌ئاگا بووه.
ئاوێنه: واته به‌حوكمی ئیشكردنی حیزبه‌كانی كوردستانی عێراق له‌ئێران ئیتیلاعات توانیوییه‌تی خۆی بخزێنێته ناویانه‌وه؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: به‌و مانایه نا، له‌ئێران قه‌رارگایه‌ك هه‌یه به‌ناوی “قه‌رارگای ره‌مه‌زان” كه به‌رپرسی په‌یوه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێرانه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی گشتی عێراق به‌كورد‌و عه‌ره‌بیه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ئێمه‌ش له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌لایه‌ن موخابه‌راته‌وه رێكده‌خرا.
ئاوێنه: ئایا ئه‌م ده‌زگایانه موخابه‌رات‌و ئیتیلاعاتیش كاریان بۆ ئه‌وه نه‌كردووه سیخوڕی خۆیان له‌ناو ئه‌و حیزبانه‌دا بچێنن؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: وه‌كو شه‌خس به‌ڵێ هه‌یه ئیشیان بۆ ده‌كات، وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتیش له‌ڕێگه‌ی قه‌رارگه‌ی ره‌مه‌زانه‌وه رایه‌ڵێك له‌په‌یوه‌ندی فراوانی دروستكرووه له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌سه‌رۆك عه‌شائیر‌و خانه‌قاو ته‌كیه‌كاندا، كه به‌شێكیان له‌ڕێگه‌ی مانگی سووری ئێران‌و به‌ناوی كۆمه‌ك كردن به‌خه‌ڵكه‌وه ده‌هاتن بۆ كاری سیخوڕی. جگه له‌وه‌ش به‌ڵگه‌و فایلمان لایه كه ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌وانه‌ی پێشتر له‌كوردستانی عێراقدا جاش‌و موسته‌شاری حكومه‌تی عێراق بوون، دوای راپه‌ڕین په‌یوه‌ندییان به‌ئیتیلاعاتی ئێرانه‌وه كردووه. هه‌روه‌ها دوای راپه‌ڕین هێزێك هه‌بوو به‌ناوی هه‌مزه‌ی سه‌ید شوهه‌دا كه كاری سه‌ره‌كی تیرۆركردن بوو. دوای راپه‌ڕین هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی قه‌رارگه‌ی ره‌مه‌زان، ئه‌ویش هات له‌شاره‌كانی كوردستاندا قه‌رارگه‌ی كرده‌وه له‌سلێمانی‌و هه‌ولێریش. قه‌رارگه‌ی ره‌مه‌زان‌و سه‌ید شوهه‌دا لێره پێشبڕكێی ئه‌وه‌یان بوو كه كامیان زووتر‌و زیاتر ده‌ستده‌وه‌شێنن‌و تیرۆری باشتر بۆ رژێمی ئێران ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه چه‌ند كه‌س له‌حیزبی دیموكرات‌و هێزه كوردییه‌كانی تر تیرۆر كراون؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: ته‌نها ئێمه 150 كه‌سمان لێ تیرۆر كراون له‌لایه‌ن ئیتیلاعاته‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، له‌ئێمه‌و كۆی حیزبه‌كانی تریش 304 كه‌س تیرۆر كراون.
ئاوێنه: ئه‌و تیرۆرانه‌ی ده‌كران، ئه‌نجامده‌ره‌كه‌یان ئێرانی بوون یان هاوڵاتی كوردستانی عێراق بوون؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: ئه‌نجامده‌ره‌كانی خه‌ڵكی ئێره كوردستانی عێراق بوون.
ئاوێنه: به‌پێی زانیاریی ئێوه، زیاتر هاوڵاتی ئاسایی بوون یان كه‌سانی سه‌ر به‌حیزبه‌كان بوون؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه سوودیان له په‌یوه‌ندییه حیزبییه‌كانیان وه‌رگرتووه. ته‌نانه‌ت ئیتیلاعات هه‌ندێك حیزبی ده‌ستكردیشی دروست كرد وه‌ك “رێكخراوی ئاگری سوور” كه “ئاسكه سووره”یان پێده‌وت، مسته‌مسه‌كاتمان لایه كه ئه‌وان له‌پێناو به‌رمیلێك به‌نزین هاتوون لوغمیان له‌سه‌ر رێگای سه‌ركه‌پكان ناوه‌ته‌وه كه ئه‌و ده‌مه باره‌گای شێخ جه‌لالی لێ‌بوو، لوغمه‌كه له‌ژێر تراكتۆرێكدا ده‌ته‌قێته‌وه كه چوون داوای به‌رمیله نه‌وته‌كه‌یان كردووه، له‌ئیتیلاعات پێیانووتوون “خه‌ڵكی ئاسایی پێوه بووه‌و به‌واندا نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه”، نه‌یانداونه‌تێ. فیلمی ڤیدیۆمان لایه كه سكرتێری ئاگری سوور خۆی ئاماده بووه بێت لوغم دابنێت بۆ به‌رمیلێك نه‌وت، چه‌ندین جار كه‌سانێك كه ناسراون لامان له‌سلێمانی‌و رێگه‌ی دوكان‌و كۆیه‌ش هێرشی تیرۆریستییان كردووه‌ته سه‌رمان كه ته‌ئكیدین ده‌ستی ئیتیلاعاتیان له‌پشته‌و ده‌زگاكانی ئاسایشمان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه. وه‌ك ئێمه ئاگادارین هه‌ندێك له‌حیزبه ئیسلامییه‌كانیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستكردی ئێران بوون، ئیتیلاعات زیاتر ئیش له‌هه‌ندێكیاندا ده‌كات. له‌نێو وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتدا به‌شێك هه‌یه به‌ناوی “معاونییه‌تی پشتیوانی كردن له‌هێزه ئیسلامییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا”. ئه‌وان به‌ته‌واوی توانای مادی‌و مه‌عنه‌وییه‌وه له‌ئه‌مه‌ریكاوه بگره تا ئه‌م وڵاتانه‌ی ده‌وروبه‌رمان‌و كوردستان، بزانن ئه‌و هێزه ئیسلامییانه خزمه‌ت به‌ئامانجه‌كانیان ده‌كات پشتیوانی لێده‌كه‌ن. هه‌ر له‌خۆتان ده‌پرسم: ئه‌و هه‌موو ئیسلامییه توندڕه‌وانه‌ی له‌بیاره‌و هه‌ڵه‌بجه بوون چی‌یان لێهات؟
ئاوێنه: به‌بڕوای تۆ چی‌یان لێهات؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: چوونه ئه‌ودیوو ئێستا له‌ئێرانن، له(ورمێ)وه تا سه‌رپێڵی زه‌هاو بنكه‌یان داناوه بۆ كه‌سه ناسراوه‌كانیان. مه‌شقیی فكری‌و سه‌ربازییان پێده‌كرێت له‌لایه‌ن ئیتیلاعات‌و سوپای پاسدارانه‌وه. هه‌ر له‌دوای راپه‌ڕینه‌شه‌وه ئیتیلاعات رێكخه‌ری هه‌ندێك له‌حیزبه ئیسلامییه‌كان‌و هۆكاری دابینكردنی چه‌ك‌و توانای لۆجیستی‌و مانه‌وه‌یان بوون. به‌شێك له‌كاری ئه‌مانیش هاوكاریكردنی كۆماری ئیسلامی بووه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خواست‌و پێداگرتنی سه‌رداری كازمی به‌رپرسی پێشووی قه‌رارگه‌ی ره‌مه‌زان‌و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران هه‌ندێك كه‌سی سه‌ر به‌خۆیان كراونه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ندێك له‌هێزه ئیسلامییه‌كان.
ئاوێنه: باشه ئێران ئه‌وه‌نده قورسایی هه‌یه بتوانێت ئه‌وه بسه‌پێنێت به‌سه‌ر حیزبه‌كاندا؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: زیاتر له‌ناو هه‌ندێك حیزبی ئیسلامییدا ده‌توانێت كارێكی به‌وجۆره بكات، به‌ڵام له‌ناو حیزبه‌كانی تردا به‌وشێوه‌یه نییه، له‌ناو هه‌ندێك له‌حیزبه ئیسلامییه‌كان‌و حیزبه‌كانی تریشدا كه‌سانێك هه‌ن كه دۆستایه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه‌و ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ن كه دێنه كوردستانی عێراق‌و رێگایان بۆ ده‌كه‌نه‌وه، جێگه‌یان ده‌ده‌نێ‌و ده‌یانشارنه‌وه، خانوویان بۆ ده‌گرن. به‌پێی زانیاریی ئێمه، نزیكه‌ی 50 تا 60 ماڵ له‌سلێمانی هه‌ن كه هی ئیتیلاعاتن، ته‌نانه‌ت دوو تیرۆریستی ناسراو كه له‌تیرۆركردنه‌كه‌ی دكتۆر قاسملودا به‌شدار بوون جه‌عفه‌ری سه‌حرا رودی‌و حاجی مسته‌فا ته‌ئریخی ماوه‌یه‌ك یه‌كه‌میان له‌قه‌رارگای سلێمانی‌و ئه‌ویتریشیان له‌قه‌رارگه‌ی دیانه بوو.
* ئه‌وه‌نده‌ی ئێوه زانیاریتان هه‌بێت كه‌س هه‌یه له‌ئاستێكی به‌رپرسیاری به‌رزی حیزبه‌كانی كوردستانی عێراقدا بێت‌و ئیش بۆ ئیتیلاعات بكات؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: شایعه هه‌یه به‌رپرسانێكی به‌وجۆره‌ی سه‌ر به‌حیزب‌و حكومه‌تیش هه‌ن كه كار بۆ ئیتیلاعات ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌تا شایعه‌كان حه‌قیقه‌ت په‌یدا نه‌كات ناتوانین بیسه‌لمێنین، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه. كۆماری ئیسلامی خۆشحاڵ نییه به وه‌زعی كوردستان، ئێستا 455 بنكه‌ی بازرگانی، بیناسازی، فه‌رهه‌نگی‌و شت فرۆشتنی له‌كوردستاندا هه‌یه، كه زۆربه‌یان ته‌نها به‌ناو بۆ كاری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و دامه‌زراندنی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه هاتون. ئه‌مه پێویستی به ئاگایی‌و به هوشیارییه.
ئاوێنه: واته پێتوایه به‌شێك له‌شه‌پۆلی هاتنی ئێرانییه‌كان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ده‌ستی ئیتیلاعاتی له‌پشت بووه؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: ئه‌وانه‌ی له‌ئێرانه‌وه دێن، سێ ده‌سته‌ن. به‌شێكیان پێیانخۆشه بێنه كوردستان بۆ گه‌شتكردن‌و بیبینن، به‌شێكی تر بۆ كار‌و كرێكاری دێن، به‌ڵام به‌شی سێهه‌م ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ خودی كۆمپانیاكه دێن ئه‌وه زیاتر گومانیان لێده‌كرێت كه ئیتیلاعات سیخوڕیان تیادا بچێنێت، به‌ڵگه‌شمان له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه كه ئه‌وانه به‌شێكی زۆریان په‌یوه‌ندییان به ئیتیلاعاته‌وه‌یه‌و بۆ سیخوڕی‌و زانیاریی كۆكردنه‌وه له‌سه‌ر حیزبه‌كانی عێراق‌و ئێران‌و هه‌لومه‌رجی كوردستانی عێراق دێن. له‌نێو ئه‌مانیشدا ده‌سته‌یه‌كیان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان دێن.
ئاوێنه: واته یه‌كێك له‌كاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئیتیلاعات بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده بێهۆشكه‌ره‌كانه؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: سه‌ره‌كیترین ئیشییه‌تی نه‌ك یه‌كێك له‌ئیشه‌كانی. بۆنمونه كه‌سێك هه‌بوو دكتۆر مه‌لیكیان پێده‌وت‌و سه‌ر به‌شوعبه‌ی ئیتیلاعاتی سنه بوو. به‌ناوی بیناسازییه‌وه هات له‌لای هه‌ڵه‌بجه‌و عه‌ربه‌ت‌و ئه‌و شوێنانه نووسینگه‌ی كرده‌وه. ماڵێكی له‌هه‌ولێر‌و ماڵێكیشی له‌سلێمانی به‌كرێگرتبوو، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێره دروست كردبوو، ئه‌وه‌ی نه‌یده‌كرد بیناسازی بوو، هه‌موو ئیشی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی بێهۆشكه‌ر بوو، كه كه‌شف بوو رایكرده‌وه بۆ ئێران، ئه‌مه نموونه‌یه‌كه له‌ده‌یان نموونه.
ئاوێنه: خه‌ڵك‌و به‌رپرسی ئێره هه‌یه ده‌ستی هه‌بێت له‌و بازرگانییه‌دا؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: خه‌ڵكێك هه‌یه له‌شه‌وو رۆژێكدا ده‌بێته خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه، ئه‌مه‌یان له‌كوێ بوو؟ ئه‌و مادده‌یه هه‌رچه‌نده كه ماڵوێرانكه‌ره بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كاریده‌هێنێت، زیانی گه‌وره‌ی بۆ كۆمه‌ڵگا هه‌یه، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه خه‌زێنه‌و گه‌نجینه‌یه‌كی به‌نرخه بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی پێوه ده‌كات.
ئاوێنه: پێتوانیه ئیتیلاعات رایه‌ڵێكی په‌یوه‌ندی فراوان‌و تۆكمه‌ی له‌كوردستانی عێراقدا دروستكردووه له‌ڕووی بازرگانی‌و سیاسی‌و ئه‌منییه‌وه؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: به‌ڵێ، ته‌نانه‌ت له‌ڕووی راگه‌یاندنیشه‌وه.
ئاوێنه: چۆن؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: ده‌ستیشی چاك ده‌ڕوا له‌میدیاكاندا، نمونه‌ی زیندوو.. پاره‌كه شوانه‌ی سه‌ید قادر له‌كوردستانی ئێران شه‌هید بوو، مانگێكی رێك كوردستانی ئێران خرۆشا، زۆر رۆژنامه ئاماژه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان پێنه‌دا ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس له‌فڵانه جێگاوه نووسیوییه‌تی له‌كوردستانی ئێران فڵانه شت روویداوه.
ئاوێنه: به‌پێی زانیاریی ئێوه ژماره‌ی ئه‌وانه زۆره له‌كوردستاندا كه په‌یوه‌ندییان به ئیتیلاعاته‌وه هه‌یه؟
چه‌كۆ ره‌حیمی: به‌ڵێ، له‌دیدی ئێمه‌وه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه كاریان بۆ ئیتیلاعات كردووه له‌كوردستاندا، به‌تایبه‌تی به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ئابوری‌و ململانێی حیزبایه‌تییه‌وه. به‌تایبه‌تی تریش به‌هۆی شه‌ڕی یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه كه ئێران رۆڵێكی خراپی تیادا گێڕا. لایه‌نه‌كان پێویستییان به پشتیوانی مادی‌و چه‌ك بوو، ئه‌مه‌ش ده‌ستی ئێرانی كراوه‌تر كرد. یه‌كێك له‌قوربانییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌ش ئێمه بووین كه زیانێكی زۆرمان به‌ركه‌وت.
سه‌رچاوه: ئاوێنه٢٠٠٦/١٠