"an independent online kurdish website

پ م نیوز: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 8ی سپتامبری 2018 ڕێژیمی کوردکوژ و تێرۆریست پەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران  بە موشەکی دوورهاوێژ هێرشی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێمۆکڕات و بەداخەوە بوو بە هۆی شەهید و برینداربوونی 18کەس لە کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان


و لە هەمان رۆژدا سێ کەس لە لاوانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی کورد بە ناوەکانی زانیار ،لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن پەناهی لە سێدارەدا

 لەو پێوەندییەدا بۆ شەرمەزارکردن و مەحکووم کردنی ئەو کردە دژی ئینسانی و دژی مرۆڤایەتیەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکات بە مەبەستی وەفاداری و ڕێزگرتن لە گیانی پاکی ئەو پۆلە شەهیدە، ناوەندی هاوکاری هێزەکانی ڕۆژهەڵات بە هاوکاری کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی و فیدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانییەکان  20180912  لە شاری ستۆکهۆڵم خۆپێشاندانێکی  بەڕیوە برد.

بۆ بینینی وێنەکان ئێرە کلیک بکەن 

نویترین هەواڵ و بابەت