"an independent online kurdish website

مرۆڤی شۆڕشگێر نابەزێ و تەسلیم نابێت و داکۆکی لە بیروباوەڕی سیاسی خۆیدەکات لە سەر بنەمایەك کە رێگاکانی گەیشتن بە ئامانجەکانی بەڕێگایەکی دروستدا   ڕێکبخات و ئەو شۆڕشە خاوەش کە ڕێزدار حەسەن مەبەستیەتی بیکاتە بناخەی خەباتێکی جەماوەری

و مەدەنی و شارستانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەدژی  حکوومەتی ئاخوندی و حدکا،   لە دژایەتی بە رێگای جۆرەکانی خەباتی سیاسی و چەکداریدا بەرامبەر بەرێژیمی تیرۆریستی ئاخوندی خۆی  ببوێرێ و بە جۆرێك هەڵسووکەوت بکرێت کە ئامانجەکانی شۆڕشە خاوەکەی شێخانی بەدی بێت. لە هەڵچوونێکی تیئۆری و بیری خۆبەدەستەوەدان بەولاوە مانایەکی تری نابێت. باشە ئەگەر   کاك حەسەن لەسەر ئەوبڕوایەبێت و ئەوە شێوەی بیرکردنەوەی بەڕێزیان بێ لە سەر شٶڕشی کوردستان و رووداوە سیاسیەکانی وڵات، ئەدی چۆنە گەیشتۆتە ڕێزی خەبات و بۆتە ئەندامی ڕێبەری حدك؟  ئەو بەڕێزە پێوایە دەکرێ بە رێگای خۆی گووتەنی ” ئاقڵانی ” سیاسیدا  لەگەڵ  حکوومەتی تاراندا وێک هەڵبکرێ و دەسەڵاتی ئاخوندی   بە رەو ریفۆرم بەرێت و مافی کورد و گەلانی تر بسەلمێنێت. بە دڵنیایەوە ناوبراو هێشتا بەداخەوە بەچاکی لە بنەماو فەلسەفەی حکوومەتی ئاخوندی نەگەیشتووە و هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەکانی جگە لە تەسلیمبوونەوە و خۆبەدەستەوەدان  شتێکی ترنیە. شێخانی هەوڵدەدات پایەی بیر و هزری ڕێبەری شەهید دکتۆرقاسملوو سەبارەت بە حکوومەتی ئاخوندی بشێوێنێ و بڵێت ئەویش لایەنگری شۆڕشی خاوی کردوە. دکتۆر قاسملوو لەسەر دەسەڵاتی تاران بەروونی دەڵێت: لە ماهیەتی ڕێژیمی ئاخوندیدا بەدی ناکەین بە رێگای ئاشتیدا ماف و ئازادی بۆ گەلی کورد دابین بکات و ئەو رێژیمە دژی دێمۆکراسی و فرەنەتەوەیی ئێران و  مافی مرۆڤ و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتیە.  ڕێژیمی ئیران وەك مەترسیدارترین دەسەڵاتە سیاسی و دیکتاتۆریەکان لەسەر ئاستی گێتی و ناوچەکەدا ناسراوە و ئەگەر هاتبا و گاندی و ماندیلاش لە کوردستان خەباتیانکردەبا، هەر ئەو شٶرشە شٶڕشگێریەیان بەڕێوەدەبرد، کە دکتۆر قاسملوو پاش ناسینی  پێك هاتەی فەلسەفەی فیکری ئاخوندەکان رێبەری دەکرد.

ئەگەر بە قسەکانی ڕێزدار شێخانی خۆیشی بێت، لانیکەم بۆ بنەمای بیر و باوەڕەکانی خۆی،  شێخانی  بەڕێز لاموایە شوێنی تێکۆشانێکی بەتەواوی  هەڵەی هەڵبژاردوە و زۆرینەی هاورێ و هاوسەرنگەرەکانی خۆشی لە نێو حدک دا وەك  ئەو بەرێزە  ناڕوانە رووداوەکان و  تێڕامانیان لەسەر جەوهەری سیاسەتی ڕێژیم  بەو جۆرە نیە و لە بیرەوەری چلەی شەهیدانی ١٧ی خەرماناندا، ڕێبەریەکەی بۆجارێکیتر ئەوەیان دووبارەکردەوە کە ڕێژیمی ئێران جگە لە زمانی ستەم و زەبرو زەنگ شتێکی تر نازانێت.

شێخانی وەك ئەندامی ڕێبەری دەبوو پابەندی سیاسەتی حیزبەکەی بێت هەتا ئەو کاتەی ئەو زۆرینەیەی بۆ بەدەست دێت و پشتیووانی شۆڕشە خاوەکەی لێدەکەن. یان وردتری بلێین، دەبوو تۆزێك لە قسەکانی بەڕێزان مستەفا مەولودی و ئاسۆ حەسەنزادە وردبایەوە کە بەچ زمانیك پێناسەی حکوومەتی ئاخوندەکانیان کردەوە. ئەگەر بە هەڵە نەچووبم بەڕێزیان دژی توندووتیژی فیزیکین لە گەڵ ڕێژیم و پێیان وایە ، دەسەڵاتی تاران بەرەوریفۆرم هەنگاو دەنێت و بۆ ئەوەی کورد بە مافەکانی بگا،لازمە ئاقڵانی تر بیربکرێتەوە و ڕاسانەوە و خەباتی چەکداری ڕابگیرێت.  بەداخەوە رێزدار حەسەن وەك ئەندامی رێبەری سنووری ئەو شکاندن و بێڕێزیەی  ئەوەندە بەرفراوان  کردەوە هەتا روحمی بە گەورە رێبەرەکانی خۆێشی نەکردوە و، بە ئەوانەی لە ڕابروو و بەئێستایشەوە خەبات دەکەن پێوایە وەك پێویست سیاسی نەبوونە و نەیان توانیوە لە گەڵ ڕێژیمدا پێکەوە هەڵبکەن. قسەی ئەو بەرێزە ئێستاش ئەوەیە کە بە هەر جۆرێك بێت کارێك بکرێ، تێکۆشەرانی ڕەسەن و شۆڕشگێر لە گەڵ دەسەڵاتی تاراندا هەڵبکەن و بڕۆن لە شارەکاندابە شداری خەباتی مەدەنی بکەن. ڕەنگە لە پەراوێزی ئەو چەند دێرەدا ئەوەش بیربەڕێزیان  بخەمەوە کە کۆڵبەرانیش لە سەفی شۆڕشە خاوەکەی بەڕێزیدان و بزانین چ یان بەدەست هێناوە! کاکڵی بیری  ناوبراو یان وردتر بڵێم مەبەستی سەرەکیان ئەوەیە کە   ڕێگای ئاقلانی سیاسی و هەنگاو نان بەرە نزیك بوونەوە لە  ئامانجەکان ئەوەیە کە  کورد و هێزەکان شێوەکانی خەبات بەدڵی ئەو بەڕێزە بگۆڕن بەرامبەر بە ڕێژیم.

کاك حەسەن بڕوای وایە کە دەکرێت ڕێژێمی ئاخوندی بە ڕێگای خەباتی جەماوەری و شێوەکانی بەرخۆدانی مەدەنی و شارستانیدا، مەزهەری بیرکردنەوەی حوکمڕانی لە ئێراندا بگٶڕین و گەلی کورد مافی خۆی بەدی بێنێت. ڕەنگە هەموو لایەك جووڵانەوەی سەوز و هێز و نفوزی ئەوانیان لە بیر مابێ و شێخانی ش باشتر زانیاری لەسەر کۆی رووداوەکە و چارەنووسی هەڵسوڕێنەرانی پلەباڵای ئەو جووڵە گەورەیە هەبێت و بزانێت ئاکام و چارەنووسیان بەکوێ گەیشت بێت. خۆ ئەوان هەر بەشێك بوون لە بکرە دیارە و کاریگەرەکانی نێو جومگە سەرەکیەکانی حوکمرانی لە ئێراندا و هەمووشیان وەختی خۆی کۆكبوون لە سەر کۆی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.

زۆر جێگای داخ و ئەسەفە ئەندامێکی رێبەری وەك لازم نێوەرۆک و ماهیەتی سیاسەتی جەمهووری ئیلامی ئێران هەتا ئەمڕۆش لانیکەم سەبارەت بە دیمۆکراسی و ماف و ئازادی گەلانی پێك هێنەری وڵات بۆ روون نەبووبێتەوە، ئەگەر کادرێكی پلە نزم ئەو قسە و کەلامەی هەبایە لە سەر ڕێژیم، ڕەنگە زۆر قسەی لەسەر نەبا و بەنەزری تاك وارگیرابا. پرسیار ئەوەیە کاتێك کۆی رووداوەسیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە نائاقلانی سەیردەکەی و پێتوایە لە ئاستی چارەسەرکردنی رووداوەکاندانەبوون و دەرفەتی باشیان لەدەستداوە و دژی ڕێژیم خەباتیان کردوە و، ئەگەر  ئومێدێکتان بەو جۆرە میتۆد و میکانیزمی شٶڕشگێڕیە نیە، چۆنە ڕێگات کەوتۆتە کۆیە و ئێستا ئەندامی رێبەری؟    وابزانم بەڕێز شێخانی ” لایەنی هەڵەی بەشداری شٶڕشەکەت هەڵبژاردوە”  و دەکرا ئێوە میحوەری  کارای خەباتی جەماوەری بوونایە لە نیوخۆدا، یان ئەوەتا ئێوەش لە بەر لۆمەکردنێکی  پچووكی حکوومەتی ئاخوندی  بێرە گەیوون. ئەو بیرکردنەوەیە لە بنەڕەتدا شکاندنی شکۆی پێشمەرگە و لێدانە لە نرخ و بەهایی بەرچاوی ئەو شٶڕشە سیاسی و چەکداریەیی کە  لە ڕابردوودا بەدژێ ڕێژیمی ئێران بەرێووە چووە و زیانی زۆر گەورەی بەدوژمن گەیاند و هەر ئەوەش بوو چەند جارێك وەڤدی نوێنەرایەتی ڕێژیمی بۆ مەبەتسی کات بەفیڕۆدان بە پێخۆیان هاتنە کوردستان لە گەڵ حدکادا گفتوو گۆیان،  بە قەولی خۆیان بۆ  چارەسەرکردنی پرسی کورد هەبێت.

بەهەڵچوون و تیئۆری کلاسێك و زمان فەلسەفیانە هیچ ناکرێ و دڕویەكش لە جەستەی شەکەت و ماندووی بزووتنەوەی سیاسی کورد دەرنایەت و ئەو فیداکاری و قوربانیانەش کە دراون، بە شەهیدەکانی ١٧ی خەرمانانیشەوە، رووبەرووی کەملوتفی و بێمەیلی کەسەنزیکەکانیان دەبنەوە، زۆر جێگای داخ و ئەسەفە. بەڕێز حەسەن شیخانی وەك ئەوەی غەدرێکی زۆر گەورەی لە لایەن حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لێکرابێت، ئەوەندە بەپڕی و بەدوور لە میحوەری ئەو ئاقڵانیە سیاسی کە خۆی زۆری جەخت لەسەر دەکردەوە، بەداخەوە قسەکانی  بە دوور لەو گفتوومانە شارستانی  و ئاقڵانیە سیاسیە بوو. هێرش بۆ سەر خەباتی ڕاسانەوە و نرخ و بەهای شەهیدەکان و چاندنی تۆی نائومێدی و لاوازنیشاندانی هێزە تێکۆشەرەکانی کوردستان زۆر هەڵەیە و، ئەگەر باوەڕتان بە ئامانج و خەباتی سیاسی کرداری نیە، ئازادی و ئەوە ئاکامی بیر شۆرشە خاوەکەیە کە ریکلامی بۆ دەکەن.  ئامانجی قسەکانی و بە نیشانەگرتنی رووداوە سیاسی و تەشکیلاتی و چەکداریەکان،بەڕێزیان زۆرتر رووی لە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بوو. بەهەڵچوونی هەرزەکارانە و  و تێڕامانی ناروونی سیاسی و کۆمەڵایەتی سەبارەت بە شێوەی بیرکردنەوەی ستەمکارانەی حکوومەتی ئاخوندی و گەیشتن بە لوتکەی ڕزگاری سیاسی و نەتەوەیی، بێگوومان بەقسەی لووس و خۆدزینەوە لە واقی فیکری ڕێژێمی ئێران، هەڵەیەکی گەورە و هەرلەوکاتەشدا کەوتنەوە شوێن ئەوبیر و تیئۆرە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەیە کە لەسەرەتایی شۆڕشی گەڵانی ئێران و بە چەند ساڵێكدواتریشەوە زیانی گەورەیان بە جووڵانەوەی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیاند.

با بابەتی ” شۆڕشگێڕانی ئەمرٶ و شۆڕشگیرانی دوێنێ” ئەگەر مەبەست لە وشەی شۆڕشگێربوون ماناکەی بەوجۆرە بێت کە  لە تریبوونی شێخانیەوە بیستمان، زۆر بە دوورە لە هزر و بیری ڕێبەرانی شەهید و کۆی تێکۆشەرانی حیزب کە گیانی بەنرخیان فیدای ڕزگاری و سەربەستی کوردستان کردووە.  تێگەیشتنی ئەو چەمکە هزریە با بۆ ئەو بەڕێزانە لێبگەڕێن کە هەوڵی شێواندنی رووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە ئێستادا دەستپێکردوە. جا لە بەرچی و چ مەبەستێکی تایبەتیان هەبێت، ڕەنگە لە هەموو کەس چاکتر خۆیان بزانن!  ڕێزدار حەسەن شێخانی  زۆر بە ژیری و شەرمێونانە رێگای ئاسانتری خەبات پێشنیاری  هاوڕێ کانی دەکات کە بلوری و هاوبیرەکانیان لە کوردستان بەدوایداچوون و لە کۆتایشدا سەریان بێکڵاو مایەوە و،  هەرئەوە نەبێت لە بەرەکەتی خودا پێداوی تیئۆریەکان  کە بۆیان بەمیرات لە تودەیەکان بۆمایەوە  سوودیان بینی و وەك  سیاسیەکی موفلیس و مایەپووج ژیان.

باسی خەباتی مەدەنی و جۆرەکانی ئەو شیوەیەش مەبەستە بە ئارامی و هێمنانە بێت، بەدڵنیایەوە کەس ئەو نەوعە بەرخۆدانەی ڕەدنەکردۆتەوە و هەموولایەك پێشوازی لێدەکات، بەڵام حکوومەتی ئاخوندی هەرلەو وەختەوە دەسەڵاتی بەدەستەوەگرتووە، دژی مافی گەلان و بە تایبەتیش گەلی کورد بووە و پاشان جهادی بەدژی خەڵکی کوردستان دەرکرد. ئەو بڕیارەش رێبەری روحی حکوومەتی ئاخوندی خومێنی بەدژی خەڵکی کوردستان و شۆڕشەی دەریکردبوو ! پاشان  ئەو لێکدانەوەیەش لە جێگای خۆیدانەبووە کە دەلێن رێبەری سیاسی کورد دەرفەتی لە دەستداوە و نەیتوانیوە بە ئامانجەکانی بگات. ئەگەر بگەرێینەوە بۆ ڕابروو، دەبێت بڵیین یەکێك لە هۆیەکانی ئەو بەئامانج نەگەیشتنش، ئەو جۆرە بیرکرنەوە ئەزەلیانە بوون لە سەر دەوڵەتی ئێران کە بارودۆخی کوردیان بە ئەمڕۆ گەیاندوە.

زۆر باشە کەمێك لە سەر شێواز و میکانیزمەکانی جۆرەکانی خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی وردبینەوە و تۆزێك لە کەش و هەوای فەلسەفیانەدا بە نێوەرۆکی بابەتە جەوهەری و گرینگەکاند شۆڕبینەوە. حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران کاتێك خۆی بە پێشڕەوی خەباتی سیاسی و جەماوەری لە کوردستان دەزانی کە زمان فەلسەفی لە نەوعی رێزدار” حەسەن شێخانی” ش بە دڵنیایەوە لە سایەی خەباتی سیاسی و چەکداری حدکادا زانی کورد هەیە و مافی چیە و   ئەگەر ئەو رابردووە بەنرخ و شۆڕشگێڕیەی دوێنی و بە ئەمرۆشەوە نەبوایە، زۆر کەسی تریش بە شەرمەوە باسی کوردبوونی خۆیشیکردبێت یان هەوەتا زاتی نەکردبێت بڵێت کوردم. پاشان حیزب بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی،  شێوەکانی تێکۆشانی خۆی ئەگەر خۆماڵیانە و بەدوور لە تیئۆری وشکی سیاسی بڵێم، زۆر بەوردی ژێرانە قۆناخ بەندیکردبوو جا لە دروشمی ڕۆژەوە بیگرە هەتا تاکتیکی کورت خایەن و شوعاری ستڕاتیژی و ئامانجی دواڕۆژ.

گەلی کورد و هێزە تێکۆشەرەکانی لە گەڵ ڕێژیمێكدا بەربەرەکانی دەکەن کە جگە لە دژکردەوەی فیزیکی و سیاسەتی سڕینەوەی نەتەوایەتی گەلان و تیرۆری جیابیران و ئازادیخوازانی وڵات، شتێکی تر نازانێت. هەربۆیەش ئەو بەرێزە و بەرێزانەی باوەریان بە رێفۆرمی سیاسی هەیە لە چوار چێوەی ئەو ڕێژیمەدا، پێدەچێت هەستیان بە حیکمەتێکی نایابی گٶرانکاری لە سیاسەتی دەرەو و نیوخۆی حکوومەتی تاران کردبێت و خەڵکی تر جارێ پێی نەگەیشتبن. بەرێز شێخانی پێوایە کورد نابێت دروشمی رووخاندنی ڕێژمبدات و لە گەڵ بابەتی دیالۆگ و وتووێژی ئاشتی ناتەبای هەیە، جاڕی بابزانین حکوومەتی تاران چ جۆرە وتووێژێکی ئاشتی خوازانەی بە قەوڵی خۆیان بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی کورد ئەنجامداوە، یان لە بیری کردوە کە رێبەری گەورەی شۆڕشی نوێی کوردستان دکتۆر قاسملوو لە کوێ و تێرۆرکرا و کێ شەهیدیکرد.

ئەو سیاسەت و بیرکردنەوە و خوێندنەوانە کەمتر وەك هی تاك تەماشادەکرێت و پێموانیە ئەو هێزە تێکۆشەرەی کوردستان حدک  کە هێشتا خوێنی هاوڕێ کانیان وەشك نەبۆتەوە، ڕێگای ئەو جۆرە گومڕای و بڵاو کردنەوەی نائومێدی و خستنە ژێر پرسیاری کۆی رووداوە سیاسیەکانی ڕابروودی لیپاو لیپ لە کوردایەتی و خۆڕاگریان بە ئامانج بگیرێت. ئەگەر بەقسەی شێخانی بێت نابێ کارێك بە رامبەر بە دەسەڵاتی تاران بکرێ کە دڵیان بڕەینجێ و گلی بکەن!!  نەکات ئەو مووشەك بارانە شوێنی لەسەر دەروونی ئەوکردبێ و تازە ئەوەبزانێت کە ڕێژیمی ئێران فڕۆکەی شەڕکەر و تۆپخانەی بە هێزی هەیە و بە سیلاحی سووک بەرگری ناکرێت!

محمد سلێمانی

بابەتی پەیوەندی دار

حەسەن شێخانی ئەندامی کۆمیتە ناوەندی حدک و سیاسەتی خۆ بەدەستەوەدەرانە

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی