"an independent online kurdish website

کاک جەواد،  کتێبێکی لێکۆڵینەوەیی لەژێر ناوی “کشتار بی‌پایان” سەبارەت بە ئێعدام، تێرۆر و کۆمەڵکوژی( ژینۆساید) خەڵکی کوردستان لە نێوان ساڵەکانی ١٣٥٧ تا ١٣٩٦ چاپ و بڵاو کردەوە.


لێکۆڵینەوەکانی ئەم کتێبەی دوکتور جەواد دانش‌پەژو‌ نیشانی دەدەن کە لەلایەکەوە خەڵکی کورد بە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، هەموو توانای خۆیان لە رێگای ئاشتیخوازانەوە بۆ دابینکردنی سەرەتاییترین مافەکانی خۆی خستۆتە گەڕ و لەلایەکی دیکەوە رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران نەتەنیا بە دەنگی ئاشتیخوازانەی کوردەوە نەچووە، بەڵکوو بە توندی دژی مەسەلەی نەتەوەیی راوەستاوە و هەوڵی داوە بە ئێعدام، تێرور و کۆمەڵکوژی، دەنگی خەڵکی کورد کپ بکات.

ئەو کتێبە لێکۆلینەوەیەکی وردە لە سەر ئەو بابەتانە:

– مێژووییەکی کورت لە سەرکوتی شۆڕشەکانی کوردستان،

– رووداو و وتووێژەکانی دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧،

– لێکۆڵینەوە لە سەر ئێعدام، تێرور و قەتڵ‌وعامەکان بە پێی ئامار،

جگە لەمەش کتێبەکە ئەم لیستانەش لەخۆ دەگرێ:

– لیستی گشتی ئێعدام و تێرۆرەکان،

– لیستێکی جیاواز لە گشتی تێرۆرەکان،

– لیستی گشتی بریندارەکانی تێرۆر،

– لیستی گشتی کۆمەڵکوژی گوندنشینەکان،

– لیستی گشتی گوندە وێرانکراوەکان،

– لیستی گشتی ئەو گوندانەی کە کۆمەڵکوژیان لێکراوە.

جەواد دانش‌پەژوە لە دایک بووی ١٣٣٩ی مەهابادە.  هەر لەو شارە هەتا دیپلۆمی خوێندووە و پاشان لە ١٣٥٩ پەیوەیست بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە؛ ساڵی ١٣٦١ بریندار بوو و ساڵی ١٣٧٠ چۆتە وڵاتی ئوتریش و لەوێ درێژەی بەخوێندن داوە. ساڵی ١٣٧٤ ماستێری لە پەروەردە وەرگرتووە و ١٣٨١ بروانامەی دوکتورای لە زانکۆی ڤییەن لە بواری پەروەردە وەرگرتووە؛

ساڵی ١٣٨٩ هەتا ١٣٩٣ وەک مامۆستا لە کۆلێژی سۆسیال پێداگۆگی دەرسی گوتۆتەوە و لە ساڵی ١٣٩١وە وەک وەرگێری کوردی و فارسی بۆ سەر زمانی ئالمانی لە ناوەندە یاساییەکانی وڵاتی ئوتریش کار دەکات.

سەرچاوەی تێکست، کوردستان میدیا.

 

لینکی وتووێژ دەنگی ئەمریکا

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی