گه‌لێك ئازادیی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادییه‌ش بدا. هیچ میلله‌تێك به بێ زه‌حمه‌ت‌و تێكۆشان، به بێ به‌ختكردنی رۆڵه به نرخه‌كانی خۆی به ئازادی نه‌گه‌یشتوه.
گه‌لی كوردیش‌و حیزبی ئێمه‌ش كه پێشڕه‌وی خه‌باتی گه‌لی كورده له‌مێژه ئه‌وه‌ی ده‌زانن كه ئازادی، فیداكاریی ده‌وێ، خۆبه‌ختكردنی ده‌وێ. كاروانی شه‌هیدانمان درێژه، به‌ڵام ره‌نگه له‌وه‌ش درێژتر بێ.
ئێمه له رۆژی شه‌هید بوونی شه‌هیده‌كانمان له‌مێژه بڕیارمان داوه نه‌گرین. له‌مێژه بڕیارمان داوه كه ته‌نیا‌و ته‌نیا كارێك كه ده‌توانین بكه‌ین‌و له‌به‌رچاو و له‌به‌ر بیری شه‌هیدانمان شه‌رمه‌زار نه‌بین ئه‌وه‌یه كه رێگای ئه‌وان به‌رنه‌ده‌ین، وه‌ك ئه‌وان تا سه‌ر ئه‌و رێگایه بڕۆین، له هیچ ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ك نه‌ترسێین، له هیچ سه‌ختی یه‌ك نه‌كشێینه‌وه.
خه‌باتی ئێمه خه‌باتێكی ره‌وایه.خه‌بات بۆ ئازادیی میلله‌تێكه، خه‌بات بۆ دوارۆژی منداڵه‌كان‌و نه‌سله‌كانی دیكه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك ئه‌م نه‌سله ئه‌ركی خۆمان به چاكی به‌جێ بگه‌یه‌نین ده‌توانین هیوادار بین كه نه‌سلی داهاتوومان شه‌هیدی نه‌بێ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نه‌سلی رابردوو یا نه‌سله‌كانی رابردوو به چاكی ئه‌ركی خۆیان به‌جێ هێنابا ره‌نگ بێ ئه‌و نه‌سله‌ی ئێمه شه‌هیدی نه‌ده‌بوو.
بۆیه بیره‌وه‌ریی شه‌هیده‌كانمان جارێكی دیكه ده‌مان هێنێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه به بیر‌وباوه‌ڕێكی چه‌سپاو، به دڵێكی پڕ له شۆڕش‌و به هیوایه‌كی زۆر، خه‌باتی خۆمان درێژه پێ‌بده‌ین. ئه‌و خه‌باته ئاكامی ده‌بێته دوو شت: هه‌م گیانی شه‌هیده‌كانمان شاد ده‌كا‌و هه‌م میلله‌ته‌كه‌مان رزگار ده‌كا بۆ ئه‌وه له دوارۆژدا شه‌هیدمان نه‌بێ.
ئه‌م وتانه له رێوره‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی پێشمه‌رگه‌وئه‌ندامی له‌مێژینه‌ی حیزب كاك خالیدی عه‌لیپوور دا (زستانی1367 ) پێشكه‌ش كراون.
تکایه بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو وته‌کان ئێره کلیک بکه‌ن