"an independent online kurdish website

ویلایەتی فەقێ ئەتوانێ چەند ساڵی تر درێژە بە رەشەكوژی بدات، هەر چەندە ناتوانێت منداڵە بێ باوكەكانی لە لیبیا و سوریا وعێراق بەخێو بكات


وەرزی دووهەمی سزا قورسەكانی ئەمریكا یان چاكترە بڵێین سزاكانی ترەمپ بۆ سەر ئێران بە گورزێكی توندو قوڵەوە دەست پێدەكات.

ئەمە قورسترین سزایە كە ئەمریكا  بە هاوكاریی ئێسرائیل ئەنجامی دەدات، بە جۆرێك ئێران  بەتەواوەتی چۆك دادەدات وبەرگەی سزا قورسەكان ناگرێت.

یەك ڕۆژ پێش دەست پێكردنی سزاكان، ترەمپ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا سزاكان ڕادەگەیەنێت و هەرلایەنێك كە پابەندی ئەم سزایانە نەبێت ئەمریكا وەك پاڵپشتی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەكات.

سزاكان چین؟

قۆناغی دووهەمی سزاكان، دابڕانی ئێرانە لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە لە پرسی مامەڵەی بازرگانیی نەوت و لێوەرگیراوەکانی كە ئابووریی ئێران دەهێنێتە ژێر سفر.

 

بەپێی ڕێكەوتنە نێودەوڵەتیەكان، ئێران دەبێت ڕۆژانە ٤ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە و ئۆپیك بكات، هەرچەندە تا ئێستا ئەو ڕێژەیەی پێ هەناردە نەكراوە، ئەمەش لەبەر سیاسەتی كۆنی ئابووریی نەوت، خراپی دەزگاكانی بەرهەمهێنانی نەوت، تێنەگەیشتن لە سیاسەتی نەوتیی نوێ، مامەڵەی بازرگانیی هەڵە، دوورەدەستیی ناوچەكانی نەوت لە هەمووشی خراپتر كۆنیی دەزگاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لەو وڵاتەدایە.

ئێران یەكێكە لە ڵاتە نەوتیە زەبەلاحەكانی دونیا،  ئابووریەكەشی پشت بە نەوت دەبەستێت بۆیە ئەمریكاش بە قۆناغێكی نوێ ئەم سزایانەی ڕاگەیاند تا تاران لەوە تێبگات، ئەمریكا لەمەر ئەم پرسە زۆر جدییە.

لە دووتوێی یاسای سزاكاندا، ئێران بەسێ قۆناغ لە نەوت دادەبرێت بەم شێوازە:

یەكەم:هیچ وڵاتێكی دونیا بۆی نیە یەك لیتر نەوتیش لە ئێران  بكرێت لە ژێر هەرناوێكدا بێت

دووهەم: هەموو كۆمپانیا نەوتیە گەورە و بچووكەكانی جیهان لە ئێران  دەكشێنەوە ونەوت بەرهەم ناهێنن.

سێیەم: بازاڕ و ئاسایشی نەوتیی ئێران لە گەروی هورمز و بەندەر عەباس و ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقا سفر دەكرێتەوە و مامەڵە نەوتیەكان بلۆك دەكرێن.

ئەمریكا چۆن ئەمە دەكات؟

 لێژنەی هەواڵگری و ئەندازیارە ئابووریە ڕاوێژكارەكانی ئامریكا، لە چوار مانگی ڕابردوودا لێكۆڵینەوەیان لەسەر ئەوە كردووە کە ئێران چەند نەوت هەناردە دەكا و چەند هاوردە دەكات و چەندیشی بە نهێنی قاچاغ دەكات.

جیهان پێویستی بە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی ئێران هەیە، ئەمریكا بە چەند قۆناغێك ئەم بڕە پڕدەكاتەوە بەم شێوازەی خوارەوە :

یەكەم: لە مانگی ١١ـە وە سعودیە دوو ملیۆن نەوت وەك قەرەبووی هەناردەی نەوتی ئێران دەخاتە بازاڕی نەوتەوە و بە نرخی باشتر لێی وەردەگیردرێت.

دووهەم: عێراق مامەڵە نەوتیەكانی بە ناچاری ڕادەگەێت، چونكە ئەگەر وانەکات ئەوا ئەمریكا خراپ سزای دەدات، بەمەش هەناردە زیاد دەكات و لە ئێستاشەوە پاشەكەوتی نەوتی دەریای خۆی لە ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوت زیاد كردووە و ئێستا كاری لەسەردەكات، بەم پێیەش بەهای نەوتی عێراقی زیاد دەكات چونكە هەر تێكچوونێك لە بازاڕی نەوتی ئێران قازانجە بۆ بازاڕی نەوتی عێراق.

سێیەم: فەنزوێڵا بەشێك لە هەناردەی خۆی زیاد دەكات و دەبێتە جێگرەوەی نەوتی ئێران و دراوسێ دوورەكانی ئامریكاو نزیكەكانی خۆی دەیكڕێت، چونكە ئەمریكا پەتی سزاكانی فەنزوێڵای هەندێك شل كردووە.

چوارەم: وردە هەناردە و دشتەهەناردەی نەوتی و لێوەرگراوەکانی نەوتی لە دژی ئێران لە ناوچەكەدا زیاد دەكرێ، بەم پێیەش بڕیاری ترەمپ لەمەڕ نەوتی ئێران سەردەگرێت چونكە لە چوار مانگی ڕابردوودا ئامریكا زۆر بەوردی كاری لەسەر ئەم بابەتە كردبوو ئێستاش جێبەجێ دەكرێت.

لەقۆناغی یەكەمدا ئەمریكا دەسەڵاتە سەربازی و ستراتیژیەكانی ئێرانی لە ناوچەكە و جیهاندا زۆر لاواز كرد کە لە سوریاو لیبیا وعێراقدا زۆر ڕۆڵی هەبوو بەڵام ئێستا ئەو دەسەڵاتەی نییە، چونكە ئەوان بڕوایان وابوو كە ئێران پشتێنەی سەوزی بەخێوكردنی تیرۆریستە و هەر بەڕاستی ئێران خودی خۆشی تیرۆریستە و ماکەی تیرۆرە.

لە چوار مانگی ڕابردوودا ئەمریكا، چین و ڕوسیا و تەنانەت فەنزوێڵاشی ڕازی كرد كە لە پرسی هەناردە نەوتیەكانی ئێراند هاوكاری ئەمریكا بن  و پابەندی سزا ئابووریەكان ببن.

كوردستان و ئێران وئامریكا

هەرێمی كوردستان كە ڕاستەوخۆ مامەڵەی بازرگانی زەبەلاح لەبواری خۆراك پیشەسازی نەوت لەگەڵ ئێراندا دەكات لە پرسەدا دەبێت زۆر بەوریای مامەڵە بكات چونكە ئەگەری ئەوەش دەبێت هەرێم بكەوێتە بەر سزا ئابووریەكانی ئەمریكا.

دوای سزاكان، سنورەكانی هەرێمی كوردستان باشترین شوێنن بۆ بەقاچاغ بردنی گەورەی نەوتی ئێران بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێك چاودێری بكات و سزا نێودەوڵەتیەكانیش بیگرێتەوە چونكە لە سزاكاندا باسی هەرێمەكان نەكراوە و باسی وڵات كراوە .

لەلایەكی تریشەوە عێراقی شیعە و هەرێمێكی لاواز زۆر بەئاسانی لە نیوەشەوەكاندا دەتوانێت بە ملیۆنان بەرمیل نەوتی ئێران ڕەوانەی نەجەف وكەربەلا وموسڵ و سلێمانی بكات.

هەرچەندە ئەمریكا بەوردی چاودێری ئاسمانی عێراق ئێران  دەكات و تەنانەت مافی هێرشی سەربازیش بەرامبەر هەر بەرمیلە نەوتێك كە لە ئێرانەوە بچێتەدەرەوە دراوە.

هەرێم دەبێت زۆر بە وریایی مامەڵە لە نێوان ئەم  دوو زلهێزەدا بكات بە  جۆرێك نە كەبابی ئێران  بسوتێت و نە شیشی ئەمریكاش. یانی  دەتوانێت سیاسەتی گای ناو جۆگە پەیرەوبكات،  لەلایەك نەوتی ئێران بە هەرزان  بكڕێ یان بەگران  پێی بفرۆشێت لەلایەکیش دەتوانێت بەپارەی خەیاڵی، ئەمریكا ڕازی یان ناچار بكات تا هەرێم  بوژێنێتەوە.

 بەكورتی، ئەمریکا ڕازی بکات  پارەی لێ وەربگرێت یان بازاڕی نەوتی بۆ  هەرێم پەیدا بكات.

چەتەكانی نەوت؟

 ‎تاکە ڕێگای ڕزگاری و بازاڕی نەوتی ئێران، چەتەكانن. لە دوای ٥ی مانگەوە تەنها ئەوان  دەتوانن نەوتی ئەووڵاتە ساغ بكەنەوە هەرچەندە ئامریكا سزای زۆرقورسی ئەوانیشدەدات, بەڵام دواجار چەتەكان وەك كۆمپانیای نەوتی سێبەری وڵاتان وان كە زۆر ئاسان نەوتی هەرزان دەخاتە وڵاتانی دونیاوە هەم ئەوان قازانج دەكەن هەم خانەخوێی نەوتیش قازانج دەكات و هەم كریاریش قازانجی باشدەكات .

واتە ئەگەر ئێران بە ١٨دۆلاریش نەوتەكەی بفرۆشێت هێشتا ویلایەتی فەقێ ئەتوانێ چەند ساڵیتر ئێدامە بە رەشەكوژی بدات بەڵام ناتوانێت منداڵە بێباوكەكانی لە لیبیاو سوریا وعێراق بەخێو بكات .

 

بەم پێیەش بەهای سەد دۆلار بەرامبەر دەبێت بەزیاتر لە ٤ملیۆن تمەن نرخی كاڵا زۆر گران دەبێت گەنم گران دەبێت ئاوی خواردنەوە كەم دەبێتەوە كارگەكان وێران دەبن سیانە و وەرشەكان موادیان پێناگا.

 

بەمەش ئەو ئامێرانەی كە هەن تەنها چەند ساڵێك دەتوانن بەرگەی زەبروزۆری سێدارەچیەكان بگرن و دادەروخێن ئەمەش ئێران بەرەو پوكانەوە دەبات .

 

هەرچەندە تەنها یەك ڕۆژیش ئێران دەتوانێ ئەم پلانە تۆكمەی ئێران و ئیسرائیل هەڵبوەشێنێتەوە بەوەی تەنها یەكجار ڕوحانی ویلایەتی فەقێ ڕزیبكات كە لەگەڵ ترەمپ دابنیشێت .

 

واتە  یەك بینینی ترەمپ و ڕۆحانی دەروازەیكی باش دەبێت تا هەموو شتەكان بچنەوە ژێر یاسا بەمەش كۆتایی بە حكومرانی عەمامە و جبە دێت و فەرمانرەوای ئەمریكا بەسەر جیهاندا ماوەیەكی زۆر دەدرەوشێتەوە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی