"an independent online kurdish website

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۲.۱۲.۲۰۱٨ کۆڕی مووسیقای چوارچرا بە پێی بانگێشتنێکی ڕەسمی بەشداری لە ڕێوڕەسمێکی ئاێینی کریسمەس لە شاری لینتس کرد.


لە ڕێوڕەسمەکەدا لە لایەن گۆرانی بێژی دەنگ خۆش کاک سامان عەباسی و بە بەشداری مووسیقاران کاک پەیام، کاک ئەگید و کاک میراڵ چەند گۆرانییەک پێشکەش کرا، هەروەها کاک سامان لە کورتە وتارێکدا باسی لە ئاشتیخوازبوونی میللەتی کورد و ڕێز دانانی خەڵکی کوردستان بۆ هەموو ئائین و کەمایەتیە ئتنیکیەکانی نیشتەجێ لە کوردستان کرد کە جێگای خۆشحاڵی و ڕەزامەندی بەشدارانی ڕێ و ڕەسمەکە بوو و لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرانی ڕێ و ڕەسمەکە خۆشحاڵی خۆیان بە بۆنەی بەشداری کۆڕەکە دەربڕی  وسوپاسیان کردن 

 

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی