"an independent online kurdish website"

من وڵاتی هه‌رێمی کۆچم   

هه‌موو ڕۆژێ له‌ به‌ر چاوی   


خوای اســـــــــــــــــــلام

دره‌و” دره‌و

ڕیشه‌کانم” دره‌و ده‌که‌ن؟

چنار” چنار

به‌لا” دادێم؟

به‌رگ” به‌رگ

گه‌ڵاکانم” ده‌قرتێنن؟

کانی” کانی

چاوه‌کانم” ده‌درونه‌وه‌ و ؟

گــــــــه‌مژه‌” گـــــــــه‌مژه‌

شوره‌کانم” ده‌سڕنه‌وه‌؟

دێهات” دێهات

ماڵ” به‌ ماڵ و خانه‌”خانه‌

ته‌ختم” ده‌که‌ن؟

شار” شار

شه‌قام” شه‌قام و

خه‌نده‌ک” خه‌نده‌ک

ده‌مکه‌نه‌” گۆڕستانی

خــــــــــــــــــــۆم؟

که‌سه‌ر” که‌سه‌ر

ده‌ست و قاچم

ده‌بڕنـــــــــــــه‌وه‌؟

تینوو” تینوو

خوێنم” وه‌ک ئاو

ده‌خۆنــــــــــه‌وه‌؟

زیندوو” زیندوو

خاک” و چه‌وم

ده‌که‌نه‌” ســـــه‌ر؟

ڕنــــــــــووش

به‌” به‌فر

هه‌ر” چوار ته‌نیشتی

ته‌نیوم و

سڕ” سڕ،بوومه‌؟

شه‌ختـــه‌” شه‌ختــــه‌

پاییز” هه‌ڵم ده‌وه‌رێنێ و

هه‌ر” چوار وه‌رز

هه‌ر” مـــردوومـــــه‌؟

زریان” زریان

زستان” ده‌مکاته‌

شیشه‌” سۆڵ

دانه‌کانی” چه‌رخی مێژووش

ده‌مهاڕن و

ده‌مکه‌نه‌” خـــــــــۆڵ؟

ده‌ریا” ده‌ریا

شه‌پۆل و” فرمێسکی خوێن

نووقمم” ده‌کــــــــه‌ن؟

نه‌فه‌س” نه‌فه‌س

بـــــا” نه‌فه‌سم

قه‌تع” ده‌کا و

گێژه‌ڵوکه‌ش” لوولم ده‌دا

لوول” لوول

بۆ” به‌رزایی ئاسمان؟

داڵگه‌” داڵگه‌

شه‌پۆل” شه‌پۆل و

تۆفان” تۆفان

ســـــــــــــــێڵاوی

مه‌رگــــــــــ

به‌ دوو” مـــــه‌وه‌؟

من وڵاتی” هه‌رێمی کۆچم

هه‌رسه‌عاتێ” هه‌موو ڕۆژێ

هه‌موو مانگێ” هه‌موو ساڵێ

هه‌ر ده‌ڕۆم” و هه‌گبه‌ی کۆچم

به‌ کۆڵه‌وه‌ و

هاوار” هاوار

هاوار” ده‌که‌م

بۆ کوردستان!

به‌ڵام” به‌ڵام

ده‌نگم” ناگا به‌ گوێی

خــــــــــــــــوایه‌

نه‌ له‌ ئه‌رزو” نه‌ له‌ ئاسمان؟

نه‌ له‌ ئه‌رزو” نه‌ له‌ ئاسمان؟

هه‌موو” ڕۆژێ له‌ به‌رچاوی

خوای” اســـــــــــــــلام

زیندان” زیندان

پڕم” ده‌که‌ن؟

پێک” پێک و

سووره‌نگ” سووره‌نگ

خوێنی” جه‌سته‌م

هه‌ڵده‌” لـــــــــــوشن؟

ئاور” ئاور و

قه‌تار” قه‌تار

ده‌مسوو تێنن؟

دار” دار

له‌ دارم” ده‌به‌ستن؟

ته‌ناف” ته‌ناف

ده‌مخنکێنن و

جه‌سه‌د” جه‌سه‌د

گڵکۆ” گڵکۆ

ڕێزم” ده‌که‌ن؟

چه‌رخ” چه‌رخ

همچون” قیمه‌

چه‌رخم” ده‌که‌ن؟

چارشێو” چارشێو و

تـــــۆربه‌” تــــــۆربه‌

وه‌کۆم” ده‌که‌ن؟

کـــفــــن” کـــفــــن و

بێکه‌س” بێکه‌س

کــــفـــــنم” ده‌که‌ن؟

مه‌یت” مه‌یت

ده‌مــــبـــــه‌نـــــه‌

مه‌زارو” ده‌منێژن؟؟

منیش” هه‌ر،وڵاتی هه‌رێمی

کۆچم و

هاوار” هاوار

هاوار” ده‌که‌م

بۆ کــــوردســـــتان؟

به‌ڵام” به‌ڵام

ده‌نگم” ناگا به‌ گوێی

خـــــــــوایـــــــــــه‌

نه‌ له‌ ئه‌رزو” نه‌ له‌ ئاسمان؟؟

نه‌ له‌ ئه‌رزو” نه‌ له‌ ئاسمان؟؟

 

سلیمان

نویترین هەواڵ و بابەت