"an independent online kurdish website

 نەزم و دسیپلین و مودیریەت و رێکخستن پێویست و پێشمەرجی سەرکەوتنی ھەر نەتەوە و کۆمەڵگا و وڵاتێکن. واتە ئەو مەرجانە نیشانەی ئەوەن کە ئامانجێکی باڵا و گشتگیر و ویستێکی جیدی بۆ گەییشتن بەو ئامانجە بوونی ھەیە.


 بە بوونی ئەو نەزم و دسیپلین ئەکرێ تاکەکانی کۆمەڵگا ئارایش بدرێن، ئاراستە بکرێن و ئامانج و رێگای ئامانجیان بۆ دەستنیشان بکرێ و دواتریش ئەو نەزم و دسیپلینە ببێتە پەیکەرێکی ئامانجدار کە گەییشتن بە ئامانجەکانی لە سەروی ھەموو شتێکەوە دابنێ، کە تاک و گروپ و قەوارەی وردی بنەماڵە و خێڵ و ھاوڵاتی و ھاونیشتمانی لەو رێکخستنەدا تەنیا تاکی ھاوسان و یەکەی پێکھێنەری ئەو پێکھاتە و پەیکەرە بن.

 بۆیە بە بوونی وەھا نەزم و دسیپلین و مودیریەت و رێکخستن و ئێرادەیەک، ئەکرێ نەتەوە و کۆمەڵگا و وڵاتێکی وەک چین، بە حەشیمەتێکی یەک ملیادرو نیوییەوە رێکبخرێ ، بەڕێوە ببرێ و لەمەش زیاتر، بکرێتە پێشھەنگاوی پێشکەوتن و گەشەی ھەمەلایەنەی جیھان.

 بە پێچەوانەش وەک ھەرێمی کوردستان، لە نەبوونی ئەو پێشمەرجانەدا، بەو ھەموو سەرخان و ژێرخانە ئابووری و حیزب و رێکخراوەوە کە ھەیە،  ناتوانرێ قەبارەیەکی مرۆیی پێنج ملیۆن کەسی وەک کوردستان رێکبخرێ و بەڕێوە ببرێ.!

 ھەڵبەت لەم بابەتەش دا ناکرێ تەنیا توێژی دەسەڵاتدار و بەڕێوەبەر بە تەخسیربار بزانرێ و کەموکوڕییەکە تەواوی کۆمەڵگا لێی بەرپرسیارە. چونکیھەموومان کەم تا زۆر ئەزانین کە تاکی کورد لەرێکخستن نەھاتووە، واتە ناتوانرێ ئاسان کەسایەتی کورد بونیات بنرێ و رێکبخرێ و بگۆڕدرێ.

 بۆچوونی جۆراوجۆر لەم پێوەندییەدا ھەیە، بەڵام بەرچاوترین و باوترینیان ئەوەیە کە ئەوترێ تاکی کورد و کۆمەڵگا و ژینگەکەی وێکڕا کەشی پەروەردەییان لێ شێوێنراوە. واتە بوونی بەردەوامی داگیرکەر و رێکخستن و نەزم و دسیپلینی داسەپێنراو لە نیشتمانی کوردان وایکردووە تاکی کورد ئاسان قاڵب نەگرێ، ئاسان پەروەردە وەرنەگرێ، ئاسان فەرمان قەبوڵ نەکا و لە ھەمووشی زقتر، دژی ھەر چەشنە سیستم و پێکھاتەیەک بێ و ھەموویان بە ھەمان نەفەس و چاوی بەرھەمی داسەپێنراوی داگیرکەرانە ببینێ.

 ئەوەی کە ناشاردرێتەوە ئەوەیە، خڕپاکی ھۆکار و بەرکارەکان ئەگەڕێنەوە بۆ خۆمان و رواڵەتی بینین و تێپەڕینمان بە سەر رابردووی پڕ وانە و ئەزمونی داگیرکران و خەبات بۆ رزگاریی و خەیانەت و ناپاکیی ناوخۆییمان و بوونمان بە داردەست و پیاوی داگیرکەران بۆ سەرکوتی خۆمان و یارمەتیی داگیرکەران بۆ داگیرکردنی خاکی خۆمان و ھەوڵدان و رکابەرێی بۆ بەدەستھێنانی دڵی داگیرکەران بۆ قەبوڵکردنی ئەربابەیەتیان بە سەر ھێزە بەناو رێکخراوە عەشیرەیی و خێڵەکی و بنەماڵەییەکانمانەوە.

بەگشتی تاک و رێکخستنێکی چین ئاسام ھیوایە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی