"an independent online kurdish website

شارەداری شاری مەریوان وێنەیەکی (ئەحمەد ئەحمەدی) کوڕی شوکروڵا، ناسراو بە (وەستا ئەحمەد) خەڵکی ئاوایی بۆڕیەری سەر بە شاری سەوڵاوایە کە لە دەروازەی شاری مەریوان  بە ناوی (فەتاح مورادی)یەوە وەکوو شەھیدی پاسدار ھەڵواسیوە.


 

شیاوی ئاماژە پێکردنە کە (وەستا ئەحمەد) بێجگە لەوەی ھاووڵاتییەکی دانیشتووی کوردستانی ژێردەسەڵاتی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، لە ژیانیدا ھیچ پۆست، پلە و پێگە و ئەرکێکی حکومەتیی (ئیداری، سیاسی، ئەمنیەتی یان نیزامیی) لەو رێژیمەدا نەبووە و لە ئاوایی بۆڕیەر وەک وەستایەکی بیناسازی و وەرزێر و جوتیارێک، لەسەر رەنجی بازوی خۆی سەربەرزانە ژیاوە. ئەمەش لای خەڵکی ئاوایی بۆڕیەر روونە و ئاشکرایە.

ھەتا ئێستا دیار نیە دیزایین و ھەڵواسینی ئەو وێنەیە لەو شوێنە ھەڵەیەکی نەخوازراوە، یان کارێکی بەئەنقەست و سوئیستیفادەیە لە کەسایەتی و ئێحساس و عاتیفەی خەڵکی ناوچە.

شیاوی ئاماژەیە کە وەستا ئەحمەد باپیری منە، بابی دایکمە و نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی