"an independent online kurdish website

کۆنفرانسی کۆمیتەی شارستانی سەقز و هێزی شەهیدعەزیزی یوسفی بۆهەڵبژاردنی نوێنەر بۆ کۆنگرەی شەش و هەر وەها هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی شارستان لە ساڵی ١٣٦٢بە بەشداری نزیک بە سەد کەس


لە کادرو نوێنەرانی پێشمەرگە لە مزگەوتی ئاوایی سیانزار لەناوچەی سەرشیوی سەقز بەڕێوە چوو.ئەو کات ڕادەی کادرو پێشمەرگە زۆر بوون زۆربەی گوندەکان لە دەستی پێشمەرگە دا بوون. بنکەی سابیت هەبوو ، جادە ئەسڵیەەکان بە تاریک داهاتنی هەوا لە بەرترسی ڕژیم لە هێزی پێشمەرگە لە هاتوچوو کردن خۆێان دەپاراست. شاری سەقز زیاتر لە ٣٥٠ ئاوایی هەیە کە لە تەقسیماتی حیزبی دا بە سەر پێنج ناوچەی جیاوازدا دابەشکرابوون،کە بریتین لە لەناوچەکانی، فەیزوڵابەیگی، خوڕخوڕە، تیلەکۆ، سەرشیو،،گەورک.

کادرەکانی هەر ناوچەیەک کە لە پێکهاتەی ناوچەی خۆیان بوون ،کۆمیتەی ئەو ناوچەیان پێک دێنا وبۆ هەر ناوچەش ئەندامێکی کۆمیتەی شارستان لە نەزەر گیرابو کە سەرجەم پێنج ئەندامی کۆمیتەی شارستان دەبوو سەر بەو پێنج ناوچە بونایە، پاشان دوو کەسی دیکە وە ک ئەندامی کۆمیتەی شارستان هەڵدەبژێردران بۆ بەشەکانی ماڵی و تەشکیلات،ئەگە ر ئەوانە لە گەڵ بەرپرسی کۆمیتەو فەرماندەری هێز کۆبکەینەوە دەبینین بە تێکرا نۆ کەس دەبوونە بڕیارد دەر و بەڕیوەبەری هەموو کار و باری حیزب لە ناوچەی سەقز ،دیارە هێزی شەهید عەزیزی یۆسفی یەکیک لە هێزە کاریگەر و شەرکەرەکانی حیزبی دیموکرات بوو ،کە لە سێ لک واتە لکەکانی یەک و دوو وسێ ،هەر وەها ئەرکانی هێز و گروهی زەربەت پکێهاتبوو.

بەڕیوە بەرانی کۆنفرانس تەوەرەکانی کاری کۆنفرانسیان بۆ بەشداربووان خوێندەوە،کۆمیتەی شارستان خەرج و مەخاریجی بەشدارانی لە ماوەی بەڕێوە چوونی کارەکانی کۆنفرانس دا لە عۆدە بوو، کە لە ناوچە جیاجیاکانی سەقزەوە نوێنەریان ناردبووە کۆنفڕانس ،بەشی زۆری هێزی پێشمەرگە لەوێ بوون ،کۆمیتەی شارستان مەڕی بۆ کڕی بوین مزگەوتەکە هاڵێکی گەورەی هەبوو کە لەوێوە خەڵک دەچوە ژوور و لە بەر فراوانی و هەراوی ئەو داڵانە هەر لەوێش ئاشپەزیەکە دەکرا وئاشپەزی تایبەتی کۆمیتەی شارستان و تیمەکەی سەر قاڵی ساز کردنی کوچکاور بوون شەش بەردییان هێنا بوو سێ سێ بە وشێوەی چەپ و چیڕدایان دە نان، سێ کوچکەیان لێ ساز دەکردن و مەنجەڵیان دەخستە سەرو دەسەچیلە لە ژێر وکۆلکە دار لە تەنیشت.

دانی بەیانی کارەکانی کۆنفرانس سەعات نۆ وتا دوازدە دیاری کرا بوو ،پاشان نانی نێوەڕۆ هەموو پێکەوە دەبوو لە مزگەوت دا نۆشی گیان بکەین، کۆنفرانس جمەی دەهات و بەرنامەکان یەک بەدوای یەک دا دەچوونە پێش ،ئەو کۆنفرانسانە هەڵبژاردنیان تێدایە کەش و هەوای تایبەتیشیان هەیە،تەوەری پێش نان خواردنی نیوەڕۆ دانرابوو بۆ بەشی ڕەخنە وپێشنیار،هەموو قەلەم و دەفتەر بەدست ئەوەی دەیان وت،  نەیاندە وتەوە ،پێشنیاری فەقیر لە بەر رەخنەی ڕوخێنەر خۆی پێنەدە گیرا و جێگەی دیار نەبوو، جاری وابو وا ون دەبوو نەدەدۆزرایەوە ، رەخنە ی وا باس دەکرا هەر مەپرسە، یەک دەیوت بەشی قەزایی لە قەزاوەت نازانی ،یەک لەر سەر ژن بەژنەی خەلک توشی کێشە ببوو،جارو وبار جەوی ئیحساس بەرز و مەنتیق نزم مامۆستایەکی شۆڕشی لێ بوو بەناوی ئاکۆ خەشابێکیان دا بە سەریدا خوێن فیچقەی کرد.

یەک دەیوت دوکتور قاسملووم نەدیوە رئیم بدەنێ بۆ کۆنگرە با بیبینم، ئا لەو کاتانەدا بوو بە هێواشی لە درز و کەلێنی درگاو پەنجەرەی مزگەوتەوە بۆنی پڵاو و خۆرشتی ئاشپەز دەگەیشتە لووتی خەلکە کە، تماشای یەکمان دەکرد و چاوە کان زیتە یان دەهات خۆشحاڵ بوون بە و بۆن و بەرامە، ! لە نەکاو یەک هەستا و رەخنەی لە ئاشپەزی کۆمیتەی شارستان گرت و وتی بۆ لێێ قەبوڵ دەکەن هەر خەریکی موعامەلەی ئەسپ و بارگینە،هەر لەو شوینەی بۆن و بەرامەی برنج و خۆرشت گەیشتە لوتمان بە هەمان ڕێچکەدا سەوتی دەنگی ڕەخنەش گەیشتەوە ئاشپەز، وردە وردە کات ژمێر خۆی لە دوازدەی نیوەڕۆ قایم کرد وبەڕیوەبەری کۆنفرانس کۆتایی جەلەسەی پێش نیوەرۆی ڕاگەیاند وتی ! پاش سەبیل تێکردن و سیگار کێشانێک وەرەنەوە ئێرە، هەر لە مزگەوت پێکەوە نانی نیوە رۆ دەخۆین،هەر کە درگامان کردەوە بینیمان دومەنجەڵی گەورە برینج و خۆرشت قڵپ دراونەتەوە و سەرو بن بوون، رەنگی برینج لە نێو خاک و خۆڵی بەر مزگەوەت خۆڵەمێشی بوە و گۆشت و لوبیا لە سەر زوەی و ناو خۆڵە پۆتە مریشک چینەی تیا دەکا. ،مەنجەڵی خاڵی سڵاو بۆ حازریان تماشا چیەکان دەنێرێ. چاوە زیتەکان داتەپین،پرس و جۆ دەستی پێکرد؟ چی بوە ؟ چی قەوماوە ؟وتیان عەلی شێرالی ئاشپەز وتویەتی چۆن من نۆکەریان بکەم و چێشتیان بۆ وساز کەم و ئەوانیش ڕەخنەم لێ بگرن و بڵێن موعامەلەی ئەسپ و بارگین دەکا؟ دەبا بیخۆن، رەقی هەستاوە شەقی لە منجەڵەکان هەڵداوەسەرو بنی کردوون و بۆی ڕۆشتوە،بەو شێوە برنج و گۆشتمان لێ بوو بە قوزەڵقۆرت، ئاو بێنە و دەستان بشٶ!.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی