"an independent online kurdish website"

 ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، ١٣ی سپته‌مبه‌ر، سه‌باره‌ت به‌ په‌لاماره‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی ٨ی سێپته‌مبه‌ر، به‌رانبه‌ر به‌ ١٧ی خه‌رمانان بۆ سه‌ر حیزبی دێموكرات له‌ شاری كۆیه،‌


 كه‌ به‌ داخه‌وه‌ ١٧ شه‌هیدو پتر له‌ ٤٠ برینداری لێكه‌وته‌وه‌، كۆمه‌ڵك دیدارو چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس و جێگره‌كه‌ی و كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی كۆنگرێس له‌ هه‌ر دوو حیزبی كۆماری و دێموكرات هه‌بوو كه‌ وێرای پێشكه‌ش كردنی بڕیارنامه‌ی خۆپیشانده‌ران، كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆببوونه‌وه‌و داوای پشتیوانی ئه‌مریكایان ده‌كرد.

بۆ ئه‌ندامانی كۆنگرێس باسم كرد كه‌ مه‌ترسی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستایانه‌ له‌ ئارادایه‌و پێویسته‌ ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی خێراتری هه‌بێ. هه‌روه‌ها باسی له‌‌ سێداره‌دانی رۆڵه‌كانی كوردم كردو ده‌رباره‌ی مانگرتنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كورستان دژی سیاسه‌تی تیرۆری كۆماری ئیسلامی له‌ رێكه‌وتی ١٢ی سێپته‌مبه‌ر، به‌رانبه‌ر به‌ ٢١ی خه‌رمانان، دواین زانیارییه‌كانم پێشكه‌ش كردن. هه‌موویان به‌ تێكرا له‌سه‌ر ئه‌و باره‌وه‌ بوون كه‌ پێویسته‌ گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران چڕوپرتر بكرێته‌وه‌و ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی جیددترو خێراتری هه‌بێ و كار بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مپانه‌ وه‌كوو شوێنی ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و منداڵان، بپارێزرێ. له‌ پاڵ ئه‌مانه‌دا داوام لێكردن هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ گشتیی و دێموكرات به‌ تایبه‌تی یه‌كگرتوو بێ.

ڤیدیۆ

 

نویترین هەواڵ و بابەت