"an independent online kurdish website"

رۆژی چوارشه‌ممه‌، رێكه‌وتی ١٩ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٨، برایان هوك به‌رپـرسی تایبەتی تیمی كاروباری ئێران له‌ سیمینارێكی ئه‌نستیتوتی هۆدسۆن، رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا به‌ ئامانجی مۆركردنی په‌یماننامه‌یه‌ك خوازیاری دانوستاندن لەگەڵ ئێرانه‌


و ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌كانی موشەکی بالیست و كێشه‌ی ناوکی تاران ده‌گرێته‌وه‌.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆ روونكردنه‌وه‌ی پتری مه‌به‌سته‌كی وتی: ” ئەوڕێکەوتنە نوێـیەی كه‌ گه‌ره‌كه‌مانه‌ لەگەڵ ئێران مۆری بکەین ڕێکەوتنی نێوان دوو حكوومه‌ت نابێ، وه‌كوو ئه‌وه‌ی پێشوو، بەڵکو پەیماننامەیەک ده‌بێت.”


برایان هوک، ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتی سەرۆکی پـێشوو باراک ئۆباما نەیتوانی دەنگی پـێویست بۆ پەسەند کردنی ڕێکەوتننامەکە لە ئەنجومەنی پیران بەدەست بهێنێت، بەڵام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو دەنگی پێویستی به‌ ده‌ست هێناو په‌سه‌ند كرا. ناوبراو له‌م باره‌وه‌ وتی كه‌ ئەمە لە سیسته‌مه‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئەمریکادا بەس نیـیە، ئەگەر بتەوێت شتێک بەردەوامی هەبێت، ئه‌وه‌ ده‌بێ ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌نگی له‌سه‌ر بدات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ په‌یماننامه‌یه‌ك.
هوك ڕێبەرانی ئێرانی تۆمه‌تبار كرد كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران وتووێژو رێكه‌وتنیان به‌لاوه‌ گیرنگ نیه‌. چوونكه‌ سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ سەرۆک تره‌مپ و مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران، لێ ئه‌وان بێده‌نگه‌یان له‌م پرسه‌ كردوه‌. هوك هه‌روه‌ها وتی كه‌ ره‌فتاره‌كانی تاران نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پـلانەکانمان دژی ئێران بگۆرین، ، بەرنامەی سەپاندنی سزاكانمان به‌سه‌ر ئێران دا جێبەجێ دەکرێت و هه‌روه‌ها ڕێوشوێنی توندتر له‌م باره‌وه‌ ده‌گرینه‌ به‌ر.”
‌ هوك وتی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران مه‌تریسداره‌و باره‌وه‌ هێرشی مووشه‌كی ئێرانی بۆسه‌ر كۆیه‌ به‌ نموونه‌ هێناوه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێ تاران ئه‌و جۆره‌ چه‌كانه‌ بۆ گواستنه‌ی ئه‌تۆم به‌كار بهێنێت و ته‌نانه‌ت راده‌ستی میلیشاكانی هاوپه‌یمانی له‌ نێوچه‌كه‌ و له‌ نێویان دا عێراق بكات.
شیاوی باسه‌ كه‌ له‌ كاتی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكادا دژبه‌رانی شه‌ر ناره‌زایاتیان نیشان دا و خوازیار بوون كه‌ سه‌زاكانی ئه‌مریكا دژی ئێران كۆتایی پێبێت.

ره‌حیم ره‌شیدی_واشنگتن

نویترین هەواڵ و بابەت