"an independent online kurdish website

نەوەد و حەوت ساڵ لەمەوبەر لە ١٩٢١/١/٦ سوپای عێراقی لە لایەن بەریتانیاوە دامەزراوە. لەسەر ساڵیادی ئەم ڕۆژە شومە سەرنجی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەم چەند خاڵەی خوارەوە ڕادەکێشین.


یەکەمین ئەرکی ئەم سوپایە بۆمبابارانی خاکی کوردستان بە سەرپەرشتی(ئارتور ھەریس) ئەفسەرێکی پلەبەرزی بەریتانی و فەرماندەی سکوادرۆنی ٤٥ ھێزی شاھانەی بەریتانی بوو

سەرکوتکردنی ھەر بزوتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی کوردستان

بەشی ھەواڵگری ئەم سوپایە کارگەی ئەشکەنجەدان و گوللەباران کردنی ئازادیخوازانی نەتەوەکەمان بوە

بەکارھێنانی بۆمبای ناپاڵم لە ساڵەکانی ٦٠ بەرامبەر خەڵکی مەدەنی و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلول

وێران کردنی گوندەکانی کوردستان و تەنانەت ڕەحم نەکردن بە ڕوەک و ئاژەڵیش

جێبەجێکردنی پیلانی تەعریب و ڕاگواستن بەرامبەر بە نەتەوەی کورد

کیمیایی بارانی ھەڵەبجە و ناوچەکانی تری ھەرێمی کوردستان

جێبەجێکردنی پیلانی بەدناوی ئەنفال و بەوەش جینۆسایدی نەتەوەی کورد

لە ٢٠١٧/١٠/١٦ وە داگیرکردنی کەرکوک و شنگال و ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و، سەرلەنوێ جێبەجێکردنی پیلانی جینۆساید بەرامبەر بە ھاوڵاتیانی کورد لە دەڤەری دوزخورماتوو و ناوچەکانی دیکە

ئەم تاوانانەی لەسەرە ئاماژەمان پێدان ھەر ھەموی لەلایەن سوپای داگیرکەری عێراقەوە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان و بەتایبەتیش نەتەوەی کورد ئەنجام دراون. ھەر بۆیەش پیرۆز ڕاگرتنی ڕۆژی دامەزراندنی ئەم سوپایە بە شەرمەزاری دەزانین. چاوەڕوانیشین کە بەم نزیکانە خوێندنەوەی دووھەم لە پارلەمانی کوردستان بۆ ئەو پڕۆژە قانونە بکرێت کە ١/٦ لە ھەرێمی کوردستان نەکرێتە پشوو

نەفرەت لەسوپای دڕندەو داگیرکەری دەوڵەتی عێراق

سڵاو لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان

ئاوەدان بێت خاکی پیرۆزی کوردستان

سەرچاوە: ئاوێنە

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی