له چه‌ن مانگی رابردوودا به‌یارمه‌تی چه‌ن سایتی کوردی چه‌ن بابه‌تێکم له په‌رتووکی:
{(ساڵه‌که‌م له عێراق) – (My YEAR in IRAQ) به پێنووسی (L.PAUL BREMER) – (پۆل بریمه‌ر)}
که به‌ڕێز {(محه‌ممه‌د چیا) وه‌ریگێراوه به کوردی} ئاماده کرد و خستمه به‌ر ده‌س ئێوه‌ی سه‌روه‌ر.
لێره‌دا له چه‌ن بابه‌تێکی ئه‌و وه‌رگێڕانه کوردییه که له به‌شه‌کانی پیشوودا که‌وتته به‌ر ده‌ستان ئه‌ڕوانین، تا له کاری وه‌رگێڕانه‌که ئاگادار بین.
هونه‌ری وه‌رگێڕان:
وه‌رگێڕانی بابه‌تێکی ئه‌ده‌بی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری، مێژوو، جوغرافیا و به‌شه زانستییه‌کان وه‌ک (بیرکاری – فیزیک – شیمی و…) له زمانێکه‌وه بۆ زمانێکی دیکه کارێکی ئاسان نییه، نه‌ک هه‌ر ئاسان نییه به‌ڵکو زۆر دژواره به‌گشتی و به‌تایبه‌تی به کوردی که به هۆی ژێرده‌سته بوونی گه‌لی کورده‌وه کاری وه‌رگێڕانی که‌م پێ ئه‌نجامدراوه، دژوارتر و گرانتره!
به‌ڵام هۆنه‌ری وه‌رگێڕان چ له‌و زمانانه‌ی که گه‌شه‌یان کرده و روژانه سه‌دان و هه‌زاران بابه‌تی ئه‌ده‌بی و زانستی و… له زمانێکه‌وه بو زمانێکی دیکه وه‌رئه‌گێڕن یا زمانی کوردی که هونه‌ری وه‌رگێرانه‌که‌ی که‌شه‌ی نه‌کرده یه‌ک بنه‌ما و ده‌ستوریان هه‌یه!
بنه‌ما و ده‌ستووره‌که‌یش دو به‌شه :
1 – شاره‌زایی زمانی له هه‌ر دوو زمانه‌که.
2 – ده‌سکاری نه‌کردنی سه‌رچاوه‌که.
سه‌باره‌ت به به‌شی یه‌که‌م واته شاره‌زایی زمانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که سوودم له چاپی (سێیه‌می) ئه‌و وه‌رگێڕانه وه‌رگرته، به‌ڵام به‌داخه‌وه له باری ده‌ستووری زمانیه‌وه لاوازه، ئه‌گه‌ر بێژم له‌و وه‌رگێڕانه‌دا (ده‌ستووری زمانیی) زمانی کوردی په‌ره‌و نه‌کراوه، بێ ئه‌ده‌بیم نه‌کرده!
لێره‌دا دوو نموونه هه‌ڵه‌ی ده‌ستووری ده‌سنیشان ئه‌که‌م.
1 – ناوه کوردییه‌که‌ی کتێبه‌كه واته {(ساڵه‌که‌م له عێراق) – (MY YEAR IN IRAQ )}
{(ساڵه‌که‌م) له عێراق} له باری ده‌ستووری زمانییه‌وه هه‌ڵه‌یه.
بۆ روونبوونه‌وه‌ی ئه‌و باسه ئه‌توانین بێژین:
براکه‌م له عێراق ئه‌ژی – ماشینه‌که‌م له عێراق خاوێن کرده‌وه – جله‌کانم له عێراق دروو – و ….
ئه‌توانین ئاڵۆگۆڕ له‌و رستانه‌دا ئه‌نجام بده‌ین، وه‌ک:
براکه‌م له عێراقه‌وه چوو بۆ فه‌رانسه – ماشینه‌که‌م له عێراقه‌وه برد بۆ میسر – جله‌کانم له عێراق فرۆشت.
ئایا ئه‌کرێ ئاڵوگۆڕ به‌و (ساڵه) که بۆ ناوی ئه‌و (کتێبه) دیاریکراوه، بکرێت؟
براکه‌م – ماشینه‌که‌م، جله‌کانم به هۆی ئه‌وه‌ی له به‌ر ده‌ستان، هه‌ست به‌بوونیان ئه‌که‌ین و ئه‌توانین ده‌سکارییان بکه‌ین، به‌ڵام ساڵ کاته و کاتیش له ده‌ست ئێمه‌دا نییه و ناتوانین ئاڵگۆڕی پێبکه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌ناوی ئه‌و کتێبه با له‌و چه‌ن دێڕه بڕوانین که سه‌باره‌ت به‌و په‌رتووکه نووسراوه:
{” ساڵه‌که‌م له عێراق ” کتێبێکه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو که‌سێک بیخوێنێته‌وه که بایه‌خ به چیرۆکی ڕاسته‌قینه‌ی مامه‌ڵه‌کردنی ئه‌مریکی ده‌دات له‌گه‌ڵ یه‌کێک له مه‌ترسیدارترین ئه‌و قه‌یرانانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌دا ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه. باڵیۆز ل، بریمه‌ر، دبلۆماتکارو و، نوێنه‌ری سه‌رۆکایه‌تی بۆ عێراق له‌نێوان ئایار/ مایۆ 2003 و حوزه‌یران/ یۆنیۆ 2004، ماوه‌ی بیست و سێ ساڵ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا له فه‌رمانبه‌ر شه‌خصیه‌کانی شه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا و له چوار کیشوه‌ردا خزمه‌تی کردووه، ……
لاپه‌ڕه (5 و 4) کتێبی (ساڵه‌که‌م له عێراق)}.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه (پۆل بریمه‌ر) له مانگی {ئایار/ مای (maj – may) 2003 تا حوزه‌یران / یونی (juni – june) 2004 له عێراق بووه، ئه‌و ماوه به ساڵێک دیاریکراوه. ئایا نه‌ئه‌کرا ناوی ئه‌و په‌رتووکه به‌و جۆره بێت: (ئه‌و ساڵه‌ی که له عێراق بووم) یا (من و ساڵێک له عێراق) و ….
با له نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌ڵه‌ی ده‌ستووری بڕوانین:
{وه‌ڵامم دایه‌وه، (به‌ڕێز تاڵه‌بانی، تۆ دۆستێکی کۆنی ئه‌مریکایت و زۆرێک که‌سن هه‌ن له واشنتۆن که به‌تۆ سه‌رسامن، لاپه‌ڕه (297) }.
با له‌و به‌شه وردبینه‌وه: (زۆرێک که‌سن هه‌ن). کام به‌شی ئه‌و رسته پێوه‌ندی به ده‌ستووری زمانی کوردییه‌وه هه‌یه؟
جگه له‌و باسه ناوی مانگه‌کان هه‌ر له‌و پراگرافه‌دا، ناوی مانگی {(ئایار/مایۆ) واته مانگی پێنجی زایینی به‌و پیتانه که کتێبه‌که‌ی پێنووسراوه به‌و جۆره ئه‌نووسرێ (may) مای }. ناوی مانگی (حوزه‌یران/ یۆنیۆ) واته مانگی شه‌ش(juni – june) به‌و جۆره (یونی) ئه‌نووسرێ. بۆ (مای) بووه به (مایۆ) و (یونی) بووه به (یۆنیۆ)؟!
جگه له مانگه‌کان هه‌ر له‌و په‌راگرافه که ده‌سنیشان کراوه، کۆمه‌ڵی هه‌ڵه‌ی زمانی هه‌یه.
رێنووسی وه‌رگێڕ
بۆ ئه‌م باسه ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی خواره‌وه که پێشتر که‌وتته به‌ر ده‌ستان، هه‌ڵبژارده با لێیان بڕوانین:
{ساورز لێی پرسیم ئایا ناڕه‌زاییه‌کی مه‌بده‌ئیم هه‌یه سه‌باره‌ت به بیرۆکه‌که، ووتم نه‌خێر، به مه‌رجێک که‌سێک بدۆزینه‌وه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی کارگێڕی ئابووری وازی له بیرۆکه کۆمه‌نیستیه هه‌ڵه‌کانی هێنابێت. به‌و شێوه‌یه له 8 ته‌مووز/ یۆلیۆدا، من له‌نوسینگه‌ی ساورز بووم بۆ وتوێژکردن و ڕاگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌زیز محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌مینداری گشتیی خانه‌نشینی حزبی شیوعی عێراق کۆبوومه‌وه.
له 10 ته‌مووز/ یۆلیۆدا، کۆبونه‌وه‌یه‌کی ترم له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز حه‌کیمدا ساز کرد که هێشتا ئه‌و توند‌و گیر بوو. وویستی عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆرشی ئیسلامی له‌عێراق له‌ئه‌نجومه‌نی حوکمدا دابنێت. پێی ووتم،( پێویسته له‌سه‌رم خۆم بۆ خزمه‌تی گه‌له‌که‌م یه‌کلایی بکه‌مه‌وه).
لاپه‌ڕه (129 و 130)}
{کورده‌کانم له ژوورێکی بچووکی کارکردنی نیمچه تاریک‌دا کۆکرده‌وه‌و بۆم ڕوونکردنه‌وه که داواکارییه‌کانی دوایین سات که‌هێناویانه نه‌ک مه‌عقول نیه به‌ته‌نها، به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه له په‌یوه‌ندی(تایبه‌تی) کورده‌کان ده‌کات له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کاند.( 404 و 405)}
با له پیتی (و) له سه‌ره‌تای (وشه) که له‌و چه‌ن دێڕه‌دا به‌کار براوه، بڕوانین:
ووتم – وتووێژ
پیتی (و) له پێش پیتی (ت)دا بۆچ به دوو جۆر به‌کار براوه؟
وویستی – ویلایه‌ته.
پیتی (و) له پێش پیتی (ی)دا بۆچ به دوو جۆر به‌کار براوه؟
ئه‌وانه وه‌ک نموونه له‌و کتێبه(500) لاپه‌ڕه‌ییه ده‌سنیشان کران.
هه‌روه‌ها پیتی (ص) که له ریزی پیته کوردییه‌کاندا نییه، له وه‌رگێڕانه‌که‌دا به‌کار براوه.
با کۆتایی بێنین به باسی (هونه‌ری وه‌رگێڕان) و بڕۆینه سه‌ر باسی دووهه‌م:
(ده‌سکاری نه‌کردنی سه‌رچاوه‌که)
له وه‌رگێڕانی نووسراوه‌یه‌کی یه‌ک لاپه‌ڕه‌ییه‌وه تا ئه‌گاته بابه‌تێ که چه‌ن په‌رتووکێکی مه‌زن ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌ر چه‌ن وه‌رگێڕه‌که که‌سێکی به توانا و کارمه بێت له کاری وه‌رگێڕاندا، وه‌رگێرانه‌که بێ که‌موکۆڕی نابێت!
به‌ڵام له کاری وه‌رگێڕاندا یه‌ک ده‌ستوور، یه‌ک رێباز هه‌یه که به‌رهه‌مه وه‌رگێڕدراوه‌که وه‌ک خودی بابه‌ته‌که‌دا ئه‌خاته به‌رده‌س خوینه‌ر، ئه‌و رێبازه رێبازی دروستکارییه، دروستکاری واته خۆ پاراستن له که‌م و زیادکردنی بابه‌ته‌که سه‌ره‌کییه‌که. به‌داخه‌وه ئه‌و پره‌نسیپه له‌م وه‌رگێڕانه پێشل کراوه، پێشل کارییه‌که به‌و جۆره‌یه که وێنه‌یه‌کی (پۆل بریمه‌ر و مه‌سعود بارزانی) له لاپه‌ڕه (83)ی وه‌رگێرانه کوردییه‌که دانراوه، ئه‌و وێنانه له په‌رتووکه ئینگلیسییه‌که‌دا نییه.
به‌شی کۆتایی ئه‌و کتێبه‌ی پۆل بریمه‌ر له ژێر ناوی:
(بڕۆ شوێنێ که‌س نه‌تناسێ
خۆت هه‌ڵکێشه پڕ به کراسێ!)
هیوادارم بتوانم ئاماده‌ی که‌م و بیخه‌مه به‌رده‌ستان.
*تێبینی: یه‌که‌م بابه‌ت که سه‌باره‌ت به وه‌رگێڕانه کوردییه‌که‌ی (پۆل بریمه‌ر) ئاماده‌م کرد و بۆ سایته کوردییه‌کان ره‌وانه کرا، به‌و ناوه‌وه بوو:
{کورد له پلانی ده‌وڵه‌تانی جهاندا (پۆل بریمه‌ر و مه‌سعود بارزانی)}
به‌داخه‌وه ئه‌و وێنه‌ی (پۆل بریمه‌ر و مه‌سعود بارزانی) که (محه‌مه‌د چیا) به کتێبه‌که‌ی زیاد کرده،
{کاک خه‌لیل غه‌زلی به‌رپرسی سایتی هه‌ڵوێست (hellwest)یش } سه‌ر نووسراوه‌که‌ی منی داناوه.
7/10/2018
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@ gmail.com