به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئینگلیز له‌سه‌ر كورد. له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، سه‌ره‌تا (75) هه‌زار له كورده‌كانی عێراق بۆ ئێران ئاواره‌بوون. چونكه ده‌سه‌لاتی (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری سه‌رۆك كۆمار و، سه‌دامی جێگر)ی ده‌یانه‌وێت كورد پاكتاو بكه‌ن.
له‌و حه‌فتا و پێنج هه‌زاره، چل و حه‌وت هه‌زاریان منداڵ بوون و، بیست هه‌زاریشیان ژن بوون و، ئه‌وانی تریشیان پیاو بوون!
به‌پێی به‌لگه‌نامه‌یه‌كی تر، پاشان ڕێژه‌ی ئاواره‌بوونه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ (سه‌د و په‌نجا هه‌زار كه‌س).
–
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان،دۆخی ئاواره‌كان زۆر زۆر خراپ بووه، له‌وكاته‌دا كۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌ولیان داوه خێمه بۆ ئه‌و ئاوارانه دابین بكه‌ن و، له ناوچه‌كانی (قه‌سری شیرین و ورمێ)ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان خێمه‌كانیان بۆ هه‌ڵ داوون و، نیشته‌جێیان كردوون!
–
به‌لام به‌لگه‌نامه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، كه كه‌مپه‌كانیان هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌ندروستیی و ئاو و كاره‌با و، كووتانی مندالانی تێدا نه‌بووه و، له ژێر هێڵی قاتوقڕی ته‌واو دابوون!
–
گه‌ر له ڤیدیۆ به‌لگه‌نامه‌ییه‌كه‌ش وردبنه‌وه، بۆتان ده‌سه‌لمێت كه ئه‌وكاته تاكه‌كانی كورد ئیراده‌یان له ده‌ست نه‌داوه‌و منداله‌كانیان فێری خوێندن و نووسین ده‌كه‌ن و، هه‌وله‌ده‌ن خانوو بۆ خۆیان دروست بكه‌ن.
–
لێره‌دا پرسیارێكم بۆ به‌رپرسه‌كانی پارتیی و پارتییه كۆنه‌كانی ناو یه‌كێتیی هه‌یه، باشه كه له 1974 ه‌وه ڕژێمی عێراق به تووندترین شێوه كه‌وته ئه‌نفالكردنی كورد نه ده‌بوو ئێوه به‌خۆدابچنه‌وه و، له‌وه تێ بگه‌ن كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێكه‌وتن له نێوان عێراق و ئێران بێته‌كایه‌وه (هه‌روه‌ك له سالی 1975 هاته‌كایه‌وه)، یاخود هه‌میشه حیزبه كوردییه‌كان دۆخه‌كانیان به قه‌ده‌ر سپاردووه!؟ چونكه به‌پێی به‌لگه‌نامه‌كان له‌و ساته‌دا ده‌وله‌تی ئێرانیش زۆر دڕندانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل ئاواره كورده‌كان دا كردووه!
–
به‌روار: 4-9-1974.
ئه‌رشیفی به‌ڵگه‌نامه‌یی: شه‌ریف هه‌ژاری.
–وه‌ك هه‌بوونی ڕه‌وشتی خودی، هه‌ر كه‌س و ڕۆژنامه‌نووسێك بلاوی بكاته‌وه پێویسته ناوی سه‌رچاوه‌ی ڤیدیۆ به‌لگه‌نامه‌ییه‌كه بخاته‌ڕوو.
–له پاش نیوه‌ی ڤیدیۆ به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه‌وه ده‌نگه‌كه‌ی ده‌بیسترێت.