"an independent online kurdish website"

وەڵامی من ئەوەیە: لە راستیدا دین پەنجەرەیەکە بۆ روانین بەرەو جیھانی مادی و مەعنەویی پەیوەندیدار بە مرۆڤ و ژیانی مادی و مەعنەوی و ژینگەکەیەوە.


 ئەو پەنجەرەیە ھەرچەندە گەورە کراوە و وافریش بێ، دیسان ھەر بەنجەرەیە و چوارچێوە و قاڵب و روانگەی خۆی ھەیە.

 

ھەندێ لە دینەکان بەخێرایی زیان بە تەواوی کۆمەڵگا و پەیکەرەی مرۆڤ و ژیان و ژینگەی ناگەیێنن، بەڵام کاتێ ھێز و جەماوەریان ھەبێ سەرئەنجام ھەر زیانبار ئەبن و تۆڵەی رقی پەنگخواردووی ساڵانی بێ ھێزی و دەسەڵاتیشیان ئەکەنەوە. ئەمەش نە قسەی منە، بەڵکوو دینە تاقیکراوەکان بەکردەوە ھەم رابردوو و ھەم لە ژینگەی ھاوچەرخیشمانا سەلماندویانە. بۆیە بەڕای من دین زیانی چەند قات زیاترە لە سود، بەتایبەت کە ئەگەر ئەو دینە ئیسلامیش بێ.

 

لەبەر ئەوەی ئیسلام بۆ نمونە کە بێ ھێز بوو ئایاتێ وەکوو: «لا إِکْراهَ فِی الدِّینِ قَدْ تَبَیَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَیِّ.» یانێ: (لە دین دا ھیچ ئێجبار و زۆرەملێیەک نیە. بە دڵنیایەوە رێگای رێنمایی و سەرلێشێواوی روون کراوەتەوە.) (بقرة:۲۵۶) ھێنا بۆ رازی کردنی نەیارەکانی.

بەڵام دواتر کە ھێزی گرت و ھاتە مەککە ئایاتی( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ قَاتِلُواْ الَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ الْكُفَّارِ وَلِيَجِدُواْ فِيكُمْ غِلْظَةً وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ.) یانێ:( شەڕیان لەگەڵ بکەن تا کۆتایی بە فیتنە بێ و دینی ھەموان ببێ بە دینی خودا. ئەگەریش دەستیان ھەڵگرت، ئەوا خودا کرداریان دەبینێ.) قرآن، سوره الأنفال (8) ئایەتی 39

 

و  یان ئایەتی: مَلْعُونِينَ أَيْنَمَا ثُقِفُوا أُخِذُوا وَقُتِّلُوا تَقْتِيلًا  ئەوانە نەفرەت لێ کراوەکانن، لە ھەر کوێ ببینرێن دەبێ دەستبەسەر بکرێن و بە سەختترین شێواز بکوژرێن.(قران سوره الاحزاب (۳۳) ئایەتی (۶۱) یان دابەزاند!

 

ھەر ھەمان قورئان کە ئیدیعای ئینسانی و ئاشتیخواز و تەباییخوەز بوونی دەکرێ، لە جێگایەکی دیکەشدا ئێژێ:

(إِنَّمَا جَزَاء الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الأَرْضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُواْ أَوْ يُصَلَّبُواْ أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلافٍ أَوْ يُنفَوْاْ مِنَ الأَرْضِ ذَلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا وَلَهُمْ فِي الآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ.)

یانێ: (سزای ئەو کەسانەی شەڕ لەگەڵ دۆستانی خودا و پێغەمبەرەکەیدا ئەکەن تەنیا ئەوەیە کە بکوژرێن، یان ھەڵواسرێن لە دار (خنکاندن) یان دەست و پایان پێچەوانەی یەک ببڕدرێ و بقرتێنرێ یان لە وڵاتەکەیان بتارێنرێن(تەبعید بکرێن)، ئەمە رسوایی ئەوانە لە دونیا و لە قیامەتیشا عەزابێکی گەورەتریان چاوەڕێ ئەکات.)

قرآن ، سورەی المائده، (۵) ئایەتی (۳۸)

ھەر دیسان بۆ ئەوانەی کە بانگەشەی تەبایی و ئاشتیخوازیی دینی ئیسلام ئەکەن، ئەم ئایەتەش ھەر بەڵگەی باشە بۆ وەرگەڕانی ئەوانیش لەو دینە:

 

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلاَ يَقْرَبُواْ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَـذَا وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ إِن شَاء إِنَّ اللّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ.

ای کسانی که ایمان آورده اید، مشرکان نجسند و از سال بعد نباید به مسجد الحرام نزدیک شوند.

ئەی کەسانێ کە ئیمانتان ھێناوە، کافرەکان گڵاون و لە ساڵی داھاتووەوە نابێ لە مسجدالحرام نزیک ببنەوە.

قرآن ، سورەی التوبە، (٩) ئایەتی (٢٩)

بێجگە لەمانەش لە ھیچ کونجێکی جیھانا دین نەیتوانیوە نمونەی ئینسانی، ئاشتی و تەبایی لەخۆی نیشان بدات. دینەکان بە پاڕانەوە و لاڵانەوە دەستیان پێ کردووە، چوونەتە ناو چینە لاواز و ھەژار و نائاگا و نەخوێندەوارەکانی کۆمەڵگا گەرایان داناوەتەوە و کە ھێز و توانایان کۆکردووەتەوە ئەوجا دەموچاوی راستەقینەی خۆیان نیشان داوە و بەھێزترین زمانیان زمانی کوشتن و بڕین و ئازار و ئەشکنجە و ھەڕەشە و گوڕەشە و دەمکوت و سەرکوت بووە.

بەگشتی ھاوڕێیان ، من بێڕێزی بە دینەکان ناکەم، بەڵام بە پێی ناسین، خوێندنەوە، لێکۆڵینەوە، لێتێگەییشتن و رابردوو و ئێستا و پرۆگرام و کردەوەیان بەو ئەنجامە گەییشتووم کە مرۆڤی بێ دین ئەتوانێ مرۆڤی ئازاد بێ، ئازاد لە خوێندنەوە، ئازاد لە بیرکردنەوە، ئازاد لە کردەوە بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی سنوور و پێوەرە ژینگەیی و مرۆییەکان. مرۆڤی ئازاد ئەتوانێ مرۆڤایەتی، مرۆڤ بوون، ئاشتەوایی، دڵخۆشی، بەختەوەری، خۆشەویستی، تێگەییشتن، عەقڵ، زانست و… بکاتە دینی خۆی و لە چوارچێوەی پارەستنی کەرامەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتیدا سوودی لێوەر بگرێ، بە بێ ئەوەی بە حەز و تێگەییشتنی خۆی دەخاڵەتی بدات لە ژیانی تاکەکانی دیکە و کۆمەڵگادا.

ھیوامە رۆژێ دابێ، دڵخۆشی ببێتە ئامانج بۆ دینی مرۆڤایەتی و خەندە و پێکەنین ببنە عیبادەت و پەرەستن و پەرستگەکانیش کۆڕی شادی و خۆشی بن.

نویترین هەواڵ و بابەت