"an independent online kurdish website

 لە دنیای ئەوڕۆی لێواولێو لە شەڕ و ئاژاوە دا، لەژێر ناوی ئایینەوە جینایەتکارانە و قێزەونترین کردەوە و خووخدە لە مرۆڤ ڕودەدەن.


ئەژدیها خوێنمژە گەوەرەکانی جیهانیش خەریکن خوێنی گەلانی چەوساوە و زەحمەتکێش هەڵدەلوشن. زلهێزەکـانی دنـیـا بـۆ فـرۆشتنی کەرەسـە و ئـامـرازە وێـرانکەرەکانیان زۆرتـر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردۆتە بازاڕێکی گەورە و هەر چەکێک زۆرتر بکوژێ و وێران بکا بازاڕی گەرمترە. بـە وتەیەکیتر هەموو چەکە نـوێیەکانیان لـەو وڵاتانە دەفـرۆشـن و تـاقـی دەکەنـەوە کە پـێیان دەکوتـرێی وڵاتـانی ئـیسلامی و زۆریـنەی خەڵکەکەیان ئیماندارن و ڕیبەرکانیان فرۆشیارن! ئامانجی سەرەکیش ئـەو دوو شتەیە:( ١) شیواندنی هێمنی و ئارامی مەڵبەندەکە و وەک دەڵێن{ نـاکۆکی و ئـاڵـۆزی لـە نـاو خەڵک دروست بـکەن و خـۆشتان حکومەت بکەن.) خەڵکەکە ئـەوەنـدە برێندار و هەژار بکەن تا لەتاوی دەرمانی برین و دابین کردنی بـژیـوی ژیـان باب ئاگای لەکوڕ نەمێنێ، ملکەچی هەموو نـامەردێک بن و هۆشی ئازادی و سەربەستیان نـەبیێ.( ٢) نـاحەزکردن و بێی بـایخ کردنی ئایین و ئیدەکان و سازکردنی دوژمنایەتی و دوبەرەکی لەژێر ئەو ناوانە، لەناو چین و توێژی کۆمەڵگاکەمان.

لـەوکاتە هەستیارو مەتـرسیدارەدا سەردانی پاپای واتـیکان بـۆ وڵاتـانی ئـیسلامی و چاو پێکەوتن و نـاسین و ئیمزاکردنی پـەیـمانی بـرایـەتی و هاوکاری گەلانی لایـەنگری ئـیسلام و مەسیحیەت دەگەڵ سەرۆکی مـەزنترین زانکۆی ئیسلامی ئەل ئـەزهەر، لە خۆیدا جێگای سرنجە. تۆ بڵێی خێری پێوەبێی؟ گرینگترین خاڵی هاوبـەش کە بەلای هەردوکیانەوە گرینگو پیویست بوو ئەوە بوو کە بڕیاریان دا کارلەسەر بناغەی وەحدەت یانی یەکبون بکەن وەک(١) لەباری پەرستنی خوای تاک کەهەردوکیان بـڕوایـان پێیەتی،نـەک ئـیسلام یـان مەسیحیەت.( ٢) مرۆڤ بـون وهاوکاری بـرایـانـەو ڕەچاو کردنی مافـەکانی. لـێرەدا وا دەردەکـەوێی کە بەڕیوە بردنی ئەو پرنسیپە گشتیانە ببنە هۆی پێک هێنانی کەشو هەوایەکی ئارام و پـێکەوە ژیـانێکی هـێمنانـە ولـەنـاوبـردنی کێـشەو ئـاڵۆزیـەکان و لـەئـاکامــدا دروستکردنی کۆمەڵگایەکی تەباو ڕەبا و دورلە کێشەو ململانەی ئایینی وئیدەیی. ئەگەر نیازەکە ئەوەبێی بە دڵنیایەوە جێگای ڕێزو پێزانین و هیواو دڵنیابونە . بە بـاوەڕی من لە ئـەسڵدا کێشەکە پێوەنـدی بـە ئیسلام و مەسیحیەتەوە هەیـە ، ئێسا شـێوەکەی گۆڕاوەو مـوسوڵمانیان تێک بـەرداوە ، کراوەتـە شەڕی موسوڵمانـان پێکەوە وناوی جۆراو جۆریشیان لێناوە. ئەوەش خۆی باسێکە وئێرە جێگای نیە. هیوادارم بتوانم ئەوەشیان بنوسم.ئەگەرئەوڕێکەوتنە بکەوێتە باری کردەوە دڵنیام دنیا جارێکیتر ڕووی ئارامی بە خۆیەوە دەبینێتەوە .

 شاراوە نیە هەمو ئەو کێشەو مـاڵـوێـرانـیانـە ،ئـەو هەمـو کوشت وبـڕوو شەڕو پێکدادانە، تائێستا کەمترین قازانجی بۆگەلان نەبوەوبگرە زیانی ئەوەندەگەورەیان لەکۆمەڵگا داوە کە قەرەبوکردنەوەی زۆر سەختو دژوارە. ئیمانو بـڕوای ئەوەندە بەهیزی دەوێی کە بەرژەوەندی گەل بەلایەوە خەتی سور بێی ولە پلەی یـەکەمی ئەرکەکان بێو پەڕاندنی تـاوانی نـەبـەخشراوبێی تـا بتوانێ قەرەبـویـان بکاتـەوە . ئەو شەڕو نەهامەتیانەی یەخەی گەلەکەمانی گرتـوە لێی کردونـە دوژمنایـەتیەک کە ئـاشت بـونـەوەیـان ئـەگەر نـەگونـجاو نـەبێی زۆر گرانـە .ئـەگەر سەیـرێـکی مـەڵبەنـدەکە بکەی وبـەچاوێکی وردبینانەو بێی غەرەزانـە لێی بـڕوانی، دەزانی هەمـو خاوەن ئایین و ئیـدەکان دەیانەوێی دەگەڵ ڕەقیبەکانیان لەو مەڵبەندە پاکانە حیسابی خۆیان دەگەڵ یـەکتر بکەن ئەوەش نەگونجاوە. ئێستا ئـەودوڕێبەرە بـەو قەناعەتە گەیشتون کەتاکەڕیگای بـەخـتەوەری مرڤەکان پێکەوە ژیانی هاوبەشو هێمنانەیە بەدور لە ڕەچاو کردنی جیاوازی ئایین و ئیدەکان. یاخوا وابێی!

ڕەنگە ئـەو دوو ڕێبەرە جەبـری مێژو ملی پێڕاکێشابن و تێیگەیانـد بـن کە ئـەو ڕەوتەی تا ئێستا گرتویانەتەبەرنەک بەختەوەری مرۆڤایەتی دابین نەکردوەبەڵکو کێشەکانیان ئەوەندە ئاڵۆز کردوە کەتەنیا گەڕانەوە بۆ سەر وەحدەتو یەکگرتویی وهاوکاری و برایەتی قەرەبوی دەکاتەوە .تاکە ڕێگای دروست کردنی دنیایەکی ئارام و بەیەکەوە ژیانێکی شەڕافەتمەنـدانـە پاراستنی مافی گەلان و هاوکاری کردنە. بـەباوەڕی من پێویستیەکی حەیاتیو مێژوییە لەوهەمو ڕۆژ ڕەشیە دەرس وەرگرینو بـگەڕێینەوە سـەرئـەسڵی بـونی مـرۆڤایـەتی کەنـاوی ئینسانە. ئەوانەی بڕوای ئایینیان هەیە دەبێی بزانن ڕۆگەی پـەرستنیان خوای تاکی تەنیایە .ئـەگەر برواشیان بە مرۆڤ هەیە،ئەوە هەمو مرٶڤن ومافی وەک یەکی مرۆڤانەیان هەیە ودەبێی پارێزراو بێی . لـێـرەدا پێم بـاشە ڕوبکەمە ڕێبەرانی گەلی کورد لەهەر چوار بـەشەکەی کوردستان وبڵێم : ئێمە هەمـومان کوردیـن ، مـرۆڤین ، خاوەنی زمـان و کلتوری تـایبەت بـەخۆمانـین ، یـەک نیشتمانمان هەیـە کە کوردستانـە ، ژیـانمان بـەیـەکەوە گرێدراوە، ڕێز گرتن و بەڕێوەبردن و پاراستنی ئـەو خاڵە هاو بەشانە ئەرکی ئەخلاقی ، ئینسانی، نەتەوەیی و ئیمانیمانە .ئەگەر بە پیوەری ئیدە یان ئایینێکی تایبەت هەڵسوکەوت بکەین بێگومان ئەوەی ئێـستا بـەدەستیەوە دەنـاڵـێنین چارەنوسمانە. ئەگەرمامۆستایانی ئایینی کورد ئەرکی نەتەوەیی خۆیان وەک خوا فەرمویە بەجێی نەهێنن بێگومان قەرزدارو پەشیمانن.ئاخربەرەنگاری زاڵم و زۆرداران ڕاسپاردەی خواییەوگەریـنگترین ئـەرکی مامۆستایانی ئـایینیە. ئەگەر ئەحزابو ڕێبەرانمان وهەمومان لەوهەمو ڕوداوو پێشهاتە تاڵو زیانبارانە بـە ئەرێنی دەرسمان وەرنـەگرتبێ و کاریـان تێنەکردبێن، لـەهەڵەو پەڵەکانی کە کردومانن نەمان گێڕنەوە لەبـەرانبەر گەلـو مێژودا بـەر پـرسیارین . ئـێمە دەبێی ژیرانە ڕوداوەکان هەلسەنگێنین خاڵە مەنفیەکانیان خەت بکێشین وئەرێنیەکانیان دەکار بێنین.ئـەودەمەیـە مەودای گەیشتن بـەئـامانج کورت دەبێتەوە. دەبێی کورد لەوە تێبگا هۆی چیە لە نیزیک لوتکەی سەرکەوتن ڕا بـۆ نـوختەی دەسپێکمان دەگەڕێینەوە !! کورد تا ئێستاش دوژمنی ڕاستەقینەی خۆی نـانـاسێ و هەر جار ناجارێک خۆی بەدەست یەکیانەوەدەدا کە بە پێچەوانـەی بـەرژەوەنـدی گەلەکەی خۆی کاری پێدەکا.ئەوەندە لە گێژاوی خۆبەزلزانیدا نوقم بون وخۆیان نا ناسنەوە کە چی قسەی خۆیان پێی کەلامی خوایەو هەر کوردێک قبوڵینەکا ئەوە دومژنی گەلوخوایە ! برام بڕوانن هەرسەرکەوتنێکمان بەنەخشەو پشتیوانی دوژمن بـوبێ جیا لـەزیـانێکی گەورەی ماڵـیونـزمکردنی پـلەو کەسایەتی گەل و شەرمەنـدەیی وپـەشیمانی زیاتر بـەهرەیەکی تـری نـەداوە ؟! کە قسە دەکەین ودەنوسین هەزار ماشائەڵا دەلێی عەلامەی زەمانین ،کە دێتە مەیـدانی کردەوە خەومـان لێکەوتـوەو هەردەڵێی هیچیان نەدیتوەونەبیستوە !!بە دڵنیایەوە دەڵێم:هەتا ڕزگاری کوردستان وەپێش ئەوە نەخەین کە بـەکام پـێوەری ئایینی یان سیاسی وڵات بەڕێـوە بەریـن، کێشەو ململانەکانمان و هـێندێـک جار شەڕو لێک دانیشمان لە سەر ڕێاگایە.

 

 براتان مەلا برایمی مەجید پور ١٠ ڕەشەمەی ٢٧١٨ ی کوردی

 ٢/ ٣ / ٢٠١٩ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی