پێشمەرگەکان: حکومەتی ئاخوندی ئێران زۆر لاواز بووە و رۆژانە لە ئێران دژی ئەم نیزامە خۆپێشاندان دەکرێ بەڵام بەداخەوە خۆپێشاندانەکان رێبەری ناکرێن و دوای ماوەیەک بە تووندی سەرکووت دەکرێن.
تا ئێستا هێزێکی دژی رێژیمی نەیتوانیوە خەڵک لە ئێران رێکخا و بە عەمەلی بێتە مەیدان بتوانێ هەموو خەڵک لە دەوری خۆی کۆ کاتەوە.
پووڵی ئێران هەر دێت بە ئەرزشتر دەبێ و ئەوەش خەڵکی ئێرانی زۆر نیگەران کردووە و خەڵک ناتوانن بژیوی ژیانی خۆیان دابین کەن. خەڵک بە پەلە لە هەوڵی ئەوە دایە پووڵەکانی بکات بە دۆڵار بۆ ئەوەی بڕوای بە تەمەنی ئێرانی نەماوە.
نرخی شتومەکەکان رۆژانە دەچنە سەرێ و بازاڕ شێواوە، حکومەت هیچ پلانی نیە، کۆنتڕۆلێان بە خۆشیەوە لە دەست داوە. کەمێک لەمەوبەر لە فڕۆکەخانەکان کڕین و فرۆشی دۆڵار یان قەدەغە کرد.
وەزع وای لێ هاتووە کە مێدیاکانی خۆیان فشە بە حکومەت دەکەن. دزی پەرەی سەندوە و ئەمڕۆژانە هەلیکۆپتێری قاچاغیان دەست بە سەر داگرت و هەزاران موبایل و ماشێن بە هۆی کەسانی نزیک لە رێژیم بە نرخی دۆڵاری حکومەتی کە ئەو کات 4200 تمەن بوو، هێنرایە ئێران و لە ناو حکومەتدا هەرای لێ ساز بوو.
دۆڵار تا 11700 تمەن چووە سەر و ئەمڕۆش 10750 تمەن معاملەی پێکرا.
دیناری ئێڕاقی وا چۆتە سەر کە خەڵکی ئێڕاق و باشووری کوردستان بۆ کرێن شتوومەک روو لە ئێران دەکەن.
بەم هیوایە دژبەرانی ئێرانی ئاخوندی بتوانن خۆیان رێک بخەن و چاوەڕوانی قەزاو قەدەر نەبن، بەڵام بەداخەوە زۆر دوور دیارە. حەتتا هێزە کوردیەکانیش نەیان توانیوە یەکگرتوویەکی کاریگەر دروست بکەن.
چەند ڤیدیۆیەکی بڵاو کراوە لە یوتووب و فەیسبووک
https://www.facebook.com/Hiwa.Rezai/videos/1089221251234663/
https://www.facebook.com/kamran.ghazi/videos/10155924917734480/
https://www.youtube.com/watch?v=JeHWf9cZJhM