"an independent online kurdish website

ھەر دەنگت بمێنێت   

با نە یاران بتۆقێنێت  


گەر تۆ دە چریی کێنیت

روحی نەیاران دەر دێنیت

مامۆستای زانا با ھەر  بمێنی

سەر لە تاریخی کوردان دەر دێنێ

شانازیە بۆ ئێمە ئاوا دە خوێنێ

ڕێز دار  مامۆستا  شێوەسەڵی

یاخوا ھەر بۆ  ئێمە ساغ  بمێنی

مامۆستا تۆ مرۆڤێکی سەر بەرزی

تۆ  نمونەی  ئازا  و  فیدا کاری

تۆ کوردێکی شۆڕشگێر و وشیاری

خاوەن بیرۆکەی ڕابردوی لەباری

بە ھۆش و زیرەک خاوەن زانیاری

بە کردەوە گیان فدای بەرچاو دیاری

سەد داخ ومخابن بۆ جەستەی زامداری

ئەو  شۆڕشگێرە  جوان و  ناز دارە

ھەموو گیانی کەم ئەندام و بریندارە

لەبیرو باوەڕ دا وێنەی دریا و ڕو بارە

لە زانای دا  وێنەی سیاسەت مدارە

ھەر بژی و بمێنی ئەو پێاوە ڕێزدارە

چقڵی چاوی رێژیمی ئاخوندو پاسدارە

 

  ئەمریکا M-D

2018/11/16

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی