"an independent online kurdish website

 سڵاوێکی گەرم ، هەرچەند دەبوو بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایکییەوە ڕاست لەکات و ڕۆری خۆیدا پیرۆزباییتان لێ بکەم، بەڵام بەهۆی سەرقاڵ بوونم بەکاری نوێکردنەوەی فەرهەنگی فارسی بەکوردیی کاوە دەرفەتی لەبارم نەبوو،


 ئێستا کە دووڕۆژم بۆ پشوودەرکردن بەخۆم داوە، ویستم کەلکی لێوەرگرم و بەوبۆنەوە گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکێش کەم. من تائێستا ماوەی ٢٣ساڵی تەمەنمم بە کار لەسەر وشەی کوردی (لەهەمووزاراوەکانی) و دانانیان لەبەرانبەر هاوواتا فارسییەکەیاندا تێپەڕکردووە، لەوماوەدا ئەگەر ماوەی سەرقاڵ بوونم بە گرفتەکانی دیکەی ژیانمی لێ دەرکەم، هێشتاش، کار لەسەر ئەو فەرهەنگە خۆ لە ٨ کاتژمێر لە شەووڕێژێکدا دەدات. لەڕەوتی ئەو تێکۆشانەمدا بەباشی تێگەیشتووم کە هەرچەند زمانەکەمان بەخاوەن نەکراوە، هەرچەند دامودەزگای دڵسۆزمان نەبووە بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتییەکەی، هەرچەندیش داگیرکەران حەولی بێوچانیان داوە بۆ تواندنەوە و لەناوبردنی، هێشتاش نەک هەموو زمانەکە، بەڵکو تەنانەت هەرکام لە زاراوەکانیشی بەتەنیا لە زمانی فارسی زۆر دەوڵەمەندترن، بۆ زیاتر تێگەیشتن لەوبابەتە و هەڵسەنگاندنی ئەودووزمانە، سەردانی ماڵپەڕەکەمان و فەرهەنگی کاوە لەسەرهێڵی ئینتێرنێت لەو ئادرێسەدا بکەن

 http://www.farhangumejuikawa.com

 

بۆوێنە وشەگەلی (آشفته) و (آزرده) و (بردبار ) ولێکدراوەکانیان لەوفەرهەنگەدا بدۆزنەوە و چاو لە واتاکانیان بکەن، و ببینن لەبەرانبەر هەرکام لەوانەدا چەند وشەی کوردیمان هەن. بێگومان زۆر وشەی ناکوریش لە زمانی دراوسێکان ڕا خزیونە نێو زمانەکەمان، بەڵام بەهەموویانەوە لەوانەیە نەگەنە لەسەدا بیست، کەچی لەزمانی فارسیدا ئەگەر عەرەبی و کوردی و تورکی و وشەبێگانەکانی دیکەی لێدەرکەن، کەمتر لە سەدابیستی بۆ دەمێنێتەوە، هەر ئەوەندەتان پێ دەڵێم کە ئەگەر لەزمانی فارسیدا چاو لە وشەبێگانەکان بپۆشێن، ناتوانین لاپەڕەیەکی (A4)ی پێ بنووسین، بەڵام بەبێ دەکارکردنی تەنانەت وشەیەکی بێگانەش دەتوانین ٥٠لاپەڕەی  (A4) بەکوردییەکی ڕەوان بنوسین. ئەوکێشانەی لەماوەی نووسینی ئەو فەرهەنگەدا تووشیان بووم، ئەگەر باسیان کەم لە وتارێکی کورتدا ناگونجێ، لەیەکەم دەرفەتی لەباردا پێویستە لەسەر ئەو کێشانە، سەرچاوەکانی فەرهەنگەکە، و بابەتی ڕێنووسی کوردی و گۆڕانی وشەیەک لەزاراوەیەک ڕا بۆ زاراوەیەکی دیکە و کێشەکانی تری, بابەتێکی دوورودرێژ بنووسم، کە لێرەدا ناگونجێ.

عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

نووسەری فەرهەنگی کاوە:  @abdollahebra

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی