"an independent online kurdish website

دوو پێشمەرگەی حدکا  ( شاهۆ وەیسی و زانیار ئێسلامی) شەو لە خانە باخی کەسێکی ناسراوی پاوە بە نێوی ئێقباڵ سابقی خۆ حەشار دەدەن . ئەوە کە چەند وەخت لەوێ دەمێننەوە نازاندرێ بەڵام سەر لە بەیانی سەعات ٨ تا ٩ ڕۆژی تێکهەڵچوونەکە سپای پاسداران بە ماشێنی مەدەنی چەکدارانی خۆیان بەرەو شوێنەکە دەگوازنەوە و گەمارۆی ماڵەکە دەس پێدەکەن.


ئەو شوێنە لە بناری شاهۆ ڕووکاری پاوە بە مەودای نزیک بە سێ کیلومێتر لە شار دوورە . وەک شووێنی سیاحەت و حەسانەوەی بەهارو هاوێنان خانووی لێ سازکراوە و کەڵکی لێ وەر دەگیردرێت.

لە گەڵ دەسپێکی بزووتنی هێزی زۆری ڕژیم بۆ گەمارۆی پێشمەرگەکان سەرتای ڕێگەی هاتوچۆی خەڵک بۆ بناری شاهۆ واتە شوێنی ڕووداوەکە لە لای سەرووی پاوە [سەراو هەوڵی] دادەخرێت و مەودای هاتووچۆی خەڵکی ئاسایی دەبەستن.

شەهید فەرشاد چەچانی ئەو کورە گەنجە کە بە گولەی پاسدارە کان کوژرا بە مۆتوری سواری حەولی خۆدەرباز کردن بەرەو [ویمیری] لای سەرووتری ناوەندی جێگیر بوونی پێشمەرگەکان کە وێدەچێ لەوێ ئەرکی پارێزگاری ماڵەکان و بە وتەیەک چایخانەی هەبووبێت دەدا.

پاسدار ڕێگەی پێدەگرن بەڵام پێ لە سەرگاز ملی ڕێگا بەرەو شوێنەکە دەگرێت. پاسدارەکان هاورێکانیان بە بێسیم لە دەورو بەری ماڵی نیشتەجێ بوونی پێشمەرگەکان ئاگادار دەکەن . بە نزیک بوونەوەی فەرشاد دەنگی دەدەن بەڵام بۆیان ڕاناگرێ و درێژە بە ڕێگاکەی دەدا هاوکات تەقەی لێدەکەن و بریندار دەبێ بەڵام ناکەوێ و بە دەنگی بەرز هاوار دەکا هەڵێن گەمارۆ دراون .دیسان پاسدار بەر دەسڕێژی دەدەن و لە جێدا دەکوژرێت.

پاسدارەکان بە نیازبوون ئەو دووپێشمەرگە غافڵگیر و بد زیندوویی دەس بەسەر بکەن وریاکردنەوە و هاتو هاواری فەرشاد دەبێتە هۆی وە خەبەرهاتن و هەوڵی پارێزگاری خۆیان و بەر پەرچدانەوەی پەلاماری دۆژمن.

لە ئاکامی تەقەولێکدان بە پێ خەبەر سێ کەس لە هێژی دوژمن دەکوژرێن . لە کۆتاییدا کاتێک دەرەتانی خۆدەرباز کردن نابینن بە تەقاندنەوەی نارنجۆک خۆ دەکوژن.

بەشێک لە گۆشتی لەشیان بە هۆی خێر خوازێکی هاوسێ ماڵەکە بە ناوی [ح ـ ح] بە خاک دەسپێردرێت. لە باقی تەرمی پێشمەرگەکان ئاگاداریەک نیە . لەوە دەچێ ئەگەر پارچەیەکی لەشیان دەس کەوتبێت لە گەڵ خۆیان بردبێ.

ئێوارەی ئەو ڕۆژە خەلک بە ئاگادار بوون لە کوژرانی فەرشاد/ کورە هەژار بە کۆمەڵ و پۆل پۆل بۆ سەرە خۆشی ڕوو لە ماڵیان دەکەن .

بەر پرسانی سپا و ئێتلاعات ترسیان لێ دەنیشێ و بە هەڕەشە لە کەسوکاری ناچاریان دەکەن خەلکی لە ماڵ ڕێگە نەدەن و وەڵامی هاوسۆزییان نەدەنەوە.

تا ئەم کاتە کە هێشتار هاتو چۆی خەڵک بۆ ماڵ و باخەکانیان لەم شوێنە ئاسایی نەبوەتەوە و هێشتار بەرگری لە سەردانی خەڵک بۆ ئەوێ دەکرێ!

بابەتی پەیوەندی دار

فەرشاد چیچانی و بەسەرهاتی خەمناکی بنەماڵەیەک ، سەدیق بابایی

شەهید بوونی 3 رۆلەی کورد، شاهۆ ، زانیار و فەرشاد

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی