لەم هێرشەدا تا 49 کوژراو و50 بریندار هەیە. ئەم تێرۆریستە قەتڵ و عامەکەی بە لایڤ بڵاو کردۆتەوە و یەکەم کەسییش کابرایەکی 71 ساڵە بووە بە ناوی Daoud Nabi کە هەویستوویەتی ئەم جینایەتە نەکات.
وردەکاری ژیانی ئەو تاوانبارەی مزگەوتێکی کرد بە قەسابخانە
وێستگەنیوز- ئەو کەسەی کە هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت و دەیان نوێژخوێنی کوشت و بریندار کرد دەڵێت “من دژی داگیرکاری مسوڵمانەکانم لە ئەوروپا”.
برێنتونت تارانت ناوی ئەو کەسیە کە ئەمڕۆ لە تۆمارێکی ڕاستەوخۆی فەیسبوکی خۆیدا هێرشی کردە سەر مزگەوتێک و 49 مسوڵمانی کوشت و 50ی دیکەشی بریندار کرد، ئەویش بەپێی دواهەنین ئامارەکانی تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە.
برێنتونت تارانت ته‌مه‌نی 28 ساڵه و لە باوانییەوە ئوستوراڵین بەرەگەز بەریتانین، ئەم وردەکارییەی ژیانیشی خۆی لە یادەورینامەیەکی ٩٤ لاپەڕەیی نوسیویەتی کە ئەمڕۆ لە ئۆتۆمبێلەکیدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوە و ڕۆژنامەی زەسەن تامز بەشێکی بڵاکردووەتەوە.
برێنتونت تارانت یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی له رێگای ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ره‌وه دژایه‌تی بۆ کۆچی مسوڵمانان و کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی ده‌ربریوه، بە “داگیركاری موسوڵمانه‌كان بۆ خاكی ئه‌وروپا” ناوی بردوە.
به‌گوێره‌ی( رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزی ئه‌مریكی)، تارانت باوه‌ری بە جیاكاری ره‌گه‌زی هه‌بوە و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به “ناسنامه‌ی سپی پیِستانی نوێ” ناوبردوە و چەندین جار لە ئەژمارەکانیانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرسامی خۆی بۆ دەربڕیوە.
تارانت خۆی نوسویه‌تی”من كه‌سێكی ئاسایی سپی پێستم و له خێزانێكی ئاستی مامناوه‌ندی ئوسترالیم له بنچهشهوه ئیگلیزی سكۆتله‌ندی ئیرله‌ندیم. تەمەنی منداڵیم ئاسیای و بێ كێشه‌بووه گرینگی زۆر به خوێندن ناده‌م و گرنگیش به خوێندنی زانكۆ ناده‌م”.
تاران نوسویەتی “من وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی له خه‌می ئایندهی گه‌له‌كه‌مدام”.
له تویتێکی دیکەشدا لە تویته‌ر نوسیەتی “دڵنیام ئه‌و كاره‌كه‌ی من ده‌یكه‌م شۆک و كاردانهوهیەکی زۆر ده‌بێت له چه‌ندساڵی داهاتوودا، كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر وتاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستكردنی بارودۆخێك له‌ترس دەبێت و ئەو گۆرانكاریانەش پێویستن”.
ژماره‌یه‌ك تویتی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له دژی موسوڵمانان و یاده‌كانیان كردووه و باسی “كۆمه‌ڵكوژی سپیه‌كان” و ژماره‌یەك له هێرشه تیرۆریسته‌كانی كردووه.
به‌گۆێره‌ی رۆینه‌رز “تارانت كه به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ته‌قه‌كردنه راگه‌یاندووه و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆش تاوانەکەی تۆمارکردوە كه ئەو کاتانەشی تۆمارکردوە ئه‌و ده‌چێت بۆ نیوزلاند بۆ پلاندانان و راهێنان لەسەر هێرشكردن”.
هەر ئەمڕۆش سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ڕایگەیاند “کۆمپانیای فەیسبوک و تویتەر هەردوو ئەکاونەتەکەی ئەویان سڕیوەتەوە و داواش دەکەن سەرجەم وێنە و ڤدیۆاکنی بسڕدرێتەوە بەتایبەت ڤیدیۆکانی کاتی تاوانەکەی”.
تاوانبارەکە باسی له‌وه‌شكردووه “ئه‌و ئه‌ندامی هیچ رێكخراوێك نیه، به‌ڵام خۆبه‌خشه له ژماره‌یك له رێكخراوی نه‌تەوه‌یی و كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و خۆی ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وتی كردوه و فه‌رمانی به‌كه‌س نه‌كردووه هێرش بكات”.
ئه‌مڕۆ له نوێژی به‌یانیدا، چه‌كدارێكی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی هێرشی كرده سه‌ر دوو مزگه‌وت و49 هاووڵاتی موسڵمانی نوێژخوێنی كوشت و 48ی دیكه‌ی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبووك بڵاوكراوه.