"an independent online kurdish website"

ئه‌گه‌ر زستان    

بمانکاته‌ شیشه‌ سۆڵ و     

ڕه‌قبینه‌وه‌ گشت    


له‌ سه‌رمان؟

گه‌ر به‌هار و هاوینیشمان

هه‌روا ساردبێ و

بێت به‌ زستان؟

نائومێدنیم!

هه‌ر دێته‌وه‌ ۲ی ڕێبه‌ندان!

هه‌ر دێته‌وه‌ ۲ی ڕێبه‌ندان!

 

گه‌ر هه‌موو داری کوردستان

بکه‌ن به‌ داری سێداره‌؟

ئه‌گه‌ر هه‌موو کورد ئیعدام که‌ن

وه‌کو قازی و وه‌ک ئاواره‌؟

قه‌ت مه‌ترسن!؟

هه‌ر دێته‌وه‌ ئه‌و کۆم اره‌!

هه‌ر دێته‌وه‌ ئه‌و کۆماره‌!

 

ئه‌گه‌ر هه‌موو ماڵه‌کانمان

بکه‌ن به‌ زیندانی ئه‌وین؟

ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕێگاکانمان

بکه‌ن به‌ قه‌ڵغان و به‌ مین؟

ئه‌گه‌ر چوار ده‌وری کوردستان

بکه‌ن به‌ دڕک و به‌،په‌رژین؟

باکمان نیه‌!!

۲ی ڕێبه‌ندان هه‌موو ساڵێ جێژن ده‌گرین!

هه‌موو ساڵێ جێژن ده‌گرین!!

 

گه‌ر له‌ چوار ده‌وری مهاباد

دابه‌ستن” تۆپ و خۆمپاره‌؟

ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی سابڵاغ

به‌رنه‌”بن داری سێداره‌؟

گه‌ر له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه‌

که‌س گوێ نه‌گرێ له‌و هاواره‌؟

ئێمه‌ هه‌موو وێگڕا ده‌ڵێین:

چوارچرامان جێی ئاڵایه‌

نه‌ک سێداره‌!!

جێی ئاڵایه‌ نه‌ک سێداره‌!

پێشه‌واشمان

هه‌ر سه‌رداره‌!!

هه‌ر سه‌رداره‌!!

هه‌ر سه‌رداره‌!!

 

سولەیمان ئەحمەدنژاد

 

نویترین هەواڵ و بابەت