ئەرۆ دەگریم بۆ دایکێکی دیکەی ئەم نەتەوە و نیشتمانەم کە منی لە باخەڵ نەدەکەوت و وەکوو کۆرپەی خۆی خۆشی ئەویستم و
بە پەنجە شێرە دایکانەکەی خۆی ئەی گرتم و تا پەنجەی ماندوو دەبوو و ماندوو دەبووم ئەوەی بە بیر و مێشکی دا ھاتبا کە باوەڕێک بوو لە چیرۆک و ئەدەبی کوردی و زمانێک بوو ڕەوان و حەق خواز و ئارام و مسکێن و سوور لە وەدی ھاتنی مافی خاک و نەتەوە و مرۆڤایەتی و لە بنەماڵەیەکی بە بنەچەکە ڕووخۆشو نیشتمان خۆشەویست و ڕچە شکێنی بۆ فێر بوون و زانین و خزمەت بە ڕۆڵەکانی کوردستان لە مێشک دا بوو.
ئەوە چومە ڕیزی ئەو قەڵەم و پەرتووکە ئەدەبییانەی کە پێشە من ھەتیو کەوتنەوە و بێجگە لە ئارەزووی وەدیھاتنی ئاواتی ئەدیبەکانیان و ئارەزووی درێژەدانی ڕێگای ئەدیبانەیان کە عومری درێژیان بۆ ئەوان بە جێھشتوون، کە قەڵەمی خۆشەویستی و ماف ویستیی خاک و میللەتەکەمانیان لە دەس نەکەوێ،.
من وەکوو قەڵەمی خاتونی دڵ مێھرەبانی مرێم قازی چیدیکەم نیە پێشکەشتانی کەم، بەو ھیوایە.
بابەتی پەیوەندی دار
مریەم قازی، چالاكوانی مەدەنی و چیرۆكنووسی رۆژهەڵاتی كوردستان، کۆچی دوایی کرد.