"an independent online kurdish website

کوردستان میدیا: مامۆستا “مێهدی بەدری” یەکێک لە مامۆستایانی دێرینی فێرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد.


ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی، مامۆستا “مێهدی بەدری” مامۆستای تێکۆشەر و خەباتکاری حیزبی دێموکرات کە ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دابوو و وەک مامۆستای فێرگە ئەرکی حیزبی بەجێ دەگەیاند، بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە وڵاتی دانمارک ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مامۆستا مێهدی، لاوێکی شارەزا و وشیار بوو، بە خێرایی خۆی پێگەیاند و بوو بە مامۆستای فێرگە و پلەی کادری وەک مامۆستایەکی لێوەشاوە پێدرا و بوو به مامۆستایەکی شارەزا و دڵسوز و خۆشەویستی هەمووان.

کاک “مێهدی بەدری” کوڕی “عەلی” خەڵکی شاری پاوە لە ساڵی ۱۳٤۸ لە شاری پاوە لەدایک بوو ، خوێندنی سەرەتایی و دوا ناوەندی لەو شارە تەواو کرد، بە هۆی هەست و بەرپرسایەتی گەل و نیشتمان لەگەڵ ئەوە باوکی کە هەر دوو چاوی لە دەست داوە و نابینایە؛ لە ساڵی ۱۳۷۰ هاتە ڕێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکراتە مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ ئەو ڕۆڵە قارەمانە، سەرخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی