"an independent online kurdish website

– ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی مەڵبەندەکانی جنوب کە لە سێ مەڵبەند و سێ ‌هێز و هەر مەڵبەندەش لە سێ کۆمیتەی شارستان پێكهاتبوون،لە ناوچەی بازیان بنکەو بارەگامان لە نزیکی یەک بوون، بۆ هاوئاهەنگی کردن و ڕێکخسنتی کارەکانمان کۆمیتەیکمان پێکهێنابوو بە ناوی کۆمیتەی بەڕێوە بەری،


بەرپرسانی مەڵبەندەکان ئەندامی ئەو کۆمیتە بوون کەسانی دیکەشیان بۆ کاری پێویست لە گەڵ بوو، هەر دوو مانگ جارێک کەسێک دەبوو بە بەرپرسی کۆمیتەی بەڕێوەبەری،چونکە سەر قاڵی زۆری دەویست و کاری زۆر بوو ،مەیلی بوون بە بەرپرس زۆر نەبوو،بۆ نمونە دەبوو،کاری تەداروکاتی گشتی ،نەوت وگاز هەم بۆ بنکەکان ،هەم بۆ هەموو بنەماڵەکان، ئاو و برق و دەیان گیر وگرفت و پێداویستی تر جێبەجێ بکرێ،ئەوەی ئێستە لە هەموو کات زیاتر هەستی پێدەکەم،لە ماوەی ئەو چەند ساڵە دا کە هەموومان پێکەوە لەو کۆمیتەیە کارمان دەکرد سەرەڕای گیر و گرفتی زۆر ،بەڵام بۆ جارێکیش ناکۆکی و پێکەوە هەڵنەکردنێک نەبینرا ، بە قەولی فارسان (جزر و مدی در کار نبود).

– لێرە جێ پەنجەی کەسێک دیارە بە ناوی بێهروز مەنوچێهری، کاری شۆفیری هەر سێ مەڵـبەندەکەی دەکرد ،لانکروزێرێک و تویوتاێێک و تراکتۆریکمان هەبو، جگە لە تراکتۆرەکە کە عەلی حسەین پوور شۆفیری بوو ئەویش داستانی خۆی هەیە،( لە بازیان پێشمەرگەکان شانۆیەکیان دروست کردوبوو ،هەر چەند هەموو ئەو ناو بە ناوە بە عەسکەری عێراقی تەنرابو ، سەدام حوکمی دەکرد،چوبوون نەخشی سەدام حسینیان دابو بەعەلی، لیاسی عەرەبیان لە بەر کردبوو ،عەگاڵیان لە سەری هاڵاندبوو،وەک سەدام حسین قسەی دەکرد و دەیوت* شیمیایی ئەوەشێنم کێم پێخۆش بێت دەی خنکێنم.* دو ماشێنەکەی دیکە بە پێێ پێویستی کارەکانیان بۆ هاتوو چووی نەفەرات و تەداروکات لە لایەن بێهروزەوە بە کار دەهێنران، و رۆژ و شەو بە وەخت و ناوەخت بە ڕیگاوە بوو، ئەو کاتانە هەموومان بە دایم لە خەتەری تیرۆری کۆماری ئیسلامی دابووین، لانی کەم بە پێی لیستە 243کەس لە حیزبی دیموکرات و سازمانەکانی دیکە تیرۆر کراون،کاری زۆر زەرورمان نەبوایە هاتو چووی شار و بەرەمان نەدەکرد،دوژمن نەناسراو بوو، ئیدارەی ئتلاعات پارەیان دەدا بە هێندێ خەڵکی نەفس نزم لەو شار و دێهاتانای باشوور کێ ێان پێخۆش بوایە بۆیان دەکوشتن،، بەڵام بێهروز بە هۆی کارەکەی دەبوو بە دایم ئەو مەترسیە زۆرە تەحەمول بکات.،،کەسیک جەرگی شێری نەبوایە ئەو شوغڵەی بە و خەتەرناکیە پێ جێبەجی نەدەکرا،هەر تاو نا تاوێک ماشینێکی حیزب تەقەی لێدەکرا، بەو حاڵەش زۆر کەس هەر رەخنەیان لێدەگرت ،دیارە کە کاری زۆرت کرد و هەر کەسە وشتێکی پێڕاسپادری بۆی جیبەجێ بکەی ،لەژێر پرتە و بۆڵەی خەڵکی دەرنایەی،بەڵام ئەو بێ گوێدانە قسەی ئەم و ئەو کاری خۆی دەکرد،هەتا بڵێێ قسە خۆش و خۆش مەجلیس بوو، قسەی خۆشیم زۆر لەلایە بەڵام بۆ ئەم مەجلیسە نابن،هەر ڕۆژە بە لایەک دا ، مل پێوەنێی ئەم شار و ئەو شار و نەزانی دوژمنت کێیە و لە کوێ تەقەت لێدەکرێ بە دەم خۆشە ، بە خۆشیەوە کاک بێهروز سەر حاڵ و زیندوە و لە وڵاتی سوید دەژی، لەشی ساخ و تەمەنی دریژی بۆ بە ئاوات دەخوازم،

– نۆبەی بەرپرسایەتی حەمە عەلی عەنایەتی بوو،کرایە بەر پرسی کۆمیتەی بەڕێوە بەری ،مام ئەسعەد ئەحمەدیشمان کرد بە فەرماندەی گشتی ئورگانەکانی نیشتەجێی بازیان،

– هەڵکەوتووی بنکەکانمان لە بازیان بەمشێوە یە بوو،مەڵبەندەکانی یەک و سێ و کۆمیتەکانی داڵاهۆ،-مەریوان – سنە- لە گەڵ هێزی زاگڕۆس پێکەوە لە مەدرەسەیەکی گەورە دا بوون،چەند سەد میترێک بەرە و خوارتر ئێمە لە مەڵبەندی دوو، کۆمیتەکانی سەقز-هەوشار- دیواندەرە و هێزی دووی ڕێبەندان مەدرەسەیەکمان کردبوە بنکە و بارەگای خۆمان، ئەو کات ڕژیمی ئێراق لەو ناوچەیە نەمابوو . پاشەکشەی کردبوو لە سەروژێری هەڵدێراندابوو،لە بارەی پرسنێلەوە کۆمیتەی سنە کە حەمەعەلی بەرپرسی بوو لە هەموان زیاتر بوون،کەچی کاک حەمە عەلی لە کۆبونەوەیەک داوای لە من کرد، وتی پێنج پێشمەرگەمان پێ بدە بە قەرز بۆ نگابانی ،منیش وتم ئێوە لە ئێمە زیاترن و ئێمە بنکەشمان جیایە و نگابانی زیاتریشمان بەر دەکەوێ ،شتی وا چۆن دەبێ.ماوەیەکی پێچوو لە سکرتاریاوە نامەمان لە لایەن کاک سەلامی عەزیزی یەوە بۆ هات کە پلۆنوم دەبەسترێ ،لە گەڵ حەمەعەلی و مام ئەسعەد وحەمەمین پێکەوە بۆ بەشداری پلۆنۆم چوینە دەفتەری سیاسی لە کۆیە،ئاگادار کرابوین ،هەم وریا بین وهەم نهێنی بوونی گرتنی پلۆنوم بپاریزین /دەعوەتنامەکە هاوپێچ کراوە/ دوای تەواو بوونی کارەکانی پلۆنۆم ،پێش گەڕانەوەمان چوینە کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی بۆ خزمەت کاک سەید سەلامی رەحمەتی ،کە ئەو کات بەرپرسی سیاسی نیزامی بوو،وتم کاک سەلام لە دابەشکردنی کاری کۆمیتەی بەڕیوەبەری ئەمجارە مان ،مام ئەسعەدمان کردۆتە فەرماندەی بازیان،چاوێکی لە مام ئەسعەد کرد و وتی ! ئیحساسم دەکرد دەبیە فەرماندە!لە کۆنگرەش باشت قسە کرد ،جەوی کۆنگرکەت گۆڕی! مام ئەسعەد وتی کاک سەلام پیاوی چاک بە ،باشە ئەگەر جەوی کۆنگرەم گۆڕی بۆچی دەنگم نەهێنایەوە، بزەیەکمان هاتێ و هیچمان نەوت.مام ئەسعەد تا بڵێی قسە خۆش و سەریح وبێ پێچ و پەنا بوو،هاتوو چۆی ئەملاو لامان بەشی زۆری بە قسە خۆشەکانی مام ئەسعەد دەبردە سەر،،ئەگەر لە بەڕێوە بردن و دابەشینی کارەکان قسەمان ئەکرد زۆر بەکەمی ناوی حیزبی دێنا،دەستی ئەخستە کەلەکەی ، ئەیوت کادری خۆم نادەم بۆ فڵانە کار،پێشمەرگەی خۆم نانێرم بۆ فڵانە شوێن، ئەگەر کەسێک لە ئەنجامی ڕاپەڕاندنی کارەکەی غەفڵەتێکی بکردایە یان شتێکی لە بیر بچوایەو نەیدۆزیایەتەوە، ئەی وت ئەڵێی تڕەوەژەیە، باسی ئەکرد ئەیوت باڵندەیەک هەیە لە ناوچەی مەریوان ،پێێ ئەڵێن تڕەوەژە ساڵی جارێک هێلکەیەک ئەکات،کەچی کەلە سەر هێلانەکەی خۆی هەڵفری نایدۆزیتەوە هێلکەکەی خۆی لێ ون ئەبێ ،

– داوتر گەڕاینەوە بازیان بۆ بنکە و بارەگاکانی خۆمان،ماوەیەکی پێ چوو حەمەعەلی پێێ وتم لەو سەفەرەی دەفتەر کە هەمومان پێکەوە چووین خەبەرێکی خۆشم بیست ،هەر بزەی ئەهات، مەشکووک بووم وتم خەبەری چی؟ وتی نایەژمی، وتم باشە ئێمە هەموومان پێکەوە بوین ئەو خەبەرە چیە تۆ بیستووتە و ئیمەنازانین،زەردەیەکی گرت و نەیدەوت ،لە خۆوە بۆم بوو بە پرسیار ،هەر چی دەمپرسی کەس ئاگای لە هیچ نەبوو، ماوەیەکی پێچوو، وتم حەمە عەلی ئەو قسەی تۆ مێشکی منی بە خۆیەوە خەریک کردوە، پیاوی چاک بە ئەو خەبەرە چیە؟ بۆ باسی ناکەی؟بڕێ پێکەنی و وتی بەو شەرتەی باسی نەکەی ، پێت ئێژم،منیش وتم بە سەر چاو،هاتە قسە و وتی ،وەڵا کاک سەید ڕەزای دروودگەر لە کۆمیسیۆنی ماڵی پێو وتووم بە پێێ ئاخرین لیست کە بۆمان هاتوە ، کۆمیتەی سنە ئیستە ڕادەی پێشمەگەکانی لە هەموو ئورگانەکانی حیزب زیاترە،وتم ئەمەیە خەبەرەکە؟ وتی ئەی چە، وتم باشە ئەی بۆ داوای پێشمەرگەت ئەکرد بە قەرز بۆ نگابانی !وەڵاباسی ئەکەم و لێت لە هەڵا ئەدەم جا ئەوە شاردنەوەی بۆ چیە؟

———————————————–

– دوای ڕاگرتنی شەڕ لە گەڵ کۆمەڵە ،مەڵبەندەکانی جنوب بە هۆی تێكهەڵچونی زیاتر لەو شەرەدا ،لە سەر ڕاوەستانی شەڕ پرسیاری زیاتریان دەکرد ،خەلكیکی زیاتر لەو ناوچانە شەهید بوون و بنەماڵەی بەشێکیان لە بنکەکان لە گەڵمان بوون،داوامان لە دوکتور شەرەفکەندی کرد بۆ خۆی تەشریف بێنێ و لە نزیکەوە قسە بۆ پێشمەرگەکان قسە بکات،کاک سەعید قەبوڵی کرد وهات بۆ قەسڵان هەڵکەوتوو لە بناری کێوی بەمٶ،*کورتە فیلمی قسەکانی کاک سەعید لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بوەتەوە*،بڕێک گرفتی ئاو و موتوڕ بەرق شتی لەو بابەتەشمان هەبوو ،ئەو گرفتانەشمان لە گەڵ باسکردبوون،کاک سدیقی قەوی پەنجەشی لە گەڵ خۆی هێنابوو تا بەررەسیەکی ئەو کارانەمان بۆ بکات،کاک سەعید وکاک سدیق هەر دوکیان سەریان سپی بوو و عەینەکیش بوون، بڕێک شێوەی یەکیان ئەدا، پێشمەرگەی وامان هەبوو دوکتور شەرەفکەندیان لە نزیکەوە نەدیبوو، هەر بەناو دەیانناسی،لە خۆشیان تاویان دابوە دوربین و لە فرسەتیک دەگەران لە گەڵ کاک دوکتوور وێنە بکێشن،داوی گەڕانەوەی کاک سەعید و هاوڕێێکانی چەند پێشمەرگە داوا دەکەن ئیجازەیان بدەن بچنە دەربەبدیخان ،فیلمی عەکسەکانیان بشۆرنەوە ،چاو لە یادگاریەکانیان لە گەڵ سکرتێری حیزبەکەیان بکەن ،کە دێنەوە و پێشان هاوڕێکانیان دەدەن ،دەرئەکەوێ کاک سەدیق قەویپەنجەیان لە گەڵ کا ک سەعید لێ تێک چوەوە بە هەڵە وێنەیان گرتوە.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی