"an independent online kurdish website

لە ڕاستیا ویستم ئەم وتارە بەزمانی عەرەبی بنووسم و بڵاویبکەمەوە، لە ژێر نێوی:” للأسف الشديد أن الأحزاب والمنظمات الكوردستانية على مدى تأسيسها لم تستطع أن ترسخ في ذهن المواطن الكوردي مفهوم الشعب والوطن كما يجب” بەڵام، بیرم ڵێ کردەوە،


ئایا خوێنەواری عەرەب، چ پەیوەندیکی هەیە بە ناوەروکی بابەتەکەوە؟.

بێگومان مەبەستم لە رێکخراوە کوردستانیەکان، هەموو ئەو کۆمەڵ ڕامیاریانەن (سیاسیەکان) کە لەسەر ئەرزی کوردستان جموجول دەکەن بەبێ جیاوازی.  

بەداخێکی زۆرەوە، هەموو ڕامیارە کوردەکان، بە گەورە و بچووکیانەوە؟، بە مردو و زیندویانەوە؟ لە ساڵانی ڕابردوو بۆ هەموو جیهان سەلماندیان، بێجگە لە وێی کە ناویان ڕامایارە هیچی لە زانستی ڕامیاری نازانن و تێناگەن. بە قەوڵی خۆیان ئەمە ساڵەهای دوورو درێژە خەبات دەکەن، بەڵام هێشتا نە زمان و  هزری نەتەوایەتی خۆیان ڕاست کردوتەوە وەکو پێویست نە هینی گەلەکەیان!! نە پەیامی روونیان هەیە بۆ دەرەوەو ناوەوەی کوردستان!. بێگومان لە جیهانی ڕامیاری دا دوو جۆر ڕامیاری هەیە پێویستە بەکار بێوەی بۆ بەڕێوبردنی وڵات، یەک: ڕامیاری بۆ دەرەوەی وڵات، بەشێوەیکی دیبلۆماسی، بۆ پەیوەندیە نیودوڵەتیەکانی دا، لەبەر رەچاوکردنی بەرژەوەندیەکانی گەل و نیشتمان دا. دوو: جێبە جێکردنی ڕامیاری ڕاستەقینە بۆ ناوەوەی وڵات، چونکە ڕامیار چ تاک بێ، چ پارت بێ، چ دامودەسگای میری بێ، پێویستە ١٠٠٪ ڕاستگۆ بێ لە گەڵ هاووڵاتیەکانی خۆی دا، تا  هەر تاکێکی هاووڵاتی باش بزانی و تێبگا مافی هاووڵاتی چییە و ئەرکی سەر شانی چییە لە بەرامبەر گەل و نیشتمان دا؟. با نمونەیکی ئاسان بۆتان باس بکەم تا باش بزانن ئێمەی کورد چەند..؟ ئاخر لەکوێی جیهان دا هاووڵاتیکی چەوساوەو ژێردەستە نێویک بۆ منداڵەکەی لە زمانی ئەو گەلە کە وڵاتەکەی داگیر کردووە و گەلەکەی دەچەوسێنی هەڵدەبژێری!! با بە ڕاشکاوی بڵێم مەبەستم نێوی عەرەبیە، ئایا زمانەکەی خۆتان نێو کوردی تیا نییە؟! لەوانەیە کەسێکی.. بڵێ ئەمە هیچ نییە،نێو چییە، نە هەڤاڵی بەڕێز، ئەمە گرنگترین هیمای پێناسەی مرۆڤە، ئەمە نێوە کەس تۆ ناناسی کێی ئەگەر هەڵگری نێویک نەبێ؟. تاکو داهێنەری ئەرز و ئاسمان نێوی هەیە؟. بەداخەوە هەندی لە سەرکردەکانمان کە بەرپڕسن لە ئەرز و ئاسمان و زمانمان هتد بپاریزن بەداخەوە خۆیان نێوی منداڵەکانیان عەرەبیە؟؟!! بێگومان ئەمە شورەییە. خوێنەری هێژا، ئە تۆ بیر کەرەوە زۆر زاناو هەڵبستوان و مێژوو نووس هەتادوایی هەن کە ناویان عەرەبیە بەڵام کاتی ناویان ئەبینی نازانی ئەمانە کوردن، وەکو “ئەحمەد شەوقی”، “معروف رصافی” “ئیلهام مەدفەعی” و کەسانی تر کە یەکجار زۆرن لە مێژوودا.

چەندجار لە ووتارە عەرەبیەکانم باس کردووە، با ئێستەیش ڵێرا دووبارە بکەمەوە. هاووڵاتی بەڕێز، کوردی هێژا، لەم خاڵانە کەباسیاندەکەم هەرگیز لاسایی سەرکردە کوردەکان نەیکە؟، چونکە ئەوان، بەتایبەت لەم بوارەو دا سەرکوێرن. دەستووری عێراقی لە هیچی لە ماددەکانی نەگوتووە کوردستانی عێراق، بەڵام سەرکردە کوردەکان ئەمە قسەی سەر زاریانە: کوردستانی عێراق. بە ئەمەیش ناوسن، بێ شەرمانە ئەڵێن: کوردستانی تورکیا، کوردستانی سووریا، کوردسیانی ئێران. کاتی باسی بەشێک لە گەلی کورد دەکەن، دیسان بێ شەرمانە ئەڵێن: کوردی عێراق، کوردی سووریا، کوردی ئێران، کوردی تورکیا. باوەرتان بێ دوژمن و داگیر کەرانی کورد و کوردستان وەها ناڵێن، مالکی، جەعفەری، عەبادی، عامری هتد هەرگیز ناڵێن: کوردستانی عێراق، کوردستان سووریا، یا کوردی عێراق، کورسی سووریا، بەڵام ئەم ئاژەڵانە کە لەسەر دوو پێ دەڕوان زمانیکی بازاڕی بەکار دەبەن دژ بە گەل و نیشتمانی خۆیان!!. دیسانەوە، کاتی کە هێما دەکەن بۆ سنووری ڕۆژهەڵات یا باکوور یا ڕۆژئاوا ئەڵێن: سنووری سووریە، یا سنووری تورکیا، یا ئێران. ئێوە تەماشا کەن چۆن نیشتمانی خۆیان بە زمانی خۆیان تێک دەدەن!!. لەبەرامبەر ئەم نا کوردانە تەماشای عەرەب کەن کە پێش ٨٠٠ ساڵ لە ئیسپانیا فەرمانرەوایی کردووە وەکو داگیر کەر، بەڵام هێشتا ئەڵێن ئیسپانیا هینی ئێمەیە، هینی عەرەبە ئەبێ دوو بارە بگێرینەوە و فەرمانرەوایی تیا بکەین. لەبەرامبەری ئەمانە بەچاوی خۆتان سەرکردەی کورد دەبینن، چۆن وڵاتەکەی خۆی تێکدەدا!! چ بە گوتە نادروستەکانیان دا وەکو ئەوەی لەسەرەوە هیما بۆی کردن، چ بە کردە، وەکو ئەوەی کە بنەماڵی تاڵەبانی کردیان لە ساڵی ٢٠١٧ کاتی کە کەرکووکی “قودسی کوردستانەکەیان” و شارەکانی تری کوردستان لەگەڵیا دا فرۆشتن بە کۆنەپەرەستەکانی بەغدا، سەگەکانی زەهرا و روقەیە.

لە بواری ڕاگەیاندن دا، ملیونها دۆلاری ئەمریکی بەفیڕۆدەدەن، خەرجی کردن و دەکەن بۆ تەلەفیزیون و ڕۆژنامە و ڕادیۆ هتد، بەڵام نە بۆ بڵاو کردنەوەی هزری کوردایەتی دا، بەڵکو بۆ تێکدانی کۆمەڵگای کوردەواری دا!!. تەلەفیزیون بە زمانی عەرەبی دایمەزراندن تا ئەو هەڵە تێگەیشتنە کە لای تاکی عەرەب هەیە لەسەر نەتەوەی کورد بگۆڕن بۆ قایل کردنی گەلی کورد وەکو هەموو گەلانی جیهانی سەر بە خۆ، بەڵام بەداخەوە ئەبینی تەلەفیزیونەکانیان لە بەرنامەکانیان دا باسی ئەو شتانە دەکەن کە هیچ پەیوەندیکی نییە لە گەڵ کورد و کوردستان دا. هیچ نەبێ تۆزی زمانەکەتان ڕاستکەنەوە. بە قەوڵێ فەرهاد سەنگاوی: کورد ئەمە ٤٠٠٠ ساڵە ئەڵێ باخەوان، ئێوە کردتان بە حەدیقەچی!!.

لە کاتی نووسینی دەستووری یەکێتیی عێراق دا کورد باڵا دەست بوو لە بەرامبەر دەستەیەکی عەرەبی بێ ئەزموون.. بەڵام هەر ئەم بێ ئەزموونانە فێڵ بە ئەزموون دارە کوردەکان کرد بە قسەی هیچ و پوچ و بێ بنەما کە هیشتیان لەسەر ئەرزی خۆیان گشتپرسی قەبوول بکەن!!! بەنێوی ماددەی ٥٨ کە پاشان بوو بە ماددەی ١٤٠ کە ئەمە ١٢ ساڵە لەسەر جێبە جێکردنەکەی تێپەری، بەڵام فەرمانرەوایانی بەغدا، بەدەنگیکی بەرز ئەڵین کاتەکەی بەسەر چووە جێبە جێناکەین. ئایا ئەمە دەستکەوتی کوردە بەدەستی ئەم سەرکردانە!! ئایا ئەمە نەخونەواری ڕامیاری نییە؟ کاتی کە هەموو شت لەسەر کەرکووک بەدەستی تۆوە بۆ قایل دەبی بۆ گشت پرسی لەسەر خاکی خۆت؟! ئایا گەل هەیە قایل بێ بە گشتپرسی لەسەر خاکی خۆی!! با چاویک هەڵدەین بە بەڵگەنامەکان تا بزانین کورد چێ هەیە بەدەستەوە لەسەر کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان. ١- ڕاپورتی کۆمەڵەی گەلان (عصبة الأمم) کاتی خۆی لە ساڵی ١٩٢٥- ١٩٢٦ئەڵێ: زۆربەی زۆری دانشتویانی ویلایەتی مووسێل کوردن، دیسان ئەڵێن ڕێژەی ٧٥٪ی کوردن، ئەو ڕێژەی ٢٥٪ دەکەی پێکهاتووە لە  عەرەب و تورکمان و سریان و ئاسوور و کلدان و جوو. ٢- بەڵگە لەدەستتە کە وڵاتی عەرەبی میسر لە زانکۆوەکانی لە وانەکانیان دا دەخوینن کە کەرکووک شاریکی کوردانە. ٣- هەموو ئینسکلوپیدیای جیهان (دائرة المعارف) ئەڵێن: کەرکووک شاری کوردانە. ٤- هەموو نەخشەو دوکومەنتەکان و پەڕتووکەکانی مێژوو ئەڵێن: کەرکووک شاریکی کوردیە. ٥- هەموو ڕۆژهەڵات ناسەکان و گەشتیارەکان، یان هەندی لە عەرەبە بە شەرەفەکان وەکو (حەسەن عەلەوی) کە ئەڵێن:کەرکووک شاریکی کوردستانە. باوەرتان بێ هەتا عەرەبە بێشەرەفەکانیش گوتن خورماتوو شاریکی کوردستانە، ئەگەر خورماتوو کوردستانە ئێتر کەرکووک چییە کە لەسەرەوەی خورماتووە؟. ئەمە قسەی دیکتاتۆر سەدام حوسەینە کە ڕۆژێک لەتەفیزیون عێراقی گوت: لەسەردەمی عوسمانییەکان باب و باپیرانم هەڵاتن بۆ لای کوردان لە شاری خورماتوو لە کوردستان دا؟. ٦- هەموو ئاسەوارەکان لەناوچە دابراوەکان شایەت حالن کە هەمووی ئاسەواری کوردیە. ٧- هەموو نەخشە عوسمانیەکان کەرکووک تیا شاریکە لەشارەکانی کوردستان. ٨- دیسان زۆربەی زۆری نێوی گوند و شارە دابراوەکان بەکوردیە. بۆ زانیاری، ولاتی میسر بە یەک نەخشەی عوسمانی کە نیشان دا کە “تابا” لەناو ئەرزی میسرە لە دادگای نێودەوڵەتی دەڤەری “تابا” لە ئیسرائێل گێڕانەوە. ٩- هەتا بەرز و نزمی ئەرزەکەی کەرکووک و هەموو گەرمیان بەڕاشکاوی دیارە کە درێژایی خاکی کوردستانن.١٠- لە بەرامبەر تۆی کورد، سەرکردەکانی قەوارەی عێراق هیچ بەڵگەیک بەدەستیان دا نییە کە نیشان بدا کەرکووک شاریکی عێراقیە؟.١١-  سەرکردەی کوردی.. هەموو ئەم بەڵگانە بەدەستتەوەیە دیسان قایل دەبی بە گشتپرسی لەسەر خاکی خۆت!!. ئایا ئەم تێکشکانە پیمان ناڵێ کە قسە ناجۆرەکەی عەرەب تا ڕادەیەک دروستە کە ئەڵێ: الأكراد يجيدون كل شيء إلا السياسة = کوردان هەموو شت  دەزانن بێجگە لە ڕامیاری”.   

 

٠٦ ٠٣ ٢٠١٩

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی