"an independent online kurdish website

ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی تیمێکی تەشکیلاتی حەوت کەسی  حیزبی دێمـۆکڕات لە حاڵی جەولە دابووین ڕێمان کەوتە ئاوایی تەمووتە لە ناوچەی سەقز، تەمووتە لە میرەدێ نزیک بوو


کە هەم پاسگای ژاندار مری لێبوو هەم گوردانی چاش و پاسدار،چاشەکان خەلکی ئەو ناوچە بوون هەموویان لە میردێ کۆببونەوە وڕایەلەیەکی پتەوی جاسوسیان بۆ خۆیان دروست کردبوو،هەڵکەوتوویی میردێ بە شێوەیەکە هەموو دێهاتەکانی ئەو ناوچە ڕێگەی ‌هاتووچویان بەوێدا بۆ سەقز دەرباز دەبێ،جگە لەوەش سەقز خۆی لە پێنچ بەخش*ناوەندی بچووک* پێک هاتوە میرەدێ یەکیک لەو ناوەندانەیە.

خەلکی ئاواییەکانی دەوروبەر بۆ زۆرێک لەپێداویستەکانیان دەچوونە ئەوێ، بە بۆنەی ئازوقە ونەوت و زۆر شتی لەو بابەتە بەکرێگیراوەکان خەلکانێکیان بە تەماع وەبەرنان وبەشێکیش بە هەڕەشە و تەهدید دە کردە جاسوس، تەموتەش مەودایەکی کەمی لە گەڵ میرەدێ هەیە،دەبوو بە هەستیاریەوە بچی و وریا بوونی زۆری دەویست،بڕیارمان دا لەوێ کۆبوونەوە بۆ خەڵک بگرین ،ڕادەمان کەم بوو جۆریک ئیحساسی مەترسیمان دەکرد، دەبوو قسە بۆ خەڵک بکەین ولە گەڵ شەهید ئیقباڵ بەیگی کادری ئازا و بە دەست و برد پێکەوە بچینە ناو مزگەوت و باقیەکەشمان لە گۆشە و کەناری ئاوایی نگابان بن ، خەلکمان ئاگادار کردوە بێن بۆ مزگەوت ،خەلکێکی زۆر ڕوویان لە مزگەوت کرد ، مزگەوت جمەی دەهات،دیارە خەڵکەکەمان دەناسی ئەوانیش کادرەکانیان دەناسی، لە مێژ بوو پێشمەرگەیان نەدیبوو،تامەزرۆی دیتنیان بوون، بە ئیقباڵ م .وت من کەوشەکانم لە پێم داناکەنم ،،دوو کیسەی نایلۆنیم پەیدا کرد و بە سەر کەوشەکانم دا هەڵکێشا و بەدوو بەن هەردوو کیانم توند گرێێ دا ن بۆ ئەوەی لە کەوشەکانم دانەکەنرین وڕاخەرەکانی مزگەوت و میعراب پیس نەبن.

ئیقباڵ لەکەوشکەنی مزگەوتەکە راوەستا ،خۆشم بە کەوشی ناێلۆن تێهالاو خۆم کرد بە مێعرابی مزگەوت دا،بە سەر و گوێلاکی کۆماری ئیسلامیدا هاتمە خوار ،دە خولەکێک قسەم کرد و ئەونەم زانی زرمەی ئارپیجی لە نزیک مزگەوت و پەنا مالەکاندا بەرز بوەوە،خەلک هەمووی پەشۆکان، لەو شڵەژان و خۆ بەم لاو لا دانەدا ،پشتیان لە کلیدی گڵۆپی بەرقەکان کەوت برقی مزگەوت کوژایەوە تاریکەسەلاتێک بوو ،مەپرسە ، لە دەرەوەی مزگەوتیش تەقە گەرمە،بەشیک لەخەڵکەکە ی لە نزیک دەرکەی مزگەت بوون هەڵاتن ،ئەوانی دیش هەر قرمە و دەنگە دەنگیان بوو خۆیان مەلاس دابوو نەکا گولە ئارپیجیەک خۆ بە مزگەوتا بکات، بکوژرێن ،لە لایەکیش لە بەر تەقەی زۆر نەیاندەوێا لە مزگەوت بچنە دەر، زۆر دەترسان، ئیقباڵ وتی وەرە دەرەوە،تەکانم لە خۆمدا بڕۆمەدەر ،کەچی لە خەڵکی ئاواییە کە نەفەریک پەشۆکابوو یان بەنقسەت نازانم ! بە توندی فانوسقەی رەختەکەی گرتبووم هەر چی تەکانم دا بێ فایدە بوو،بەری نەئەدام، لە بەر تاریکیش نەمدەزانی کێیە و بۆ وادەکات.

دوو هەستم لا دروست بوو یا پەشۆکاوە، یان هاورکای ڕژیم،ڕووی لولەی چەکم وەر سوڕاند هەڕەشەم لێکرد کە بەرمدە بەری نەدابام، زانیبام بە ئەنقەست و مەبەست دار بەرم نادا ،مەجبور دەبووم بێ هەڵویست نەبم،چونکە لە خەتەر دابوین و لە دەری مزگەوت شەڕ بوو،،تێی خوریم وتم بەرم نەدەی دەت کوژم،لە نیو خەلکەکەش نەفەریک پێوت کاکە بۆ بەری نادەی،هەر چۆنیک بوو بەریدام، مام رەحمان شەڕی چاکی کرد و ئەوانی تریش تەقەیان کرد ،هیوا گەڵمحەمەدی خەڵکی ناوچەی کامیاران،پێشمەرگەیەکی چوست و چالاک ،وەک ددانی مار تیژ و وریا قەناسەی پێبوو هاتە دەست و دایگرتن بە قەناسە دیارە مام رەحمان لە پێشەوە بوو کڵاشینکۆفی پێبوو لە هەموان زوتر بە دوژمنی زانیبوو،زوتر هاتبوە دەست و تەقەی زۆرتریشی کردبو، من و ئیقباڵیش گەیشتینە لایان، درێژە کێشانی شەڕ زۆر لە قازانجی ئێمە نەدەشکایەوە،خۆمان کۆکردەوە و بە شەڕە تەقە ئاواییمان بەجێ هێشت،نە ئیمە هیچمان لێهات و نە ئەوان. هەر دوو لا بێم زەڕەت دەرچوین،دەنگی تەقە لەو دێهاتانەی دەورو بەر بیسترابوو ، جاش و پاسدار تا درەنگانێکی شەو خومپارەیان بە تاریکیەوە دەنا،خەلک باسیان دەکرد.

چەند ڕۆژ دواتر چوینە ماڵیک بۆ نان خواردن لە ئاوایی قەرەچەر ، لە گەڵ هیوا و مام رەحمان لەو ماڵە پێکەوە بوین،هیوا لە خاوەن ماڵی پرسی ؟ خاڵە دەنگ و باس چیە؟ وتی دەنگ و باس لای خۆتانە،بەقوربانی ئەو قەناسەی دەستت بم خەبەرمان هەیە چ حەشرێکت کردوە بەو قەناسە بۆرەی شانت، خەریک بوو فەرماندەکەیان بکوژی،مام ڕەحمان لەو لاوە وتی کابرای *کامیارانی بۆی هەڵات و بوش بە قارەمان،* ئێستەش هیوا دەمبینێ هەر بەو قسەی مام رەحمان پێدەکەنێ،ئێمە هەموومان ڕێزی تایبەتیمان لە مام ڕەحمان دەگرت ،ڕێنوین و ڕێپیشاندەرمان بوو،جار و باریش شتێکی بەدڵ نەبوایە قسەی خۆی دەکرد،پێشمەرگەیەکمان لە گەڵ بوو بە ناوی (سولەیمان .جۆخۆر) حەیرانی زۆر دەوت ،ئەچوینە هەر شوێنێک بۆ حەسانەوە ملی پێوە دەنا بە حەیران وتن، مام ڕەحمان حەساسیەتی بەو هەموە حەیرانە ناوەختە پەیدا کردبوو،ڕۆژێک زۆر ماندوو بوین گەیشتینە جێ دەستی کرد بە حەیرانان،مام ڕەحمان وتی ئەم قوڕم ساخە وەک نێرەکەر وایە بە زەڕەی خۆی نەبێ سوکنایی نایە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی