"an independent online kurdish website"

جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوە لە رۆژهەڵاتی ناوین دا. دەتوانێت خراپتریش لە هەنووکەدا ئاو ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێ لە زۆر بێت.


شەڕ لە پێناوێ هەر تکە ئاوێک دا

نووسینی  :Christian Böhme,Berlin

Thomas Seibert, Istanbu

لە ئەڵمانییەوە:    هەڵۆ بەرزنجەیی

   ڕۆژهەڵاتی ناوین،6% ی دانیشتوانی جیهان پێک دێنێ،لێ %1 ڕێژەی ئاوی خواردنەوەی لێیە. ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفەریقا لە قاقڕ و وشکترین ناوچەکانی گۆی زەوین. قاتووقڕی ئاو، لەم دەڤەرەدا بەردەوام هەرا و کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی  گەرم دەکات. بۆ بارودۆخی دژوار و ناخۆشی کەم ئاوی، هۆکار زۆرن لەوانە:

ـ گۆڕانی ئاو و هەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە هاوین دا تا پلەی 50، کە ساڵی پار لە کوێت باڵندە بە هۆی گەرماوە کەوتوونەتە سەر زەوی بە مردوویی. هەندێ لە زانستکاران ترسی ئەوەیان هەیە، چەند ناوچەیەکی کەنداوی فارسی لە کەمتر لە ١٠ ساڵی داهاتوودا، کەس نەتوانێ  تێیاندا بژی. ساڵانێکە سەردەمی وشکبوونەوەی بەردەوام ڕووی لەم ناوچەیە کردووە. لە ئیسرائیل چەند جۆگە و ڕوبارێکی ئەملاولای ڕووباری ئەردەن وشکبوون، لەبەرئەوەی 5 ساڵە باران کەمتر دەبارێ لە جاران و هەتا بێت باران بارین ڕوو لە نەمان دەکات. فاکتێکی تری ئەم بارودۆخە، زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی ناوچەکەیە بە ڕێژەی 2% ساڵانە. ئەمەش زیاتر بە شارەکانەوە دیارە،کە هەتا بێت خەڵک ڕوو لە ناوەندەکان دەکات. ئاوی تینیوویەتی ملیۆنەها قاتی خەڵکی نادرێت. بەم جۆرە لە ئێستادا ئاو لە زۆر شەڕ و هەرای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، ڕۆڵی گرنگ دەگێڕێ. بەنداوەکانی سووریا و عێراق ئامانجێکی گرنگی داعش بوون، بۆ دەست بەسەرا گرتنیان لە مەیدانی شەڕدا. هێزی  تەقینەوەی کێشە و هەراکان لەسەر ئەو 3 ڕووبارەی ڕۆژهەڵاتە، کە لە وڵاتانی دراوسێوە هەڵدەقوڵێن و دێن. ئەمەش وا دەکات شەڕی دابەشکاری/ ئاودابەشکردن، سەرهەڵبدات.  نیل لە قوڵایی ناوەوەی ئەفریکاوە دەڕژێتە میسرەوە. دیجلە و فورات  سەرچاوەیان، وا لە تورکیا ( لەڕاستیدا سەرچاوەی دیجلە و فورات لە کوردستانە و نووسەرانی ئەم بابەتە نەیان ویستووە، ئاماژەی پێ بدەن و باسێکی شەڕی کورد و دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بکەن ـ و). لە توێژینەوەیەکدا لەمەڕ کەم ئاویی لە جیهان دا، بانکی جیهانی هاتە سەر بڕیارێک، دەوڵەتانی ناوچەکە دەبێت زیاتر پێکەوە کار بکەن، تاوەکو” ئاسایشی ئاو” زیاتر بکەن.  ئایا ئەمە جێبەجێ دەبێت؟.

تورکیا،عێراق، سووریا تورکیا

 تورکیا جیا لەو وڵاتانەی دراوسێی باشووریی، بە بەراورد لە ئاودا وڵاتێکی دەوڵەمەندە. تورکیا بەربەستی ئاوی تەوراتی هەردوو دیجلە و فورات دەکات، کە بەرەو باشوور دەڕۆن، لە ڕێگەی تۆڕێکی گەورەی بەنداوەوە لە باشووری رۆژئاوای ئەنادۆڵەوە،(گاپ ـ و) بە بیانووی بەدەستهێنانی سەرچاوەی وزە و ئامانجی ئاودێری وڵات و دەروبەریەوە  ئاو گل دەداتەوە. سووریا و عێراق دەیان ساڵە گازندە و هاواریانە لە سیاسەتی توندوڕەقی ئەنقەرە. گومان لە تورکیا دەکرێ، بیەوێ چکە چکە ئاو بۆ دراوسێکانی بەر بداتەوە. ئەنقەرە بەردەوام ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دەکرێ ڕەتدەکاتەوە. بۆ کۆتاییهێنان بە گازندەیی درواسێکان. لە هەنوکەدا بەنداوی Ilisu لەسەر ڕووباری دیجلە، لە ناوچەی خوارووی رۆژهەڵاتی باتمان هەرای ناوەتەوە، کاربەدەستانی تورکیا سەرەتای مانگی6 دەستتیان بەکارکردن، حەوزەکانی پشت بەنداوە زەبەلاحەکە پڕ بکەنەوە. دوای  هەفتەیەک ئەم کارە ڕاگیرا، لەبەرئەوەی بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوەوە،  ناڕەزایی توندی بەغدا بەرز بۆوە.

ئیلیسو، لەناوخۆی تورکیاش دا مشتومڕی لەسەرە، چونکە دەبێتە هۆکاری شارێکی دێرینی وەک حەسەنکێڤ(شارێکی دێرینی کوردستانە ـ و) و نزیکەی ٢٠٠ گوند و ناوچەی تریش ببن بەژێر ئاوەوە. پارەپێدەرانی ڕۆژئاوا، لەم پرۆژە گەورە ملیاردییەدا، خۆیان لەم پرۆژەیە  کشانەوە. بەڵام مەسەلەکە بۆ عێراق زۆر لە پارە زیاترە. ئەم وڵاتە 3/4  سێ لەسەر چواری پێداویستی ئاوی خواردنەوەی لەو ئاوانە بەدەست دێنێ، کە لەپشت سنوورەکانێوەیەتی. وەک دیجلە و فوراتیش سەر بەم سەرچاوانەیە ـ  بەپێی قسەی عێراق تورکیا لێرەش ئاو دەگرێتەوە. لە ڕابووردوودا عێراق توانای ڕاکێشانی 30 ملیارد مەتر سێجا ئاوی لە دیجلەوە هەبووە.

وەزیری ئاو حسن النجیب لە ساڵی ڕابووردودا بە ڕۆژنامەی”Independent“بەریتانی وتووە. ئەو لە ئەمڕۆدا خۆشحاڵە، ئەگەر 16 ملیارد ئاو بێتە وڵاتەکەیەوە.

کێشەی کەم ئاوی ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە سووریادا لە ساڵی 2011 دا،  کاتێ ڕاپەڕین دژ بە سەرۆک بەشار ئەسەد سەری هەڵدا،  چونکە زنجیرەیەک خراپی لە بەرووبووم، دەیان هەزار کەسی لە خەڵک لە گوندەوە دەرپەڕاند و چوونە شار. کە ژمارەی زۆری بێکاریی هێندەی تر شێوان و تێکەڵوپێکەڵ کرد. لەشەڕی ناوخۆدا بەردەوام ئاو بەمەبەست وەک چەک بەکارهێنراوە، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی لە ڕژێمی ئەسەد گرت، ئەو ناوچانەی کە لەلایەن یاخیبوونەکانەوە، کۆنترۆڵ کرابوون، لە رۆژئاوای باکووری دیمەشق بۆمباران کرد و سەرچاوەی ئاوی لە 5,5 ملیۆن مرۆڤ بۆماوەیەک خاپوور کرد. هەروەها ڕاپەڕیوەکانیش لەوە سڵ ناکەنەوە، ئاوی ئەو ناوچانە بگرنەوە،کە لەلایەن ڕژیمەوە بەڕێوە دەبرێن. بەهۆی ئەم هەرا و کێشانەوە ژێرخانی وڵات زیانی زۆری پێ گەیشتووە. کەناڵ و داموودەزگای پەمپی  ئاودەرهێنان تێکشکاون و ساڵانێکە ناتوانن بۆرییەکان چاک بکەنەوە.

میسر/ سوودان/ ئەسیۆپیا

پرۆژەیەکی زەبەلاح دەوری 1500کم لە باشووری دەوڵەتەکەی، وای کردووە وڵاتی میسر ترسی ژیانیان لا دروست بێت. ئیسیۆپیا دەیەوێ لەم ساڵەدا گەورە بەنداوی لەدایکبوونەوەی ئیسیۆبیا تەواو بکات. پرۆژەیەک بەھای 5 ملیارد دۆلار لەسەر ڕووباری نیلی شین، کە دەبێتە ھۆی ئەوەی بەرھەمی وزەی وڵاتانی ئەفەریقا دووقات بکات. میسر  %95 زیاتر پشتی بە ئاوی نیل بەستووە، لەم بەنداوە ئەفریقاییەدا  مەترسی لەسەر مەرگی خۆی دەبینێتەوە. نیوەی زیاتری ئاوی میسر لە نیلی شینەوە دێت کە لەسودان لەگەڵ نیلی سپیدا تێکەڵ بە یەک دەبنەوە. ھۆکاری ھەراکە ئەوەیە ئیسیۆبیا گەرەکێتی بەزووترین کات بەنداوی ئاوەکان پڕ بکاتەوە. حکومەتی ئەدیس ئەبابا،دەیەوێ زۆر بە خێرایی  پرۆژەکە بخاتە کارەوە، تاوەکو بەپێی توانا دەست بە بەرھەمھێنانی سەرچاوەی وزە بکات. میسر ھەوڵدەدات ئەم پرۆسەیە درێژە بکێشێ. ئەگەر بێت و ئەم پرۆژەیەی ئیسیۆبیا بەنداوی ئاوەکە، بێتە هۆی کەمبوونەوەی تەنھا %2 لە ئاوی میسر، دەتوانێ 80.000 هەزار ھیکتار زەوی کشتوکاڵ وشک بکات، ئەمەش ھەڕەشەئامێز و ترسناکە.

 لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی سودانی درواسێی ئەسیوپیا، خۆشحاڵی خۆی بۆ ڕاڕەوی ئەم پرۆژەیە بەنداوە دەربڕی، کە بە ھۆیەوە لافاوی ڕووباری نیل بەربەست دەبێت. لەسەرو ئەمانەشەوە سوودان دەیەوێ ئەلەتریکی زیادەی ئیسیۆپیا لەسەرچاوەی وزە ئاوییەکان بکرێ. تەنانەت ئەگەری کێشەیەکی سەربازی لە نێوان میسرو ئیسیۆبیا، لەکاتی خۆیدا لەسەر پرۆژەی بەنداوەکە دەرکەوت. لە دیدارێکی لوتکەدا لە مانگی 6 ئەمساڵ دا, عبدالفتاح سیسی و سەرۆک وەزیرانی ئیسیۆبیا ئابی ئەحمەد, بەفەرمی چوونە شەڕەکەوە. بەڵام گرژییەکان لەسەر ئەم پرۆژە بەنداوە نابڕێتەوە. پێش چەند حەفتەیەک سەرەک ئەندازیارانی ئەم بەنداوە، Simegnew Bekele، لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە بە گوولەیەک کوژرا.

غەززا/ ئیسرائیل

 کێ لەلای شاری غەززا بچێتە ناو ئاوەوە، سەرکێشی بە تەندروستی و لە خراپترین دۆخ دا تەنانەت بە ژیانی خۆیشی دەکات. لەوێ دەریای سپی ناوەڕاست  پیس و ژاراویکراوە. هەمان شت بۆ کەناری دەریاچەکە، کە وا باشترە دایک و باوک نەهێڵن منداڵەکانیان لەوێ یاری بکەن. لە بارێکی تردا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی/ درم لەو ناوە هەیە. ئەمەش شتی سەیر و چاوەڕوان نەکراو نییە. مەزەندە دەکرێ ،ڕۆژانە 100.000 مەتر سێجا لە ئاوەڕۆ   و چڵکاو بڕژێتە ڕەنگە ناو دەریاوە یاخود ڕوون نییە بچێتە ژێر زەوییەوە ـ پیسی و بۆگەنی ئاوێکی زۆر بۆ دانیشتوان دروست دەکات. ئەمە تاکە مەترسی نییە.کە پەیوەندی هەبێت بە ئاوی نایابەوە. بەم شێوەیە ئاوی ژێر زەوی بەردەست لە ڕووی جۆرێتی و چەندایەتییەوە  بەش ناکات. بۆئەوەی ژمارەی زیادی دانیشتوانی ئیسرائیل و میسر و ناوچەکانی کەنار دەریای چڕ بەدانیشتوان، کە ژمارەیان نزیکەی2 ملیۆنە مشوریان بخوات. بەپێی بیروڕای شارەزایان و پسپۆڕان %95 ئاوی بەلوعە، بۆ بەکاربردنی مرۆڤ گونجاو نییە/ نەگونجاوە. پیس و ژەهراوی بووە.  سنووری بەهای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ نیترات و کلۆریدا بە چڕی و فراوانی تێدەپەڕێندرێن. ئەمەش چەندین هۆکاری هەیە:

بۆ نموونە، هیچ دیار نییە و ڕوون نەکراوەتەوە، ئاوی پیس و چڵکاو ،خۆڵ و خاشاک ، پەین و دەرمانی نەهێشتنی جڕوجانەوەر دەچنە  ئاوی خواردنەوەـ بەلام دامودەزگا و ئامێری  پاڵاوتن و پاککەرەوە نییە. 3 جەنگ  لە 10 ساڵی ڕابووردوودا، گورزی کوشندەی لەو ژێرخانە ناتەواوەی هەیە و لەبەردەستدایە داوە. کەم ئاوی کارەساتێکی گەورەیە، ئیسرائیل ساڵانە چەندین ملیۆن مەتر سێجا ئاو فەراهەم دەکات و هێشتا هەر بەش ناکات. پێویستە ئاوی سوێر لەخوێکەی پاک بکرێتەوە و دامودەزگای ئەم کارەش زۆرگرانە و تێچووەیەکی/ خەرجی زۆری دەوێت، کارەبای چڕ و کەرەسەی بیناکردن، لەو کەنار دەریایە زۆرزەحمەت چنگ دەکەون. حکومەتی ئورشەلیم دەترسێ، دەسەڵاتدارانی حەماس سوودی خراپ لەو ڕەوانەکردنانە بۆ ئامانجی خۆیان وەرگرن، بۆ نموونە لە ڕێگای دروستکردنی تونێلی هێرش بردنەوە. سەرباری ئەمانەش بەردەوام کەمبوونەوەی بارانیش ڕێگرێکی ترە،کە ئاوی ژێر زەوی لەناوچەکەدا زیاد بکات. لەمانەش زیاتر ئەو ئاوەی هەیە، بێ گوێدانە هیچ شتێک تاڵان دەکرێ و  ئاوی دەریا دزە دەکاتە ناو  بەنداوەکانی پاشەکەوتکردنەوە. جێی سەرسوڕمان نییە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی جیهانی هۆشداریی دەدەن،کەرتی غەززا لە دوو ساڵی ئایندەدا دەست نادات بۆ ژیان. ئەو گرفتارییەی غەززا لە هەنووکەدا، ئیسرائیلیشی گرتۆتەوە. ئاوەڕۆی پیسی و چڵکاوی کەناری دەریا،لە ڕێگای دەریای ناوەڕاستەوە بەرەو ڕووی دەوڵەتی جولەکە کەوتۆتە ڕێ. لەبەردەم ئەمەدا مرۆ هەوڵ دەدات بۆ نموونە لە ڕێگای بەربەستەوە خۆی بپارێزێ. دەرئەنجام دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتی، شوێنێکی سەرەکی و بەرایی داگیرکردووە و بەشێکە لە بنەماکانی ئاسایش. ئیسرائیل دەستکەوت و قازانجی زۆری هەیە: ئەگەر کارەکە ئەوە بێت ،کاریگەرانە ئاو بەکاربهێنن، وا سوپاس  بۆ بوونی زانیاریی و شارەزایی و ئەزموونی Knowhows تەکنیکیی زۆر، کە دەیان ساڵە لە ئیسرائیل لەبەردەستدایە وئیسرائیل یەکێکە لە دەوڵەتە پێشکەوتووەکان. بەهاوکاری ئەو ئاوەی لە خوێ پاک دەکرێتەوە، دەتوانرێ بەشێکی زۆری پێداویستییەکان فەراهەم بکرێ، بەڵام نەک لە بواری کشتوکاڵ دا. لێ دەستگا و ئامێری لەم چەشنەش،وەک  ئامانجێکی بەهێزی  پەلاماردارەکانە. لەبەرئەوەیە دەوڵەتی جولەکە هەروەها پشت بە سەرچاوە سروشتییەکان دەبەستێ. ڕووباری ئەردەن و جلیل ڕۆڵێکی گەورە دەگێرن لەم بوارەدا. بێگومان بەهۆی کەم بارانییەوە دەریاچەکەش ئاوی کەمە وشک دەکات. دوورگەی بچووک بچووک دروست بووە. لە هەموو لایەکی ڕووباری ئەردەنەوە بەردەوام شەڕی دابەشکردن لەگەڵ وڵاتی ئەردەن هەیە.  شانشینی ئەردەن یەکێکە لە وڵاتە هەرە هەژارەکانی دنیا لەئاودا و بەردەوام ڕەخنە لە ئیسرائیل دەگرێ، کە بێ شەرمانە خزمەتی خۆی دەکات لەسەر حسابی ئەردەن.

ئێران

ڕووبارەکان کە ئاویان  پێدا نەڕوا، کێڵگەیەک، کە کەس داوای نەکات، لەبەرئەوەی  لە بیابانێکی بەردەڵانی دەچێ ئاوی ژێر زەوی  خوێیاوییە. زەویوزاری وشکبووی دوورە دەست کەدەست نادەن بۆ نیشتەجێبوون و بەهۆی تۆڕنادوە/ڕەشەبای توندەوە،ڕادەماڵدرێ ـ کەمئاوی ئێران ڕوون و ئاشکرایە و لە تەواوی وڵات دا هەستی پێ دەکرێ و  بەرچاوە. ئەمەش زیان و کاریگەریی گەورەی هەیە. هۆکاری تەنگژەکە هەمەلایەنە و زۆربەی کات سروشت بەرپرسیار نییە، بەڵکو ئەو مرۆڤەی  کە سەرچاوە پێویستەکان لە بەکاربردنی سەرچاوە سرووشتیەکان  بەڕێوە دەبات. ئەم وڵاتە، کە  دانیشتوانەکەی لە شۆڕشی 1979 ژمارەکەی 2 قات زیادی کردووە بۆ 80 ملیۆن زۆر دوورە  لە بارودۆخی ئۆکۆلۆگییەوە. لەگەڵ ئەمەدا مەسەلەکە لێرەوە ڕوونە، ساڵانێکە ئێران بەدەست وشکبوونەوەی بەردەوامەوە دەناڵێنێ. باران نابارێ و پلەی گەرما بەنزیکەی 2 پلە بەرزتر بۆتەوە. بەم بارودۆخە وڵات نزیکەی %50 ئاوی سەر ڕووی زەوی لەدەست داوە. بەڵێ لەبری ئەوەی دەست بەئاوەوە بگرن، ئیسرافی پێوەدەکەن.

ئەمە بەتایبەت بۆ ئەو شارانەیە کە بەردەوام گەورە دەبن. %70 ئێرانییەکان لە ئەمڕۆدا، لە ناوەندی شارە پێشکەوتووەکان دا دەژین. وا پێدەچێ  تینوویتییان بەری پێنەگیری و نەشکێ. لەبەرئەوەی دامودەستگاکان ناتوانن پێداویستییەکان دابین بکەن، خەڵکی خۆیان ئاو دەردێنن،واتە بیر لێ دەدەن. کە بەمەش ئاوی ژێرزەوی پاشەکەوتکراو بەتاڵ دەبێتەوە. کشتوکاڵ بەتەواوی هیچ سوودی نەماوە %90 ئاو بۆ کێڵگە و باخەکان بەکاردێت،جوتیارەکان بێ مۆڵەت دەستیان بە ئاودەرهێنان و بیر لێدان دەگات. لە شوێنی دیکە ئەوە نییە. پێویستە کارخانە  کشتوکاڵییەکان دایبخەن، دەیان هەزار کەس ترسیان لەسەر بوونیان بۆ دروست بووە. لەم ماوەی دواییەدا دووبارە  بەزموهەرا سەری هەڵداوە، خەڵک توڕەن لە پرسی گەندەڵی و گازندەیی دەکەن، خاوەن زەویوزارە گەورە بەدەسەڵاتەکان ئاویان هەیە و دەری دێنن بۆ کاروباری خۆیان و هیچ بۆ هاولاتی ئاسایی نامینیتەوە. خراپ بەڕێوەبردن و سەرنەکەوتنی  کشتوکاڵ و ئەقڵێتی خزمەتی خۆکردن، دەمێکە حکومەتی سەرقاڵ کردووە. سەرۆک حسن رۆحانی شەڕی لەدژی کەمئاوی کردۆتە شا کاری خۆی و بە دروشمی کەمکردنەوەی ئاوبەکارهێنان. هەڵبەت ئەم گرفتارییە هاوکات هۆکاری سیاسی هەیە: سزاکانی ئەمەریکا. بەرامبەر بەمە  ئێران ڕێوشوێنی توند دەگرێتەبەر بۆ  دابینکردنی پێداویستییەکانی خودی خۆی. خۆراکی وەک گەنم دەبێت لەناوخۆی وڵات بەرهەم بهێنرێ ئەمەش پەیوەستە بەوەی دەوڵەت دانەوێڵەی جوتیاران بەنرخێک بکڕێ، کە لەسەرووی نرخی بازاڕی جیهانییەوە بێت. ئەمەش وا لە جوتیار دەکات زیاتر لە پێویست دەست  بەئاوەوە بگرێ. ئەوە تەنگژەکە ئالۆزتر دەکات،  پرۆتێستەکان هەتا بێت کەڵەکەتر دەبن. ئەمەش کتومت ئامانجی ڕوونی ڕاگەیەندراوی سزاکانی ئەمەریکایە. واشینتۆن  دەیەوێت چۆک بە ئێران دابدات، بۆئەوەی مەلاکان ناچار بکات بێنە سەر مێزی گفتوگۆ.  ئەو وەڕسیی و بێزارییەی لە ئاکامی کەم ئاوییەوە دێ، دۆناڵد ترامپی وەک دژەپاڵەوانی ڕژێم  داناوەـ ئەو نەیارەکەی لاواز دەکات.

سەرچاوە:   ڕۆژنامەی تاگە شپیگلی رۆژی ٢٢/٩/٢٠١٨

https://www.tagesspiegel.de/politik/wasserknappheit-warum-die-wassernot-im-nahen-osten-zu-konflikten-fuehrt/23097300.html

 

 

 

نویترین هەواڵ و بابەت