بڵاو كرانه‌وه‌ی ته‌فاهۆم نامه‌ی ١٠ حیزب و ڕێكخراوه‌ی سیاسی ئێران كه حیزبی دێموكراتیش لایه‌نێكی بوو، بووه هۆی ڕه‌خنه‌ی به‌شێك له ئه‌ندامانی دڵسۆزمان و به‌شێك له چاودێرانی سیاسی.
ڕه‌خنه‌كان سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییان ده‌گرت: ”كشور ما”، ”همزیستی” و ”فێدراڵی ئێداری”. ڕه‌خنه‌یه‌كی دیكه‌ش سه‌باره‌ت به‌و حیزبانه بوو كه خۆیان سه‌راسه‌ری (فارسی) ده‌ناسێنن و ڕه‌خنه‌گران پێیان وابوو ئه‌و لایه‌نانه له ئاست حیزبه كوردیه‌كان و حیزبه‌كانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان زۆر چكۆله‌ترن.
له‌م كورته نووسراوه هه‌وڵ ده‌ده‌م چه‌ند خاڵ بۆ هاوڕێیانم ڕوون بكه‌مه‌وه.
یه‌كه‌م، ئه‌م سه‌نه‌ده له چوارچێوه‌ی ”فراخوان” بڵاو كراوه‌ته‌وه، واته ئه‌م ١٠ حیزب و ڕێكخراوه له سه‌ر ئه‌و چه‌ند خاڵه ڕێككه‌وتوون و هاوكات داوایان كردووه كه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش په‌یوه‌ست بن. بۆیه ئه‌و هیوایه هه‌یه كه له داهاتوویه‌كی نزیك ئه‌م به‌ره له‌وه‌ی ئێستا گه‌وره‌تر بكرێته‌وه و حیزب و لایه‌نی زۆرتر، به‌هێزتر و جیددی‌تر په‌یوه‌ست بن. به‌شێك له‌و به‌ڕێزانه كه ئێستا ڕه‌خنه‌یان گرتووه، هه‌تا پێش ئه‌مه ڕه‌خنه‌یان ده‌گرت كه چوون كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ تا ئێستا نه‌یتوانی لایه‌نێكی فارس بهێنێته ناو خۆی، بۆیه شكستی خواردووه. لایه‌نی فارسی كێن؟ به‌شێكیان هه‌ر ئه‌م حیزبانه‌ن كه ئێستا له‌گه‌ڵیان خه‌ریكین هاوپه‌یمانی پێكدێنین! به‌داخه‌وه لایه‌نی فارسی حیزبی جیدیی زۆر كه‌مه.
دووهه‌م، پاش هاوكاری هاوبه‌ش نێوان به‌شێك له حیزبه كوردیه‌كان و حیزبه‌كانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان له ساڵانه ڕابردوو، ئه‌ده‌بیاتی ئێمه له یه‌كتر زۆر نزیكه و داخوازیه‌كانمان تا ڕاده‌یه‌ك هاوبه‌شن. سێ حیزب و جه‌ره‌یانی سه‌راسه‌ری ئێرانی كه له‌م ئێتێلافه به‌شدارن، سه‌ر به ته‌یفی چه‌پن. ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وانیش پێكه‌وه زۆر نزیك بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێمه نا. دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتێكی هاوبه‌ش له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و خاڵانه‌ی كه پێكه‌وه هاوبه‌شین، ئاسان نه‌بوو. به‌ڵام به خۆشحاڵیه‌وه پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له كۆتاییدا له سه‌ر ئه‌م سه‌نه‌ده و مه‌تنی ئه‌م فراخوان ه پێكه‌وه گه‌یشتین به ئاكام. ئه‌م سه‌نه‌ده هه‌موو ئه‌ده‌بیاتی ئێمه (وه‌كوو حیزبه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان) نیه، هه‌موو ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وانیش نیه. ئه‌مه‌ش له ناو هه‌موو به‌ره‌كان كه پێكهاتوون و هه‌موو ئێتێلافه‌كان كه دروست بوون، شتێكی زۆر ئاساییه. ئێمه ناتوانین ئێنتێزارمان هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیكه به‌ره‌یه‌ك پێك بنین كه هه‌موو داخوازیه‌كانی ئێمه له خۆ بگرێت.
سێهه‌م، ”كشور ما” له ناو ئه‌و سه‌نه‌ده نه‌هاتووه كه وه‌كوو سه‌نه‌دێكی سیاسیی دێته ئه‌ژمار، به‌ڵكوو له ناو مه‌تنی ”فراخوان” ه كه هاتووه و باری سیاسی نیه.
چواره‌م، سه‌باره‌ت به وشه‌ی ”همزیستی” كه هه‌ندێ كه‌س زه‌قیان كردۆته‌وه و ته‌نانه‌ت تا ئه‌و شوێنه ڕۆیشتوونه پێش كه له نووسراوه‌كانیاندا و له وتووێژه ته‌له‌ڤزیۆنیه‌كانیاندا باسی ”خه‌ڵكی شۆوینیستی فارس” ده‌كه‌ن، پێویسته بگوترێ كه له ناو په‌یڕه‌و و پرۆگرامی حیزبه‌كه‌ماندا ئاماژه به مه‌سه‌له‌ی كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان و پاراستنی، كراوه. ته‌نیا له ئه‌ده‌بیاتی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌كان و بونیادگه‌را ئایینیه‌كان ده‌گوترێ ”هه‌موو خه‌ڵك”، بۆ وێنه ”هه‌موو جووه‌كان ده‌بێ بكوژرێن”، ”هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان وه‌ك یه‌كه‌ن”، ”هه‌موو عه‌ره‌به‌كان” و هتد. به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره ئه‌ده‌بیاته له زۆر شوێنی ئه‌م جیهانه جورمه و كه‌سێك كه ئاوا دژ به خه‌ڵكێك قسه بكات، دادگایی ده‌كرێت. كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ل خه‌ڵكی فارس نیه، هه‌ر چۆن كێشه‌شمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی عه‌ره‌ب و تورك نیه. ئه‌گه‌ر ڕۆژێك خه‌باتمان بكه‌وێته ئه‌و خانه‌وه، له خه‌باتێك له سه‌ر ئه‌ساسی كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان دوور ده‌بێته‌وه، به لاڕێدا ده‌برێت و پشتیوان له ده‌س ده‌دات.
ئه‌و كه‌سانه وا له سه‌ر وشه‌ی همزیستی هه‌ستیان بریندار كراوه، ئاوا ته‌حلیل ده‌كه‌ن كه ئه‌مه واته قه‌بووڵ كردنی شه‌هید كرانی سمكۆ و دوكتور قاسملوو و قاڕنێ و هتد. ئه‌م جۆره ئێستێدلاله هه‌ڵه‌یه و نه‌تیجه لێگرتنیشی هه‌ڵه‌یه. وه‌كوو ئه‌وه‌یه من بڵێم كه چوون دوكتور فڵانه‌كه‌س له زانكۆی تاران دوكتورای گرتووه، واته ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به مه‌شروع ده‌زانێ، چوون له زانكۆی ئه‌و ڕژیمه ده‌رسی خوێندووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه دوو شتی دوور له یه‌ك كه هاوكات پێوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه، به یه‌كترمان گرێ داوه و نه‌تیجه‌ی دڵخوازی خۆمان گرتووه. له مه‌سه‌له‌ی زانكۆكه بێین خوێندن له زانكۆ گرێ بده‌ین به به‌ڕێوبه‌ریی زانكۆ و ڕژیم و نه‌تیجه بگرین كه ئه‌و كه‌سه له ئێران ده‌ر‌س ده‌خوێنێ سه‌ر به ڕژیمه و جاشه، هه‌ر به‌و شێوه له مه‌سه‌له‌ی همزیستی چه‌ند جه‌نایه‌تی تاڵی مێژوویی وه‌بیر دێنینه‌وه كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست به‌رانبه‌رمان كراون و نه‌تیجه بگرین كه باسی همزیستی كردن واته خیانه‌ت!
پێویسته به به‌رپرسیاره‌تی زۆرتره‌وه بجووڵینه‌وه. شوێنی خۆمان له مێژوو و له‌م جیهانه بزانین و به‌رانبه‌ر به نه‌سلی داهاتوو هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی بكه‌ین. به چاندنی توخمی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و نه‌فره‌ت، ته‌نیا له ئه‌ساسی خه‌باتی مافخوازانه‌ی خۆمان دوور كه‌وتوینه‌ته‌وه و به نه‌سلی داهاتووی خۆمان خیانه‌تمان كردووه.
پێنجه‌م، له‌و سه‌نده باسی سیستمی فێدراڵی ئیداری نه‌كراوه، به‌ڵكوو وتراوه ئێمه خوازیاری یه‌كێتی ئازادانه‌ی خه‌ڵكانی ئێران له یه‌ك سیسته‌می سیاس و ئێداریی فێدراڵین. ئه‌وانه ئه‌و ڕه‌خنه ده‌گرن له ڕوانینێكی خۆشبینانه باش مه‌تنه‌كه‌یان نه‌خوێندۆته‌وه.
شه‌شه‌م، له‌م ته‌فاهۆم نامه چه‌ند خاڵ هه‌ن كه پێویسته زۆرتر ئاوریان لێ بده‌ینه، گرینگترینه‌كانیان ئه‌مانه‌ن:
– فارس وه‌كوو نه‌ته‌وه ناسێندراوه (یه‌كه‌م جاره له مێژووی سه‌نه‌ده سیاسییه‌كانی ئێران ئه‌م كاره كراوه)
– باسی دیاری كردنی مافی چاره‌نووس كراوه
– باسی یه‌كگرتنی ئازادانه (دڵخوازانه)ی خه‌ڵك كراوه، واته ئه‌گه‌ر ڕۆژێك به دڵیان نه‌بوو ده‌توانین له مافی چاره‌نووسیان كه‌ڵك وه‌ربگرن و جیا ببنه‌وه.
– له جێی وشه‌ی مردم نووسراوه مردمان، ئه‌مه‌ش باری سیاسی خۆی هه‌یه.
–
له كۆتاییدا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌م كه ئه‌م سه‌نه‌ده گرینگی تایبه‌تی هه‌یه. پاش ئه‌م سه‌نه‌ده له گۆڕه‌پانی سیاسیی ئێران‌دا ئه‌ده‌بیاتێكی تازه له دایك ده‌بێت كه به گوێی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست (فارس) ئاشنا نیه یا تا ئێستا خۆی له‌م ئه‌ده‌بیاته لێی بێ ده‌نگ كردووه. ئه‌م ته‌فاهۆمنامه هه‌ندێ سنووری شكاند، گرینگ‌ترینیان هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان بوو كه له لایه‌ن حیزب و لایه‌نه‌كانی سه‌رده‌ست وه‌كوو هێڵی سوور بوو. ئێعتێمادێكی دروست كرد كه نه‌بوونی له نێوان هێزه سیاسییه‌كان، ده‌توانێ له داهاتوودا به قازانجی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست بێت.
دەقی بانگەواز و لێکتێگەیشتننامە هاوبەشەکە بەم چەشنەیە کە لە کوردستان میدیا وەرگیردراوە:
بانگەواز بۆ هاوکاری هاوبەش
وڵاتەکەمان نیزیک بە ٤٠ ساڵە لەژێر ستەم و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدایە. ئەمڕۆکە لە هەلومەرجێکدا کە خەڵکی ئێران لە هەموو بیاڤەکاندا دەستیان داوەتە خەباتێکی بەربڵاو بۆ ئازادی، ڕزگاری و وەدیهێنانی مافەکانیان، ئێمە ڕەوت، ڕێکخراو و حیزبە سیاسییەکان بە ڕوانینە کۆمەڵایەتی و پێشینە سیاسییە جیاوازەکانمان، هەوڵێکی هاوبەشمان لەسەر بنەمای ئەم لێکتێگەیشتننامەیە دەست پێکردووە. ئێمە ئەم هەوڵە سەرەتاییە بە هەنگاوێک بۆ دامەزراندنی یەکیەتییەکی بەربڵاو پێناسە دەکەین و لەم ڕێگەیەدا لە هیچ هەوڵێک درێغی ناکەین.
ئێمە پێدادەگرینەوە لەسەر پێویستی هەبوونی یەکیەتییەکی بەربڵاو بۆ دامەزراندنی دێموکراسی، سیستمی کۆماری و فێدراڵیزم لە ئێران و بایەخگەلی وەک تۆلێرانس، پلۆرالیزم، جیایی دین لە دەوڵەت لەسەر بنەمای مەنشوری مافەکانی مرۆڤ و پێکەوەژیانی هەموو ڕەوت و بیرە سیاسییە دێموکراتیکەکان.
ئێمە بە پێداگرتنەوەی لێبڕاو لەسەر بەردەوامی و پەرەدان بە بزووتنەوە ئێعترازی، مەدەنی و دێموکراتیکەکان لە ئێران و پشتیوانی لە خەباتی خەڵک، داوا لە سەرجەم حیزبەکان، دامەزراوەکان، ڕێکخراو و ئەو ڕەوتە کۆماریخوازە دێموکراتیکانە دەکەین کە خۆیان بە هاوفکر لەگەڵ ئەم لێکتێگەیشتننامە دەزانن هاوکارمان بن و داوایان لێدەکەین بۆ خەبات لەمەڕ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی لەگەڵمان بن.
بنەما هاوبەشەکانی هاوکاری ئێمە
پێشەکی:
ئا: پاش یەک سەدە خەباتی پڕهەوراز و نشێو لە ڕێگەی ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، دابینکردنی سەروەری خەڵک، نەهادینەکردنی دێموکراسی لە وڵات و هەوڵی بەردەوام بۆ دانانی بناغەی ئێرانێکی ئازاد، پێشکەوتوو و مۆدێڕن و دوور لە هەر چەشنە هەڵاواردنێکی جنسی، نەتەوەیی و مەزهەبی، وڵاتی ئێران دیلی دەستی سەرەڕۆیی و دەسەڵاتێکی سەرەڕۆیە. خەڵک لە مافە بنەڕەتییەکانیان، لە ئازادییە سیاسی، کۆمەڵایەتی، سێنفییەکانیان و ئەمنیەتی یاسایی و کۆمەڵایەتییان بێبەش کراون.
هەڵاواردن دژ بە ژنان کە نیوەی حەشیمەتی وڵات پێک دەهێنن، سیاسەتی فەرمی و یاسایی کۆماری ئیسلامی ئێرانە. جیابیران، ڕوناکبیران، نووسەران، هونەرمەندان، هزرڤانان، لاوان و خوێندکاران لە بەردەم هەڕەشە و پەلاماری هەمیشەیی حکومەتدان. کرێکاران، مامۆستایان، زانکۆییەکان و باقی بەرهەمهێنەرانی سەرمایەی ماددی و مەعنەوی کۆمەڵگا، لە دابینکردنی کەمترین پێداویستییەکانی ژیانێکی لەبار و شیاو لەگەڵ جێگە و پێگەی ئینسانی و کۆمەڵایەتییان دۆشداماون و بێبەش کراون لە مافی پێکهێنانی سەندیکا و دامەزراوەی سەربەخۆ. هەڵاواردن و ستەمی نەتەوەیی دژ بە نەتەوەکانی ئێران بە خراپترین شێوەکان درێژەیان هەیە. کۆماری ئیسلامی لە درێژەی ستەمکاریەکانی پێشوویان بە شەڕ و توندوتیژی وڵامی داواکارییە ڕەوا نەتەوەیی و قەومییەکانیان دەدەنەوە.
یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی و پێکهاتەی دەسەڵات لەودا، لەسەر بنەمای هەڵاواردن، تێکەڵاوکردنی دین و دەوڵەت، دوژمنایەتی کردنی ئازادی و نوێخوازی بنیات نراوە. لە کۆماری ئیسلامی‌دا خەڵک لە مافی بەدەستەوەگرتنی چارەنووسی خۆیان بێبەشن و مافەکانی مرۆڤ بە بەردەوامی و بەشێوەیەکی توندوتیژ پێشێل دەکرێت.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گشتیەتی خۆیدا ڕێفۆرمهەڵگر و جێگەی ئیسڵاح کردن نییە و لەو چوارچێوەدا هیچ کام لە ویستە دێموکراتیکەکانی خەڵکی ئێران وەدی نایەت. کەواتە، ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەڵوەشاندنەوەی هەموو دامەزراوە قەزاییەکان، یاسادانەر و ئیجراییە سەرکوتکارەکان (سیاسی، سەربازی، ئەمنیەتی و …) و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی و باقی یاسا نادێموکراتیکەکان، مەرجی یەکەم و سەرەکییە بۆ سەقامگیرکردنی سیستمێکی کۆماری لەسەر بنەمای دێموکراسی، جیایی دین لە دەوڵەت و مافەکانی مرۆڤ.
ب: خەبات لەدژی کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بەردەوام بەڕێوە چووە. دەیان هەزار کەس لە خەباتکارانی ڕێگەی ئازادی و دادپەرەوەری کۆمەڵایەتی لە ماوەی نیزیک بە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا لە تێکۆشان دژ بە سەرەڕۆیی زاڵ گیانیان لەدەستداوە.
چوار دەیەیە کە خەڵک بەشێوازی جۆراوجۆر ناڕەزایەتییەکانی خۆیان لە دۆخی داسەپاو ڕاگەیاندووە و هەندێک جار بێ‌گوێدان بە سیاسەتی سەرکوتکارانەی دەسەڵات، بەشێوەی چەند میلیۆن کەسی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و بێزاریی خۆیان بەرامبەر بە سیاسەتی نادێموکراتیک، نادادپەروەرانە و پڕ لە هەڵاواردنەکانی دەسەڵات دەربڕیوە. دوایین نموونەش بزووتنەوە جۆراوجۆرەکانی چەند مانگی ڕابردوو و بەتایبەت ڕابوونی مانگی بەفرانباری ڕابردوو و مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی ئەم دواییانەیە. لە ئاکامی ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینانە، ڕواڵەتی ڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامی لە ئاستێکی بەربڵاودا خۆی دەرخست و ئەم ئێعترازە خەڵکییانە بوونە هەوێن و یارمەتیدەرێکی باش بۆ هاوپێوەندی نیشتمانی و نێونەتەوەیی لەمەڕ وەدەستخستنی دێموکراسی.
پ: لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا ئازادیخوازان و هێزە چەپ، دێموکرات و کۆماریخوازەکان بە بەرنامە و مێتۆدی جۆراوجۆر دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی خەباتیان کردووە بەڵام ئەزموون پێمان دەڵێ کە بە بێ هاوکاری و یەکیەتیی کرداری ئەم هێزانە، دەرەتانی کاریگەری دانانیان لەسەر ڕووداوە سیاسییەکان و شکڵدان بە ئاڵتێرناتیڤێکی کۆماریخواز و دێموکرات دژوار دەبێتەوە. ئەمڕۆکە بۆ پێشکەوتنی بزووتنەوە، پێویستی هاوکاری و یەکیەتی کرداری ئەم هێزانە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بووەتە پرسێکی گرینگ.
ئێمە ئەو ڕێکخراو و حیزبانەی کە ئەم لێکتێگەیشتننامەمان واژۆ کردووە، بە بەرنامە، ڕوانینی کۆمەڵایەتی و ڕابردووی سیاسی جیاوازەوە پێبەندین بە پێویستی هەبوونی یەکیەتی بەرینی کۆماریخوازە دێموکراتەکان، بۆ جێگیرکردنی دێموکراسی لە ئێران لەسەر بنەمای جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی، بایەخگەلی وەک پلۆرالیزم، جیایی دین لە دەوڵەت، یەکتر قەبووڵ کردن و پێکەوەژیانی هەموو ڕەوت و لایەنە سیاسییە دێموکراتیکەکان؛ ئێمە ئەو هێزانەین کە بۆ بەردەوامی، بەربڵاوی و قوڵترکردنی بزووتنەوە ئێعترازییەکانی خەڵکی ئێران کە توانیویەتی کۆلکەزێڕینەیەک لە چینەکان، گرووپە کۆمەڵایەتییەکان و هێزە سیاسییە ئازادیخوازەکانی کۆمەڵگە بێت، خەبات دەکەین، پێداگرین لەسەر خەباتی مەدەنی و دێموکراتیک و ئاشتیخوازانە کە هێمای بزووتنەوەی ئێعترازییە و لێکتێگەیشتن لەسەر ئەم گەڵاڵەیە بە هەنگاوێک لەمەڕ دامەزراندنی یەکیەتییەکی بەربڵاو بۆ کۆماریخوازەکانی ئێران دەزانین.
گەڵاڵەی هاوبەشی ئێمە
· دامەزراندنی سیستمێکی دێموکراتیک لە شکڵی کۆمارێکی پارلمانی لەسەر بنەمای جیایی دین لە دەوڵەت، جیاکردنەوەی 3 هێزی سەرەکی (قوای سە‌گانە) و پلۆرالیزمی سیاسی، هەڵبژێردراوبوونی هەموو دامەزراوەکانی حکومەت بە دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵک و لەبەرچاوگرتنی ئەسڵی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات (تناوب قدرت). ئێمە پێداگرین لەسەر ئەوەیکە دەنگی خەڵک تەنیا سەرچاوەی هێز و دەسەڵات و ڕەوایی حکومەتە.
· وڵاتی ئێران لە ئاکامی پێکەوەژیانی نەتەوەکانی فارس، تورک، کورد، عەرەب، بەلووچ، تورکمان و باقی پێکهاتە زمانییەکان و کەمینە مەزهەبی و فەرهەنگییەکان شکڵی گرتووە.
بۆ یەکیەتییەکی هەمیشەیی و پێکەوە مانەوەی خەڵکانی ئێران پێویستە:
یەکەم، شوناس و مافە نەتەوەیی – دێموکراتیکەکانی ئەم خەڵکە قبووڵ بکرێت و مافی دیاریکردنی چارەنووسیان بە فەرمی بناسرێت.
دووهەم، کۆکردنەوەی دەسەڵات لە ناوەند و سەنتراڵیزمی هەنووکەیی، جێگەی خۆی بدات بە نەمانی ناوەندگەرایی و دابەشکردنی دەسەڵات لە پێکهاتەی سیاسی ئێران.
ئێمە خوازیاری یەکیەتیی ئازادانەی خەڵکانی ئێران لە نێو سیستمێکی سیاسی و ئیداری فیدراڵداین.
· جیایی دین لە دەوڵەت و گەرەنتی کردنی ئازادی بیروباوەڕ، دین و مەزهەب.
· دابینکردنی ئازادییە سیاسییەکان، مافە دێموکراتیک و مەدەنییەکانی خەڵک، گەرەنتی کردنی ئازادی ئەندێشە و دەربڕین، ڕاگەیاندن و میدیاکان، شێوازی ژیان، چالاکی حیزبە سیاسییەکان، ئازادی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە، خۆپیشاندان، مانگرتن و سازکردنی ڕێکخراوە سێنفی و مەدەنییەکان.
· دابینکردنی یەکسانی مافی شارۆمەندان، بەبێ لەبەرچاوگرتنی جینس، مەزهەب، بەستراوەیی قەومی، نەتەوەیی، زمانی و ڕێباز.
· پێبەند بوون و گەرەنتی کردنی ماف و ئازادییە پەسندکراوەکان لە ڕاگەیەندراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و پەیماننامە پێوەندیدارەکانی.
· هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدام و هەرچەشنە سزادانێک کە ئابڕوو، جێگە و پێگەی مرۆڤەکان خەوشدار بکات.
· دابینکردنی یەکسانی مافەکانی ژنان و پیاوان، هەڵوەشانەوەی هەر چەشنە هەڵاواردنێکی جینسی، جێبەجێکردنی تەواو و بێ‌کەموکوڕی ماددەکانی کۆنوانسیۆنی نەهێشتنی هەڵاواردن دژ بە ژنان و دانی گەرەنتی یاسایی بۆ دابینکردنی ئیمکاناتی پێویست بۆ گەشەی توانایی و لێهاتووییەکانی ژنان لە هەموو بوارەکان ژیانی تاکەکەسی، بنەماڵەیی، کۆمەڵایەتی و سیاسی.
· پتەوکردنی پایەکانی دێموکراسی لە وڵات‌دا و بەردەوامی پێکەوەژیانی مێژوویی پیشاندەرەکانی وا دەخوازێ مافی وەک یەکی نەتەوەکانی ئێران و مافە نەتەوەیی – دێموکراتیکەکانی نەتەوەکان و قەومەکانی نیشتەجێ لە ئێرانێکی یەکگرتوو، دێموکراتیک و ناناوەندگەرا لە هەموو بیاڤەکانی نەتەوەیی، سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی دابین و گەرەنتی بکرێت.
· دابینکردنی هەل و دەرفەتی وەک یەک بۆ دەسپێڕاگەیشتنی هەمووان بە خانووبەرە، بێهداشت، فێرکاری و پەروەردە، کار و پیشە، فەرهەنگ و بیمە کۆمەڵایەتییەکان.
· دامەزراندنی پێوەندییە سیاسییەکانی ئێران لەگەڵ هەموو وڵاتانی دنیا لەسەر بناغەی ڕێزگرتنی دوولایەنە، قبووڵ کردنی ئەسڵی دەسەڵاتی خەڵکی ئێران، بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و پارێزگاری کردن لە ئاشتی جیهانی. ئێمە دژی دەستێوەردانی هێزە بیانییەکان لە کاروباری پێوەندیدار بە مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵکی ئێران و ئالتێرناتیڤ‌سازی لەلایەن ئەوانەوەین.
· ڕاکێشانی پشتیوانی بیروڕای گشتی و پشتیوانی نیهاد و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە خەباتی خەڵکی ئێران بۆ جێگیرکردنی دێموکراسی لە وڵات و زیادکردنی گوشارەکان بۆسەر کۆماری ئیسلامی لە ئێعتراز بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و لە هاوپێوەندی لەگەڵ خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئێرانین.
· دژایەتی کردن لەگەڵ بونیادگەرایی، تێرۆریزم و بەڕێوەبردنی توندوتیژی.
· ئێمە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە، مانگرتن، ڕێپێوان و شکڵە جۆراوجۆرەکانی خەبات، هەبوونی مافی داکۆکی لەبەرامبەر کردارە توندڕەوانەکانی حکومەت و خەباتی مەدەنی بۆ گەیشتن بە داخوازە ئابووریی و سیاسییەکان بە بەشێک لە مافە بنەڕەتییەکانی شارۆمەندان دەزانین.
یەکیەتی دێموکراتیکی ئازەربایجان – بیرلیک
بزووتنەوەی کۆماریخوازە دێموکرات و لاییکەکانی ئێران
حیزبی تەزامۆن دێموکراتیکی ئەهواز
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمەڵەی شۆڕشگێری کوردستانی ئێران
حیزبی خەڵکی بەلوچستان
ڕێکخراوی یەکیەتی فیداییانی خەڵکی ئێران
شۆرای کاتیی سوسیالیستە چەپەکانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ – ١٦ی نۆوامبری ٢٠١٨
ناونیشانی پێوەندی گرتن:
info@iranetehad.org
دەقی فراخوان به همکاری مشترک
فراخوان به همکاری مشترک
کشور ما نزدیک به ۴۰ سال است که تحت ستم و سلطه جمهوری اسلامی قرار دارد. امروزه در شرایطی که مردم ایران در تمامی عرصه ها دست به مبارزه ای گسترده برای آزادی، رهایی و احقاق حقوق خود زده اند، ما جریان ها، سازمان ها و احزاب سیاسی، با دیدگاه های اجتماعی و پیشینه سیاسی متفاوت، فعالیت مشترکی را بر اساس تفاهم نامه زیر آغاز کرده ایم. ما این حرکت مقدماتی را گامی در جهت ایجاد یک اتحاد گسترده دانسته و در این راه از هیچ کوششی فروگذار نخواهیم کرد.
ما بر ضرورت اتحاد وسیع برای استقرار دموکراسی، جمهوری و فدرالیسم در ایران و ارزش هایی چون رواداری، پلورالیسم، جدایی دین و دولت بر مبنای منشور حقوق بشر و همزیستی همه طیف ها و گرایش های سیاسی دموکراتیک پایبندیم.
ما با تاکید قاطعانه بر تدوام و گسترش جنبش های اعتراضی، مدنی و دموکراتیک در ایران و پشتیبانی از مبارزات مردم، از احزاب، نهادها، سازمان و جریان های جمهوری خواه دموکرات که خود را با تفاهم نامه زیر همسو می دانند، دعوت به همکاری و همگامی در مبارزه برای سرنگونی جمهوری اسلامی می نمائیم.
مبانی مشترک همکاری ما
مقدمه :
الف: بعد از يک سده مبارزات پر فراز و نشيب در راه آزادی و عدالت اجتماعی، تامين حاکميت مردم، استقرار و نهادينه کردن دموکراسی در کشور و تلاش مستمر برای پیريزی ايرانی آزاد، پيشرفته و مدرن و به دور از هر گونه تـبعيض جنسيتی، ملی و مذهبی ، کشور ايران همچنان اسير استبداد و حکومت خودکامه است. مردم از حقوق اساسی خود، از آزادیهای سياسی، اجتماعی، صنفی و امنيت قانونی و اجتماعی محروم هستند.
تبعيض عليه زنان که نيمی از جمعيت کشور را تشکيل میدهند، سياست رسمی و قانونی جمهوری اسلامی ایران است. دگرانديشان، روشنفکران، نويسندگان، هنرمندان، انديشمندان، جوانان و دانشجويان درمعرض تهديد و تهاجم دائمی حکومت قرار دارند. کارگران، معلمان، دانشگاهیان و دیگر توليدکنندگان ثروت مادی و معنوی جامعه، از حداقل های لازم برای تامین زندگی متناسب با شان و منزلت انسانی و اجتماعی خود، برخوردار نیستند و از حق تشکیل سندیکا و تشکل مستقل محرومند. تبعيض و ستم ملی عليه مليتهای ساکن ايران با خشنترين شيوهها ادامه دارد. جمهوری اسلامی ایران در ادامه تضييقات گذشته هم چنان مطالبات بر حق ملی و قومی را با قهر و خشونت پاسخ میدهد.
قانون اساسی جمهوری اسلامی و ساختار قدرت در آن، بر پايه تبعيض، درآميزی دين و دولت، دشمنی با آزادی و تجدد بنا شده است. در جمهوری اسلامی مردم از حق حاکمیت بر سرنوشت خود محروم هستند و حقوق بشر پيوسته وبشکلی خشن نقض می شود.
رژیم جمهوری اسلامی ایران در کلیت خود اصلاح پذیر نیست و در چارچوب آن، هیچیک از خواست های دموکراتیک مردم ایران تحقق پذیر نیست. بنابراین، سرنگونی رژیم جمهوری اسلامی ایران و انحلال همۀ نهادهای قضائی، قانون گذاری و اجرایی سرکوبگر (اعم از سیاسی، نظامی، امنیتی و غیره) و الغای قانون اساسی جمهوری اسلامی و دیگر قوانین غیر دموکراتیک، شرط نخست و اصلی در راستای استقرار یک نظام جمهوری مبتنی بر دموکراسی، جدایی دین و دولت و حقوق بشر می باشد.
ب: مبارزه علیه جمهوری اسلامی از بدو بنيانگذاری آن همواره جريان داشته است. دهها هزار نفر از مبارزان راه آزادی و عدالت اجتماعی در طول قريب به چهل سال گذشته در پیکار عليه استبداد حاکم جان باخته اند.
چهار دهه است که مردم به اشکال مختلف نارضایتی خود را از وضع موجود اعلام داشته و گاه بدون توجه به سیاست سرکوبگرانه حکومت، به شکل ملیونی به خیابان آمده اند تا انزجار خود را از سیاست های غیر دموکراتیک و ناعادلانه و تبعیض آمیز حکومت اعلام دارند. آخرين نمونه آنها، جنبشهای گوناگون طی ماههای اخير و به ويژه، خيزش ديماه گذشته و اعتصابات و اعتراضات اخير می باشد. در نتیجه این اعتراضات، سیمای جمهوری اسلامی درسطح گسترده ای افشا شده و این مقاومت ها و اعتراضات مردمی به همبستگی ملی و بین المللی برای دستيابی به دموکراسی کمک شایانی نموده است.
ج: در طول چهاردهۀ گذشته، آزاديخواهان و نيروهای چپ، دموکرات و جمهوريخواه با برنامه و روشهای متفاوت عليه حکومت جمهوری اسلامی مبارزه کردهاند. اما تجربه نشان داده است که بدون همکاری و اتحاد عمل اين نيروها، امکان تاثيرگذاری آنها بر تحولات سياسی و شکلدهی آلترناتيو جمهوريخواه ودموکرات دشوار خواهد بود.امروز برای پیش‌رفت جنبش، ضرورت همکاری و اتحاد عمل اين نيروها بيش از هر زمان دیگری به امری حیاتی تبدیل شده است.
ما سازمانها و احزاب امضا کنندۀ اين تفاهم نامه، با برنامه، ديدگاه های اجتماعی و پيشينه سياسی متفاوت که بر ضرورت اتحاد وسيع جمهوريخواهان دموکرات، برای استقرار دموکراسی در ايران بر مبنای منشور جهانی حقوق بشر و ضمائم پیوست آن و ارزش هائی چون رواداری، پلوراليسم، جدايی دين و دولت و همزيستی همه طيف ها و گرايش های سياسی دموکراتيک، پايبنديم؛ ما نیروهائی که در راه تداوم، گسترش و تعميق جنبش اعتراضی مردم ايران که رنگين کمانی از طبقات، گروه های اجتماعی و نيروهای سياسی آزاديخواه جامعه می باشد مبارزه می کنيم، بر مبارزه مدنی، و دموکراتيک و مسالمت آميز، که خصلت نمای جنبش اعتراضی است، تاکيد داريم، تفاهم بر سر اين طرح مقدماتی را گامی در جهت اتحاد گسترده جمهوريخواهان ايران می دانیم.
طرح مشترک ما
۱- استقرار نظامی دموکراتيک در شکل جمهوری پارلمانی مبتنی بر جدايی دين و دولت ، تفکيک قوای سه گانه و پلوراليسم سياسی، انتخابی بودن همه نهادهای حکومت با رای مستقيم مردم و رعايت اصل تناوب قدرت. ما بر این اصل تاکید داریم که رای مردم يگانه منشاء قدرت و مشروعيت حاکميت است.
2 – کشور ايران سرزمينی است که در نتيجه همزيستی مليتهای، فارس، ترک، کرد، عرب، بلوچ، ترکمن و ديگر مجموعه های زبانی و اقليتهای مذهبی و فرهنگی شکل گرفته است.
برای اتحاد پايدار و باهم ماندن مردمان ايران ضروری است :
اولا هويت و حقوق ملی – دموکراتیک اين مردمان پذيرفته و حق تعيين سرنوشتشان به رسميت شناخته شود.
ثانيا تمرکز قدرت و مرکز گرائی تاکنونی، جای خود را به عدم تمرکز و تقسيم قدرت در ساختار سياسی ايران بدهد.
ما خواهان اتحاد آزادانه مردمان ايران در يک سيستم سياسی و اداری فدرال هستيم.
٣- جدايی دين و دولت و تضمين آزادی عقیده، دین و مذهب.
٤- تامين آزادیهای سياسی، حقوق دموکراتيک و مدنی مردم، تضمين آزادی انديشه و بيان، رسانه ها و اطلاع رسانی، شيوه زندگی، فعاليت احزاب سياسی، آزادی برگزاری اجتماعات، تظاهرات، اعتصابات و ايجاد تشکل های صنفی و مدنی.
٥- تامين برابر حقوقی شهروندان، مستقل از جنسيت، مذهب، تعلق قومی، ملی، زبانی و مسلکی.
٦- تعهد و تضمين حقوق و آزادی های مندرج در اعلاميه جهانی حقوق بشر و پيمان های الحاقی آن.
7 – لغو مجازات اعدام و هر گونه مجازاتی که حيثيت، شان و منزلت انسان را خدشه دار کند.
8 – تامين برابر حقوقی زنان با مردان، لغو هر گونه تبعيض جنسيتی، اجرای کامل مفاد کنوانسيون من‌ع تبعيض عليه زنان و تضمين قانونی برای تامين امکانات لازم جهت رشد استعدادها و توانايیهای زنان در همه عرصه‌های زندگی فردی، خانوادگی، اجتماعی و سياسی.
9 – تحکیم پایه های دموکراسی در کشور و تدوام همزیستی تاریخی مولفه های آن ایجاب می کند که حقوق برابر ملیت های ایران و حقوق ـ ملی دموکراتیک ملیت ها و اقوام ساکن ایران واحد، دموکراتیک و غیر متمرکز در عرصه های ملی، سیاسی، اقتصادی و اجتماعی، تامین و تضمین گردد.
10- تامين فرصتهای برابر برای دسترسی همگان به مسکن، بهداشت، آموزش، اشتغال، فرهنگ و بيمه های اجتماعی.
11 – برقراری روابط سياسی ايران با همه کشورها بر پايه احترام متقابل، پذيرش اصل حق حاکميت مردم ايران، منافع ملی و پاسداری از صلح جهانی. ما با دخالت نيروهای خارجی در امور مربوط به حق تعيين سرنوشت مردم ايران و آلترناتيو سازی توسط آن ها مخالفيم.
12- جلب پشتيبانی افکار عمومی و حمایت نهادهای بين المللی از مبارزات مردم ايران برای استقرار دموکراسی در کشور و اعمال فشار به جمهوری اسلامی در اعتراض به نقض حقوق بشر در ایران و در همبستگی با مبارزات آزادیخواهانه مردم ایران.
13- مخالفت با بنيادگرايی، اعمال خشونت و تروريسم.
14- ما برگزاری اجتماعات، تحصن، اعتصاب، راهپيمايی و اشکال متفاوت مبارزه، برخورداری از حق دفاع در برابر اعمال قهر حکومت و مبارزه مدنی برای رسيدن به مطالبات اقتصادی و سياسی را جزئی از حقوق اساسی شهروندان می شناسيم.
اتحاد دمکراتيک آذربايجان – بيرليک
جنبش جمهوريخوهان دموکرات و لائيک ايران
حزب تضامن دمکراتيک اهواز
حزب دمکرات کردستان ايران
حزب دمکرات کردستان
حزب کومه له کردستان ايران
حزب مردم بلوچستان
سازمان اتحاد فدائيان خلق ايران
شورای موقت سوسياليستهای چپ ايران
کومه له زحمتکشان کردستان
25 آبانماه ۱٣۹۷ – 16 نوامبر ۲۰۱٨
آدرس تماس :
info@iranetehad.org
کاک جەمیل کولاهی ئەم جۆرە لە لاپەرەی فەیسبووکی خۆی دەنووسێ :
ئەمەی خوارەوە بەرنامەی کۆماریخوازەکانی ئێرانە! تەک بەیاننامە دە قۆڵییەکە بیاننە لای یەک موو لێ نادات! حیزبێکی دوو سێ کەسی هەموو بەرنامە و ئەساسنامەی خۆی بە سەر بەهێزترین ئۆپۆزسیونی ئێران‌دا سەپاندووە، هێز لە وجووددایە، نەک لە شتێکی دیکە، کورد لارە ملە! دەک بەخێر نەینەوە!
از مصوبات اولین گرد همائی سراسری جنبش جمهوريخواهان دموکرات و لائيک ايران (۳ تا ۵ سپتامبر ۲۰۰۴ در پاریس)
در كشور ما ایران، تنها با برچیدن جمهوری اسلامی و مبارزه برای استقرار یك جمهوری مبتنی بر انتخابات آزاد، همگانی با رأی مخفی برابر و مستقیم همه‌ی شهروندان، راه گذار به جمهوری، دموكراسی و تحقق آزادیها و حقوق مصرح در زیر هموار می‌شود:
– دفاع از استقلال كشور و حق حاكمیت مردم ایران و مخالفت با هرگونه مداخله‌ی خارجی در حق حاكمیت مردم و در تعیین سرنوشت كشور.
– پایبندی به اصل بنیادین آزادیهای فردی (از جمله آزادی پوشش)
– تعهد به حقوق و آزادیهای مصرح در اعلامیه‌ی جهانی حقوق بشر [دسامبر ۱۹۴۸- آذر ۱۳۲۷] و در میثاقهای پیوست آن [میثاق بین‌المللی حقوق اقتصادی، اجتماعی و فرهنگی، دسامبر ۱۹۶۶ – آذر ۱۳۴۵ و میثاق بین‌المللی حقوق مدنی و سیاسی، دسامبر ۱۹۶۶ – آذر ۱۳۴۵]
– تأمین آزادی ادیان، اعتقادات، وجدان، اندیشه، بیان، قلم، سندیكا، تشكل، اجتماعات، تظاهرات و اعتصاب.
– برابری حقوقی تمامی افراد جامعه مستقل از جنسیت، زبان، قومیت، اعتقاد، مسلك و شیوه‌ی زندگی.
– لغو مجازات اعدام و لغو هرگونه شكنجه و مجازات مغایر با شئون و حیثیت انسانی.
– جدایی دولت از دین و مسلك (ایدئولوژی). نبود دین رسمی.
– لغو هرگونه تبعیض جنسی و پیوستن به كنوانسیون بین‌المللی رفع كلیه‌ی اشكال تبعیض نسبت به زنان (۱۸دسامبر ۱۹۷۹ – ۲۸ آذر ۱۳۵۸).
– ایجاد امكانات برای دست‌یابی به برابری زنان و مردان در همه‌ی عرصه‌های زندگی اجتماعی از جمله در نهادهای سیاسی، اجرایی و قانونگذاری به شیوه‌های گوناگون خاصه سهمیه‌بندی.
– تأمین حقوق فرهنگی، اجتماعی و اقتصادی بنیادین كه شرط لازم شهروندی برابر است (امنیت، معاش، مسكن، بهداشت، آموزش و كار). تحقق این حقوق منوط است به ایجاد شرایط لازم برای بهره‌برداری برابر تمام شهروندان از امكانات مادی و معنوی كشور.
– سازمانیابی قدرت سیاسی و دستگاه اداری با رعایت اصل تمركززدائی و تكیه بر توسعه‌ی دموكراسی محلی. در هر محل و منطقه، تصمیم‌گیری در امور محلی و منطقه‌ای می‌بایست به نهادهای منتخب ساكنان (انجمنها، شوراها، و…) سپرده شود……
ایران كشوری است با قومیتهای مختلف كه همزیستی آنها در طی تاریخ همواره از تبعیضات و نابرابریها و ستمگریهای گوناگون آسیب دیده است؛ و با توجه به اینكه از میان برداشتن نابرابریها و تبعیضات از لوازم حیاتی شكلگیری دموكراسی در ایران است و با اذعان به اینكه وابستگی به یك قومیت معین نباید به هیچ وجه مبنای امتیاز و یا موجب محرومیت در هیچ حوزه‌ای از واقعیت اجتماعی باشد، همه‌ی ایرانیان باید به زبان مادری خود سخن بگویند، بنویسند و بخوانند و آموزش ببینند و همه از آزادی كامل برای حفظ و شكوفایی فرهنگ خود برخوردار باشند و از حق تصمیم‌گیری و مشاركت در اداره‌ی امور محلی و منطقه‌ای به‌ره مند بمانند. تحقق چنین شرایطی برای همبستگی مردم ایران جنبه‌ی حیاتی دارد.
ئاگری ئیسمایل نەژاد دەنووسێ: لە پەراوێزی لێکتێگەیشتنی دە قۆڵی
رۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٧دا دە لایەنی ئێرانی لێکتێگەیشتنێکیان پێکەوە واژۆکرد، لە پەراوێزی ئەو لێکتێگەیشتنه‌دا دەبێت بڵێم
دەقی لێکتێگەیشتنه‌کە ئالۆزییەکی سیاسی و مافی تێدایە و به هۆی ئەو هاودژایەتییە لە کردەوەدا ئەگەری سەرکەوتنی هەر نییە.
بەڵام سەرەڕای ئەو باسە، بابەتێک کە ئێستا گرینگە باسی تێگەیشتنی حیزبە رۆژهەڵاتییەکان لەسەر بابەتی “قوڵای ستراتژی رۆژهەڵات”ە!
ئەو بۆ ساڵێک دەچێت کە رێکخراوەی هاوکاری حیزبەكانی کوردستانی ئێران داندراوە، بەڵام هەتا ئێستا ئەو رێکخراوەیەک کەسایەتی حقوقی بەخۆوە نەگرتووە گەچی هەر لە ماوەی ئەم یەک ساڵەدا حێزبە کوردستانییەکانی لە ئاستی ئێران دا دوو بەرەیان پێکهێناوە و هەوڵیان لەسەر داوە کە کەسایەتی حقوقی بۆ ئەو دوو بەرەیە ساز بکەن، قوڵای ستراتژی ئێمە کوێیە؟ و لە کوێوە دەست پێدەکات؟ ئەو چۆنە رێکخراوە کوردستانییەکان لە ئاستی ئێران لەگەل هەموو کەسێ هەڵدەدن بەلام لە کوردستان هەر کامەی بۆخۆی قوڵە ئاغایەکە و ئامادە نییە لەگەڵ کەس بسازێ؟
حیزبەکانی رۆژهەڵات لە ئاستی ئێران‌دا تەنیا رێکخراوەگەلێکن کە رێکخستنیان لە نێوخۆی دا هەیە و دەتوانن حیماسەی وەک ٢١ خەرمانان بێنە دی گەچی لە دیپلۆماسی لە ئاستی ئێران‌دا لەگەڵ هێندێ حیزب دادەنیشین کە رێژەی ئەندامەکانی لە رێژەی پیتەکانی ناوەکەی کەم‌ترە هۆکاری چییە؟ بۆچی حیزبی رۆژهەڵات لە وەرگێرانی پێگەی جەماوەری خۆی بە دەسەڵاتی دیپلۆماسی لاوازە؟
ماوەی ٦ ساڵه که حدکا و حدک دانوستانیان هەیە لەسەر ئەوەی کە دۆخی ئێستای نێوانیان کۆتایی پێ‌بێت!
بەڵام نە تەنیا بە هیچ ئاکامێک نەگیشتووە بەڵکوو لە خاڵی سیفر هەر نەترازوە و ئالۆزی نێوان ئەو دوو رێکخراوەیە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو دەیان بابەتی رۆژی رۆژهەڵاتی خستۆتە نیسێی خۆیەوە دەیان هەوڵی نێو رۆژهەڵات لەبار بردووە کە لە هەموویان گرینگ‌ترن حەماسەی ٢١ی خەرمانن و دەنگی بەدەنگی “شار” بوو!
بۆ ئەوەی ئەو دوو رێکخراوەیە لە رێبەرییانەوە هەتا ئەندامی ساده لە رێگای فەسیبووکەکەیانەوە هێرش بکەنە سەر یەک تەنیا بیانوویەکی وەک ستاتوسی “فەیسبووکێکی بێ‌دایک و باب” تەواوە هۆکاری چییە ٦ ساڵ ئەو دوو رێکخراوەیە ناتوانن تەنانەت پێش بە ئەندامانیان لە بێ‌رێزی کردن بەیەک بگرن؟
کۆمەڵە وەک رێکخراوەیەک هەر ١٠ نەفەر و ١٥ نەفەری لێک هەڵبڕاوە و خۆی لە ژێرناوی کۆمەڵەدا رێکخراوەیەکی‌تری سازکردووە هۆکاری چییە کە ئەو گرووپانە ناتوانن پێکەوە هەڵبکەن و لەسەر بنەمای مێژووی خەبات و چالاکی کۆمەڵە بگەرێنەوە نێو مەیدانی خەباتی رۆژهەڵات؟
هەتا ئێستا کۆمەڵە بە “هەناسەی ئەگەر حیزبی دێموکرات نەمێنێ رۆژهەڵات هی ئێمەیە” هەڵسووکەوت لەگەڵ حیزبی دێموکرات دەکات و بیانووی زۆر ساده بەسە بۆ ئەوەی ورد‌و درشتی ئەو حیزبه بەناوی “روون‌کردنەوەی مێژووی چەپ” و “راستییەکانی مێژوو” و … هێرش بکاتە سەر شەهید دوکتور قاسملو و مێژووی حیزبی دێموکرات و .. هۆکاری چییە؟
ئالۆزی سازکردن لەوەی کوێ و چی قووڵای ستراتژی ئێمەیە، دەتوانێ داهاتوومان تووشی مەترسی زۆر گەورە بکات، تاک بە تاکی کورد و رێکخراوە بە رێکخراوەی رۆژهەڵات لەبەرانبەر “تەبای نێوماڵی رۆژهەڵات” دا بەرپرسن و ئەو تەباییە قوڵای ستراتژی نێوخۆی رۆژهەڵاته و دەبێت به هەموو نرخێک بپارێزێ.