"an independent online kurdish website

ڕەوتی ڕوداوەکانی باشوری کوردستان بۆئێمەی ڕۆژهەڵاتیەکان و بگرە بۆ هەمو  بەشەکانیتر، ئەگەر بێی لایەنگری و خۆ بەلایەکەوە هەڵواسین و دەمارگرژی سرنج بدەین، لێکیان دەینەوە،


 زانستیانە  هەڵیان سەنگێنین، بەڕونی بۆمان  دەردەکەوێ و پێمان دەڵێن: خەبات و ماندوبونمان جێی ڕێزە و حاشا هەڵنەگرە، بەڵام شێوەی بۆچون و لێکدانەوەو بەکردەوە کردنی پڕۆسەکان بۆ وەدیهێنانی ویست و داخوازەکانی گەل وڕزگاری نیشتمانمان  پـڕە لە هەڵـە و پەڵە. لـە حاڵێکدا داوای  بـرایەتی  دەکەیـن بەکردەوە برانین ودژایەتی یەک ودوو دەکەین! لە حاڵێکدا داوای ڕزگاری وڵات وگەل دەکەین، بە پڕوپاگەندەو تەنانەت لە هێندێک  شوێن و بواریشدا کوردستان لەتوکوتتر دەکەین و بەشی داگیر کەرانیشی لیدەدەین! لەکاتێکدا دروشمی ئازادی بیرو ڕا بەرز دەکەینەوە ،ئەگەر بۆمان بکرێی ڕێگەی هەناسە کێشانیش بـە بیرە جیاوازەکان نادەین! لەکاتێکدا قسەی  سەرزاروزمانمان بـەردەوام  بـەرژەوەنـدی گەلوچی وچیە،کەچی بکردەوە بایخی پیویستی پێنادەین! لەکاتێکداباس لەڕێـبەری  گەل دەکەین  بەبێی  ئەوەی  پرسێکمان  بـەگەل کردبێی هەر کامەمان خۆمان بە ڕێبەری بێی ئەملاو ئەولا دەزانین ڕێگە بەکەسیتر نادەین . بـۆیە  لەپێشدا لەخۆم و دوایـە ڕوی ڕەخنەو گلەوو گازنـدە لەسەرجەم  حێزبـە کوردستانیەکان دەکەم.

دەگەڵ ئەو هەمو کەندوکۆسپانە هەر دەڕۆین و ئاوڕێک لەڕابردو نادەینەوە، جارێک  سەرکەوتن و شکانەکانمان  بەسەر ناکەینەوە ، بە چاوێکی کراوەو بێی غەرەزانە لە ئێستا ناڕوانین و بیرێکی ژێرانە و  ئەوڕۆیی لە داهاتوی گەلەکەمان ناکەینەوە . کێیبەرکێیەکی  سیاسیمان  لێ بۆتە  دژایـەتی و وەک بـرادەرێکی  حیزبی دەیکوت: حیزبایەتیمان لێ بۆتە کوێخایەتی،کێی دەرکەین و کێی ڕاگرین ،کێی جەریمە و کێی خەڵات کەین بەکەیفی خۆمانە. هێندێکمان  ئـازادی  ڕادەربـڕینمان  دەگەڵ کەیفە  لێی تێک چوە ،واتە هەرچی پێمان خۆشبێی بیڵێین و بیکەین  با لە پێڕەوی ناوخۆی  حیزبەکەشمان دانەبێی! لەکاتی هەڵبژاردن و کۆکردنەوەی دەنگ دا ڕودەکەینە گەل  و تەنانەت ماڵە و ماڵ دەگەڕێین و شیرنی دەبەشینەوە .هەرکە کارمان  تەواوبـوو نـە لـەبیرمانن و نـە ئـاوڕیـان  لێدەدەینەوە! مخابن خۆمـە خۆمـەو ڕق و قین وململانەی نەرێنی  دەگەڵ  یەکتری هەمو لەشی تـەنیوین. ڕۆژێک تـەپـڵی شەڕ  لێدەدەیـن ـو ڕۆژێک ئاڵای سپی بۆئاشتی هەڵدەکەین، بەبێی ئەوەی بڵێێن بۆ بەشەڕهاتین وبۆ  ئاشت دەبینەوە! ڕۆژێک دوژمن بە جینایەتکارودژە مرۆڤ ناودەبەین وڕۆژێک داوای هەڵسوکەوتی مەدەنیانەی لێدەکەین ! بـەقەولی کاک خالید عەزیزی دەساڵ دەستی وتووێژو  ڕێگە حەلی  مەدەنیانەی  بـۆهەڵێناوە  بـەڵام بـەموشەک وڵامی دەدەنـەوە! عەبیکار لـەوەدایـە هەتـا لـەبنی گوێـمان نەدەن وشیارنـابینەوە!  لێرەدا قسەیەکی  خۆش  دەگێڕمەوە:تـازە شۆڕشی ئـێران سەرکەوتـبو، کورد خەریکی وەدەست هێنانی سەرەتایی تـرین مافەکانی  بـو، ڕێـژیمیش بـەتـونـدی  سەرقاڵی سەپاندی دەسەڵاتەکەی بو،بەکوورتی ڕێژیم  ویستی  دەنگی مافخوازی کورد لـە گەرودابخنکێنی بۆیە دەستی کرد بە سەرکوتی خەڵکی کورد.

لەو پیوەندیەدا جارێک مهابـاد خۆمپارە بـاران دەکا و شەهید و بـریندارێکی زۆری لێدەکەوێتەوە، پیاوێکی گەڕاوەی نەخوێندەواری دێهاتی کە ئەوەی دەبینێ دەڵێی [هەتیومەتی و دوو قامکیان هەڵێنا ئاوامان لێدەکا ئەگەرهەر پێنج قامکیان هەڵێنابا تاقێ لیدەبڕێن]  ئەگەر کاک خالید جارێکیتر دەست هەڵێنێ ئەوجار بۆمبی ئەتۆممان پێوە دەنێن!! ئـالێرەیە  کە دەبێی دوژمنەکانمان باش بناسین.هـیوادارم لەبیرمان نەچێ.

 بەڵێی حەوتویەک دۆستایەتی یەک دەکەین ولەپڕتیرو توانج وتانەوتەشەران لێک دەدەین! ئێمە بەقسەو دروشم داوای مافی نەتەوایەتی دەکەین ،لەلایەکی تر پڕۆسەی  ئیسلامی و کمونستی وەپێش دەخەین و بۆ گەلەکەمانی پێشنیار و پیادە دەکەین .ئەگەر بمانەوێێ سەیری زێدەکەمان بکەین  هێندە دورین بەهیزترین دور بینیش ناتوانێ نیشانمان بدا کەچی کۆشکوتەلاری دەقاتو بیست قاتی بەخەیاڵ لیدروست دەکەین! ئـەوانـە هەمـو دەردێکن ئـەگەر بـمانـەوێی  وبـڕوامان بـەدروشمەکانـمان هەبێی دەرمانەکەیان هاسانە.تەنیا خەباتی هاوبەش بۆڕزگاری نیشتمانوگەل بێپاشتەرکو  پێشتەرک ،دورلە سیاسەتی ئیدئۆلوژی دلنیام باشترین چارەسەرو شفا بەخشترین دەرمانە. بـەبـاوەڕی من کاتی ئـەوە هاتـوەو درەنگیشە بـۆئـەوەی لـەوهەموهەڵەو پەڵانەو،لەوهەموکەوتنوهەستانەوانە،لەوهەمو ڕووداوە تـاڵو دڵتەزێنانە، لەوهەمو  پێشهاتە ئەرنیونەرێنیانە دەرس وەرگریـن و خۆشمان  بـەکەم  نـەگرین و بـزانین  دوژمن سیاسەت دەکا نـەک دۆستایـەتی.هەمـو شتێکمان هـەیـە، واتـە بەورەترین  هیزی دنیامان هەیە  کە پێشمەرگەیە ، زانـاشمان زۆرن  بـەڵام لیزانمان کەمن ، تـائێستاش کارتێکەری زاڵمان وداگیرکەرانـمان لـەنـاو  بنبـڕنـەکراوە. تـائیستاش هەستی خۆ بەکەمزانینمان کەموزۆرتێدا مـاوە، قەڵـەمەکانمان ئـەوەنـدەی  یـەکتر دەڕوشێنن ئەوەندە دوژمن ناهێشێنن ! زمانمان ئەوەندەی بەزیان گەیاندن بەیەکتر  دەگەڕێی قەت ئەوەندەمان بەقازانجی یەکترنەگێڕاوە ! دڵمان ئەوەنـدەی ڕقو قینی یەکتری تێدایە قەت ئەوەندەی هەستوسۆزی برایانەی خۆمانی تیداجێگیرنەکراوە! ئەوەندەی فریوی دووژمنانمان خواردوەوپشتمان پێبەستون قەت ئـەوەنـدە  پاڵمان بەپاڵی یەکەوە نەداوە ! ئـەوەنـدەی داوای  یارمەتیمان لە دوژمنان کردوەو نرخی قورسیشمان بۆداوە،هەرگیزئەوەندەمان هەوڵی کۆمەگودەسگیرۆیی یەکتر نەداوە!  ئەوەی بەلای منەوە جێی داخوتائیستا بـەڕونی دیاری نەکراوە ئـامانجی گشتیمانە  کە ڕزگاری  نیشتمانو گەلە بەکردەوە  نەبۆتە  پڕۆسەی  کاری هاوبەشمان،هەر حیزبـو سازمانێک بـەرنـامەی تـایبەت  بـەخۆی هەیـە کەلـەسەر بـنـاغەی  مافی نەتوایەتی وڕزگاری وڵات دانەمەزراوە!بەهۆی ئەوەی من ئەندامی حیزبم بـۆیە

دەمەوێی زۆربە ڕاشکاوی بـڵێم شەهیدانی حیزبی دێمۆکڕات لـە ڕێـگای  ئیسلام یان کمۆنیزم گیانیان بەخت نەکردوە ،بەڵکولەڕێگای ڕزگاری کوردستان و ئازادی  وسەربەخۆیی گەل سەریان داناوە کە ئەوەش بـەهەمو پێوەرێک مافێکی رەوایـە. دیارە لێرەدا قسەلەئیدەو باوەڕی چەپەکانودیندارەکان ناکەم و ڕێزی تەواوم بۆیان هەیە بەڵام دڵنیام ئەگەرئازادی کوردستانو کورد بخەینە پێش ئـیدەو ئـایینەکانـمان ودەگەڵ یەک هاوکاربین بۆڕزگاری زیدوگەل ئەوکاتە لەو دنیا ئـازادەداهەمومان  دەتوانین بە ئیدەوئایینەکانی خۆمان ڕابگەینوپڕۆپاگەندەی ئەرێنی بۆمەبەستەکەی  خۆمان بکەین. من دڵنیام  هەتـا کوردستان  ئـازادو کورد سەربـەست  نـەبێی لـە هەڵبژاردنودەربـڕینی ڕای خۆی هەروا  پـەرەوازەو  وەک بـاڵـنـدەیـەکی هێلانـە لێی تێکدراو نازانین ڕوو لەکوێی بکەین ولەکوێی ئۆقرە بگرین.  

     

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی