"an independent online kurdish website"

حسین کوردنژاد کێیه‌؟ با ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ بخوێنینه‌وه‌:

(به‌ڕێزان! رادیۆ ئاشتی هه‌موو شه‌وانی یه‌کشه‌ممه‌ به‌رنامه‌کانی خۆی له‌ سه‌ر شه‌پۆلی (M F)، ریزی 9/88 بۆ شاری ستۆکهۆڵم، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌نترنیت و فه‌یسبووکی (Haci kardoxi – Asso mulriyani) راسته‌وخۆ


بۆ بیسه‌رانی به‌ڕێزی له‌ کوردستان و هه‌نده‌ران، له‌ کاتژمێر 8 هه‌تا 10ی شه‌و به‌ کاتی سوئید بڵاو ده‌کاته‌وه‌. له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌م یه‌کشه‌ممه‌یه‌، رێکه‌وتی25ی11ی2018 له‌سه‌ر: (سیاسه‌تی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌زموونی باشوور و داهاتووی رۆژهه‌ڵات)، به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌گه‌ڵ میوانی به‌رنامه‌: به‌ڕێز حوسین کوردنژاد، وتووێژ ده‌که‌ین. کاک حوسێن کوردنژاد، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماستره‌ له‌ جوگرافیای ئابووریی و هه‌روه‌ها ماستر له‌ گه‌شه‌پێدانی دیمۆکراسی له‌ زانکۆی ئۆپسالای سوئید.

سپاسه‌وه‌ که‌ بینه‌ر و بیسه‌ری رادیۆ ئاشتین. ….. ئاسۆ موکریانی).

*

{(USA) و (PKK)}

خۆتان ئه‌زانن که‌ ئه‌و چه‌ن پیته‌ی سه‌ره‌وه‌ کورتکراوه‌ی ناوی {(وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا) و (پارتی کرێکارانی کوردستان)‌نن.

 

له‌ مانگی (11)ی ساڵی (2018)دا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌پێی راگه‌یاندنێ که‌ له‌ ماسمێدیا‌ بڵاو کرا‌یه‌وه‌‌ (12000000 دوانگزه‌ ملیۆن دۆلاری) وه‌ک پاداش دیاریکرد‌ بۆ که‌سانێ که‌ شوێنپێی (سێ که‌س) له‌ رابه‌رانی {(PKK) (پارتی کرێکارانی کوردستان)‌ به‌ ناوه‌کانی (موراد قه‌ریلان) – (جه‌میل بایک) – (دۆران کاڵکان)} هه‌ڵگرن و بیخه‌نه‌ به‌رده‌ست ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا، تا ئه‌وانه‌ له‌ ناو ببه‌ن.

(رادیۆ ئاشتی) ئه‌و کاره‌ی ئه‌مریکای سه‌باره‌ت به‌ (PKK) خسته‌ به‌ر ده‌ست میوانه‌که‌یان تا روونی کاته‌وه‌. ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا وتی: ئه‌وه‌ ئه‌بێ له‌ رابه‌رانی (PKK) بپرسی بۆچ وه‌هایان به‌سه‌ر هاتووه‌؟ که‌سێ چه‌ن ساڵ ئه‌چێته‌ مه‌کته‌ب و نمره‌ی خراپ وه‌رئه‌گرێ، ئه‌بێ بیر له‌ خۆیی و کاره‌کانی بکاته‌وه که‌ بۆچ به‌و جۆره‌یه‌‌!

به‌و چه‌ن رسته‌ داوه‌رییه‌ (PKK) تاوانبار‌ کرا و ئه‌مریکایش بوو به‌ دادیار، له‌ درێژه‌ی وتووێژه‌که‌دا چووه‌ سه‌ر باسی (سیاسه‌تی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌زموونی باشوور و داهاتووی رۆژهه‌ڵات)، ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان (باشووری کوردستانی) کرد به‌ سێ به‌شه‌وه:

(به‌شی ئازاد – به‌شی کێشه‌دار و به‌شی داگیرکراو). به‌شی یه‌که‌می وه‌ک نموونه‌ی سه‌رکه‌وتوو ده‌سنیشان کرد. ئه‌و وتووێژه‌ به‌ جۆری دیالۆک دیاریکرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوایان له‌ گوێگرانی کرد پرسیار بکه‌ن.  وه‌ک گوێگرێ پێوه‌ندیم کرد به‌ رادیۆوه‌ وتم:

(ئه‌مریکا) له‌ کوێیه‌ و (PKK) وا له‌ کوێ؟ (PKK) چ‌ زیانێکی گه‌نده‌ به‌ ئه‌مریکا، تا ئه‌مریکا وه‌ک (خومه‌ینی فتوای جهادی کورد) بدات؟! هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که‌ باسی کوردستان به‌و جۆره‌ به‌ باشی ئه‌که‌ی، خۆزگه‌ وه‌ها ببواێت. پاشان ئه‌و چه‌ن دێڕه‌م خوێنده‌وه‌.

کاخ سفید؟!

 

ای کاخ سفید

ای مرکز پلان پلید

تعین نموده‌ای مقداری دولار

برای شناسائی سه‌ (کرد) در این روزگار؟!

سه‌ کرد بیزار از ستم

تشنه‌ زندگی دور ز (درد و غم)

تا آنها را ترور نمائید

اشغالگران کردستان را شاد، نماید؟

آن مبلغ را نگهدار بهر خویش

بهر تیمار درونت، درون پر از ریش!

در کردستان یا هر گوشه‌ء جهان

در دانشگاه‌ و محل کار و روی تخت بیمارستان

هر دختر و پسر کردی

هر پیر و جوان کردی

هر مسیحی و مسلمان و یهودی کردی  

هر ناسیونالیست و کمونیست و اتیئیست کردی را یافتی

گولوله‌ (سمی)ات با مارک (USA) یواسا

خالی کن در قلبش همانجا!

او جمیل بایک است،

او دوران کالکان است،

او مراد قریلان است!

ای کاخ سفید

ای مرکز پلان پلید!

**

به‌ڕێز کوردنژاد به‌و جۆره‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:

{….. ئێستا ئاکتویلی کورد ناتوانێ به‌ جنێودان به‌ ئه‌مریکا که‌مایه‌سییه‌کانی خۆی رووپۆش بکا. ئێمه‌ که‌مایه‌سیمان هه‌یه‌، که‌مایه‌سی، کاکه‌ سه‌عیدی عه‌زیزم، حه‌ره‌که‌ی سیاسی کوردی له‌ رۆژهه‌ڵات که‌مایه‌سی هه‌یه، بۆیه‌ حاڵمان وه‌هایه‌‌، له‌ باکوور حه‌ره‌که‌ی سیاسی کوردی که‌مایه‌سی هه‌یه،‌ له‌ باشووری حوکمداری کوردی که‌مایه‌سی هه‌یه‌. ئێمه‌ به‌وه‌ که‌ بڵێین ئه‌مریکا خراپه،‌ ئه‌وی دیکه‌ خراپه‌، موشکلاتی ئێمه‌ چاره‌سه‌ر نابێ، میلله‌تێک سه‌رده‌که‌وێ به‌تایبه‌تی میلله‌تێکی وه‌کو کورد، مه‌رجێکی ئه‌ساسی بۆ سه‌رکه‌وتنی کورد ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێ هاوپه‌یمانی هه‌بێ له‌ دنیادا، خه‌تێکی قه‌ڵه‌وی له‌ ژێر ئه‌و قسه‌یه بکێشه‌‌، ده‌بێ هاوپه‌یمانمان هه‌بێ.

 

به‌ڵام ئێمه‌ ناتوانین له‌ ماڵی خۆمان دانیشین هه‌موو ئیدعایه‌کمان هه‌بێ و به‌ که‌یفی خۆمان بکه‌ین و به‌ قسه‌ی که‌سیش نه‌که‌ین و هاوپیمانیشمان نه‌بێ و پێمان وابێ له‌ نێو چوار وڵاتان، ده‌توانین سنوره‌کانیان بسووتێنین و کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ له‌وێرا ده‌ربێنین. ئێمه‌ ده‌بێ هاوپه‌یمانمان هه‌بێ.

چۆنه‌ که‌ نه‌مانتوانیوه‌ هاوپیمانمان هه‌بێ؟ چۆنه‌ که‌ گه‌یشتوونه‌‌ ئه‌و ئاسته‌ قودره‌تی گه‌وره‌ی دنیا ده‌ڵێ: ئێوه‌ ده‌بێ ده‌سبه‌سه‌ر بکرێن؟ ئه‌و پرسیارانه‌ ره‌خنه‌گرانه‌ له‌ حه‌ره‌که‌ی خودی خۆمان ده‌بێ بکه‌ین. هه‌تا کوردی روو له‌ خۆی نه‌کات و نه‌زانی که‌مایسییه‌کانی له‌ کوێیه‌، به‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا زاڵمه‌، فه‌رانسه‌ فڵانه‌ و به‌ریتانیا وای کرد، به‌وانه‌ وه‌زعی ئێمه‌ چاره‌سه‌ر نابێت. لێره‌دا ئه‌من نه‌مگوتوه‌ ئه‌مریکا حه‌قه، ده‌ڵێم (PKK)‌ له‌ خۆی بپرسێ واقع له‌ ریاڵپۆلتیکدا و له‌ سیاسه‌تدا چۆن بوو که‌ گه‌یشته‌ ئێره‌، ئه‌و پرسیاره‌ له‌ خۆی بکات. قسه‌ی من ئه‌وه‌نده‌یه‌}.

**

جنێودان به‌ ئه‌مریکا

به‌داخه‌وه‌ (مامۆستای دیمۆکراسی‌ زانکۆی ئۆپسالا) ئاگای له‌‌ (کارنامه‌ی‌ سیاسی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا) نییه‌، بۆیه‌ به‌و جۆره‌ بیر ئه‌کاته‌وه! کارنامه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ئه‌ونده‌ خوێناوییه‌ هه‌ر که‌س ئه‌توانێ ده‌یان په‌رتووکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بنووسێ و پێویستی به‌ جنێودانیش نه‌بێ! جنێو، بێنرخترین وشه‌یه‌، خۆشبه‌ختانه‌ نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه‌ لێی بێبه‌شه! لێره‌دا هه‌مان رسته‌ی (فتوای جهادی خومه‌ینی) بۆ ئه‌و کاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا دووباره‌ ئه‌که‌مه‌وه‌.

 

هاوپه‌یمان

به‌ڕیز کوردنژاد باس له‌ هاوپه‌یمان ئه‌کات بۆ کوردستان – کام هاوپه‌یمان؟

ئه‌گه‌ر رێبازی ‌سیاسی و سه‌ربازی ساڵانی (1960)ی ئه‌و ناوچه‌ی‌ کوردستانی له‌ خۆگرتووه‌ تا ئه‌مڕۆی (2018) هه‌ڵسه‌نگینین، یاریکردن بووه‌ به‌ خوێنی کورد! له‌ ساڵی (2003)وه‌ که‌ ئه‌مریکا و ئینگلیس ده‌سبه‌کار بوون بۆ لابردنی سه‌دام له‌ ناوچه‌ عه‌ره‌بییه‌کانا زیاتر له‌ پێنجهه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکای و ئینگلیسی کوژراوه‌! له‌ کوردستانا چه‌ن که‌سیان کوژراوه‌؟ ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ی تۆ باسیان ئه‌که‌ی، سه‌دانهه‌زار که‌س ئه‌گۆڕنه‌وه‌ به‌ دۆلارێ، ئه‌گۆڕنه‌وه‌ به‌ لیترێ پتڕۆڵ.

 

بکوژ و کوژراو یا قاتڵ و مه‌قتول

با له‌و دوو رسته‌ی به‌ڕیز کوردنژاد بکۆلینه‌وه‌:

1 – چۆنه‌ که‌ گه‌یشتوونه‌‌ ئه‌و ئاسته‌ قودره‌تی گه‌وره‌ی دنیا ده‌ڵێ: ئێوه‌ ده‌بێ ده‌سبه‌سه‌ر بکرێن؟

وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌، له‌ روانگه‌ی ئێوه‌وه‌ که‌ڵه‌گا و ملهوڕه‌ان خاوه‌ن مافن، نه‌ک تاکی هه‌ژاری کوردی و …!

 

2 – ‌من نه‌مگوتوه‌ ئه‌مریکا حه‌قه، ده‌ڵێم (PKK) له‌ خۆی بپرسێت واقع له‌ ریاڵپۆلتیکدا و له‌ سیاسه‌تدا چۆن بوو که‌ گه‌یشته‌ ئێره‌، ئه‌و پرسیاره‌ له‌ خۆی بکات. قسه‌ی من ئه‌وه‌نده‌یه‌}.

 

(PKK) له‌ خۆیی بپرسێت یا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا؟

ئاخر ئه‌مریکا له‌ کوێیه‌ و (PKK)‌ وا له‌ کوێ؟

ئێوه‌ نه‌ک وه‌ک کوردیش، به‌ڵکو وه‌ک مرۆڤێک ئه‌بوو دژایه‌تی ئه‌و کاره‌ نامرۆڤانه‌ی ئه‌مریکاتان بکرادێ، ئه‌وه‌یش ناکه‌ن و ئێژن: ئه‌بێ (PKK) له‌ خۆی بپرسێت.

پشتیوانیکردن له‌ قاتڵ واته‌ (ئه‌مریکا) و تاوانبارکردنی مه‌قتول واته‌ (PKK)‌ له‌وه‌ زیاتر ئه‌بێ، که‌ تۆ ئه‌یکه‌ی؟!

 

کوردستانی ئازاد

له‌ روانگه‌ی به‌ڕیز کوردنژاده‌وه‌ به‌شێکی کوردستان ئازاده‌، ئه‌و به‌شه‌یش بریتییه‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک.

با له‌ پێناسه‌ی (کوردستانی ئازاد) وردبینه‌وه‌. کوردستانی ئازاد واته‌ (کوردستانی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ) له‌و کوردستانه‌ ئازاده‌ی تۆوه‌ دوو که‌س بۆ پۆستی سه‌رۆککۆماری ئیراق دیاریکراوه‌، یه‌کیان دوکتۆر (به‌رهه‌م ساڵح) له‌ لایه‌ن یه‌کیتی و ئه‌وی دیکه‌یان دوکتۆر (فوئاد حسین) له‌ لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه‌. باشه‌ ئه‌گه‌ر کوردستان ئازاده‌ بۆ ئه‌بێ سه‌رۆککۆماری ئێراق له‌و کوردستانه‌وه‌ بێت، ئه‌و دوو که‌س؟!

 

کوردستانی ئازاد و په‌رله‌مانتاره‌کانی

رۆژی 30/9/2018 رۆژی ده‌نگدان بوو‌ بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌و کوردستانه‌ ئازاده. دانیشتوانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک له‌ رۆژه‌دا ده‌نگیاندا! بێگومان به‌ڕێز کوردنژاد ئه‌زانێ کوردێکی زۆر که‌ خه‌ڵکی ئه‌و سێ شاره‌ن، وان له‌ ئه‌مریکا و ئوروپا، بۆ نموونه‌ ستۆکهۆڵم. ئه‌وانه‌ نه‌یانتوانی ده‌نگ بده‌ن بۆ ئه‌و په‌رله‌مان! ئه‌گه‌ر کوردستان ئازاده‌ بۆ ئه‌وانه‌ نه‌یانتوانی ده‌نگ بده‌ن؟! ئه‌مه‌یه‌ که‌مایه‌سی که‌ تۆ دایئه‌پۆشی و باسی ناکه‌یت!

 

ئه‌م بابه‌ته‌ کاری به‌ڕیوه‌به‌رانی ئه‌و وتوویژه‌ بوو که‌ وه‌ک پرسیار له‌ میوانه‌که‌یان بکرداێت. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ به‌لای ئه‌وانه‌ گرنگ نه‌بووه‌ و نییه‌!

7/12/2018

سه‌عی سه‌قزی

sai.saqzi@gmail.com

نویترین هەواڵ و بابەت