"an independent online kurdish website

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢.٢.٢٠١٩٠ لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە هەیئەتێک بە بەشداری بەرپرسی کومیتەی حیزب لە ئوتریش

میر تەحسین

 و چەند ئەندامێکی کومیتە بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی سەرەخۆشی میر تەحسین بەگ میری ئەزیدیەکانی جیهان لە شاری ویەن کرد. ئەم ڕێ و ڕەسمە لە لایەن چەند ڕێکخراوێکی کوردە یەزیدیەکانەوە لە ئوتریش ڕێکخرابوو و بەشێکی زۆر لە کوردەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان ، نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش و نوێنەرایەتی بەشێک لە ڕێکخراوە کوردستانیەکان تێیدا بەشدار بوون.

لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە سەرەڕای دەربڕینی خەم و پەژارە خۆمان  بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و نیشتمانپەروەری کوردە یەزیدیەکان میر تەحسین بەگ سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس و کاری کۆچ کردوو، هەموو خەڵکی کوردستان  بە گشتی و کوردە یەزیدیەکان بە تایبەتی ئەکەین و هیوادارین ئەمە دوایین کارەساتی هاووڵاتیانی یەزیدیمان لە کوردستان بێت.

ڕۆحی شاد بێت

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

٢.٢.٢٠١٩

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی