"an independent online kurdish website

هەموو هاوڕێیان و دۆستانمان ئاگادارن کە ٣ ڕۆژ پێش  ئەندامی بنەماڵەکەمان سولحەددین برای ناجی  فەقیپوور لە شاری ئۆرمیە بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد

ئەوە بوو هەر دوای بڵاو بوونەوەی ئەواڵە تاڵە ئێوەی بەڕیز بە ڕێگای جۆراوجۆری پەیوەندییەوە هاودەردی و هاوغەمیتان لەگەل کردین کە بۆوە هۆی سووک بوونی قورسایی ئەو غەمەمان.  هەروەها ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی ئۆکتۆبەر دۆستان و هاوڕێیان مان لە وڵاتی سوئێد بەشداریتان کرد لە پرسەی خوالێخۆش بوو سوڵحەددین کەلە شاری ڤێستڕۆسی سوئێد بەڕێوەچوو.

ئێمە وەک بنەماڵە پڕ بە دڵ سوپاسی ئەو هەموو زەحمەت و هاودەردیانەتان دەکەینو  هیوامان ئەوەیە ئێوە و کەس و کارتان سڵامەت و تەندروست بن و ئێمە لە خۆشی و شادییەکانی ئێوەدا بەشدار بین. سوپاس بۆ زەحمەتتان و ڕووحی کۆچکردوو شاد.

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو سوڵحەددین لە ئیسکاندیناڤیا

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی