پ م نیوز: 16ی ئوکتۆبەری 2018 (١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨)، ساڵێک بەسەر رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری 2017 دا تێپەڕدەبێت کە بەو هۆیەوە نیوەی خاکی باشووری کوردستان لەدەست حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرهێنرا.
ساڵی 2017 نزیکەی مانگێکی دوای ریفراندۆمی ٢٥ی سپتامبر ( ئەیلول) سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە هاوکاری سپای قودسی ئێران، هێرشیان کردە سەر کەرکوک و شەنگال و خورماتوو و .. کە 51 لەسەدی خاکى باشووری کوردستان پێکدەهێنن بە کەرکوکەوە کە بە دڵی کوردسان ناویان دەبرد و لەژێر دەسەڵاتى کورددا نەما و جارێکى دیکە کەوتەوە ژێر کۆنترۆڵى حکومەتى ناوەندی ئێڕاق و ئاڵای کوردستان لەم شارە قەدغە کرا و هەرچی لایەنگری پارتی بوو، شارەکەی چۆل کرد و لەم شەڕەشدا بە داخەوە دەیان پێشمەرگە شەهید بوون بە هۆی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و لە ژێرەوە سازان لە گەڵ حکومەتی عێڕاق.
مێدیاکانی یەکیەتی زۆر بە ئیفتخارەوە باسی دەکەن و مێدیاکانی پارتی بە خەیانەت کردنی سەرانی یەکیەتی بە تایبەت بنەماڵەی جەلال تاڵەبانی دەزانن.