"an independent online kurdish website"

ئەمریکا بۆ ئەوەی دەستی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە کورت بکاتەوە و ئیدامەی کردەوە تێرۆریستیەکانی خۆی نەدا، ئەم دوانزدە مەرجەی بۆ دانا بەڵام ئیران قەبووڵی نەکرد و کەوتە ژێر سزای قورسی تر.


 

12 مەرجەکە ئەمانەن

یەکەم: دەبێت ئێران تەواوی ڕەهەندە لەشکریـیەکانی سیستەمی ناوکی خۆی ئاشکرابکات و بەردەوام ڕێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بدات پـشکنین بکات.

دووەم: پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و هەوڵ نەدات کار لەسەر پـلۆتۆنیۆم بکات و ڕیاکتەری ناوکی دابخات ئەوەی بە ئاوی قورس کاردەکات.

سێـیەم: مۆڵەتی بێ سنوور بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بدات لەوەی دەستی بگات بە هەموو دەزگا ناوکیـیەکان، بە لەشکری و نا لەشکریشەوە.

چوارم: سنوورێک دابنێت بۆ بڵاوکردنەوەی موشەکی بالیستی و هەڵدانی ئەو موشەکانەی دەکرێت کڵاوەی ناوکیان لێببەسترێن.

پـێنجەم: ئازادکردنی هاوڵاتیانی ئەمەریکایی و هەموو هاوڵاتیانی وڵاتانی هاوپەیمان.

شەشەم: سنوورێک دابنێت بۆ پـشتیوانیکردن لە گروپە تێرۆرستیـیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وەکو حزبوڵڵا و بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی.

حەوتەم: ڕێز لە حکومەتی عێراق بگرێت و ڕێگەبدات چەکداماڵینی ملیشیا شیعەکان بکرێت.

هەشتەم: سنوورێک بۆ پشتیوانیکردنی حوثیـیەکان دابنێت و کاربکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی لە یەمەن.

نۆیەم: کشانەوە لە سوریا و کشانەوەی فەرماندەکانی لەوێ.

دەیەم: دانانی سنوورێک بۆ پـشتیوانیکردنی لە تاڵیبان و قاعیدە و ڕێکخراوی دیکەی تێرۆرستی لە ئەفغانستان.

یازدەهەم: دانانی سنوورێک بۆ پشتیوانیکردن لە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، ئەوەی پشتیوانی لە تێرۆرستان دەکات لە جیهاندا.

دوازدەهەم: دانانی سنوورێک بۆ ئەو ڕەفتارانەی جێی هەڕەشەن بۆ سەر دراوسێـیەکانی کە زۆربەیان هاوپەیمانی ئەمەریکان، ئەمەش مەسەلەی هەڕەشەی وێرانکردنی ئیسرائیل و لەناوبردنی دەگرێتەوە وە هەروەها هەڵدانی موشەک بۆ سەر سعودیـیە و ئیمارات و هەڕەشەکردن لە هاتوچۆی دەریایی و هێرشی ئەلیکترۆنی.

 

دوای ئەوەی  ئێران ئەو دوانزدە  مەرجانە  جێبەجێ نەکرد ئەمریکا چەند سزایەکی نوێی  بەسەر ئێراندا سەپاند لەوانە:

 

* راگرتنی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوتی ئێران بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەناویشیاندا كڕینی بەرهەمە نەوتیەكان و بەرهەمە پترۆكیمیاویەكانی ئەو وڵاتە.

* راگرتنی مامەڵەكردنی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتیەكان لەگەڵ بانكی ناوەندی ئێران و دامەزراوە داراییەكانی ئەو وڵاتە.

* كۆتایی هێنان بەمۆڵەتی كاركردنی ئەو كۆمپانیایانەی كە لەژێر كۆنترۆڵی ئەمریكادان بۆ كاركردن لەگەڵ حكومەتی ئێران.

*  سەپاندنەوەی سزا بەسەر ئەو كەسانەی ناویان لەلیستی سزاكان هێندراوەتە دەرەوە.

* راگرتنی خزمەتگوزاریەكانی بواری دڵنیایی.

 

سزاکان، خواردن و دەرمان ناگرنەوە

 

نویترین هەواڵ و بابەت