"an independent online kurdish website"

له‌م ماوه‌دا هه‌ر که‌س سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌کانی جهان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچه‌ی که‌ لێی ئه‌ژی، سه‌ردانی ماسمێدیای وه‌ک رادیۆ- ته‌له‌ڤیزیۆن – رۆژنامه‌ و گۆڤار و لاپه‌ره‌کانی ئه‌نترنێتی وه‌ک فه‌یسبووک … کردبیت،


پێش ئه‌وه‌ی ئاگاداری ده‌نگوباسی جهانی و ناوچه‌که‌ی خۆی بووبێت، هه‌واڵی ده‌سته‌یه‌ک به‌ناوی {(په‌سه‌ک – هێله‌ک – جلیقه‌ زه‌رده‌کان) – (yellow jelly) – (Gul gelé)} که‌ له‌ فه‌رانسه‌ دژ به‌ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر جاده‌ و کۆڵانه‌کان و چالاکی ئه‌نوێنن، سه‌رنجی راکێشاوه‌.

له‌و باره‌وه‌ {نووسه‌ران و شاعیران و (محققین و مفسرین) سیاسی} باس له‌ گرنگی رۆڵی په‌سه‌ک زه‌رده‌کان ئه‌که‌ن. هه‌ره‌ها خودی بینه‌ران و بیسه‌ران و خوینه‌رانیش تامه‌زرۆی ده‌سکه‌وتی چالاکی ئه‌وانن بۆ جهان.‌

 

سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه‌

ئه‌گه‌ر بۆ ده‌ورانی جه‌نگه‌ جهانییه‌کان له‌ سه‌ده‌ی رابردوودا بگه‌ڕینه‌وه‌، وڵاتانی ئه‌فریقا له‌ ژێر چه‌کمه‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه‌دا نه‌ک ئه‌یناڵاند به‌ڵکو له‌ په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگدا بوو، ئێستایش سیستمی تاڵانگه‌ری فه‌رانسه‌ له‌وێ پایه‌داره‌. ئه‌گه‌ر له‌ سیاسه‌تی‌ ئه‌م چه‌ن ساڵه‌ی رابردووی فه‌رانسه‌ بکۆڵینه‌وه‌، له‌ ناوبردنی ده‌وڵه‌تی لیبی و وێرانکردنی ئه‌و وڵاته‌ بووه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا.

 

په‌سه‌ک زه‌رده‌کان سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه‌

پرۆسه‌ی سیاسیی و خواستی (په‌سه‌ک زه‌رده‌کان) له‌و بیست (20) خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا خرایه‌ به‌ر ده‌س ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه‌، به‌ داخه‌وه‌ به‌ هیچ جۆری ئاماژه‌ به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه‌ و رۆڵی وێرانکاری و تاڵانکه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌ جهاندا نه‌کراوه‌، وه‌ک بڵێی خێڵی په‌سه‌ک زه‌رده‌کان ئاگایان له‌و کارانه‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه‌ نه‌بووه و نییه‌‌. 

ئه‌وه‌یش خواسته‌که‌یان که‌ له‌ فه‌یسبووکی کاک {موحسین که‌ریم (Muhsin Kareem ) وه‌رگیراوه‌ که‌ کریانه‌ به‌ کوردی.

ئه‌م لائیحه‌ جلیقه‌ زردها ئاراسته‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌ن به‌ یاسا

1 – نابێ هیچ که‌س بێ خانه‌ولانه‌ بێت.

2 – باجی ده‌رامه‌ت زیاتر پێشکه‌وتوانه‌بێت (واته‌ ئه‌وه‌ی داهاتی زیاتره‌ باجی زیاتر بدات)

3 – لانی که‌می کرێی مانگانه‌ له‌ 1300 یۆرۆی سافی که‌متر نه‌بێ.

4 – کۆمپانیا گه‌وره‌ژابی وه‌ک ئه‌مه‌زۆن و گوگل و …. باجی زیاتر بده‌ن.

5 – هه‌مان سیستمی سۆشیال هه‌موان بگرێته‌وه‌.

6 – کۆتایی به‌ زیادکردنی باج له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی بهێنرێ.

7 – نابێ هیچ خانه‌نشینێک له‌ 1200 یۆرۆ که‌متر وه‌ربگرێ.

8 – کریی هه‌موو که‌سێکی فه‌رنسی و هه‌روه‌ها خانه‌نشینان ده‌بێ ره‌چاوی هه‌ڵاوسان بکات و به‌پێی هه‌ڵاوسان زیاد بکات.

9 – ئاسایشی کار، که‌مکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی کاتی و دیارکراو له‌ کۆمپانیا گه‌وره‌کاندا…. ئێمه‌ گرێبه‌ستی کراوه‌یان هه‌میسه‌ییمان ده‌وێ.

10 – کۆتایی هاتن به‌ لێبودن له‌ باجی کۆمپانیا گه‌وره‌کان.

11 – کۆتایی به‌ سیاسه‌تی تفشف (سک هه‌ڵگوشین).

12 – مامه‌له‌ی که‌یسی په‌نابه‌رانی ناچارکراو به‌ شێوه‌ی دروست، خانوو، ئاسایش و خواردنیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین و خویندن بۆ مناڵه‌کانیان دابین بکه‌ین

13 –  باڵاترین مووجه‌ی مانگانه‌ له‌ 15 هه‌زار یۆرۆ زیاتر نه‌بێ.

14 – کار بۆ بێکاران ده‌سته‌به‌ر بکرێ.

15 – مووچه‌ی که‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت زیاد بکرێ.

16 – که‌مکردنه‌وه‌ی کرێ خانوو (به‌تایبه‌ت بۆ خوێندکار و کرێکارانی کاتی)

17 – گاز و کاره‌با بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ موڵکی ده‌وڵه‌ت و نرخه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌م بکرێته‌وه‌.

18 – ته‌ندروستی بۆ به‌ساڵاچوان، قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌سکه‌وتی پاره‌ له‌ که‌سانی به‌ساڵاچوو.

19 – ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بۆ ئه‌وانه‌ی کاریان کردوه‌ 60 ساڵ بێت و بۆ ئه‌وانه‌ی کاری قورس ده‌که‌ن 55 ساڵ بێت.

20 – کۆتایی هاتنی هاوکاری هه‌تاهه‌تاییه‌ بۆ سه‌رۆک کۆماری.

 

{ موحسین که‌ریم (Muhsin Kareem )

 

سه‌عی سه‌قزی

13/12/2018

sai.saqzi@gmail.com

 

نویترین هەواڵ و بابەت