"an independent online kurdish website

ئاژانسی کوردپا: یەکێکی دیکە لە برینداربووانی مووشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە لایەن سپای پاسدارانەوە بە هۆی سەختیی برینەکەی گیانی لە دەست دا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی خەرمانان، قادر عێزەتی خەڵکی شاری مەریوان یەکێک لە برینداربووانی مووشەکبارانکردنی مەقەڕەکانی حیزبی دێموکرات بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانییە گیانی لە دەستدا.

ناوبراو یەکێک لە ئەندامە دێرینەکانی حیزبی دێموکرات بووە.

ڕۆژی شەممە، ١٧ی خەرمانان، بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان، لە لایەن سپای پاسدارانەوە مووشەکباران کرا، کە لەو مووشەکبارانەدا، 17 کادر و پێشمەرگەی حیزب کوژران و 40 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانان، خەڵکی کوردستان بەپیر بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە هاتن، کە داوایان کردبوو بە مەبەستی بە ناڕەزایەتیدەربڕین لە بەرانبەر ئێعدامی سێ زیندانیی سیاسیی کورد و مووشەکبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات مانگرتنی گشتی بەڕێوە ببەن، کە خەڵکی کوردستان دوای داخستنی سەرجەم دووکان و بازاڕەکانی کوردستان ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی هێزەکانی ئیلاعات بوونەوە.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی