"an independent online kurdish website

کاتژمێر ۱۱ سەر لەبەیانی رۆژی ٤شەممە ٤ ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ ی هەتاوی بەرامبەر بە ۲٦ ی سێپتامبری ۲٠۱۸ زایینی ، رێکخراوەکانی ژنان،خوێندکاران و لاوانی گۆمەڵگەی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان


کۆبوونەوەیەکیان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرێوەبرد.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، هەمویان ئەو ژن و منداڵ و لاوانە بوون کە لە کەمپەکانی تایبەت بە پەنابەرانی رۆژهەڵات نیشتەجێن کە لە ۱۷ خەرمانانی ئەمساڵ کەوتنە بەر هێرشی دڕەندانەی، مووشەکی کۆماری ئیسلامی.

بەشداربووان بە هەڵگرتنی وێنەی ژن و منداڵە شەهیدو بریندارەکان، هەورەها دروشمی تایبەت کە بە نیاشاندەری گەورەیی ئەو کارەساتە بوو، داوایان لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە ئەرکی پاراستنی ئەو ژن و منداڵانە لە کەمپەکان دا وە ئەستۆ بگرن.

سەرەتا دەقی داواکاریەکە بە زمانی ئینگلیسی لە لایەن تەوار قادری و دواتر بە زمانی کوردی لە لایەن شلێر مەحمودی خوێندرانەوە. لە داواکاریەکە دا بەوردی باسی بارودۆخی ئەمنی کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی و مەترسیەکانی سەر ئەو کەمپانە کرابوو و لە نەتەوەیەکگرتووەکان داوا کرابوو کە بە لەبەرچاو گرتنی ئەو باروودۆخە هەوڵێکی جدی بدەن بۆ پاراستنی دانیشتوانی ئەو کەمپانە.

دواتر ٤ کەس وەک نوێنەری بەشداربووان و دانیشتوانی کەمپەکان لەگەڵ بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان دانیشتن و چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا، هەیئەتەکە کە پێک هاتبوو لە هەر لەیەک لە بەرێزان فاتمە عوسمانی، گەلاوێژ پەیرەوان، خەدیجە پورمەند و زولەیخا جەژن ماوە نزیک بە سەعاتێک لەگەڵ بەرپرسانی نەتەوەیەگرتووەکان لە هەولێر گفتۆگۆیان کرد و بە وردی سەرجەم بابەت و باسەکانی تایبەت بە رووداوەکەی ۱۷ خەرمانان و مەترسی دووبارە بوونەوی ئەمجۆرە رووداوانە بۆسەر دانیشتوان کەمپی پەنابەران بۆ بەرپرسان شیکردەوە و داواین لێکردن کە لە کورتماوە دا رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رێکارەکانی خۆی بۆ پاراستنی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی بە نوێنەری پەنابەران رابگەیەنێ.

دواتر پەنابەران بۆ گەیاندنی داواکاریەکان لەبەردەم کۆنسلخانەی گشتی ئامریکا لە شاری هەولێر بەرێکەوتن. بەشداربوان داواکاریەکانی خۆیان بە نامەیەک کە بە زمانی ئینگلیسی ئامادەکرابوو پێشکەشی کۆنسولخانەی ئامریکا کرد.

 

سەرچاوە: لاپەڕەی فەیسبووکی فاتمە عوسمان

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی