دیبه‌یته‌كه‌ی كه‌نالی كوردستان 24 ی پارتیی له نێوان مه‌لا به‌ختیار و خالید عه‌زیزی دا، چه‌ند سه‌ره قه‌ڵه‌مێكی ده‌وێ، باشتره به‌خێرایی له خواره‌وه ئاماژه‌ی بۆ بكه‌ین:-
–
دوو (به پله) سه‌ركرده‌ی سیاسیی، مه‌لا به‌ختیار و خالید عه‌زیزی، هه‌ردووكیان سه‌ر به مام جه‌لال، هه‌ردووكیان پێشتر پڕوپاگه‌نده نه‌ماوه سه‌باره‌ت به ماركسیزم نه‌یكه‌ن و، ماركسییه‌كی ده‌روێش سیفه‌تیش بوون. دواترییش هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه بۆ دیموكراسییه‌ت، به‌ئێستاشه‌وه نه له ماركسیزم تێ گه‌شتن و، نه له دیموكراسییه‌ت. چونكه له سه‌ره‌تادا ده‌روێشانه خۆیان به ماركسیزم و، دواتریش به دیموكراسیی دا هه‌ڵواسی.
–
ئێستا مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر تێرمی (یه‌ك كورسیش بێنین هه‌ر ده‌بێت دووه‌م هێز بین) و، خالیدی عه‌زیزیش له‌سه‌ر تێرمی (دیموكراسی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات) دژی دیموكراسیه‌تیش ده‌وه‌ستنه‌وه! تۆ سه‌یر ئه‌م مۆته‌كه (به‌پله) سه‌ركردانه‌ی كورد بكه‌ن. بڕوایان به دیموكراسی نه‌ماوه. چونكه له‌ڕێی دیموكراسییه‌وه پۆسته‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
–
خالیدی عه‌زیزی و كۆمه‌له‌كه‌ی كاتێك له 2006 له كۆنگره‌ی دیموكراته‌كان دا ده‌نگی زۆرینه‌یان نه‌هێنا، دژی دیموكراسیه‌ت وه‌ستانه‌وه‌و، به فه‌رمانی (جه‌لال تاله‌بانی و به پاره‌ی نێچیر به‌رزانی) هه‌ستان خۆیان له حیزبی دیموكرات جیاكرده‌وه. دووایین نموونه‌ش، (حیزب!!)ه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیاریش كاتێك زانیان كاندیده‌كه‌یان ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌ده‌ست ناهێنێت، ڕۆشتن بچووكێتییان بۆ شیعه و سوونه هه‌ڵبژارد، نه‌ك ده‌نگی دیموكراسییانه‌ی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه كوردییه‌كان!
–
نازانرێ ئێوه باسی كام ده‌ورانی ماركسیه‌ت بوونتان ده‌كه‌ن، باسی كام سه‌رده‌مانی دیموكراسیی بوونتان ده‌كه‌ن!؟ كه‌ی ئێوه له ماركسیزم تێ گه‌شتوون، كه‌ی ئێوه له دیموكراسیه‌ت گه‌شتوون، ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه خۆتان و حیزبه‌كه‌تان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه كه له كوردستان جێ به‌جێ بكرێت!؟
–
خالید عه‌زیزی وه‌ك ئه‌وه‌ی داگیركه‌ران دیموكراسیه‌تیان قبوڵ بێ و، كورد دژی دیموكراسیه‌ت بێت، ئه‌ڵێت: (به دیموكراسییه‌ت كێشه‌كان چاره‌سه نابێت!). وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد نه‌زانێت گه‌ر داگیركه‌ران ڕۆژگارێك دیموكراسیه‌تیان قبول بێ ( كه قه‌ت قبوولیان نابێ!)، كورد زۆر به سانایی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵ ده‌بژێرێ، ئیدی بۆچی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات!؟ گه‌ر دیموكراسیه‌ت قبوول بكرێ، هه‌ر هیچ نه‌بێت كورد خۆی نوێنه‌رانی خۆی هه‌ڵ ده‌بژێرێ و، خاڵخاڵییه جه‌لاده‌كان به‌سه‌ر كوردستان دا ناسه‌پێنرێن، عه‌لی كیمیاوی و حه‌سه‌ن پلایسهكان به‌سه‌ر كه‌ركووك دا ناسه‌پێنرێن.
–
خالید عه‌زیزی هاوبیری مه‌لا به‌ختیار وا ده‌زانێت خه‌ڵكی كوردستان هێنده ناهوشیارن، نازانن هه‌لگرتنی دروشمی تهسلیمخوازی درۆینه‌ی (ڕیفۆرمیستی) به فه‌رمانی یه‌كێتیی ڕایان گه‌یاندووه‌و، یه‌كێتییش به فه‌رمانی ئێران به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌كانی (كۆمه‌ڵه‌كه‌ی عه‌بدولای حهیاكی-خالید عه‌زیزی، كۆمه‌له‌ی عه‌بدولای موهته‌دی، كۆمه‌له‌ی عومه‌ری ئیلخانی زاده، كۆمه‌له‌ی سه‌ید برایمی عه‌لی زاده، كۆمهڵۆچكهی پاشماوه‌كانی مه‌نسور حیكمه‌ت)دا فه‌رزی كردووه.
–
خالیدی عه‌زیزی و مه‌لا عه‌بدولای حهیاكی وا ئه‌زانن خه‌ڵك هێنده كاڵفامن له‌وه ناگه‌ن ماوه‌یه‌كه یه‌كێتیی به فه‌رمی به ڕاگه‌یه‌نراو و به وته‌ش (به پله) سه‌ركرده‌كانیان دژی پرهنیسپهكانی دیموكراسیی و سیستمی دیموكراسیین. خێراش دوای ئه‌وان (خالید عه‌زیزیش وتی: دیموكراسیه‌ت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات!). ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌م یه‌كێتیی و هه‌م كۆمه‌له‌كه‌ی مه‌لا عه‌بدولای حهیاكی- خالید عه‌زیزی هێنده‌ی (نه‌وه‌ی نوێ و سازمانی خه‌بات) جه‌ماوه‌ریان له باشور و خۆرهه‌لات نه‌ماوه و، یه‌كێتیی هه‌رچییه‌ك بكات ئه‌وا تاقمه كۆمهلهكانیشی له خۆرهه‌لات هه‌مان شت ده‌كه‌ن.
بۆ نموونه: یه‌كێتیی وهرهسات-سه‌پێنی ده‌كات، مه‌لا عه‌بدولای حهیاكیش وا ده‌كات، یه‌كێتیی به فه‌رمانی ئێران ده‌لێت: بۆ خۆرهه‌لات ده‌بێت ئامانج ڕیفۆرمخوازانه بێ و دژی روخانی رژێمی ئاخونده‌كان بین ڕێك به هه‌مان شێوه خالید عه‌زیزی-عه‌بدولا حهیاكیش وا ده‌كه‌ن. یه‌كێتیی دژی سیستمی دیموكراسیین هاوتای ئه‌وه‌ش دیسانه‌وه خالید عه‌زیزی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند.
ئیدی با ئه‌وه‌ش بووه‌ستێ (پێشتر یه‌كێتیی به كرده‌وه دژی دیموكراسیی بوو، به‌لام ئه‌مه ماوه‌یه‌كه به فه‌رمی به ڕاگه‌یاندنی ئاشكراش دژی سیستمی دیموكراسیین و، سه‌دان نموونه هه‌ن كه -به پله- سه‌ركرده‌كانیان ده‌ڵێن: ئێمه پیازمان پاك نه‌كردووه‌و كورسیهكیش بێنین هه‌ر دووه‌م هێزین!).
–
مه‌لا به‌ختیار وه‌ك پێشكه‌شكارێكی به ئه‌زموونی مانگی نیسان (درۆی نیسان!):-
–
1-گه‌ر سه‌دام پێكه‌وه بیست و دوو كۆپته‌ری دژی مه‌لا به‌ختیار ناردووه (مام ڕۆسته‌م كه نزیكی ڕووداوه‌كه بووه به درۆی خسته‌وه)، كه‌چی سه‌دام پێكه‌وه ده كۆپته‌ری دژی مام جه‌لال و نه‌وشیروان نه‌ناردووه! ئێران پێكه‌وه ده كۆپته‌ری دژی قاسملوو نه‌ناردووه، توركیا پێكه‌وه ده كۆپته‌ری دژی ئاپۆ نه‌ناردووه، تۆ بڵێی سه‌ددام زانیبێتی كه ته‌نیا مه‌لا به‌ختیار له هه‌موو حیزبه‌كان و سه‌ركرده‌كانیان كاریگه‌رتر و گرنگتره بۆیه بیست و دوو كۆپته‌ری بۆ ناردووه!
–
2-مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: ((له ڕووی ستراتیژییه‌وه كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه نییه كه له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ده‌ریا نین (هه‌ر خودی ئه‌م قسه‌یه‌شی به سوودی داگیركه‌رانه كه به‌م پێیه بێت: باكور و خۆرهه‌لات و خۆراواش ناگه‌نه سه‌ر ڕێڕه‌وی ئاوی!) به‌لكوو كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ل چۆنیه‌تی مامه‌له‌ی (فارس و تورك و عه‌ره‌ب)ه له‌گه‌لماندا!)).
وردبنه‌وه له‌م نه‌زانینه سیاسییه-ستراتیژییه!
ئه‌م كابرا هه‌ر ده‌یه‌وێت شتێك بڵێت: بڵێ ئه‌وه‌تانێ شتێكی نوێم وت. بێ ئاگا له‌وه‌ی سیاسه‌تزانان به‌و قسانه قاقا ده‌كه‌ن! باشه خۆ ئه‌وه‌تانێ ئێوه له 1991 ه‌وه (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌له‌بجه) به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی جیۆپۆله‌تیكی نه‌بووایه، ئایا داگیركه‌ران ده‌یانتوانی كێشه‌تان بۆ سازبكه‌ن و هه‌ركاتێك بیانه‌وێت گه‌مارۆتان بده‌ن، خۆ ئێوه داگیریش نه‌كرابوون!؟
باشه ئه‌و كهركووكهی كه ئێوه فرۆشتان، پێشتر ئهوێشتان هه‌بوو، به‌لام ئایا نیوه‌ی نهوتهكهیتان نه‌ده‌دا به توركیا و ئێران له بری هه‌نارده‌كردنی دا!؟
گه‌شتنه ڕێڕه‌وی ئاوی تاكه چاره‌سه‌ری ڕادیكاڵی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كێشه‌ی كورده له خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست دا. نه‌ك هه‌ر سوودی ستراتیژیی، بگره سوودی هه‌میشه‌یی و سه‌ربه‌خۆبوونی كوردیش زۆر به‌ئاسانی به‌دی دێنێت. با كورد بگاته‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست یاخود كه‌نداوی فارس، ئه‌وكات (فارس و تورك و عه‌ره‌ب) مامه‌له‌شیان هه‌رچۆن بێت ناتوانن گه‌مارۆ ساز بكه‌ن!
ئیتر ئه‌وه‌یان گه‌ر مه‌لا به‌ختیار وای دانابێت كه كورد تاهه‌تایه له‌گه‌ل (تورك و فارس و عه‌ره‌ب) وه‌ك برا بچووك ده‌ژی، ئه‌وه دیدێكی كورتبینانه‌یه كه ته‌نیا له (مامه‌له‌ی ئێستای ئه‌وان دا كورتی بكاته‌وه). چونكه مرۆڤی سیاسه‌تزان كاریگه‌ری داده‌نێ و دۆخی باو ده‌گۆڕێت و خاوه‌ن ستراتیژه و به دوای چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت، نه‌ك بپاڕێته‌وه له داگیركه‌ران كه مامه‌ڵه‌یان باش بكه‌ن! نه‌ك ڕۆژێ ماركسی بێ، ڕۆژێ سۆشیال دیموكرات، ڕۆژێ دیموكراسیخواز، ڕۆژێ دژه سه‌له‌فی، ڕۆژێ دژه ئیخوانی، رۆژێ دژه خوا و گۆشتی حوشتر، هه‌ر ڕۆژی و له‌سه‌ر به‌زمێ!
مه‌لا به‌ختیار و خالید عهزیزیهكان سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو شكسته‌ش به‌سه‌ر دۆزی به‌شه‌كانیان هێناوه‌و، خۆیان كردووه به كوێخا، ده‌یانه‌وێت هه‌رگیز واز نه‌هێنن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ل نه‌كرێ. بۆیه ئێستا دژی دیموكراسییهتیشن. بریا وه‌ك (سه‌دام و قه‌زافی و ئه‌تاتورك) غیره‌تیشیان ده‌بوو خۆیان وه‌ك ڕابه‌ری ڕزگاریخواز ناوببردبایه!
–
3-مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: ((به سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشم وت ده‌گیرێیت و به‌شداری حكوومه‌ت بكه‌ن)). خوێنه‌ران ئه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر وتارێكم له (سایتی وتاری كورد) كه ڕه‌خنه‌ی لۆژیكییه دژی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له كه‌ناڵی كوردسات دا. بچنه‌وه ته‌ماشای ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كوردسات بكه‌نه‌وه، بزانن چۆن مه‌لا به‌ختیار ده‌یقیڕاند: ((سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ده‌په زۆر گه‌وره‌یه و نابێت به‌شداری حكومه‌تێك بكه‌ن كه ئیخوانیهكی وه‌ك ئه‌ردۆگانی هاوڕێبازی مورسی حكومه‌ت پێك بێنێت چونكه ناوچه‌كه به‌ره‌و دوواكهوتوویی ده‌بات!)) دیاره له‌وساته‌دا یه‌كێتیی به فه‌رمانی ئێران هه‌ستان هه‌ده‌په‌یان به لاڕێدا برد و، ئێستاش خۆیان ناكه‌نه خاوه‌نی!
–
4-مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: ((من جێگری مام جه‌لال بووم له سه‌كردایه‌تی كردنی ئه‌و 3700 پێشمه‌رگه‌یه‌ی یه‌كێتیی كه له خۆرهه‌لاتی كوردستان شه‌رمان ده‌كرد و، من سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كه‌م ده‌كرد)). مه‌لا به‌ختیار ده‌یه‌وێت بڵێت: ئه‌وساش هه‌ر من به كرده‌وه جێگری مام جه‌لال بووم و به‌لكوو ئێستا بكرێمه سكرتێر!
–
ڕوونه، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی یه‌كێتیی له‌لایه‌ن ملازم عومه‌ره‌وه سه‌رپه‌رشتی كراوون نه‌ك مه‌لا به‌ختیار، مه‌لا به‌ختیار نه‌ك جێگری مام جه‌لال نه‌بووه، بگره له‌و ساته‌دا پله‌كه‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسییش نه‌بووه! پێشمه‌رگه‌كانیش 3700 كه‌س نه‌بوون و ڕێژه‌كه‌یان زۆر كه‌متره و هه‌موو سه‌رچاوه‌كان به‌رده‌ستن. ته‌نانه‌ت یه‌كێتیی دوای هه‌كاری 3700 پێشمه‌رگه‌ی نه‌بوو، به‌تایبه‌ت له به‌ره‌ی ناوچه‌یه‌ك دا. زیاتر له‌وه‌ش، یه‌كێتیی بۆیه ئه‌و شه‌ڕه‌یان كرد له پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ل ڕژێمی به‌عس بۆ ئه‌وه‌ی سه‌دام به پیاوچاكیان بزانێت كه دژی رژێمی خومه‌ینی شهر ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار بزانێت زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئه‌و زانیاریانه ده‌زانن، ئه‌وا (شه‌هید عیزه‌دین)ی یه‌كێتیی كه له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هید بوو، خزممه و، خه‌لكی هه‌له‌بجه و شاره‌زوریش ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی یه‌كێتیی ده‌ناسن كه به‌شداری شه‌ری خۆرهه‌لاتی كوردستان بوون. به هیچ جۆرێك نه مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كردووه و نه ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌كانیش ئه‌وه‌نده بوون، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بۆچوونه‌شم بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر بیره‌وه‌ریه چاپكراوه‌كانی ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی خودی یه‌كێتیی و حیزبی شیوعی.
–
5-مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: ((من وه‌ك جێگری مام جه‌لال بۆ لای د.قاسملوو و بۆ لای ئاپۆش نێردرام. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له دانوستاندنی حكومه‌تی ئێران و وه‌فدی حیزبه‌كانی خۆرهه‌لات به‌شداربووم، ته‌نانه‌ت له گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌كان دا كه چوومه لای د.قاسملوو ئه‌وا د.قاسملوو ته‌نیا چایچییه‌كه‌ی له‌گه‌ل دا مابووه‌وه)).
وادیاره مه‌لا به‌ختیار هه‌تا زیاتر بڵێ ده‌یه‌وێ خه‌یاڵات و ئه‌فسانه‌ی زۆرتر بۆ خۆی بخوولقێنێ. ئه‌وه ڕوونه هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی و بیره‌وه‌ری هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی (باكور و خۆرهه‌لات و باشور) نیه كه مام جه‌لال وه‌ك جێگری خۆی مه‌لا به‌ختیاری بۆ لای د.قاسملوو و ئاپۆ ناردبێت.
–
زیاتر له‌وه‌ش، هێنده مه‌لابه‌ختیار حه‌شۆ به خۆ-به ئهفسانهكردن ده‌دات كه ده‌ڵێت: ((له شه‌ره‌كه‌دا كه چوومه لای د.قاسملوو ته‌نیا خۆی و چاچییهكهی مابوونه‌وه!)). هه‌قیه‌تی ئه‌م درۆیه هه‌تاوه‌كوو نیو سه‌ده‌ی تر به (درۆی ساڵ) هه‌ڵببژێردرێت. چونكه گه‌وره‌یی ئه‌م درۆیه‌ی هیچی له‌وه‌ی بیست و دوو كۆپته‌ره‌كه‌ی كه‌متر نییه!
به پێی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی به‌ریتانیا له ده‌ستپێكی شهر له‌گه‌ل ئێران له سالی 1980 بۆ 1984ه وه، حیزبه‌كه‌ی د.قاسملوو ده هه‌زار پێشمه‌رگه و چل هه‌زار چه‌ك هه‌ڵگری هه‌بووه. باشه كه‌سێك نه‌بوو له مه‌لا به‌ختیار بپرسێت: ((تۆ ده‌ڵێیت له 1982 د.قاسملوو ته‌نیا خۆی و چاچییهكهی مابوونه‌وه هێنده شهر لێی كووشتبوون!، ده‌ی كه‌وابوو رژێمی ئێران به‌و هه‌موو هێزه‌وه چۆن نه‌یتوانی قاسملوو و چایچییه‌كه‌ی بگرێت!؟)).
–
مه‌لا به‌ختیار له پشته‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ی ده‌یه‌وێت: مامه‌ڵه به دۆزی پارچه‌كانی تره‌وه بكات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كه‌ی و، بڵێت: من بووم هه‌موو كوردم پاراست! كوره ڕه‌نجت بێوه‌ر بێت تۆ كه‌ی هه‌بوویت له ئاست قاسملوو و ئۆجه‌لان دا، ته‌نانه‌ت تۆ نه‌وشیروانیش حسابی بۆ نه‌كردوویت، جا وه‌ره خۆت بگه‌یه‌نییه ئاستی فیگه‌ره گه‌وره‌كانی وه‌ك قاسملوو و ئاپۆ! ئه‌وه ڕاسته ڕه‌نگه توانیبێتت وێنه‌یان له‌گه‌ل دا بگریت!
ڕوونه، یه‌كێتیی چه‌ند سه‌د پێشمه‌رگه‌یه‌كیان له 1982 بۆ خۆرهه‌لات نارد له پێناو ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانوستانیان له‌گه‌ل سه‌دام دا (خۆیان له ڕاگه‌یاندن دا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه له‌سه‌ر مافی پارچه‌یه‌كی دیكه دێنه وه‌لام باسیان ده‌كرد، به‌لام هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو به سه‌دام بڵێن: ئه‌وه‌تا له دژی خومه‌ینی كه دوژمنی گه‌لی عێراقه شه‌ڕ ده‌كه‌ین!).
–
خۆ خامنه‌یی سێ ساڵ پێش ئێستا له سنه وتی: ((بیست و سێ هه‌زار پاسدارمان لێ كووژراوه له‌لایه‌ن دیموكراته‌وه)). پرسیاره ساده‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا بیست و سێ هه‌زار پاسدار ته‌نیا به (قاسملوو و چایچییه‌كه‌ی) دهكووژرێت!؟ خۆ مه‌لا به‌ختیار له دوای دانوستانی یه‌كێتیی و به‌عس 1983-1984 كه‌وته جیاكردنه‌وه‌ی ئالای شۆرش و هه‌ولدان بۆ ته‌سلیمبوونه‌وه به‌ڕژێمی به‌عس، ئه‌وه‌بوو یه‌كێتیی تا ڕاپه‌ڕینه‌كه گرتیان. ئیتر كامه‌یه ئه‌م خه‌باته‌ی مه‌لا به‌ختیار!؟ له 1976 چووه‌ته ئێران تا 1982، له 1983 تا 1984 دانوستان له نێوان یه‌كێتیی و سه‌دام دا هه‌بوه‌و، دواتریش مه‌لا به‌ختیار له زیندانی یه‌كێتیی دابووه تا ڕاپه‌ڕینه‌كه!
–
مه‌لا به‌ختیار كه بووه خه‌زووری كوڕه‌كه‌ی مام جه‌لال، له ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییه‌وه به‌خته‌كه‌ی ههلكشا بۆ مه‌كته‌ب سیاسیی و لێپرسراوی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان! (كه‌سێ خۆی بڕوای به دیموكراسییه‌ت نه‌بووه‌و نییه كه‌چی ده‌یان ساڵ لێپرسراوی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان بووه، رامێنن له‌م مه‌هزه‌له‌یه!) تا ده‌گات به لێپرسراوی مه‌كته‌بی سیاسیی كه ده‌سه‌لاتی لاهور و ئاراس جه‌نگیشی نییه. كه‌چی ئێستا ئه‌ڵێت: له هه‌موو ڕووداوه هه‌ستیاره‌كان من به‌كرده‌وه جێگری مام جه‌لال بووم، ئه‌مه‌ش لێدانه له مێژووی نه‌وشیروان مسته‌فا!
–
6-مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: ((ئه‌وكاته دیموكرات واقیعی تر بوون، به‌لام كۆمه‌ڵه توند و ئایدۆلۆژیی بوون)). من به‌ڕوونی له ڕێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك و زۆرینه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی خودی سه‌كرده‌كانی یه‌كێتیی ده‌توانم زانستیانه بیسه‌لمێنم كه كۆمه‌له لقێك بوون و لقێكن له یه‌كێتیی و، ئه‌وه یه‌كێتیی بوو كۆمه‌ڵه‌ی به شوو دا. كه‌چی ئێستاش خۆیان ناكه‌نه خاوه‌نی هه‌ڵه‌كانی كۆمه‌ڵه.
له حه‌قیقه‌تیش دا ئه‌و سه‌رده‌مانه كۆمه‌ڵه جاش بوون. چونكه گه‌ر ببیه پیاوی هه‌ر ڕه‌گه‌زێكی داگیركه‌ر: جاشبوونه! كۆمه‌له ببوونه پیاوی (مه‌نسور حیكمه‌تی فارسیست-ماركسیستی داگیركه‌ر). بۆچی كاتێك حیزبه ئیسلامیه‌كان ده‌بنه پیاوی خامنه‌ی ده‌بێته جاشایه‌تی، به‌لام بۆچی كاتێك مه‌نسور حیكمه‌تی فارسیست-ماركسیست هه‌ڵ ده‌ستیت فه‌رمان به‌سه‌ر كۆمه‌له ده‌كات كه شه‌ری جوولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له خۆرهه‌لاتی كوردستان بكه‌ن ئه‌وا نابێته جاشایه‌تیی!؟ داگیركه‌ر هه‌ر داگیركه‌ره، ئیدی (عیلمانییه‌كان: ئه‌تاتورك و ره‌زا شا و ئه‌سه‌د و سه‌دام بێ، یان خومه‌ینی و ئه‌ردۆگانی ئیسلامی بێت، یاخود: مه‌نسور حیكمه‌تی فارسی ماركسی) بێت.
–
7-مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: (مام جه‌لال زیره‌كییه‌كه‌ی به‌جۆرێك بوو، هه‌ستا نامه‌ی بۆ د.قاسملوو نارد كه خالید عه‌زیزی له ڕیزه‌كانی حیزبی دیموكرات وه‌ربگرێت چونكه سیاسه‌تمه‌دارێكی گه‌وره‌ی بۆ كورد لێ ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌تا ئێستا ئه‌م تێكۆشه‌ره گه‌وره‌یه‌ی لێ هاتۆته‌كایه!)). ئه‌گه‌ر خالید عه‌زیزی و مه‌لا به‌ختیار و مه‌لا عه‌بدولای حهیاكی و كوڕه‌كه‌ی سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی كورد بن، ئه‌وا كورد وته‌نی: ((خوا بیان بڕێت و خوا له‌و به‌شه‌ی كه داویه‌تیی به كورد، كه‌م بكاته‌وه!)).
–
له ڕاستیی دا پێشینانی كورد جوانیان فه‌رمووه: ((ماڵی قه‌ڵب سه‌ر به خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی)). من وشه‌ی (قه‌ڵب) بۆ ئه‌وانه به‌كارناهێنم، چونكه وشه‌یه‌كی نه‌شیاوه. به‌لام له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه دۆزی كورد پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی كردووه. كه‌وابوو (خالید عه‌زیزی و مه‌لا عه‌بدولای حهیاكی و كوڕه‌كه‌ی سه‌ر به خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی كه یه‌كێتییه. ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره گه‌ورانه و مه‌لا به‌ختیار هه‌ر پیرۆزی یه‌كێتیی بێت).
جا ئێستاش كتومهت چۆن ده‌زگای زانیاری ده‌یان جنێودهریان له ئه‌وروپا كڕیوه بۆ جنێودان به نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد، ئه‌و گروپه‌ش هه‌روا ده‌كه‌ن!
–
8-مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: ((شه‌ڕی ئێران نه ده‌بوو بكرایه و ناشكرێت چونكه به ملیۆنان له شوێنكه‌وته شیعه‌كانی خۆیانی له‌سه‌ر ده‌ته‌قێننه‌وه!)).
مه‌لا به‌ختیار له نه‌بوونی ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیه‌وه (وه‌ك چۆن له زیندانی یه‌كێتیی دا تۆببه-نامه‌ی نووسی!) ئاوهاش ده‌یه‌وێت له ئیراده‌ی شۆڕشگێڕیی تاكه‌كانی خۆرهه‌لات بدات. چونكه خۆی له ژیانی دا خاوه‌نی خه‌سڵه‌ته‌كانی شۆڕشگێڕ نه‌بووه، ئه‌و شه‌ش ساڵه‌ش (1976-1982) كه ده‌ڵێت: خه‌باتم دژی داگیركه‌ر كردووه، هه‌مووی پڕه له كووشتنی براكانی خۆی له ده‌عوه‌ت دا، وه‌ك چۆن له ڕووداوه‌كه‌ی گوندی (كانی ژه‌نان) ئه‌نجامی دا.
–
9-مه‌لا به‌ختیار هێنده خه‌ڵك به نه‌فام له قه‌ڵه‌م ده‌دات، وا ده‌زانێت گه‌ر هه‌ندێ قبول خاس حیزبی بكاته سه‌رۆك به‌ش و ڕاگر و، ده‌یان كۆنه ئیسلامی وه‌ك (عادل باخه‌وان) له پێناو پاره‌دا له ده‌وری كۆببنه‌وه، ئیتر مه‌لا به‌ختیار له مێژوو و له به‌رچاوی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌نه سیاسییه‌كی زانا.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، خۆشی و شههادهدارهكانی چوارده‌وریشی نه (دیموكراسییان به كرده‌وه قبووله) و، نه (عیلمانییان به‌كرده‌وه بۆ حیزبه‌كه‌یان قبووڵه) و، نه (بڕواشیان به پێڕه‌وپرۆگرام هه‌یه) و، نه كه‌سانی بڕوانامه‌داری بهتوواناشن، ته‌نیا ده‌من و فه‌قه‌ت! مه‌لا به‌ختیار ته‌نیا نمایشه و به‌س. زۆر به‌ڵگه‌شم لایه، به‌لام نامه‌وێت ڕه‌خنه‌كان له خووددا چڕ بكه‌مه‌وه، ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌ی جارێ با وا نه‌زانێت خه‌لك به‌وردی له مه‌رامه‌كانی تێ ناگه‌ن!
–
10-مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: ((من له سالی 1987 ه‌وه نووسیومه شه‌ڕ چاره‌سه‌ری ستراتیژی دۆزی كورد ناكات! بۆیه هه‌فته‌ی داهاتوو چه‌ندان دكتۆری عه‌ره‌ب دێن و موئته‌مه‌ر بۆ ئه‌و كتێبه‌م ده‌گرن!!)).
باشه كه‌ی كورد شه‌ڕی وه‌ك چاره‌سه‌ری ستراتیژی هه‌ڵبژاردووه؟ ڕوونه كورد داگیركراوه و شه‌ڕی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه!
ئاشكرایه، مه‌لا به‌ختیار پله‌ی حیزبیی و پاره‌ی هه‌یه و هه‌ڵی ده‌ڕێژێت و ئه‌یه‌وێت به‌سه‌ری دا هه‌ڵ بده‌ن. ئه‌گینا، له مه‌لا سه‌لیمی به‌دلیسییه‌وه كه ڕێكه‌وتنی له نێوان به‌شێكی میره كورده‌كان و سولتان سه‌لیم ئیمزاكرد بۆ شه‌ڕی چالدێرانی (23-8-1514) تا ئێستا، كه زیاتر له پێنج سه‌ده‌یه، هه‌موو كورد ده‌زانێت شه‌ڕ چاره‌سه‌ری ستراتیژی دۆزی كورد ناكات و ئه‌وه ده‌مێكه هه‌موو كورد زانیوویه‌تی. له‌ڕاستییش دا كورد له پێناو چاره‌سه‌ری دۆزه‌كه‌یدا شه‌ڕی هه‌ڵ نه‌بژاردووه، بگره له پێناو ئیزعاجكردنی داگیركه‌ره‌كانی و گورزوه‌شاندن دا جار-جار خه‌باتی پارتیزانی ده‌كات نه‌ك شه‌ڕی به‌ره‌یی.
–
كورد پارتیزان بێت ده‌توانێت گورز له داگیركه‌ر بدا و كه‌مێك تۆله بستێنێت، به‌لام كۆلبه‌ر و كاسبكار بێت داگیركه‌ر شه‌هیدیشی ده‌كا و ڕه‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌كه‌ش پاكتاو ده‌كات و تۆڵه‌ش ناسه‌نێته‌وه.
تا داگیركاریی له‌سه‌ر خاكی كوردستان بمێنێت، ده‌بێت جوولانه‌وه‌ی پارتیزانییش به‌رده‌وامی هه‌بێت ، به‌لام پێویسته زۆر توندتر و گورزوهشێنتر له‌وه‌ی كه له ڕابردوو و ئێستادا هه‌بووه و هه‌یه، هه‌بێت. هه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتیی (وه‌ك نوێنه‌ری ئێران) دژی جوولانه‌وه‌ی پارتیزانین ده‌یسه‌لمێنێ چه‌ندێك داگیركه‌ر له جوولانه‌وه‌ی پارتیزانانه ده‌ترسێ و گورزه‌كان بۆ سه‌ر داگیركه‌ر كاریگه‌ری هه‌بووه و ده‌بێت.
–
11-ماوه‌یه‌كه هه‌م مه‌لا به‌ختیار ده‌یه‌وێت وا نیشان بدات كه پێشتریش به‌كرده‌وه له ساته هه‌ستیاره‌كاندا مام جه‌لال وه‌ك جێگری خۆی بۆ لای (قاسملوو و ئاپۆ)ی ناردووه و، هه‌م مامۆستا جه‌عفه‌ر خانه‌قینی (ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌ب سیاسیی یه‌كێتیی)ش پێكه‌وه ده‌یانه‌وێت مێژووی نه‌وشیروان مسته‌فاش بگۆرن. من نه نه‌وشیروانم خۆشه‌وێ و نه ڕقیشم لێیه‌تی. به‌هه‌مان شێوه‌شم بۆ (مه‌لا به‌ختیار و عبداالله حه‌سه‌ن زاده و مه‌سعود به‌رزانی تا جه‌میل بایك و هتد). ڕاسته نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌نی چه‌ندان لایه‌نی نه‌رێنییه له خه‌بات و ژیانیی دا، به‌لام مێژوو ئه‌یسه‌لمێنێت له هیچ ڕوویه‌كه‌وه (به‌رپرسیارێتیی بالا، ده‌ستی نووسین، سه‌ركردایه‌تیی كردنی شهر، سه‌ركردایه‌تیی كردنی جوولانه‌وه‌ی سه‌رشه‌قامی، هوشیاری سیاسیی و هتد) ئه‌وا مه‌لا به‌ختیار و مامۆستا جه‌عفه‌ر ناگه‌نه ئاستی نیو هێنده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا.
–
به‌لام نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌می نه‌بوو، مه‌لا به‌ختیار و مامۆستا جه‌عفه‌ر ده‌میان هه‌یه. هه‌رچه‌نده، گه‌ر مه‌لا به‌ختیار به ئاواتی سكرتێری یه‌كێتییش بێت، باشتره واقیعی بێت كه له ئێستادا (پاڤێل، قوباد، لاهور، ئاراس و زۆری تر) هیچ گوێ به پله‌ی حیزبی مه‌لا به‌ختیار ناده‌ن و، به‌كرده‌وه‌ش ئه‌وانه چۆنیان بوێت هه‌ر به‌و شێوه‌یه سیاسه‌تی یه‌كێتیی ئاراسته ده‌كه‌ن، با له‌سه‌ر كاغه‌ز مه‌لا به‌ختیار به ڕابه‌ری یه‌كێتییش دابنرێت، خۆ له واقیع دا ده‌سه‌لات و بڕیار لای ئه‌وانی تره! له مێژووش دا، تا نه‌وشیروان هه‌بووه، ته‌نانه‌ت نه‌ك مه‌لا به‌ختیار، بگره له هه‌ندێ ڕووداودا پرسی به مام جه‌لالیش نه‌كردووه. كه‌وابوو، مێژوو به مه‌لا به‌ختیار و مامۆستا جه‌عفه‌ر ناشێوێنرێت.
–
شه‌ریف هه‌ژاری
وێنه‌كه به‌ڵگه‌نامه‌ییه: خۆرهه‌لاتی كوردستانه له 1979.
بابەتی پەیوەندی دار
ڤیدیۆ: خالید عەزیزی: من نیزیک بە دەساڵ دەستم هەڵهێنا بۆ وتووێژ … ، بەڵام مووشەکیان بەو قامکەوە نا
دەقی قسەکانی مەلا بەختیار
مەلا بەختیار: هێشتا حزبەکانی کوردستان لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و هەرێمی تێنگەیشتون
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پانێلی “كوردستان لەڕۆژهەڵاتی ناڤین”، كە رۆژی سێشەممە (23/10/2018) لەچوارچێوەی دیداری (مێری) لەشاری هەولێر، ئینستیتیۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەبردو هەریەك لە نەزمی گوڕ، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی توركیا‌و خالید عەزیزی، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حزبی دیموكراتی كوردستان، بەشداریان تێداكرد، بابەتێكی پێشكەشكردو ئەمەی خوارەوەش دەقی تەواوی بابەتەكەی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕییە.
سوپاس بۆ جەنابی دكتۆر دلاوەر عەلائەدین، بۆ ئینستیتیۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دیداری مێری، كە ئەم دیدارەش، درێژەپێدەری دیدارەكانتانە بەسەركەتوویی..
خۆشحاڵم لەگەڵ دوو تێكۆشەرو دوو دۆستی ئازیز، كاكە خالید و كاكە نەزمی پێكەوەو لەگەڵ جەنابت، ئەم پانێلە دەبەین بەڕێوە.
ئەم بابەتەشی هەڵبژێردراوە، بابەتێكی گرنگە، لەسێ روانگەی جیاوازەوە، لەسێ ژینگەی سیاسی و جوگرافی جیاوازەوە لەبەشەكانی كوردستان، ئەگەر بتوانین بەجوانی بەرجەستەی بكەین، ئومێدەوارین خزمەت بكات..
سەبارەت بەوەی كوردستان، لەڕۆژهەلاتی ناڤین و ئەو ئەگەرانەی كە باسكرا، باوەڕموایە گەورەترین كێشەی نەتەوەی كورد لەڕۆژهەڵاتدا، ئەوەنییە كە لەسەر دەریا نییە! كە كورد لەسەر دەریا نییەو پەیوەندییە دەریاییەكانی لەگەڵ دنیای دەرەوەدا نییە! یان پێش دروستكردنی فڕۆكەخانە، فڕۆكەخانەمان نەبووە بۆ ئەوەی بگەینە دنیا‌و دنیا بگاتە ئێمە..! بەڵكو گەورەترین كێشەی كورد ئەوەیە كە، لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە.. لەڕۆژهەڵاتی نادیموكرات، لەڕۆژهەڵاتی داگیركاری، لەڕۆژهەڵاتی بزوتنەوەی ئیسلامی دواكەوتوو، لەڕۆژهەڵاتێكدا كە دیكتاتۆریەت رێزی زۆر زیاترە لە دیموكراتخوازەكان و ئەوەندەی ناسیونالیزمی دواكەوتوو، تائیفەگەری دواكەوتوو، عەقڵییەتی دواكەوتوو، لەسیستەمدا كۆدەبێتەوە، ئەوەندەی هەژموونی لەناو ژیانی كۆمەڵایەتیدا هەیە، هیچ ئاسۆیەكی بۆ گۆڕانكاری، بۆ سیستەمی نوێ و بۆ چارەسەكردنی كێشە بنچینەییەكانی سیاسەت، كۆمەڵ، فكر‌و فەلسەفە نەهێشتۆتەوە!
بەدرێژایی (102) ساڵی رابردوو، كە سایكس پیكۆ تەواو بووە، هەتا ئێستا شاهێدی ئەوەین، كە سیناریۆی گۆڕینی حكومەتەكان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، سیناریۆی هێنانی ئەو حكومەتانەیە كە تائێستا زەڕەیەك باوەڕیان بەستراتیجی دیموكراسی نییە! دیموكراسی وەكو دیكۆرو وەك رواڵەت قبوڵ دەكەن، بەڵام لەحەقیقەتدا هەموو ئەم هێزانە بەشێكیان لەدەسەڵات و بەشێكیان لەئۆپۆزسیۆنیش، چ ئەوانەی حكومەتی نیمچە دەرەبەگایەتی سەردەمی مەلەكی بوون، چ ئەوانەشی نوێنەرەوەی بزوتنەوەی ناسیونالیستی دواكەتووی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون، تەنها عەرەب نا، بەڵكو تورك و فارسیش، چ ئەوانەی لەدوای ئەوانیش بەرەو گۆڕانكارییەكان و دنیای دوای سیستەمی نوێی جیهان هاتوون، با سەیریان بكەین بزانین چەندە خزمەتی دیموكراس، مەدەنییەت، گۆڕانكارییەكانیان كردووە؟ ئەگەر مەسەلەكە هەر دەسەڵات بێت‌و دەسەڵات لەسەرەتای دامەزراندن ئەمە سروشتێتی، ئەی حزبەكانی ئۆپۆزسیۆن لە(75 بۆ 100) ساڵی رابردوو چیان كرد؟ ئەی ئەلتەرناتیڤەكانی ئایدۆلۆجییەتی جیاواز لە(75) ساڵی رابردوو لەم وڵاتانەدا چیان كردووە؟ ئەوە چەپەكان، ئەوەش راستەكانو ناوەڕاستەكانیشمان..! ئەوە پانۆرامای (75) ساڵی رابردوو بخەنە پێشچاوی خۆتان، چ وەكو ئۆپۆزسیۆن ستراتیژی دیموكراسیان نەبووە، چ وەكو دەسەڵاتیش، دوژمنی سەرسەختی دیموكراسی بوون.. كەواتە تۆ لەجیۆپۆلەتیكێكی ئاوادا، نەتەوەكەت لەهەر بەشێكی كوردستان داوای مافەكانی دەكات، بێگومان بەمافەكانی ناگات.. هەتا ئێستاش ئەو گۆڕانكارییانەی كە دەبێ و دەبوو لەسەد ساڵی رابردوودا رووبدات، وەكو فارس دەڵێت: لە(1800)كانەوە، بیری رۆشنگەری لەلای ئێمە سەریهەڵداوە!و عەرەبیش دەڵێت: لەتەحتاییەوە لە (1824)ەوە بیری رۆشنگەری لەناوماندا سەریهەڵداوە! توركیش دەڵێت: لەدوای بزوتنەوەی مەشروتەوە هەتا ئێستا، بیری دیموكراسی هاتۆتە ناومان! كە بزوتنەوەی مەشروتە لەئێراندا یەكەمین بزوتنەوەیە، كە مەرجی بۆ دەسەڵاتی پاشایەتی داناوەو ئەوەش وڵاتانی عەرەبی هەموویان ببینن، هەرە پێشەنگەكەیان میسرە، سەیر بكەن چی بەسەرهاتووە! ئەگەر بپەڕینەوە بۆ سوریا، دەبینین بەعس لەدوو دەوڵەتدا دەسەڵاتی هەبوو، دەوڵەتی سوریا و عیراق و بینیشمان بەناوی ناسیونالیزمی عەرەبییەوە، هەردووكیان بەرەو فاشییەت رۆیشتن.. چونكە كە فشاریان دەخەیتە سەر جۆرێك لەگۆڕانكاری بەدیبهێنن، دەگەڕێنەوە بۆ ڕەسەنایەتیو ڕەگەزە راستەقینەكانی خۆیان، كە ڕەگەزی ئایدۆلۆجییەتی فاشی وڵاتانی دواكەتووە. هەردووكیشیان كیمیاییان بەكارهێناو هیچ كام لەم حكومەتانە نییە، لەتەنگانەدا دڕەندەترین حكومەت نەبێت.. بەهەڵەش تێنەگەن، هۆكارەكەی تەنها حكومەتەكان نییە، بەڵكو هۆكارەكەی ئەوەیە، ئەوەی كە پاشخانە، پاشخانی رۆشنگەرییە، گۆڕانكاری كۆمەڵایەتییە، مەدەنییەتە، پاشخانی بەجێهێشتنی عەقڵییەتی سەدەكانی ناوەڕاستە بۆ عەقڵییەتی هاوچەرخ، ئەم پاشخانە لەوڵاتانی ئێمە، هەژمونەكەی هێشتا هەژموونی دواكەوتووە.. هێشتا هەژمونەكانی، هەژمونی بەربەستن لەبەردەم وەرگۆڕانی گەورە لەمێژووی ئێمەدا.. ئەمەش كێشەیەكی ئێجگار ئێجگار گەورەیە، كە بەشێكی زۆری حزبە سیاسییەكان و بەشێكیش لەرووناكبیرەكان، ئەوەندەی لەڕوانگەی سیاسییەوە سەیری دەكەن، ئەوەندە لەڕوانگەی كۆمەڵایەتییەوە، سەیری ناكەن.. ئەوەندەی لەڕوانگەی ئایدۆلۆجییەتی حزبەكانمانەوە سەیری دەكەین، ئەوەندە لەڕوانگەی رۆشنگەری، گۆڕانكاریی و وەرچەرخانە كۆمەڵایەتییە گەورەكانەوە سەیری ناكەین. ئەوە ئۆرۆپا سەیری بكەن، پێش ئەوەی شۆڕشی دیموكراسی و شۆڕشی دیموكراسی رووبدات، شۆڕشی فەلسەفی، رۆشنگەری، چاكسازی ئایینی رویداوەو فلتەرەكانی پاككردنی چۆنییەتی سەرخستنی دیموكراسی، سیستەمی دیموكراسی، دەسەڵاتی دیموكراسی لەئۆرۆپادا، هەموویان پاككراونەتەوە. كە پاكیش دەكرێنەوە، خوێنی دیموكراسی بە باشی دێت‌و دەڕوات، بەڵام ئەگەر پاكی نەكەیتەوە، توشی كۆلیسترۆڵی سیاسی دەبێت‌و لەسەرەنجامیشدا، ئەو كۆلیسترۆڵە، نایەڵێت خوێن بە سروشتی بۆ دڵی دیموكراسی، بۆ مێشكی دیموكراسی بڕوات و سەرەنجامیش ئەوەتا عیراقمان بینیی.. كە تەنها لەسەر ئەوەی وتمان ریفراندۆم، سەرەڕای رەخنەكان كە هەیەو خۆشمان تێبینیمان هەیە، بەڵام تاوانێكمان نەكرد كە وتمان: با ریفراندۆم بكەین! هیچ تاوانێكمان نەكردووە، تاوانی گەورەی نیشتمانی و پێشێلكردنی دەستور، دەهێنێ چەكو هێز بەكاربهێنرێ بۆی، چونكە هیچ تاوانێكی وامان نەكردووە، بەڵام ئەم عەقڵییەتانەی لەعیراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا حوكم دەكەن، عەقڵییەتێكە كە سنووری مافەكانی تۆ، روانگەی خۆیەتی، تائیفەگەری خۆیەتی، پاراستنی هەیبەتی دەسەڵاتی خۆیەتیو هەر كاتێك لەوە ترازا، هەڵدەگەڕێتەوە بۆ ئەسڵەكەی خۆی، كە سەركوتكردنو سوپا بەكارهێنانو كوشتن‌و خوێنڕشتنە، ئەمەش هەموو سەد ساڵی رابردوومانە!
ئێستا، ئێمە لەچ سەردەمێكداین، لەكاتێكدا سەردەمی جەنگی یەكەم، دووەم، جەنگی سارد‌و دوای جەنگی سارد‌و ئەوەش سەردەمی گلۆبالیزاسیۆن، بەڵام ئێستا سەیری دونیا بكەو دەوڵەتێكم بۆ بهێنە، بتوانێ بۆمان رونبكاتەوە كە ستراتیجێك هەیە لەم دنیایەدا لەخزمەتی مرۆڤایەتیدایە..! ستراتیجێكی گەورە نییە، كە بەتەواوەتی گەلانی وەكو كورد‌و مرۆڤەكانی وەكو كورد‌و خەباتی مەدەنی وەكو كورد، لەخۆی دڵنیا بێت؟ شتی وا نییە! لەدوای جەنگی سارد، وڵاتانی دنیا هەموو تێكچووە، بەرژەوەندبازییەكی بێ رادە هەیە، دەیانوت: لیبراڵیزم دوا سیستەمی جیهانەو كۆتایی مێژووە! بەڵام ئێستا نەك جەمسەرێك و دووان، بەڵكو دەیان جەمسەر، لەم دنیایەدا دروستبووەو لەدوا سەرەنجامدا كورد لەبەردەم ئەم شانۆگەرییەداین، كە شانۆگەری چۆنێتی سەپاندنی بەرژەوەندییەكانو چۆنێتی پاراستنی بەرژەوەندییەكان، شانۆیی سەركوتكردنی هەتا هێزە دیموكراتەكانە، ئەگەر لەبەرامبەر، دەوڵەتەكانی پاشكۆی دەوڵەتە گەورەكان، كۆمپانیاكانی پاشكۆی كۆمپانیا گەورەكان، هەر میللەتێكی وەكو كورد، هەر چینێكی چەوساوە، هەر بزووتنەوەیەكی مەدەنی، یا هەر بزووتنەوەیەكی مرۆڤایەتی بیەوێ بچوكترین مەترسی لەسەر ئەم دەسەڵاتانە، لەسەر دەسەڵاتی سیاسی، لەسەر دەسەڵاتی كۆمەڵایەتی ئەمانە پەیدا بكات، كە دەسەڵاتی كۆمەڵایەتی لای من، مەترسیدارترە لەدەسەڵاتی سیاسی! دەسەڵاتی دواكەوتوو، دەسەڵاتی كۆنەپەرستی مەترسیدارترە، لەدەسەڵاتی سیاسی! چونكە سەرچاوەی سەرهەڵدانی هەموو سیستەمە خراپەكان و سەرچاوەی هەموو فێندەمێنتالیستە تیرۆریستەكان، لەناو كۆمەڵەوەیە، نەك لەناو دەسەڵاتەوە..
بێگومان هەتا ئەوپەڕی باوەڕم بەئازادی حزبە ئیسلامییەكانی مەدەنی هەیە، ئەو حزبانەشی بەهیچ شێوەیەك هانا بۆ تیرۆر نابەنو بەپێچەوانەوە دژی تیرۆریشن، بەڵام بەڕاستی لەسەد ساڵی رابردوو، لەسەردەمی ئیخوانەكانەوە، تەنانەت هەتا ئیخوانەكان كە لێیانقەوماوە هانایان بۆ تیرۆر بردووە، بۆ كوشتنی سەرۆك وەزیران بردووە، لەوانە جەمال عەبدولناسر. ئەم مێنتالییەتەتە، ئەم ئایدۆلۆجییەتە، رەگ و ڕیشە فیودالییە، كە هی سەدەكانی ناوەڕاستە و ماوەتەوە، ئەوە مەترسیدارە كە لەناو كۆمەڵدا ماوەتەوە..
ئامادەبووانی بەڕێز.. بۆ ئێمە لەم وڵاتانەی كە هەین، بەتەنها ئەركی سیاسی مەبینن، تەنها ئەركی چۆنێتی چاككردنی دەسەڵاتەكان مەبینن، بەڵكو ئەركی چۆنێتی گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی ببینن، چونكە هەتا گۆڕانكاری كۆمەڵایەتیو فلتەرەكانی كۆمەڵایەتی پاك نەكەینەوە، كە ئیتر مەترسیمان نەبێ لەهەڵگەڕانەوە، لەشۆڕشی چەواشە، لەسەرهەڵدانی هێزە فێندەمێنتالیستە تیرۆریستەكان، بەدڵنیاییەوە حاڵمان لەم حاڵەی ئێستا باشتر نابێت‌و ساڵ بەساڵ دیاردەی تائیفەگەری، لەناوچەكەدا بەهێزتر دەبێت..
هەر ئێستا، دنیا، دنیایەكی شێواوە، بەڵام تاڕادەیەك، سەرەڕای زیانەكانی، شێواوی دنیای ئێستا لەقازانجمانە.. چونكە دنیای یەكگرتوو و دوو جەمسەریمان بینی، دنیای كۆڵۆنیاڵیزمی كۆن‌و نوێمان بینی، دنیای جەنگی ساردمان بینی، دنیای سیستەمی بەناو سۆسیالیستی و بەناو سەرمایەداریمان بینی، هەر ساتێك رێكبكەونەوە، رێككەوتننامەی جەزائیرت بۆ دروستدەكەن.. هەر ساتێك بیانەوێ سەركوتت دەكەن! چەند شۆڕش لەدنیا سەركوت كراوە؟ هەر شۆڕشەكانی كورد نییە، بەڵكو شۆڕشەكان لەئەفغانستان، لەپاكستان، لە كەنداو و لەزۆر وڵاتانی دنیا شۆڕشەكان سەركوتكران. لە فەڵەستین چیان بەسەر نەهێنراوە؟ لەئۆرۆپا و لەئاسیای ناوەڕاست چیان بەسەر نەهاتووە؟! ئێستا ئەم پشێوییە، لەسیاسەتی نێودەوڵەتی‌و كاریگەرییەكانی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەتا رادەیەك لەقازانجی كوردە..! بۆ؟
ئەوە رۆژئاوای كوردستان.. ئەگەر ناكۆكی لەنێوان ئەمریكا، روسیا، وڵاتانی عەرەبی‌و هەرێمایەتی نەبێ، ئایا ئەمریكا دێت لەرۆژئاوای فورات سەربازگە دابنێ‌و پشتیوانی پەیەدە بكات؟ نایكات..! توركیا، ئەگەر كێشەی لەگەڵ ئەمریكا نەبێ، ئەمریكا كێشەی لەگەڵ روسیا و لەسەر ئاوی گەرم نەبێ، پەكەكە دەتوانێ ئەمكارانە بكات، كە ئێستا هەیە؟ نایكات.. ئێران، ئەگەر كێشەی لەگەڵ ناوچەكانی تر نەبێ، ئایا كەس دەتوانێ لەو وڵاتەدا باسی مافی دیموكراسی‌و نەتەوەیی بكات..؟ ئەم دەرەتانانە، دەرەتانێكی نێودەوڵەتییەو رەنگدانەوەكەشی بۆ كورد باشە.. بەڵام، كێشەی كورد لەچیدایە؟ كێشەی كورد لەوەدایە، هەتا ئێستاش، حزبی سیاسی لەهەموو بەشەكانی كوردستان، بەڕاستی بەناو لەسیاسەتی نێودەوڵەتی‌و لەسیاسەتی هەرێمایەتی تێگەیشتووین..! بەناو سۆشیال مییدیاو پەیوەندیی نێودەوڵەتیی‌و … هتدمان هەیە، بەڵام كە دێینە سەر واقیعی حاڵ، ئەوا سەیرێكی هەموو بەشەكانی كوردستان بكە، تا ئێستا نەمانتوانیوە دۆستێكی راستەقینە بۆ خۆمان بەتەواوەتی پەیدا بكەین‌و دەستەبەری ستراتیژی دیموكراسی لەهیچ وڵاتێك بۆ كورد دابین نەكراوەو خۆشمان لەناو خۆماندا، ئەوە سێ بەشی كوردستان، فەرموو سێ حزب، یان چوار حزب بدۆزنەوە لەڕووی ستراتیجییەوە، رێككەوتنێكیان لەنێو خۆیاندا كردبێت‌و خوێندنەوەیان بۆ ستراتیژی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی هەبێت.. تەنها چوار حزب لەكوردستان بدۆزنەوە؟! ئەگەرچی ئێمە وەكو باشوری كوردستان، لەبەشەكانی تری كوردستان بە ئەزموون ترین، فەرموو ببینە: لەدوای چەندین كۆبوونەوە، پرۆژەیەكمان برد بۆ بەغداد، پڕۆژە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی، (خۆم یەكێك بووم لەوەفدەكە) كە بڕیار و لێدوانەكانیشمان وابوو، هەتا حزبەكانی عیراق وەڵامی پرۆژەكانمان نەدەنەوە، بیر لەوە ناكەینەوە لەگەڵ ئەم حكومەتە رێكبكەوین..! كەچی لەسەر پۆستێكی سیادی، ئێستا تێكوپێك چووین‌و دانوستاندنی جیا جیا دەكرێت، بۆ ئەوەی چۆن بچین بۆ بەغدادو پشكی حزبیمان دەستبكەوێت؟!
بەداخەوە، ئەوەش لەدوای زیاتر لە (100) ساڵ لە ئەزموون، لەدوای چەندین شكستی عەسكەرییو سیاسی، كە ئەمەش كێشەیەكی گەورەیەو مانای ئەوەیە، ئێمە بەڕاستی خۆشمان لەڕووی ستراتیجییەوە وەرگۆڕانێكی گەورەمان نەكردووە، لەوەی لەدەستكەوتی حزبی پاشەكشە بكەین‌و بەپێچەوانەوە لەدەستكەوتی نەتەوەیی‌و دیموكراسی، پێشكەوتنی گەورە بەدیبهێنین.
ئومێدەوارم، ئەم جۆرە دیدار‌و كۆڕانە كە رێكدەخرێن، هەوێنێك بێ، بۆ مەیینی هەڵوێستێكی باشتر‌و ئەزمون وەگرتن لەهەڵەكانمان..
زۆر سوپاس بۆ دۆستان‌و گوێگرتنی خوشكان‌و برایانی ئامادەبوو.