"an independent online kurdish website

بەداخەوە ئەمرۆ هەواڵی کۆچی دوایی کاک کۆشنێر بایزیدی (تەمەن ٢٤ ساڵ) کوڕی هاورێی پێشمەرگە کاک حەمەدەمین بایزیدی  ناسراو  بە حەمەدەمین خراپە  و خووشکە خۆنچە بەنگینی مان پێگەیشت.


هاوڕێ کاک حەمەدەمین بەمجۆرە هەواڵەکەی راگەیاندەوە: هاورێیانی زێدە خۆشەویست ئەمڕۆکە دوای نێوەڕۆ هەواڵی کوچی دوایی کوتوپری تاقانە کوڕەکەم،  جێگای هیوا و ئومێدی دونیام پێ گەێشت کۆچی کۆشنێر دونیایەک داخ و کەسەری خستە ناو دەرونم  هەموو هاورێیانم سڵامەت بن .

 

لە ناخی دڵمەوە سەرەخۆشی لە هاوڕێ کاک حەمەدەمین و خوشکە خونچە بەنگینی دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم.

روحی شاد بێ.

 ….

پەیامی هاوخەمی
—————
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزینی مالئاوایی کۆشنێر کوڕی هاورێی تیکۆشەر و هاوسەنگەر و هاورێبازی ئازیزمان بەرێزکاک حمەدەمین خراپە مان پی گەیشت.
بەم کۆچە ناوەختە لە ناخی دڵمانەوە دڵتەنگ و خەفەتبار بووین کە بێگومان لە دەست دانی کاکە کۆشنیر نەک هەر خەمیکی گەورە بوو بۆ کاک حەمەدەمین و دادە غونچە بەڵکوو ئێمەشی خەفەت بار کەرد.
به‌م بۆنه‌وه بە ناوی ریکخستنی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمان سەرەتا بە بنەماڵەی بەرێزی خوالێخۆشبوو کاک کۆشنیر لە وڵاتی فنلاند و لە ناوخۆی کوردستان و هەروەها بنەماڵەی کاکە کۆشنیر رادەگەێنین و لە خەمی لە دەست دانی ئەم ئازیزەمان دا خۆمان بە شەریک و بەشدار دەزانین و هیواخوازین خوای گەورە سەبووری بە دڵی بنەماڵەکەی ببەخشێ .روحی شاد بێت و جێگای بەهەشت بێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
رێکخستنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات

شوێن و کاتی بە خاک سپاردن و پرسە 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی