"an independent online kurdish website"

پێشمەرگەکان: سوهەیلا قادری ، لە کارەساتی دڵتەزێنی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە کاتی هێرشی موشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر حدک و حدکا لە گەڵ پۆلێک لە هاوڕێیانی حیزبی دێمۆکرات گیانی فیدای کوردستان کرد.


لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە ژێر ناوی” لە گەڕە دێیەوە تا کەناری مەزارگەی دڵدار” کە بە هاوکاری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان و سەنتەری گەنجانی شاری کۆیە سازدرا بوو، یەکێکی دیکە لە بەرهەمە شێعرییەکانی شەهید سوهەیلا قادری سکرتێری پێشووی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بڵاوکرایەوە.

 سڵاو لە روحی پاکی سوهەیلا خانم و سەرجەم شەهیدان 

بۆ  داگرتنی بەرهەمە شێعرەکە ئێرە کلیک بکەن 

سەرچاوە: کوردستان و کورد 

 

……………

 

شەهیدەکانی تاوانی هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵا و بنکەکانی حیزبی دێمۆکڕات

لە پەلاماری مووشەکیی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەلای دیموکرات بە داخەوە ١٥ کادر و تیکۆشەری بە وەجی دیموکرات شەهید بوون و نزیک بە ٤٠ کەسیش بریندار بوون. شەهیدەکان بریتیین لە:

١- کەریم مەهدەوی(کەریم سەقزی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب

٢- ابراهیم ابراهیمی(برایم زیوەیی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،

٣- نەسرین حەداد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،

٤- رەحمان پیرۆتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،

٥- سوهەیلا قادری، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،

٦- – هاشم عەزیزی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،

٧- عوسمان عوسمانی، تێکۆشەری لە مێژینەی حیزب،

٨- کەریم رەسووڵزادە(مام شێرکۆ)، تێکۆشەری لە میژینەی حیزب،

٩- هاوڕێ کارساز(هاوڕێ شێخانی)، کادری بەوەجی حیزب،

١٠- پێشەوا سەید عومەر، پێشمەرگە،

١١- جەماڵ ئەکبەری، پێشمەرگە،

١٢- مەنسوور ئەکبەری پوور، پێشمەرگە،

١٣ -١٤ – دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە فێرگەی ئەم حیزبە کە هاوکات لە گەڵ قەلای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی مووشەکی (ناوەکانیان بە رەسمی هێشتا رانەگەیەندراوە).

١٥- محەممەد حەسەنپوور، تێکۆشەری دیرین و ناسراوی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە بە هۆی توندیی برینەکانی بە داخەوە ئەمشەو، گیانی لە دەست دا.

پێویستە بگوترێ دوو هاوڕێی پێشمەرگەشمان بێ سەروشوێنن و هێشتا شوێنەوارێکیان لێ نەدۆزراوەتەوە.

یادیان بەڕێز و سلاو لە گیانی پاکیان

کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامیی حیزبی دیموکراتی کوردستان

٨/٩/٢٠١٨

١٧/٦/١٣٩٧

 

نویترین هەواڵ و بابەت