پاش کاره‌ساته دڵته‌زێن وله بیر نه‌کراوه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه و به‌سه‌رهاته پر مه‌ترسیه‌کان و قاره‌مانیه‌تی وده‌رباز بوونه مێژوییه‌که‌ی هێزه‌کانی حیزبی دێموکرات له داوی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی،
چەند پێشمه‌رگه‌یه‌ک به چه‌ند هۆیه‌که‌وه بڕیاری مانه‌وه‌مان له هه‌ڵه‌بجه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیمان دا.
ئه‌و شه‌وه‌ی که بریار بوو هێزه‌کانی حیزبی دیموکرات بۆ خۆ ده‌رباز کردن له سه‌ر که‌نه‌وه به‌ره‌و شانه‌ده‌ری رێکه‌ون ، ئه‌و چه‌ند که‌سه له” سه‌رکه‌ن” ماینه‌وه و له رێگای بێسیمه‌وه به‌رده‌وام له گه‌ل ئه‌و هێزه گه‌وره و گرانه‌دا له په‌یوه‌ندی دا بووین. به‌رده‌وام له نیگه‌رانی و په‌رێشانیدا بووین. هه‌رئان چاوه‌روانی کاره‌ساتی نه‌خوازراومان ده‌کرد. هه‌رچۆنێک بوو ده‌مه و به‌یانی هێزه‌کان به‌سڵامه‌تی و سه‌رکه‌وتووی ده‌رباز بوون و ئێمه‌ش هه‌رکام به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست رێکه‌وتین .
جێگای مه‌به‌ستی من هاواره‌کۆن و گریانه و ده‌وروبه‌ری بنکه‌کانی پێشووی پێشمه‌رگه‌کانی دیموکرات بوو. ده‌مه‌و به‌یانی له سه‌رکه‌نه‌وه به‌ره‌و تاوێره هه‌ڵکشام ، هه‌وا زۆر سارد بوو، به‌ته‌واوی له جووڵه که‌وتبووم، له نێو گونده‌وێران کراوه‌که‌ی تاوێره کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی زۆر له ده‌وری ئاورێک ئاپۆره‌یان دابوو، به گومانه‌وه لێیان نیزیک بوومه‌وه،ئه‌وان له به‌ر رۆشنای ئاوره‌که ده‌ورو به‌ری خۆیان نه‌ده‌بینی ،به‌ڵام من به ته‌واوی هه‌لس وکه‌وتی ئه‌وانم له ژێر چاودێریدابوو،مامۆستا ساڵح وچه‌ند پێشمه‌رکه‌ی ی ن ک و کۆمه‌ڵێک خه‌لکی لێقه‌وماوی هه‌له‌بجه، منیش تێکه‌لاوی خه‌لکه‌که بووم و خۆم له ئاوره‌که نزیک کرده‌وه ، سه‌رماو په‌رێشانی وه‌های کردبوو که‌س ئاگای له وه نه‌بوو که‌سێکی دیکه‌یان پێ زیاد بووه.
له نێو قه‌ره باڵغی خه‌لکه‌که‌دا خۆم له مامۆستا سالح نیزیک کرده‌وه و تێم گه‌یاند به نیازی چون به‌ره‌و گریانه و ده‌وروبه‌رم. تاریک و روونی به‌یانی به ده‌نگی تراکتورێک وه‌خۆ که‌وتین . هاتنی تراکتۆر له لا‌ی هه‌له‌بجه‌وه چاوه‌روان نه‌کراو بوو بۆ ئه‌و کات و ساتە ،کابرایه‌کی به‌له‌بزانی ته‌رمی 17/ 18 که‌سی له خزمه‌کانی له‌ده‌ورو به‌ری هه‌له‌بجه کۆکردبووه‌وه و له نێو عه‌ره‌بانه‌ی تراکتۆره‌که‌ی خستبوون و هێنابوونی له شوێنێک به‌ناو به خاکیان بسپێرێت. بنکه‌یه‌کی ته‌داروکاتیی هێزه‌کانی ئێران له‌وێ بوو، له سه‌ر پێشنیاری مامۆستا سالح ده‌بوو له‌وێ دور بکه‌ومه‌وه. له‌گه‌ل مامۆستا سالح له که‌لی ئه‌شکه‌وه‌ڵه‌وه ئاودیو بووین به رووکاری هاواری تازه‌دا.
لێقه‌وماوانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌وانه‌ی توانیبوویان به‌هۆی ماشێن و تراکتۆر و عه‌ره‌بانه و … خۆیان بگه‌یه‌ننه ئەوێ ، لەوێ ناچار ببوون سه‌یاره و تراکتۆر و عه‌رەبانه‌کان به‌جێ بێڵن و به ده‌ستی خاڵی به‌ره‌و ئێران خۆیان ده‌رباز بکه‌ن. له به‌ر زۆریی سه‌یاره‌ی به جێماو نه‌ده‌کرا به جادده‌که‌دا رێگا بکه‌ی ، ده‌بوو به لارێ‌دا بڕۆی. دوو به‌سیجی بێ چه‌ک که‌وتبوونه شڕه خۆری و که‌ل و په‌لی ناو ماشینه‌کانیان دابوو به‌یه‌کا. به بینینی ئه‌م به‌سیجیانه له‌دوره‌وه مامۆستا سالح که‌وته گله‌یی و گازنده له شڕه خۆریی ئێرانیه‌کان.
که لێیان نزیک بووینه‌وه مامۆستا ساڵح وه‌ده‌نگ هات و وتی تۆزێک شه‌رم بتانگرێت ئه‌و خه‌لکه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاتووه‌و ئێوەش به‌و بێشه‌رمییه‌وه که‌وتوونه‌ته شڕه‌خۆری! دیاربوو به‌سیجییه‌کان به‌ته‌واوی له کوردی و فارسیه تێکه‌لاوه‌که‌ی مامۆستا ساڵح تێنه‌ده‌گه‌یشتن، به‌ڵام دەیانزانی له سه‌ر ئه‌و کرده‌وه بێزراوه‌ی خۆیان قسه ده‌کات ، به‌سیجییه‌کان که به شێوه‌ی ئاخاوتنیاندا دیار بوو خه‌لکی ئیسفه‌هانن وەده‌نگ هاتن و که‌وتنه سووکایه‌تی کردن به مامۆستاسالح، ئه‌وان ده‌یانوت ئێمه خوینمانداوه بۆ گیرانی ئێره و که‌س حه‌ققی ئه‌وه‌ی نیه خه‌ت و شێرمان بۆ دابنیت. مامۆستا سالح که زانی له ئاست ئه‌واندا هیچی پێ ناکرێت و سه‌رباقیش سووکایه‌تی پێ ده‌که‌ن به‌شه‌رمه‌وه وتی: بابرۆین.
به‌ره‌و خوار بووینه‌وه بۆ لا‌ی کۆنه بنکه‌ی ته‌داروکاتیی حیزب. کۆمه‌لێک خه‌لکی لێقەوماوی هەڵه‌بجه و ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیمۆکرات و پێشمه‌رگه‌ی ی ن ک له‌و ناوه بوون. له به‌ر ئه‌وه‌ی تووشم نه‌بێ به تووشی ناسراوێکه‌وه له لا‌ی سه‌رووی ماڵه‌کانه‌وه به ئیحتیاته‌وه خۆمان کرد به ژوورێکدا. پێشمه‌رگه‌ی ناوچه‌ی شارباژێر که بۆ کاتی هێرشه‌که هاتبوونه هه‌ڵه‌بجه لەوێ بوون، نه ئه‌وان منیان ده‌ناسی و نه منیش که‌سیانم ده‌ناسی . له گه‌ل مامۆستاساڵح به‌خێر هاتنیان لێ‌کردین وهه‌ر له یه‌که‌م ئاخاوتن دا بۆیان ده‌رکه‌وتبوو که من خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتم.
یه‌که‌م پرسیاریان ئه‌وه بوو که دیموکراتم یان کۆمه‌له؟ نه‌ده‌کرا خۆم نه‌ناسێنم بۆیه وتم دێموکرات، دوای که‌مێک به‌رپرسه‌که‌یان هاته لام و وتی ئه‌گه‌ر پێت خۆشه پێکه‌وه که‌مێک قسه بکه‌ین. به‌شی یه‌که‌می قسەکانی هیندێک پرسیار بوون بۆ دڵنیا بوون له دێموکرات بوونم. یه‌کیک له‌پرسیاره‌کا‌نی له سه‌ر که‌سێک بوو به ناوی که‌مال هه‌نه‌گه‌رمه‌ڵه‌یی.کاتی خۆی که‌مال خه‌یانه‌تی کرد و خۆی ته‌سلیم کرده‌وه . به‌هۆی ئه‌و خه‌یانه‌ته‌وه 7 پێشمه‌رگه شه‌هید کران و دواتر که‌مال بوو به یەکێک له هه‌ڵسوراوانی چالاکی تیمی ئیتلاعات وعه‌مه‌لیاتی قه‌رارگای ره‌مه‌زان و له یەکێک له مه‌ئمووریه‌تیه‌کانیا له هانه‌گه‌رمه‌ڵه ده‌ستگیر کرا و پاش موحاکمه حوکمی ئیعدامی بۆ ده‌رکرابوو.
له کاتی رووداوه‌که‌ی هه‌له‌بجه کۆمەلێک دیلمان هه‌بوون که که‌ماڵیش یه‌کێک له‌وانه‌بوو. هه‌رچۆنێک بوو که‌مال شه‌وی حه‌ره‌که‌تی هێزه‌که ده‌رباز ده‌بێ و خۆی ده‌ناسێنێت به قه‌رارگای ره مه‌زان، ئه‌وانیش به هۆی سه‌ر قاڵی به‌ره‌ی شه‌ڕ نایانپه‌رژێته سه‌ر و که‌مالی ده‌سپێرن به ی ن ک و ئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ی هاواریان کردبوو و سپارد بوویان به‌م براده‌ره. پاش روون کردنه‌وه‌ی رابردوو‌ی که‌مال بۆ براده‌ری به‌رپرس ئەو وتی: ئه‌وه که‌ماڵ له‌و دیوه‌ی پاڵده‌ستماندایه و قه‌رارگای ره‌مه‌زان سپاردوویانه به ئێمه و ئێمه‌ش که که‌مێک رابردوو‌ی که‌مالمان زانیوه ئیحتیاتی خۆمان کردووه و وه‌ک زیندانی رامانگرتووه تا مه‌جالی شناسایی خه‌لکانی وه‌ک ئێوه‌ی نه‌بێت.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و براده‌ره له دیموکرات بوونم دڵنیا بوو وه‌ک دۆست ودلسۆزێکی ده‌یان ساڵه که‌وته یارمه‌تی دانم ته‌نانه‌ت وتی هه‌ر له ئێستاوه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کت بۆ دیاری ده‌که‌م که بۆ ئیش و کاره‌کانت به‌رده‌وام له‌گه‌لت بن. سپاسم کرد و وتم پێم خۆشه به ته‌نیا بم و ئه‌گه‌ر پێویست بوو داوای یارمه‌تیتان لێ ده‌که‌م . ئه‌م هیزه‌ی ی ن ک که لەوێ جێگیر ببوون چاوه‌روانی وه‌ره‌قه‌ی هاتو چووی سپایان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای پاوه و روانسه‌ر و سنه و مه‌ریوانه‌وه بگه‌رێنه‌وه بۆ سنووری چالاکیی خۆیان.
قادر خه‌بات که به‌رپرسی ئه‌و پێشمه‌رگانه بوو داوای لێکردم که له‌گه‌ل ئه‌وان وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی ی ن ک برۆم و به سلامه‌ت ده‌مگه‌یه‌ننه سۆنێ وته‌حویلی بنکه‌کانی حیزبم ده‌ده‌ن.دیسان سپاسی هه‌ستی خه‌مخۆریم کرد‌و وتم نه گو‌نجاوه ، له‌وانه‌یه ئێوه شاره‌زای ناوچه‌که نه‌بن ، به‌لام من شاره‌زام هه‌ر له یه‌که‌م خاڵی سنووری واته شێخان تاده‌گاته کامیاران ده‌بێ ده‌یان خاڵی کونترول تێپه‌ر بکه‌ی که هه‌ر هه‌موویان له لایه‌ن جاشه‌کانه‌وه کونتروڵ ده‌کرێن و زۆربه‌ی ئه‌مانه‌ش من ده‌ناسن بۆیه هاتنی من له‌گه‌ل ئێوه کارێکی پڕ مه‌ترسیه هه‌م بۆ ئێوه و هه‌م بۆ منیش.
کا‌ک قادر به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا قانعم بکات که له‌گه‌لیان برۆم و منیش ئینکارم ده‌کرد .دووجار کا‌ک قادر وتی براله من پێم رێناگرێت بۆخۆم برۆم و کەسانی وه‌ک ئێوه بسپێرم به چاره‌نووسێکی نادیار، بۆیه به‌لێن ده‌ده‌م و سوێند ده‌خۆم به شه‌ره‌فی پێشمه‌رگایه‌تیم گیانی خۆم و 70 پێشمه‌رگه‌ی هاورێم بخه‌مه پێش گیانت بۆیه دلنیابه مه‌گه‌ر ئێمه هه‌موومان تێیدا بچین ده‌نا ناهێلم جاش و پاسدار مه‌ترسیه‌کت بۆ دروست بکه‌ن. دیسان به سپاسێکی زۆره‌وه داواکەیم ره‌د کرده‌وه و وتم له دڵسۆزی و فیداکاری خۆت و هاورێیانت هیچ گومانم نیه ، به‌لام ره‌وا نییه من له به‌ر پاراستنی گیانی خۆم گیانی به‌رێزت و 70 پێشمه‌رگه بخه‌مه مه‌ترسیه‌وه.
بۆ کارێکی پێویست چوبوومه گریانه که کۆمه‌ڵێک بنه‌ماله‌ی پێشمه‌رگه و که‌م ئه‌ندامی حیزبی و ته‌نانه‌ت چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی دابراویشی لێ‌بوو. هندێک جاش و خۆفرۆش خۆیان گه‌یاندبووه ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌سه‌و به‌شێک له‌و خه‌لکه بکاته ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی و ته‌حویلی ئیتلاعاتی پاوه‌یان بده‌نه‌وه. بۆیه نه‌متوانی هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک بگرم و به په‌له گه‌رامه‌وه. له نێوان گریانه و هاواره‌کۆن تووشم بو به تووشی پێشمه‌رگه‌کانی شارباژێره‌وه که به‌ره‌و خاڵی سنووری شێخان ده‌رۆیشتن . دیسان کا‌ک قادر داوای لێکردم له‌گه‌لیان برۆم و وتی ئه‌وه دوو پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌له‌مان له‌گه‌له و تۆش وه‌ک ئه‌وان به سڵامه‌ت ده‌تگه‌یه‌نینه شوێنی مه‌به‌ست، دیسان سپاسم لێکرد و دواتر ماڵئاوایمان له یه‌ک کرد و ئه‌وان به‌ره‌و به ناو سنووری ئێران ومنیش به‌ره‌و هه‌له‌بجه……
….. له رێگای گه‌رانه‌وه‌به‌ره‌و هاواری تازه له سه‌ر دوو رێیانه‌ی هاواره کۆن و ده‌ره‌توێ لا‌ی قه‌برستانه‌که کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ئاپۆرایان دابوو، دیسان به گومانه‌وه لێیان نیزیک بوومه‌وه ، که‌سی چه‌کدار و ناسراویان تێدا نه‌بوو ، بێ ترس تێکه‌ڵاویان بووم ، شیمیای لێدراوێکی نیوه گیان که لیکاو به ده‌م و چاو و لووتیا ده‌هاته خوار راکشابوو، که‌سێک له نێو ئه‌مانه‌دا ئه‌م برینداره شیمیای لێدراوه‌ی له ده‌ره‌توێوه به کۆڵ هێنابوو تائێره بۆ ئه‌وه‌ی له‌و چۆڵگه‌یه ده‌ربازی بکات و بیگه‌یه‌نێته ئاوه‌دانی هاواری تازه. ئه‌م کابرایه داوای له خه‌ڵکه‌که ده‌کرد که یارمه‌تی بده‌ن ئه‌م برینداره بگه‌یه‌ننه هاواری تازه له‌و چۆڵه‌وانیه ده‌ربازی بکه‌ن به‌ڵکو له‌وێ ناسراو، یان خزمێکی لێ په‌یداببی و به ده‌میه‌وه ببێ.
کابرا ده‌یوت: له ده‌ره‌توێ ئه‌م برینداره‌م بینیوه و ویژدانم رێگای پێنه‌داوم به ته‌نیا جێی بهێڵم ، هه‌ر چه‌ند بۆ خۆم به ژن و منداڵی برسی و ماندووه‌وه به نیاز بووم هه‌رچی زووتر خۆم بگه‌یه‌نمه خاڵی سنووری شێخان، ناچار بووم ئه‌وان به‌جێ بهێڵم و ئه‌م کابرایه به‌و رێگا دووره‌دا به کۆڵ بهێنمه ئێره . ده‌بێ به په‌له و تاشه‌و دانەهاتووه بگه‌رێمه‌وه بۆ لا‌ی ژن و منداله‌کانم که خواده‌زانێ تا گه‌رانه‌وه‌م چ چاره‌نووسێکی نادیار چاوه‌روانیان ده‌کات.
ئه و خه‌ڵکه لێقه‌وماو و زاڵه تۆقیو و هه‌ڵهاتووه پێیان هه‌ڵنه‌ده‌هات هه‌نگاوێک به‌ره‌و دوا بگه‌رێنه‌وه و به په‌له بوون هه‌رچی زووتر خۆیان له‌و به‌ڵا داپڵۆسێنه‌ره دوور بخه‌نه‌وه. بۆیه خه‌ڵکه‌که به‌ره‌و هاواره‌کۆن شۆڕ بوونه‌وه و من و کابرا و بریندار ماینه‌وه. له‌و کاته‌دا یه‌کێک له هاورێیانی پێشمه‌رگه له رێگای بێسیمه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌لم گرت و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێکردم که له کوێم و وتی ئێمه له هاواری تازەین و چاوه‌روانی تۆین. منیش ئا‌گادارم کرده‌وه که لا‌ی قه‌برستانه‌که‌ی هاوارم و بریندارێکی شیمیایمان پێیه و به‌ره‌و هاواری تازە دێین ئه‌گه‌ر پێتان ده‌کرێت بێنه یارمه‌تیمان.
له‌گه‌ل کابرای دیکه بریندارمان هه‌ڵگرت و به‌ره‌و هاواری تازە رێکه‌وتین و دواتر هاورێیان هاتنه یارمه‌تیمان نیزیک مه‌ڵه‌کانی هاواری تازه هیلیکۆپته‌رێکی ئێران له ئاسمانی ئه‌و ناوه ده‌رکه‌وت و دواتر له ده‌شتای پشت ماڵه‌کان نیشته‌وه ، چه‌ند جارێکی تر ئه‌م هلیکۆپته‌ره نیشتبووه‌وه و ده‌مانزانی ئه‌م هلیکۆپته‌ره کاری ته‌داروکاتی ده‌کات و چه‌ک داریشی له گه‌ل نیه ، بۆیه هه‌ر زوو بریارماندا برینداره‌که بگه‌یه‌نینه لا‌ی هلیکۆپته‌ره‌که. خه‌ڵکی لێقه‌وماو و برسی به‌ره‌و لا‌ی هلیکۆپته‌ر بۆ وه‌ده‌س هێنانی خواردن به‌رێکه‌وتن ، که نیزیک که‌وتینه‌وه له‌نێو ئاپۆرای خه‌ڵکه‌که‌دا کۆمه‌ک خه‌له‌بانه‌که که سه‌رگه‌رمی دابه‌ش کردنی خوارده‌مه‌نی بوو به بینینی ئێمه دڕی به خه‌ڵکه‌که دا‌و به‌ره‌و پیرمان هات ، وای ده‌زانی پێشمه‌رگه‌ی ی ن کوردستانین و یارمه‌تی داین و برینداره‌که‌ما‌ن برده ناو هلیکۆپته‌ره‌که و داوای لێ‌کردین که که‌سێکمان له‌گه‌ل برینداره‌که برۆین، ئێمه‌ش وتمان ئه‌رکی تایبه‌تیمان هه‌یه وناتوانین له‌گه‌ل ئه‌م برینداره بێین و ئه‌ویش پێی داده‌گرت که ناتوانن مه‌سئوولیه‌تی که‌سێکی نیوه گیان بگرنه ئه‌ستۆ .
هه‌رچۆنێک بوو ڕازیمان کرد و کۆڵه پشتیه‌که‌مان ئاخنی له هه‌نجیری وشک ، بسکویت ، کشمیش ، خواردن و ته‌ره‌مه‌نی قووتووی و دوورکه‌ورتینه‌وه . له گه‌ل کا‌ک که‌ریم حوسه‌ینی که هاتبووه هاوار بۆ زانینی هه‌والی من، یه‌کمان گرته‌وه‌و له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوه ببووه بنکه‌ی خۆفرۆشانی سه‌ر به کۆماری ئیسلامی بریاری دوورکه‌وتنه‌وه‌مان له‌و ناوچه‌یه دا و بە دوو که‌سی به‌ره‌و که‌لی هه‌یشور هه‌ڵکشاین. له نیزیک که‌لی هه‌یشور له شوێنێکی گونجاو‌دا وچانێکمان دا و دواتر که سێک لێمانه‌وه ده‌رکه‌وت که به‌رێگاکه‌دا به‌ره‌و هاواری تازه ده‌رۆیشت ، کابرا بۆ ئێمه ناسراو بوو ،سه‌رده‌مێک پێشمه‌رگه‌ی دیموکرات بوو و هیندێک تایبەتمەندیی هەبوو کە تایبەت بە خۆی که له کاتی ئیسراحه‌ت و دوور له شه‌ڕ و شوور ده‌بوونە هۆی خۆشی و پیکه‌نینی مه‌جلیسه‌که . به بینینی ئه‌م کابرایه هه‌ستی گاڵته‌و گه‌پمان بزوا و بۆ جه‌ند ساتێک خۆمان له بیر چوویه‌وه .پاش ئه‌م گاڵته‌و گه‌په کابرامان به‌جێ هێشت و درێژه‌مان به رێگا دا. مه‌نزڵگه‌ی دوای گوندی عه‌بابه‌یلێ بوو . به جادده‌کۆنه‌که‌ی تاوێره بۆ عه‌بابه‌یلێ دا سه‌رکه‌وتین له یه‌کێک له پێچەکانی جادده‌که‌دا، که‌لاکی دوو به‌سیجی که‌وتبوو، وادیار بوو که‌سێکی دا‌غ له‌دڵ ئه‌مانه‌ی هێنابووه ئێره و کوشتبوونی ،که‌لاکه‌کان پاڵدرابوون به که‌نی جادده‌که‌وه و شوێنی گوله‌ش له سه‌ر خاکه‌که دیار بوو.
عه‌بابه‌یلێ به قه‌د پاڵی شاخی شنروێوه هه‌ڵکه‌وتووه و به‌ته‌واوی زاڵه به سه‌ر ناوچه‌ی شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه‌دا . له لایه‌کی تریشه‌وه عه‌بابه‌یلێ ناوه‌ندی سێ به‌ره‌ی هێرشی هێزه‌کانی ئیران بۆ هه‌ڵه‌بجه بوو(دڕۆڵه ونه‌وسود و مه‌ریوان) هه‌ر بۆیه قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان ئه‌و گونده‌یان وه‌ک مه‌رکه‌زی فه‌رمانده‌یی قه‌رارگای ره‌مه‌زان دیاری کردبوو.
ئێمه‌ش کۆمه‌ڵێک ژن و پیاو و منداڵی دابراو ، و چاره‌نووس نادیاری دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی بریارمان دابوو له‌م گونده کۆ ببینه‌وه و چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ ده‌رباز بوون بدۆزینه‌وه. هه‌ر چۆنێک بوو له‌گه‌ل تاریک داهاتنی شه‌ودا 25 که‌س به ژن و منداڵ وپیاو و که‌م ئه‌ندام و به‌ته‌مه‌ن له نێو یه‌کێک له ماڵه چۆڵه‌کانی عه‌بابه‌یلێ کۆ بووینه‌وه . ئه‌و شه‌وه دیدارتازه کردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت و سرنج راکێش بوو بۆ بنه‌ماڵه‌و که‌سه دابراوه‌کانی کاره‌ساته مه‌رگ باره‌که‌ی هه‌له‌بجه و به تایبه‌ت هیواو پشتیوانێک بۆ ژن و منداڵه سه‌ر لێ‌شێوا و بێ ده‌سه‌ڵات و هیوا براوه‌کان، دیمه‌نێکی سه‌یر له کاتێکدا فرمێسک به چاوه‌کاندا ده‌هاته خوار ، بزه و پێکه‌نین له سه‌ر لێوه‌کان بوو. هه‌ڵکه‌وتی ماڵه‌که تاراده‌یه‌ک بۆ ئێمه گونجاو بوو.
حه‌وش و حه‌یاتێکی سه‌ر به‌خۆ، ده‌رگای هاتنه ژووره‌وه له لا‌ی پشته‌وه به‌سه‌ر کۆڵانێکی ته‌نگه‌به‌ر ولای خوارووش کراوه و هه‌له‌بجه و شاره‌زوری لێوه دیار بوو. له نێو گوندی عه‌بابه‌یلێ وه هیچ شوێنێکی ئه‌م حه‌وش و حه‌یاته دیار نه‌بوو، ده‌بوو ئیحتیاتی ته‌واو بکه‌ین ،ده‌رگای پشته‌وه به قۆفڵێکی گه‌وره‌وه قۆفڵ درابوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ها نیشانبده‌ین ئه‌م ماڵه چۆڵه! به‌شه‌و و به رۆژ ئه‌و 25 که‌سه له یه‌کێک له دیوه‌کاندا بووین بۆئه‌وه‌ی ئاگامان له که‌مته‌ر خه‌می خۆمانبێت. له کاتی ئاخاوتن دا نه‌ده‌بوو ده‌نگمان به‌رز بێ وبه‌رده‌وام به جووته پێکه‌وه قسه‌مان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی رێبوارانی ئه‌و ناوه گوێیان له ده‌نگ و وره و‌ر نه‌بێت. شه‌وانه نه‌ده‌بوو هیچ رۆشنای و ترووسکه‌یه‌ک له‌م ماڵه‌وه ببینرێت.
پاش کۆمه‌ڵێک قسه‌و باس وه‌بیرمان هاته‌وه که برسیمانه و باسی پێخۆر هاته‌گۆرێ، ئه‌وانه‌ی که پێشتر له‌وێ بوون وتیان چێشخانه‌ی قه‌رارگا شه‌وانه خواردن دابه‌ش ده‌کات و له‌و تاریکانه‌دا که‌س ئاگای له که‌س نیه‌و ده‌کرێت خواردن له‌وێ وه‌ر بگرین،بریارمان دا کا‌ک که‌ماڵ دشه‌یی که که‌مێک به ته‌مه‌نه و سه‌ر و بیچم و جله‌کانی زۆر تر له خه‌لکی هه‌له‌بجه و کاسبکار ده‌چێت تا پێشمه‌رگه ، بنیرین بۆ هێنانی خواردن. له نێو قاپ و قاچاخی به‌جێ ماوی ماڵه‌که چه‌ند قابله‌مه وکاسه و که‌مۆڵه‌مان ده‌رهێناو دامانه ده‌ست کا‌ک که‌مال . ده‌بوو که‌سێکی چوست و چالاک به‌سه‌ر دیواری به‌رزی حه‌وشه‌که‌دا سه‌رکه‌ویت و له‌و دیوه‌وه قولفه‌که بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کا‌ک که‌مال بتوانێ برواته ده‌ره‌وه و تاگه‌رانه‌وه‌ی کا‌ک که‌مال قولفه‌که دانه‌خه‌ینه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ک کا‌ک که‌مال به په‌شۆکاوی خۆی کرد به‌ژوورا.
ئێمه که کا‌ک که‌مالمان ده‌ناسی پێش له‌وه‌ی خۆی شتێک بدرکێنێت به روخساریدا هه‌ستمان کرد که مه‌ترسییه‌ک له بنا گوێماندایه ، بۆیه به‌ته‌ما بووین که کا‌ک که‌مال هه‌رچی زوو تر شته‌که بدرکێنێت و خۆمان بۆ به‌ره‌نگاری ئاماده بکه‌ین. کا‌ک که‌مال وه‌ک ئه‌وه‌ی زبانی له گۆ که‌وتبێت چه‌ندجار به ده‌ست کێشای به‌لاقه کانیا و دواتر وتی قه‌وما ،هه‌موو واقمان په‌ریبوو ،چ قه‌وما!دیسان وتی قه‌وما! و خراپ قه‌وما! یالا لێره ده‌رکه‌ون ده‌نا هه‌ر ئێستا هه‌موومان ده‌کوژرێین، یان ده‌ستگیر ده‌کرێین! .
هه‌ر چۆنێک بوو کا‌ک که‌ماڵ باسه‌که‌ی کرده‌وه و تام و چێژی تایبه‌ت به خۆی پێزیاد کرد و وتی: به زه‌حمه‌ت وئیحتیاتێکی زۆره‌وه له‌و تاریکانه دا له نێو سه‌فێکی دوور و درێژ دا خۆم گه‌یانده لا‌ی ئاشپه‌زه‌که که له به‌ر چراده‌ستیه‌ک و له په‌نایه‌ک خواردنی دابه‌ش ده‌کرد،قابله‌مه‌و کاسه‌کانم له به‌رده‌م ئاشپه‌زه‌که ریز کردن،کاتیکم زانی کابرا له باتی دابه‌شکردنی خواردن ده‌ستی به که‌وچکه‌که‌وه وشک بووه و ته‌ماشای من ده‌کات!! که سر‌نجی کابرام دا ده‌بینم که که‌مال هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌ییه خواردن دابه‌ش ده‌کات! به‌بینینی ئه‌م دیمه‌نه لاقه‌کانم له جووڵه که‌وتن وزبانم له گۆ که‌وت و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م بۆ کرا وه‌ک نیشانه‌ی تکا و رجا ده‌ستێک بێنم به ریشمدا و بۆره پێچێکم لێدا،که‌وابوو زوکه‌ن بالێره ده‌رکه‌وین ده‌نا که‌مال هەر ئێستا قه‌رارگای ره‌مه‌زان ده‌رژێنێته سه‌رمان. پاش باسه‌که‌ی کا‌ک که‌مال که‌مێک هاتینه وه سه‌ر خۆمان و که‌وتینه ڕاو ته‌کبیر و دوای ماوه‌یه‌ک بۆمان ده‌رکه‌وت که مه‌ترسییه‌که هینده لێمانه‌وه نیزیک نیه. دواتر بۆ خۆده‌ر باز کردن له‌و حاله‌ته تایبه‌تیه‌ی خۆمان و ژن و منداڵه‌کان ئه‌م به‌زمه‌ی کا‌ک که‌مالمان ده‌کرده پێخۆری به‌رز کردنه‌وه‌ی ورەی خۆمان وکاتێکمان به کا‌ک که‌ماله‌وه راده‌بوارد….
…… ئه‌و ماوه‌یه که له ده‌ورو به‌ری هاوار بووم چەندکه‌سێک له پێشمه‌رگه به‌ته‌مه‌ن و که‌م ئه‌ندامه دابراوه‌کانم بینی،به‌بینینی من و هه‌والی ده‌رباز بوونی هێزی پێشمه‌رگه به سلامه‌ت فرمێسکی شادی به چاویاندا ده‌هاته خوار و هیوادار بوون که من یارمه‌تی ده‌ریان بم بۆ ده‌رباز بوون.
به‌داخه‌وه شه‌رایەتێکی یه‌کجار سه‌خت و پر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی وه‌ها خولقابوو که نه‌ده‌کرا پیشبینی و به‌رنامه بۆ یه‌ک کاتژمێری داهاتووت دیاری کردبایە، له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئێمه خۆمان سپاردبوو به چاره‌نووسی نادیار، هه‌ر بۆیه ئاسان نه‌بوو که به‌لێنی ئه‌وه‌یان پێبده‌م له کات و ساتێکی دیاری کراو و مه‌سیرێکی دیاری کراو هه‌وڵی خۆ ده‌رباز کردن ده‌ده‌ین.
بۆم باسکردن ،هاورێیان بۆخۆتان ئاگاداری وه‌زعی ناوچه‌که‌ن، که سمان نازانین تاوێکی تر چیمان به‌سه‌ر دێت، مه‌سیری ده‌رباز بوون نادیاره و له وانه‌یه ناچار بین بگه‌رێینه‌وه ئه‌ودیو سنوور، که ئه‌مه‌ش نه‌گونجاو و پر کاره‌ساته و پێویستی به هێزی جه‌سته‌یی تایبه‌تی هه‌یه که ئه‌مه بۆ ئێوه‌ی که‌م ئه‌ندام و به ته‌مه‌ن نه‌گونجاوه. هه‌ر چۆنێک بوو به دڵی شکاو و چاوی به گریانه‌وه له یه‌ک جیابووینه‌وه. ئه‌وه‌ی که به‌و بێده‌سه‌ڵاتیه ئه‌و هاورێیانه‌م به جێهێشت و به چاره‌نووسی نادیارم سپاردن به‌رده‌وام خۆم سه‌ر کۆنه ده‌که‌م،ئێستاش به‌ره‌نیسک و فرمێسک و لاڵه و داوای عه‌بدولی که‌م ئه‌ندام و کا‌ک قادری وله‌دبه‌گیم له بیره (کا‌ک قادر دواتر که‌وته داوی هێزه‌کانی ئێران وپاش ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر به داخه‌وه ئیعدام کرا و عه‌بدولیش به دوو چێوشه‌قه‌ی بنباڵیه‌وه بۆماوه‌یه‌ک که‌وته به‌ر ئازار و ئه‌شکه‌نجه و هه‌رچۆنێک بوو دوای ساڵێک خۆی گه‌یانده‌وه بنکه‌کانی حدکا و‌ئێستا له ئه‌وروپا ده‌ژیت).هه‌ر وه‌ها له رێگای دۆستێکی نێو ی ن ک ئاگاداری کاره‌ساته‌که‌ی گوردانی شوان کرام و ته‌نانه‌ت ئه‌و هاورێیه وتی کۆمه‌ڵه له‌و رووداوه دا ته‌نها کچێک‌یان به برینداری ده‌رباز بووه و‌ئێستا له‌و دیوه‌ی ته‌نیشتمانه.
ئه‌و ده‌مه‌ی که له عه‌بابه‌یڵی کۆ ببووینه‌وه دوو که‌م ئه‌ندامی بێ لاق و کۆمه‌ڵێک ژن و منداڵ و به ته‌مه‌ن به نیازی رێگا چاره‌ی خۆده‌رباز بووندا ده‌گه‌راین.ده‌مێک بوو له‌و ناوه ده‌سووراینه‌وه و خۆفرۆشانی خۆماڵی که زانیبوویان ئێمه له‌و ناوه ماوینه‌ته‌وه به‌رده‌وام به دوای زانیاری وه‌ده‌سخستن و شوێن پێ هه‌ڵگرتنی ئێمه‌وه بوون .
ئه‌مانه کۆمه‌لێک خۆفرۆشی ره‌نگاو ره‌نگ بوون، به‌شێکیا‌ن سه‌رده‌مێک جاشی عێراق بوون له هه‌ڵه‌بجه و به‌شێک جاشه‌کانی پاوه و جوانڕۆ وبه‌شێک تیمه ئیتلاعاتە عه‌مه‌لیاتیه‌کان بوون که ئه‌مانه‌ش به گشتی شاره‌زای ناوچه‌که بوون و هندێکیشیان پێشمه‌رگه‌ی به‌زیو و ته‌سلیمی بوون، به‌شی سه‌ره‌کی و مه‌ترسیدار هیندێک به ناو کادر و پێشمه‌رگه‌ی خۆفرۆشی نێو ته‌شکیلاتی ئاشکرای حدکا بوون وله‌و کاره‌ساته‌دا رووی ره‌شیان ده‌رکه‌وت و له یه‌که‌م هه‌نگاو دا که‌وتنه هاوکاری هێزه‌کانی ئێران .حه‌مه‌ی موزه‌فه‌ری و باقی نامداری و مه‌جیدیان مه‌ترسیدارترینیان بوون.ئێمه‌ش نیگه‌رانیمان له سه‌رجه‌م ئه‌م خۆفرۆشانه بوو، ده‌نا به‌سیجی و سه‌رباز و پاسدار ئێمه‌یان نه‌ده‌ناسی و ئه‌گه‌ریش تووشمان ده‌بوو به تووشیانه‌وه هه‌ر چۆنێک بوایە مه‌جالی خۆده‌رباز کردن هه‌بوو .
چه‌ند رؤژێک له عه‌بابه‌یلێ وله بن پاڵی بنکه‌ی سه‌ره‌کی قه‌رارگای ره‌مه‌زاندا ماینه‌وه که بۆ شوێنه ونکێ جێگایه‌کی گونجاو بوو ، زۆربه‌ی ژه‌مه خواردنیشمان له چێشتخانه‌که‌ی قه‌رارگای ره‌مەزان وه‌ر ده‌گرت،هه‌روه‌ها ئه‌و ماوه‌یه که له‌وێ بووین بێجگه له کا‌ک که‌ریم و کا‌ک ئه‌نوه‌ر که‌س بۆی نه‌بوو به‌رۆژ و به شه‌و له‌و ماڵه ده‌رکه‌وێت ،ئه‌و دوو که‌سه‌ش تاریک و روونی به‌یانی بۆ وه‌ده‌س هێنانی زانیاری پێویست و جێ به‌جێ کردنی کۆمه‌ڵێک ئه‌رک ده‌ر ده‌که‌وتن و شه‌و دره‌نگانێک ده‌گه‌رانه‌وه لامان. له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ر به هۆی ئه‌وانه‌وه و له رێگای بێسیمه‌وه ئاگامان له جموجوڵی گوماناوی ده‌ورو به‌ری خۆمان بوو.کار و باری ئێمه رۆژانه ببووه ئه‌وه‌ی که له پشت جامخانه‌ی دیوه‌که‌مانه‌وه که زاڵ بوو به سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور دا به جموجۆڵی هێزه‌کانی ئێران و رووداوه‌کا‌نی ئه‌و ناوه خۆمان سه‌ر گه‌رم بکه‌ین. خاڵۆ برزۆش جارنا جارێک به‌زمه‌که‌ی کا‌ک که‌مالی ده‌هێنایه‌وه یاد و ده‌ی وت هه‌رچیمان به‌سه‌ر بێت تاوانی که‌مته‌رخه‌می که‌مال دشه‌یی یه، ده‌نا تا ساڵێکی تر لێره‌بین که‌س پێمان نازانێت،کا‌ک که‌مالێش قوشقی ده‌بوو به ناو له‌پی ده‌ستی ده‌یکێشا به ناوچاوی خۆیدا و به هه‌ورامی ده‌یوت بیه بیه په‌ی ئی شانسییه،شمه بواچدێ ئانه راسه‌ن، ئێمه‌ش بۆ خۆشتر کردنی به‌زمه‌که لایه‌نگری خاڵۆ برزۆمان ده‌کرد و هه‌ر که‌سه‌و شتێکمان پێ زیاد ده‌کرد.به‌م جۆره بۆ تاوێک خۆمان دوورده‌خسته‌وه له ترس و دله‌راوکێ که چوارده‌وری ته‌نیبووین.
رۆژێک ده‌نگی چه‌که دژی هه‌واییه‌کان زیاتر سر‌نجی راکێشاین و به کۆمه‌ڵ له پشت شیشه‌وه ناوچه‌که‌مان خسته ژێر چاوه‌دێری (ئه‌و ده‌مه هێزی ئه‌سمانی عێراق به‌شی هه‌ره زۆری شاره سنووریه‌کانی ئێرانی خستبووه ژێر بومبارانێکی خه‌ستی هه‌وای و به‌شێک له فرۆکه شه‌رکه‌ره‌کانی عێراق له گه‌رانه‌وه‌یاندا به‌لای نه‌وسوود و شاره‌زووردا ده‌گه‌رانه‌وه و له رێگای ده‌ربه‌نه‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه خۆیان قوتارده‌کرد.ئه‌و رۆژه شاری پاوه‌یان بومباران کردبوو. کۆمه‌ڵێک له ئاواره لێقه‌وماوه‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌هه‌ڵه‌بجه وه‌ك دیلی به‌ره‌ی شه‌ر له یه‌کێک له قوتابخانه‌کانی شاری پاوه زیندانی کرابوون له رۆژی مولاقات دا که‌وتنه به‌ر هێرشی هه‌وای و کۆمه‌ڵێک ژن و منداڵ و زیندانی کوژران) فرۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ری عێراق که‌وتبووه به‌ر هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی چه‌که جۆر وا جۆره‌کانی هێزه‌کانی ئێران و پێکابوویان و له نیزیک به‌نداوه‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخان فرۆکه‌که به ئاسمانه‌وه گڕی لێ به‌رز بوویه‌وه و فڕۆکه‌وان به چه‌تره‌وه خۆی فڕێدایه خوار،له هه‌ر چوار لاوه سپای پاسداران به ماشینی توویووتا بازنه‌یی گه‌مارۆی ناوچه‌که‌یان دا و له‌گه‌ل هاتنه خواره‌وه‌ی خه‌له‌بانه‌که هه‌ڵقه‌ی گه‌مارۆکه ته‌نگتر ده‌بوویه‌وه .
له‌گه‌ل که‌وتنه سه‌ر زه‌وی خه‌له‌بانه‌که زیاتر له 40 توویووتا بازنه‌یه‌کی چه‌ند میتریان لێ ته‌نییه‌وه و ده‌سگیریان کرد( مه‌ودایه‌که له ئێمه‌وه دوور نه‌بوو. به‌و حاڵه‌ش به دووربین چاکترمان ده‌بینی). شه‌وانه که کا‌ک ئه‌نوه‌ر و کا‌ک که‌ریم ده‌گه‌رانه‌وه لامان کۆمه‌ڵێک رووداو و کاره‌ساتی جه‌رگبریان بۆ ده‌گێراینه‌وه، به تایبه‌ت تاڵان و چه‌پاو کردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی به‌ڵا لێدراوی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئێران و ته‌نانه‌ت هندێک که‌سی هه‌ڵ په‌ره‌ستی چه‌کدار و بێچه‌کی هه‌ر دوو به‌ری سنوور. ئه‌وان ده‌یانگێرایه‌وه ته‌نانه‌ت ره‌حم به دار و بلووکی خانووه‌کان و تیر به‌رقه‌کانیش ناکرێت و رۆژانه به هۆی ده‌یان تره‌یلی جۆرواجۆره‌وه ئاودیو ده‌کرێن ( کاتی خۆی عێراق له کاتی داگیرکردنی شاره‌کانی قه‌سرشیرین و خوڕه‌مشار وشاره‌کانی دیکه‌ی ئێران به ته‌واوی ئه‌و شارانه‌ی خاپوور کرد و ئه‌وه‌ی بۆیان راگوێزرا چه‌پاویان کرد و کۆماری ئیسلامیش له داگیر کردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌م کرده‌وه بێزراوه‌ی وه‌ک تۆڵه کرده پیشه‌ی خۆی. جیاوازی ئه‌و دوو تاڵانه له‌وه‌دا بوو که له تاڵانی شاره‌کانی ئێران‌دا له لایه‌ن عێراقیه‌کانه‌وه کورده‌کان ده‌ورێکیان نه‌بوو، که چی له هه‌ڵه‌بجه کوردیش که‌وته تاڵانی ماڵی خۆی و وه‌ک دوژمنی داگیرکه‌ر ده‌ستیان نه پاراست).
بۆ شوێن گۆرین و شوێنه ونکێ ده‌بوو شوێنه‌که‌مان بگۆرین. له‌وه زیاتر مانه‌وه له‌وێ گونجاو نه‌بوو ،به بێ ئه‌وه‌ی شوێنێکی گونجاو و دیاریکراومان هه‌بێ خۆمان سپارد به قه‌زا و قه‌ده‌ر و شه‌و دره‌نگانێک به تاک تاک له ماڵ هاتینه‌ده‌ر و پاش یه‌ک کرتنه‌وه به‌ره‌و خوار به لا‌ی ده‌ستی راست دا ملی رێگامان گرت و سه‌رمان له گونده چۆڵه‌که‌ی جه‌وێڵه (جه‌لیله ) وه ده‌ر چوو. شه‌وێکی به سام و تاریکستانێکی سامناکتر ئەوە بوو کە کۆمه‌ڵێک ئینسانی چاره‌نووس نادیار به ریز به‌ره‌و داهاتووی تاریک به ئه‌سپای هه‌نگاومان ده‌نا.بێده‌نگیه‌کی تۆقێنەر به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دازال بوو و هیچ ترووسکایی و رووناکیه‌ک به‌دی نه‌ده‌کرا.
بۆ به‌ده‌ست هێنانی خوارده‌مه‌نی هه‌رکه‌سه‌و لا‌ی خۆیه‌وه که‌وتینه گه‌ران به‌نێو ماڵه‌کاندا ( ئه‌م گونده له سه‌ر جادده‌ی هه‌ڵه‌بجه- عه‌نه‌ب هه‌ڵکه‌وتووه و زۆرترین شیمیای به‌ری ئه‌م ده‌ورو به‌ره که‌وتبوو. بێجگه له ته‌ڵه‌فاتی گیانیی مرۆیی و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وەره‌کان هه‌موو دار وده‌وه‌ن و گژ و گیایه‌کی ئه‌م ناوه شوێنەواری شیمیایی پێوه دیار بوو.)به‌بێ گوێدانه مه‌ترسی ژاراوی بوون هیندێک نان وپێخۆرمان کۆ کرده‌وه. له‌و گه‌رانه‌ماندا یه‌کێک له هاورێیان سه‌ری له ماڵێکه‌وه ده‌ر چوو بوو که نان و پێخۆرێکی زۆری تێدا به جێ مابوو ، بێجگه‌له‌مه‌ش بۆ خۆ حه‌شاردانی ئه‌وه‌نده که‌سه به ته‌واوی گونجاو بوو.به بێ دوو دڵی و را رایی بریاری مانه‌وه‌مان دا و پاش که‌مێک خۆمان گه‌یانده شوێنی مه‌به‌ست .وادیار بوو ئه‌م ماڵه چه‌ند رۆژ پێش کاره‌ساته‌که خۆیان ئاماده کردبوو بۆ رووداوێکی نه خوازراو نان و پێخۆرێکی زۆریان پاشه‌که‌وت کردبوو و له کاتی رووداوه‌که دا به ده‌ستی خالی ماڵیان به جێهێشتبوو .نانێکی زۆر و چه‌ند قابله‌مه ماستی ئه‌و ماڵه خۆاردنی دوو رۆژی ئه‌و بیست و ئه‌وه‌نده کاسه بوو.
تێبینی 1 / مه‌جیدیان به‌ناو پێشمه‌رگه‌ی به‌شی ئینتشارات بوو و یه‌که‌م رۆژی رووداوه‌که بوو به ئیسکۆرت و بێسیمچیی یه‌کێک له به‌رپرسانی ی ن ک که ئه‌م به‌رپرسه جارجارێک ده‌هاته‌لامان و تاراده‌یه‌کیش ئاگای له شوێنی مانه‌وه‌مان بوو.
2 / که‌مال هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی که کاتی خۆی خه‌یانه‌تی کرد‌و بوو به هۆی گیان له ده‌ستدانی 7 پێشمه‌رگه و دواتر له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه گیرا سه‌ره‌رای بریاری ئیعدام کردنی ،له کاره‌ساتی هه‌له‌بجه به شێوه‌یه‌کی گوماناوی ده‌رباز بوو. دواتر له درێژه‌ی خۆفرۆشیه‌که‌یدا که‌وته ده‌ست هێزه‌کانی عێراق و بۆ خۆده‌ربازکردن خۆی به پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ده‌ناسێنێت و دوای ڕه‌وانه‌ی ئۆردووگای رۆمادیه ده‌کرێت و پاشان کۆمه‌ڵه هینایانه‌وه بۆ مالومه و دواتر ئیعدامیان کرد.
3/ ئه‌نوه‌ر ئه‌مینی(ده‌ره‌وه‌یانی) یه‌کێک له به‌رپرسه نیزامییە به تواناکانی هێزی شاهۆ بوو که له کاتی رووداوه‌که‌ی هه‌له‌بجه دا هاوژینه‌که‌ی بێ سه‌رە و شوێن بوو ،بۆ دۆزینه‌وه‌ی خێزانی زۆربه‌ی ته‌رمی کوژراوه‌کانی ئه‌مدیو ئه‌ودیو کردبوو. چەند جارێکیش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئێران تووشی گرفت هاتبوو کە به ناچار ده‌ستی دابوویه چه‌ک و خۆی ده‌رباز کردبوو ودواتر بێسه‌ر و شوێن کرا و خێزانیشی سه‌ری له ئۆردووگای هه‌له‌بجه‌ییه‌که‌ن له ئێران وه‌ده‌ر هێنا.
…
دواینیوه‌رۆی یه‌کێک له‌و رۆژانه‌ی که له ته‌وێڵه بووین ، یه‌کێک له به‌رپرسانی به‌ره‌ی کوردستانی هاته لامان و پاش به‌خێر هاتن و هەواڵپرسی ، یه‌ک راست چووه سه‌ر بابه‌تێک که بۆ ئێمه جێگای سه‌رسورمان بوو ،ئه‌ویش ته‌حویلدانه‌وه‌ی ئێمه به ئێران بوو.
ئێمه‌ش که‌وتینه پارێزگاری له خۆمان و دواتر چووینه سه‌ر ئه‌وه‌ی کرده‌وه‌یه‌کی ناره‌وای ئاوه‌ها بۆ رێکخراوێکی شۆرشگێر له ئاست رێکخراوێکی شۆرشگێر و دۆستی خۆی به‌گران له‌سه‌ری ده‌که‌وێت و ده‌بێته پەڵەیە‌یه‌کی ره‌ش له مێژووی ئه‌م رێکخراوه‌یه‌دا و به‌و ئاسانیه بۆی پاک ناکرێته‌وه. له وه‌ڵامدا ئه‌و براده‌ره وتی: ئه‌و درێژدادری و فه‌لسه‌فه بافیه‌ی ناوێت، من دوو رێگام له پێشه یان ده‌بێ ئێوه ته‌حویل بده‌مه‌وه ، یان ده‌بێ له‌گه‌ل جمهوری ئیسلامی شه‌ڕ بکه‌م، شه‌ڕ له‌گه‌ل ئێرانم پێناکرێت و ئێوه ته‌حویل ده‌ده‌مه‌وه. دواتر ده‌ستی کرد به‌گیرفانیدا و تیکه کاغه‌زێکی ده‌ر هێنا و وتی: ئه‌وه ناوی سێزده که‌سی ئێوه‌یه و به‌رپرسی قه‌رارگای ره‌مه‌زان براده‌ر تارانی له سه‌ری کردووم ئه‌و سێزده که‌سه‌ی ته‌حویل بده‌م .
پاشان ئێمه‌ش ئاگادارمان کرده‌وه که له ئه‌گه‌ری ته‌حویل دان یان گیرانمان کۆماری ئیسلامی ئیعداممان ده‌کات بۆیه بریارمانداوه له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر مه‌ترسییه‌کدا تا دوا هه‌ناسه و دوا فیشه‌ک شه‌ر ده‌که‌ین و له وه‌ها حاڵه‌تێکدا لایه‌نی شه‌رکه‌ر هه‌رکه‌سێک بێت بە ناچاری به‌ره‌نگاری ده‌بین و ئه‌و کات ئێوه ده‌توانن جه‌نازه‌کانمان ته‌حویلی ئێران بده‌نه‌وه.
پێش کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجە له رێکه‌وتنی ئێران وهێزه‌کوردییه‌کاندا وه‌ها رێکه‌وتبوون کەله ئه‌گه‌ری گیرانی ناوچه‌که‌دا به‌ره‌ی کوردستانی ده‌سه‌ڵات داری ناوچه‌که بێت و هێزه‌کانی ئێران هه‌قی هیچ چالاکی وکرده‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیی نیه، (به پێی ئه‌و رێکه‌وتنه کورده ئاواره‌کانی رۆژهه‌ڵات له لایه‌ن به‌ره‌ی کوردستانیه‌وه پارێزراو ده‌بن و ئێران له ناوچه‌که‌دا هه‌قی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر کورده‌کانی رۆژ هه‌ڵاته‌وه نیه) و پاش گیرانی هه‌ڵه‌بجه و دڵنیابوونی هێزه‌کانی ئێران له به‌ئاکام گەیشتنی هێرشه‌که ،هه‌لپه‌ره‌ستانه له به‌ڵێنیه‌کانیان پاشگه‌ز بوونه‌وه و هیچ حسابێکیان بۆ به‌ره‌ی کوردستانی و هێزه کوردییه‌کان نه‌ده‌کرد و ته‌نانه‌ت که‌وتبوونه هه‌ره‌شه و سووکایه‌تی به به‌رپرسانی حیزبه کوردییه‌کان.
ئه‌و ده‌م ئه‌م هه‌ڵوێست و ئاگاداریی ئه‌م به‌رپرسه بۆ ئێمه که مه‌ترسییه‌که به ته‌واوی لێمان نیزیک ببوویه‌وه ، وه‌ک هه‌ڵوێیست و داوایه‌کی ناره‌وا و دوور له ئه‌حلاقی شۆرشگێرانه ده‌هاته به‌رچاو ، به‌ڵام دواتر که له مه‌ترسییه‌که دوور که‌وتینه‌وه بۆچوونه‌که له‌گه‌ل ئه‌و ده‌م جیاوازه و ده‌کرێت باس له ئه‌گه‌ری جیاواز بکرێت ،ده‌نا ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌چێته خانه‌ی خۆفرۆشی.
1. له‌وانه‌یه لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه له‌سه‌ر ئێمه ئه‌وه بووبێت کە ئێمه به‌دوای رێگایه‌کی خۆته‌سلیم کردنه‌وه‌دا ده‌گه‌رێین بۆیه له لا‌ی خۆیه‌وه وای داناوه به شێوه‌یه‌ک یارمه‌تیمان بدات و به ده‌ر برینی ئه‌م بابه‌ته ویستوویه به ته‌واوی له نییه‌ت وهه‌ڵوێستی ئێمه دڵنیا بێت ، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ل هه‌ڵوێستی توندی ئێمه تروسکاییه‌کی بۆ هێشتینه‌وه‌و وتی ئه‌م شه‌و مه‌جالتان هه‌یه بۆ یه‌ک لاکردنه‌وه و چۆڵکردنی ناوچه‌که و به‌یانی کاتژمێری هه‌شت له هه‌ر که‌لێن و قوژبنێکی شاره‌زوردا بن به هه‌ر قیمه‌تێک بێت ده‌رتان ده‌هێنم و ته‌حویلتان ده‌ده‌مه‌وه.
2 . له وانه‌یه ئه‌م به‌رپرسه به پێی په‌یوه‌ندی و هاوکارییه‌کانیان له گه‌ل قه‌رارگای ره‌مه‌زان هه‌ستی به پیلانێکی مه‌ترسیداری قه‌رارگای ره‌مه‌زانی له سه‌ر ئێمه کردبێت و ناراسته‌وخۆ ئێمه‌ی ئاگادار ده‌کرده‌وه تا هه‌رچی زووتر ناوچه‌که چۆڵ بکه‌ین. هه‌ر بۆیه دواتر که ئێمه بریاری چۆڵ کردنماندا به گوێره‌ی توانا به ماشینه‌که‌ی خۆی رایگواستین بۆ نیزیک جادده‌ی خورماڵ و کار ئاسانی بۆ کردین.
3 . له لایه‌کی تریشه‌وه سه‌رکردایه‌تی حدکا و ینک به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندی له گه‌ل ئێمه‌و به‌رپرسانی ینک له ناوچه‌که‌دا بوون. به‌رێز مام جه‌لال رایسپاردبوو که هاورێیانی ینک به ته‌واوی ئاگایان له ئێمه بێت( پاش یه‌ک لا بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه هێزه کوردییه‌کان به ته‌واوی بێ ده‌سه‌لات خرابوون و ته‌نانه‌ت هێزه‌کانی ئێران ده‌ستدرێژی و سووکایه‌تیشیان ده‌کرد به پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسه‌کانیان) بۆیه به‌ر پرس و لایه‌نه‌کان ده‌یان زانی له ئه‌گه‌ری هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی ناره‌وا سه‌باره‌ت به‌ئێمه شاراوه نیه‌و به گران له سه‌ریان ده‌کەوێت(مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه‌کانمان له رێگای بێسیمه‌وه له‌گه‌ل رێبه‌رایه‌تی حدکا ، کوشتن و ته‌حویلدانه‌وه‌مان به‌و ئاسانییه دێزه به ده‌رحوونه نه‌ده‌کرا ).
هه‌ر وه‌ها باسی ته‌حویل دانه‌وه‌ی ئێمه به کۆماری ئیسلامی له شه‌رایەتێکی ناله‌باری خۆخولقێندا هاتبووه پێش که تاراده‌یه‌ک سەداقه‌ت و راستیی تێدابوو، ئه‌ویش له کاتێکی هه‌ستیار و له‌وپه‌ری بێ ده‌سه‌لاتی دا دوو رێگا زیاتر نه‌بوو، شه‌ر کردن له‌گه‌ل هێزی زۆر و پۆشته‌و په‌رداخی کۆماری ئیسلامی بۆ ده‌رباز کردنی سێزده که‌س که بێگومان له‌ئه‌گه‌ری وه‌ها پێشهاتێکدا زیان و زه‌ره‌ره‌کان سه‌دقات ده‌بوو ، بۆیه هه‌لبژاردنی رێگای دووهه‌م که ته‌حویلدانه‌وه‌ی ئێمه بوو هه‌ڵبژارده‌یه‌کی ناچاری و بێده‌سه‌ڵاتانه بوو.
هه‌ر چۆنێک بوو پاش هندێک قسه‌و باسی توندی دوو لایه‌نه ئه‌و براده‌ره رایگه‌یاند که من له‌وه زیاتر کاتم نیه و وه‌ک رامگه‌یاند یه‌ک رێگام بۆ ماوه‌ته‌وه و ئێوه‌ش یه‌ک رێگا ،که چۆل کردنی ناوچه‌که‌یه ،کات ژمێرێک کاتتان هه‌یه بریاری خۆتان بده‌ن و دوای کاتژمێرێکی تر دێمه‌وه لاتان . ئه‌و براده‌ره ئێمه‌ی به‌جێهێشت و ئێمه‌ش که‌وتینه راو ته‌کبیری خۆمان، ده‌بوو زۆر به په‌له‌و بێ کات فه‌وتان بریاری خۆمان بده‌ین. هه‌ر هه‌موو هاوده‌نگ بووین بۆ چۆڵکردنی ناوچه‌که به‌هه‌ر قیمه‌تێک بێ که ته‌نها رێگا بوو.
بۆ وه‌ها رێپێوانێکی پڕ لە مه‌ترسی به نێو هێزه‌کانی ئێران و به‌ره‌ی شه‌ری دوو داگیر که‌ر و مه‌یدانه به‌ر بلاوه‌کانی میندا ، له گه‌ل کۆمه‌لێک ژن و منداڵ نه گونجاو و زیانبار بوو، بۆیه بریارمان دا ژن و منداڵه‌کان به جێ بهێلین و بیان سپێرین به چاره‌نوسێکی نادیار تر له چاره‌نووسی خۆمان. ئه‌و که‌سانه‌ی که ژن و منداله‌کانیان له‌وێ بوون وه‌ک ئێمه بۆیان نه‌ده‌کرا که ژن و منداڵه‌کانیان بسپێرن به چاره‌نووسی نادیار ،ئه‌م گرفته هیندێک له بریاردان دوای خستین و دواتر ئه‌نوه‌ر ده‌ره‌وه‌یانی پێشنیاری چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ی کرد به مانه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ل ژن و منداڵه‌کان وخۆمان یه‌ک لا کرده‌وه.
پاشان په‌نامان برد بۆ حسک (به هه‌ڵکه‌وت به‌رپرسێکیان له نزیک ئێمه بوو) به‌کورتی باسی شه‌رایته‌که‌مان بۆ کرد و پاش که‌مێک تێرامان و بیر کردنه‌وه وتی له نێو هێزه‌که‌ی خۆماندا ته‌نها که سێک هه‌یه که بتوانێت به‌رعۆده‌ی ئه‌م ئه‌رکه بێت که ئه‌ویش لێره نیه ورێگام بده‌ن له رێگای بێسێمه‌کانمانه‌وه داوای لێبکه‌م په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ل بگرێت و باسه‌که‌ی له‌گه‌ل بکه‌م . دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌و براده‌ره‌ی به‌رپرسی حسک هاته‌وه لامان و وتی به خۆشیه‌وه ئه‌و براده‌ره‌م په‌یداکردوه‌و به دڵفه‌راوانیه‌وه ئه‌رکه‌که‌ی گرتوه‌ته ئه‌ستۆ، چوار پێنج کا‌تژمێرێک لێره‌وه دووره ده‌بێ چاوەروان بکه‌ین تا گه‌یشتنی ئه‌و، ئه‌وه‌ی که له‌و براده‌ره‌ماندا ده‌یبینم زووتر ده‌گات.
دواتر به‌رپرسی به‌ره‌ی کوردستانی هاته‌وه‌لامان و ئێمه‌ش ئاگاداری بریاره‌کانی خۆمانمان کرده‌وه و داوامان کرد به‌گوێره‌ی توانای خۆیان رێگا چاره‌یه‌ک بۆ ده‌رباز بوونی ژن و منداله‌کان بدۆزنه‌وه ویارمه‌تی ده‌ریان بن. هه‌رچۆنێک بوو براده‌ری حسک زووتر له کاتی دیاریکراو گه‌یشت و عه‌سرێکی دره‌نگ له کا‌ک ئه‌نوه‌ر و ژن و منداڵه‌کان خواحافیزیمان کرد و سواری ماشینه‌که‌ی به‌رپرسی به‌ره‌ی کوردستانی بووین و به‌ره‌و خورماڵ رێکه‌وتین،له سه‌ر جادده‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ عه‌نه‌ب پۆستێکی کونتروڵی به‌سیجی لێ بوو ، به نیزیک بونه‌وه‌ی ماشینێکی پر له چه‌کدار وه‌خۆیان که‌وتن و له ده‌ورو بەری جادده‌که سه‌نگه‌ریان گرت لێمان(پێشتر ئاگاداریان کردبووین که گرفتمان تا خورماڵ هه‌بوونی ئه‌م به‌سیجیانه‌یه)،به‌گه‌یشتنمان براده‌ری به‌رپرس خۆی ناساند و وتی به نیازین ئه‌م پێشمه‌رگانه بپه‌رێنینه‌وه بۆ قه‌ره‌داخ و ده‌بێت پێش له تاریک داهاتن بیانگه‌یه‌نینه شوێنی مه‌به‌ست. به‌رپرسی به‌سیجیه‌کان که‌وته‌بیانوو گرتن و سووکایه‌تی کردن و پاش که‌مێک وتی برۆن ملتان بشکێنن(برین گورتان گم کنید).
به‌لا رێ و جادده خۆله‌که دا گه‌یشتینه نیزیک جادده‌ی قیره‌تاوی خورماڵ بۆ بیاره و له په‌سیو دۆڵێکا له ماشینه‌که دابه‌زین و سوپاس و ماڵئاوایمان کرد له براده‌ری به‌رپرس . چاوساقمان که پێشمه‌رگه‌یه‌کی گورجوگۆڵ و به وره و شاره‌زای ناوچه‌که‌بوو پاش هیندێک رێنوێنی وه پێش که‌وت و ئێمه‌ش به رێز و مه‌ودایه‌کی نێوانمان به‌دوایدا له جادده‌ی قیر په‌رینه‌وه و به‌پشت خورماڵدا به‌لای ده‌ستی چه‌پ دا باماندایه‌وه بۆ لا‌ی ریشێن(جه‌وێڵه وعه‌نه‌ب و خورمال زۆرترین شیمیای به‌ر که‌وتبوو و زۆربه‌ی قوربانیه‌کانیش له‌م ناوه بوون ،کاتی هاتنی ئێمه هه‌موو ته‌رمه‌کا‌ن کۆ کرابوونه‌وه ، ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌مانبینی که‌لاکی ئاژه‌ڵی جۆرواجۆری کیوی و ماڵی و په‌له‌وره‌کان بوو ).
پێش هێرش بۆ هه‌ڵه‌بجه ئێران کۆمه‌ڵێک ئاماده‌کاری پێشوه‌حتی کردبوو کە یه‌کێک له‌م ئاماده‌کارییانه کێشانی جادده‌یه‌ک بوو له مه‌ریوان ڕا بۆ شاره‌زور و دوو رۆژ دوای هێرشه‌که ئه‌م جادده‌یه‌ی به‌سته‌وه به جاده‌ی خورمال بیاره‌وه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی دوو پێشمه‌رگه‌ی که‌م ئه‌ندامی بێ لاق و دوو که‌سی به‌ته‌مه‌نمان له رێگا رۆیشتن موشکیله‌یه‌ن هه‌بوو به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی دادێژراوی چاوساقه‌که‌مان نه‌مان ده‌توانی برۆینه پێش و چاو ساقه‌که‌شمان به په‌له‌بوو که ده‌بێ پێش له تاریک داهاتن له نێو مه‌یدان مینه‌کان ده‌رباز بین. له سه‌ره‌و ژوره‌ی ریشین به قه‌د پاله‌که‌دا به‌ره‌و ژوور بووینه‌وه، به‌وبه‌ری ئێمه‌وه جه‌هادی سازنده‌گی به کۆمه‌لێک که‌ره‌سه‌ی جادده سازیه‌وه سه‌رگه‌رمی راس و ریسی پێچی جادده‌که‌بوون بۆ حورمال ، به‌بێ گوێدانه ئێمه سه‌رگه‌رمی ئه‌رکی خۆیان بوون و ئێمه‌ش به بێ کێشه درێژه‌مان به رێگادا.ته‌پۆڵکه‌ی پشت ریشین و زاڵ به سه‌ر پردی زه‌ڵم و ناوچه‌که‌دا هێزێکی زۆری کۆماری ئیسلامی لێ جێگیر کرابوو،ئێمه ده‌بوو له که‌له‌به‌ری پشت ته‌پۆڵکه‌که‌وه ئاودیو بین. به بینینی ئێمه ئه‌م هێزه وه خۆیان که‌وتن و تاگه‌یشتنی ئێمه زیاتر له سه‌د که‌س له که‌له‌به‌ره‌که سه‌نگه‌ریان لێمان گرتبوو.به پێی رێنوێنی چاو ساقه‌که‌مان ئێمه هه‌قی هیچ چه‌شنه قسه کردن و خۆ تێکه‌ڵ کردنێکمان له‌گه‌ل هێزه‌کانی ئێران نه‌بوو.
چاوساقه‌که‌مان پێشتر له ئێمه خۆی گه‌یانده که‌له‌به‌ره‌که‌و له‌گه‌ل پاسدار و به‌سیجیه‌کان که‌وته قسه و دوای که‌مێک به‌ده‌نگی به‌رز هاواری له ئیمه کرد و وتی په‌له بکه‌ن بادره‌نگمان پێ نه‌بێت(وادیاربو پێی وتبوون به‌ته‌مان ئه‌م شه‌و هێزێک بپه‌رێننه‌وه بۆ قه‌راغ) ،به ریز به نێو ئاپۆران پاسدار و به‌سیجی ئه‌م به‌ر و ئه‌و به‌ری که‌له‌به‌ره‌که‌دا تێپه‌ڕبوین و خوارتر له سه‌ر کانییه‌کی که‌م ئاو کۆمه‌ڵێک پاسدار و به‌سیجی له‌ده‌ورو به‌ری کانیه‌که سه‌رگه‌رمی خۆ شۆردن و چل شۆرین بوون، به‌بینینی ئێمه ده‌وروبه‌ری کانیه‌که‌یان چۆڵ کرد بۆ ئاو خواردن(به‌رده‌وام سه‌له‌واتیان ده‌دا و ده‌یانوت ده‌ست عه‌لی هاوڕێتان بێ)به‌رێز و به په‌له هه‌رکه‌سه و که‌مێک ئاوی ده‌خوارده‌وه و مه‌تاره‌که‌شی پڕ ده‌کرد و دورده‌که‌وته‌وه،ده‌ستم دایه به‌ر پلورگی ئاوه‌که و بینجم پێوەنا و له پڕ وه‌بیرم هاته‌وه که کۆڵه‌پشتیه‌که‌م له سه‌ره‌وه ئارمێکی ره‌نگیی حیزبی پێوه‌یه و پاسداره‌کانی لا‌ی سه‌روی کانیه‌که لێی ورد بوونه‌ته‌وه ، بۆیه به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌تاره‌که‌م پر بکه‌م کانیه‌که‌م به جێهێشت و دوور که‌وتمه‌وه.که‌مێک خوارتری کانیه‌که ده‌روویه‌کی ته‌نگه به‌ر که چەند ئه‌شکه‌وتێکی تێدابوو (ئێره پێشتر مه‌قه‌ری شوعیه‌کان ببوو) تێپه‌رین و له ناکاو که‌وتینه به‌ر ره‌هێڵه‌ی چه‌که دورهاوێژه‌کانی عێراق.
دوای ماوه‌یه‌ک خۆ هه‌شاردان ،ئاوربارانه‌که کۆتایی هات و ئێمه‌ش بێ زیان درێژه‌مان به‌رێگا دا. تاریک و روونی ئێواره به هه‌ورازێکی پر له مێن دا سه‌رکه‌وتین(چاوساقه‌که‌مان پێی وتبووین که نابێ له باریکه رێگای نێو مینه‌کان لابده‌ین و تائه‌و جێگایه‌ش که ده‌کرێت پێ بنێینه جێ پێی ئه‌و).خاڵۆ برزو له پێ که‌وتبوو و هێزی رۆیشتنی نه‌بوو ،به نۆبه له کۆڵمان کرد و سه‌رکه‌وتین.
شه‌وێکی کپ و بێده‌نگ تاریکستانێکی گیا ره‌شی به‌هار مه‌یدان مینه‌کانمان به‌جێ هێشت و له چڕ و هه‌ڵدێره‌کانی شاهۆوه به سه‌ر پزگه به‌فره‌کاندا له‌به‌لا بوینه‌وه بۆ دۆڵێک که له به‌رزترین لوتکه‌ی شاهۆوه به‌ره‌وخوار ده‌بویه‌وه بۆ ده‌شتی شاره‌زور (پشت گوندی گوڵه‌خانه) .
ئه‌م دۆڵه ریزه ئه‌شکه‌وتێکی لێبو که بۆ بنکه‌ی پارتیزانه‌کان شوێنێکی کونجاو و له‌بار بو، هه‌ر بۆیه بنکه‌ی حسک و شوعی و قه‌رارگای ره‌مه‌زانی لێ جێگیر ببوو، زۆر به ئه‌حتیاته‌وه خۆمان گه‌یه‌نده یه‌کێک له ئه‌شکه‌وته‌کان که ئه‌نباری ته‌قه‌مه‌نی و خواردنی حسک بوو، شوێنه‌که که‌مێک چه‌په‌ک و لاڕی بوو که‌سانی تایبه‌ت هاتوچۆی ئه‌م ئه‌شکه‌وته‌یان ده‌کرد ، هه‌ر به شه‌وه‌که‌ی هێندێک خواردن و ئاویان بۆ ئاماده‌کردین بۆ ئه‌وه‌ی به رۆژ هاتوچۆی ئێره نه‌بێته جێگای گومانی پاسداره‌کانی قه‌رارگای ره‌مه‌زان.
ئه‌و رۆژه‌ی که له‌وێ بووین ئاگادار کراینه‌وه که پێشمه‌رگه‌یه‌کی دابڕاوی حدکا لا‌ی براده‌رانی حیزبی شوعیه و ده‌ی هه‌وێت بێته لامان. عه‌زیز جوانرۆی که پێشمه‌رگه‌یه‌کی به ته‌مه‌ن بوو، بیست رۆژ پێشتر له گه‌ل هێزه 800 که‌سیه‌که‌ی حدکا له پێبناری سورێن دابرابوو ، پاشان روی له شاحی سورێن کردبوو و سه‌ری له مه‌قه‌ری شوعیه‌کانه‌وه ده‌رچوبوو( مه‌قه‌ری شوعیه‌کان له لا‌ی خواروی دۆڵه‌که‌وه بوو ، بۆیه خاڵۆ عه‌زیز به‌خت یاوه‌ری ببوو لا‌ی شوعیه‌کان گیرسابویه‌وه ، به بێ ئه‌وه‌ی پاسداره‌کان هه‌ستی پێ بکه‌ن) .
ئێواره دره‌نگانێک یه‌که یه‌که له ئه‌شکه‌وته‌که ده‌رکه‌وتین و له شوێنێکی نه‌دیو و دور له چاوی پاسداره‌کان یه‌کمان گرته‌وه و به خاڵۆ عه‌زیزیشه‌وه درێژه‌مان به رێگا دا. رێگایه‌کی لا به لا و پڕ له مینی جۆراجۆر.چاوساق هه‌نگاو به هه‌نگاو رێنوێنی ده‌کردین و ئاگای لێمان بوو.تاریک و رونی ئێواره له لوته شاخێکه‌وه هاتینه دیوی سه‌یدسادق به لا‌ی شانه‌ده‌ریدا. له دامێنی شاخه‌که و پێ ده‌شتی لا‌ی سه‌یدسادق ئاسه‌واری گوندێکی روخاوی سالێ 1976 له دوره‌وه به‌دی ده‌کرا که شوێنی مه‌به‌ستی ئه‌م شه‌وی ئێمه بوو ، ده‌بوو له‌وێ چاوه‌روانی(له‌و گونده روخاوه) که‌سی شآره‌زابین که له‌لای سلێمانیه‌وه بێته لامان.
لێره به‌وڵاوه چاوساقه‌که‌مان به‌جێێ ده‌هێشتین و رێنمامان ده‌بوو به‌که‌سێکی دیکه‌ی شآره‌زای ئه‌م ده‌وه‌ره ، له رێگای بێسیمه‌وه له زه‌رایه‌نه‌وه رێنوێنی ده‌کردین. له لوتکه‌ی شآخه‌که بۆ خواره‌وه له ژێر چاوه‌دێری هێزه‌کانی ئێراقدا بوو ، بۆیه تا تاریک داهاتن له لوتکه‌ی شاخه‌که ماینه‌وه و پاشان له چاوساقه‌که‌مان ماڵئاوایمان کرد و ئه‌و به‌ره‌و دواوه گه‌رایه‌وه و ئێمه‌ش درێژه‌مان به رێگا دا.
له هه‌ڵدێر و سه‌ختای شآخه‌که که ده‌رباز ده‌بوین ده‌بوو به نێو دۆڵێکی ئاران و داپۆشراو به گژ و گیای به‌هاری و چێنراو به مین خۆمان بگه‌یه‌نینه گونده‌که. ئه‌م گونده کاتی خۆی که هێزه ئه‌نفال که‌ره‌کانی به‌عس ته‌قاندویانه‌ته‌وه بانه چیمه‌نتۆ کراوه‌که‌ی مزگه‌وت به‌ساقی که‌وتوه‌ته خوار و له گۆشه‌یه‌که‌وه بۆشاییه‌کی تێکه‌وتبو که دواتر بوه‌ته شوێنی لێقه‌وماوان و رێبوارانی ئه‌م ده‌وه‌ره، به پێی رێنوینی چاوساقه‌کان ده‌بوو ئێمه له‌م شوێنه(له ژێر مسه‌له‌حی مزگه‌وته روخاوه‌که) چاوه‌روانی که‌سی شاره‌زا بین که بێته لامان. شاره‌زای لا‌ی زه‌رایه‌ن له رێگای بێسیمه‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو رێنوێنی ده‌کردین و نه ده‌بوو هه‌نگاوێک له رێنوێنیه‌کانی لابده‌ین، سه‌د هه‌نگاو لابه‌لا ده‌گه‌نه تاقه دارێک له لا‌ی داره‌که راست به‌ره‌و خوار ده‌گه‌نه ئاو درێک، به‌نێو ئاودره‌که دا ده‌گه‌نه به‌رزاییه‌کی نیو متری ، به‌لای ده‌ستی راست دا ریزه به‌ردێک وه‌ک به‌رده‌بازی نێو ئاو ریز کراون له نێو مه‌یدانی مینه‌کان ، به‌سه‌ر به‌رده‌بازه‌کاندا ده‌گه‌نه یه‌که‌م ئاسه‌واری ماڵی روخاوی گونده‌که ، به نێوان ماڵه روخاو و ئاودره‌که‌دا دێنه سه‌ر مزگه‌وته روخاوه‌که و له گۆشه‌ی لا‌ی خوارو وشکه که‌ڵه‌کێک هه‌ڵچنراوه و کونایه‌کی بچوک بۆ چونه‌ژوره‌وه هه‌یه ، له‌وێ ده‌مێننه‌وه تا دێینه لاتان ونابێت دوو میتر دور بکه‌ونه‌وه.
ئه‌مه ئه‌و رێنماییه بو که له رێگای بێسیمه‌وه ده‌بوو له‌و تاریکستانه له به‌رچاوی بگرین و که‌مته‌رخه‌می نه‌که‌ین،( پێشتر له هه‌ورامان له مه‌ئموریه‌تێک دا من چاوساقی تیمێک بووم له‌شه‌وێکی تاریک و له نێو دارستانێکی چڕدا هه‌ستم کرد که له نێو مه‌یدانی مینداین، به هاورێیانم وت هاورێیان هه‌وڵ بده‌ن پێ بنێنه جێگا پێی من و خۆ بپارێزن له ره‌شای نێو پوشه‌که ،چه‌ند هه‌نگاوێک دوا تر کا‌ک جه‌زا ساڵحی جێ پێکه‌ی منی نه پێکا و که‌وته سه‌ر مین و به‌داخه‌وه لاقی له‌ده‌ستدا) بریارمان دابوو هه‌وڵ بده‌ین هه‌م جێ پێیه‌کان گم نه‌که‌ین و هه‌میش فاسڵه بگرین له ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی مین که‌مترین زیانمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بریندار راگوێزین. به‌پێی ئه‌زمون و شاره‌زای له سه‌ر مین و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی لێره‌ش من بوومه پێش قه‌ره‌وڵ و ده‌مه‌و به‌یانی گه‌یشتینه شوێنی مه‌به‌ست.
ئه‌م شوێنه جێگای دوو تا سێ که‌س ده‌بویه‌وه که‌چی ئێمه یازده که‌س دوو رۆژ و سێ شه‌و خۆمان خزاندبووه ناو ئه‌م کونه. شوێنه‌که‌مان له نێوان به‌ره‌ی شه‌ری ئێران و ئێراقدا هه‌ڵکه‌وتبوو، دوو هێزی داگیرکه‌ر به راده‌یه‌ک له‌یه‌ک نزیک که‌وتبونه‌وه که به چه‌کی سوک ته‌قه‌یان له یه‌کتر ده‌کرد، بێجگه له‌وه‌ش به‌رده‌وام به چه‌کی قورس و دورهاوێژ سه‌نگه‌ره‌کانی یه‌کتریان ئاورباران ده‌کرد، سه‌ر و کورتی ئاوری چه‌که دورهاوێژه‌کانی هه‌ر دوو لا ئێمه‌ی ده‌گرته‌وه،بۆیه کونای چونه‌ژوره‌وه‌ی شوێنی مانه‌وه‌مان به به‌رد هه‌ڵچنی بوو، شوێنی مانه‌وه‌که‌مان له ژێر چاوه‌دێری دوو لایه‌نی شه‌رکه‌ر دا بوو، به‌تایبه‌ت هه‌ڵکه‌وتی شوێنه‌که بۆ پێشره‌وی دوو لایه‌ن له‌بارو ته‌نها رێگای به‌ره‌و پێش چوون ده‌ورو به‌ری ئێمه بوو.
ده‌بو به ته‌واوی ئیحتیا‌ت بکه‌ین ، رۆژانه که‌متر ده‌هاتینه ده‌ر و له ئه‌گه‌ری ناچاریش دا خۆمان به گژ و گیا داده‌پۆشی و به سینگه خشکێ ده‌هاتینه سه‌ر کانیه‌که‌ی نزیکمان، شه‌وانه‌ش له به‌ر ئاوری چه‌که دوورهاوێژه‌کان پێمان نه‌ده‌کرا زۆر له ده‌ره‌وی کوناکه بمێنینه‌وه و به‌رده‌وامیش ترسی جوڵه‌ی هێزه‌کانی هه‌ر دوو لامان له‌سه‌ر بوو. شوێنه‌که‌مان زۆر به‌رته‌سک بوو به زۆر خۆمان خزاندبووه پاڵ یه‌ک، سه‌رما و ئه‌و شێوه دانیشتنه به‌رده‌وامه ناچارییه کاری تێکردبووین و ته‌واوی جه‌سته‌مان ره‌ق هه‌ڵگه‌رابوو، بێ خوارده‌مه‌نی و برسیه‌تیش سه‌ربار بوو .
به پێی به‌رنامه‌ی دیاری کراو ده‌بوو شه‌وێک بمێنینه‌وه بۆیه خواردنی شه‌وێکمان هه‌ڵگرتبوو (ئه‌گه‌ریش زیاتر بماینه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده خواردنمان ده‌س ده‌که‌وت که ئه‌وه‌ش هاورێیانی حسک له خۆیان گرتبوه‌وه) پاش شه‌و و رۆژێک به ته‌واوی خواردنمان لێ برابوو ، په‌نامان برده به‌ر گژ و گیا(کوزه‌ڵه‌ی زۆر وزه‌به‌نی ده‌وروبه‌ری کانی فریامان که‌وت) که ئه‌وه‌ش ترسی شیمیایی له‌سه‌ر بوو له لایه‌کی تریش ئه‌و ناوه به مین چێنرا بوو وه له‌ژێر گژ و گیای به‌هاریدا داپۆشرابوون.
من و کا‌ک که‌ریم هێندێک له جیره وشکه‌که‌ی هلیکوپته‌ره‌که‌ی هاوارمان پاشه‌که‌وت کردبوو، ژه‌مه خواردن هه‌رکه‌سه‌و چه‌ن دەنکه کشمیش و پسته و هه‌نجیرێکمان دابه‌ش ده‌کرد. له‌و کاته ناله‌بار و پڕ مه‌ترسیه‌دا جارجارێک بۆ خۆده‌رباز کردن له‌و هه‌مووه دڵه‌راوکێ و مه‌ترسیانه په‌نامان ده‌برده به‌ر گاڵته‌و گه‌پ ، خالۆ برزو میتران و خالۆ سه‌عای جه‌لالی به قسه خۆشه‌کانیان ده‌بوونه هۆی گۆرینی وه‌زعه‌که ، کا‌ک که‌مال دشه‌یی که له باری جه‌سته‌یه‌وه له هه‌مومان که‌ڵه‌گه‌ت تر بوو به‌ئه‌ندازه‌ی دوو که‌س جێگای ده‌گرت، له نێوان خالۆ برزو خالۆ سه‌عا دانیشتبوو جار جارێک له هه‌ردوو لاوه یه‌کی سیخورمه‌یه‌کیان ده‌سپرانده بنده‌سی کا‌ک که‌مال و ده‌یانوت جوان دانیشه، جێگای دوو که‌ست داگیر کردوه و به ئه‌ندازه‌ی دوو که‌سیش خۆت پان کردوه‌ته‌وه.
کا‌ک که‌مالیش هێندێک سه‌ر و سینگی خۆی ده‌جوڵاند و وای نیشانده‌دا که خۆی کۆکردوه‌ته‌وه و جیگای خاڵی کردوه که چی مه‌جالی جوله‌ی لاقه‌کانی نه‌بوو .خالۆ برزو ده‌یوت کا‌ک که‌مال تۆ ئاگای دیموکراسی نازانیت، ئه‌وه‌تا ئێمه هه‌رکام که‌متر له دوو بست شوێنمان گرتوه که چی تۆ زیاتر له پێنج بستت دابریوه بۆ خۆت(بوی بست ده‌کرد).کا‌ک که‌مال قه‌ڵس ده‌بوو و خۆی راده‌کێشا بۆ لا‌ی کونەکه و ده‌ی وت ده‌چمه ده‌رێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م پرته و بۆله‌یه نەجاتم ببێت، تۆپێک لێم‌دا له‌و وه‌زعه باشتره، ئه‌وجار تێکرا هاوارمان له کا‌ک که‌مال ده‌کرد ، بۆ کوێ __ به ته‌مای به‌زمه‌که‌ی عه‌بابه‌یلێمان به‌سه‌ر بێنیت و لێره‌ش ئاشکرامان بکه‌یت، خۆ له ده‌رێ به ئه‌ندازه‌ی ره‌ش ده‌وارێک تاپۆ ده‌ده‌ی. ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی سامناک له ده‌ور و به‌رمان باسه‌که‌ی پێ ده‌برین و ده‌گه‌راینه‌وه سه‌ر وه‌زعه‌که‌ی پێشوو.
قه‌رار بو شه‌وێک لێره بمێنینه‌وه و هاورێیانی په‌یوه‌ندی و کومیته‌ی هه‌ورامان کار ئاسانیمان بۆ بکه‌ن و بێن به ده‌ممانه‌وه، وادیار بو هاورێیان هه‌وڵی خۆیان دابوو به‌ڵام ئێراقیه‌کان کۆسپیان دروست کردبوو. له لایه‌کی تریشه‌وه ئێراق هیزێکی زۆری له ناوچه‌که مۆڵ دابوو بۆ پێشگیری له به‌ره‌و پێش چوونی هیزه‌کانی ئێڕان و به‌رپرسانی ئێراقی بۆ خۆشیان نه‌یانده‌زانی ئه‌و یه‌که‌یه‌ی ئه‌رته‌شی ئێراق له ده‌ورو به‌ری ئێمه‌یه سه‌ر به کام فه‌وج و لیواو و فیرقه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری چوونی ئێمه‌یان بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌م له عه‌ربه‌ت بۆ سه‌ره‌وه (سه‌ید سادق، هه‌ڵه‌بجه ، شاره‌زور)ببووه مه‌یدانی شه‌ر و دانیشتوانه‌که‌ی به‌گشتی راگوێزرابوون و هیچ که‌سێکی ئه‌هلی نه‌ی ده‌توانی هاتووچۆی ئه‌و ناوه بکات بۆیه هاورێیان کۆسپی زۆریان بۆ دروست ببوو ، چاوه‌روانی ئه‌وه‌یان کردبوو که به‌رپرسانی ئێراقی کارئاسانیان بۆ بکه‌ن که چی ئه‌وانیش له‌و شپرزه‌ییه‌ی خۆیان ده‌سی ده‌سیان پێ کردبون.
ئه‌و ماوه‌یه که له‌وێ مابوینه‌وه ترس و دڵه‌راوکێیه‌کی زۆرمان هه‌بوو له دوا ساته‌کاندا به‌ته‌واوی بێ هیوا ببووین و له رێگای بێسیمه‌وه که‌وتبوینه وه‌سیه‌ت کردن بۆ هاورێیانمان له زه‌رایه‌ن. ئێواره‌ی 12 ی نه‌ورۆز هاورێیان له زه‌رایه‌نه‌وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل گرتین و به‌ڵێنیان پێمان دا که بۆ به‌یانی کاتژمێر نۆ که‌سی چاوساق دێته لامان. ئه‌و ماوه‌یه ده‌یان جار له‌م قه‌ول و به‌لێنانه‌مان بیستبوو که چی هه‌مویان بێ ئاکام بون، بۆیه ئه‌م به‌ڵێنه‌ش جێگای هیوا نه‌بوو، بۆیه داوامان کرد له گه‌ل کا‌ک غه‌فور هه‌مزه‌یی (به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کان)و کا‌ک سه‌ید ره‌زا ( به‌رپرسی کومیته‌ی هه‌ورامان) بۆ هندێک راسپارده‌ی حیزبی و کار‌و باری تایبه‌تی بۆ دواجار( پێمان وابوو له دواساته‌کانی ژیان داین) قسه بکه‌ین، ته‌ماسی دوای هه‌ردو به‌رێزان هاتنه سه‌ر خه‌ت و هه‌ولیان ده‌دا له بێ هیوای و وره روخاوی ئێمه، وره و هیوامان پێ بده‌ن.
کا‌ک غه‌فور وتی هاورێیان کێشه‌که‌مان تائێستا ئه‌وه بوو که ئێراقیه‌کان بۆ خۆشیان نه‌یانده‌زانی ئه‌و یه‌که‌یه‌ی لا‌ی ئێوه سه‌ر به کام فه‌وج و لیوایه که‌کارئاسانیمان بۆ بکه‌ن، ئێستا کێشه‌مان نه‌ماوه و به‌یانی بۆ خۆم له‌گه‌ل به‌رپرسێکی ئیراقی دێین به‌ره‌و سه‌یدسادق و به‌ڵێنی ئه‌مجاره سه‌د له‌سه‌ده و هه‌رچۆنێک بووه ئه‌م شه‌ویش ده‌وام بکه‌ن،له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی ئه‌م شه‌و ئه‌رته‌شی ئێراق به نیازه هیرش بکات بۆ گرتنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوبن ئه‌وا ئێوه ده‌که‌ونه پشتی به‌ره‌ی شه‌ر و کاره‌که‌مان ئاسانتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ریش سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون ئه‌وه ده‌گه‌رێنه‌وه شوێنه کۆنه‌که‌ی خۆیان که کار ئاسانی بۆ کراوه بۆ به‌یانی کاتژمێر نۆ ده‌وام بکه‌ن. دوای په‌یوه‌ندیه‌که ترس و دڵه‌راوکێی ئێمه زیاتر بوو. هه‌رچۆنێک بو خۆمان ئاماده‌کرد بۆ هێرش و مه‌ترسیه‌کانی سه‌ر خۆمان. تا نزیک کاتژمێر چواری به‌یانی بێ جوڵه‌و بێده‌نگ له چاوه‌روانی هێرشدا دڵه‌ته‌په‌مان بوو (ده‌یان مه‌ترسی مان له‌سه‌ربوو ته‌نانه‌ت په‌رینه سه‌ری تانکێک له سه‌ر بانه روخاوه‌که‌ی مزگه‌وت).
تاریک و بومه‌ڵێڵی به‌یانی گویمان له ده‌نگی پێ و وره وری کاسانێک بوو له‌ده‌وری که‌لاوه‌ی مزگه‌وته‌که . به ته‌واوی هه‌ستمان راگرتبوو ، له نێو کونایه‌ک که هیچ جێگایه‌کمان لێوه دیار نه‌بوو چاوه‌روانی چاره‌نوسی نادیارمان ده‌کرد. پاش ماوه‌یه‌ک زانیمان کۆمه‌ڵه که‌سانێک به‌ده‌وری که‌لاوه‌ی مزگه‌وتدا ده‌خولێنه‌وه به کوردی قسه ده‌که‌ن ،یه‌کێکیان ده‌یوت کوناکه ئاله‌م ده‌وره‌یه به‌ڵام نایدۆزمه‌وه(پێشتر ئێمه دیوار و به‌رده‌که‌مان به‌شێوه‌یه‌ک به گژ و گیا داپۆشیبو بۆ ئه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌م کونایه دیار نه‌بێت). دواجار زانیمان که ئه‌مانه‌ش به‌شوێن ئه‌م کونه‌دا ده‌گه‌رێن و دورناکه‌ونه‌وه ، بۆیه له‌و دیو دیواره‌که‌وه ده‌نگمان دان و وتمان نه‌جوڵێن ده‌نا هه‌موتان کوژراون (تێلا به‌ده‌ستێک ده‌ی توانی هه‌مومان چه‌ک بکات)، وه‌لامیان دایه‌وه لێقه‌وماوی هه‌ڵه‌بجه‌ین.
به‌رده‌کانی ده‌م کوناکه‌مان لاداو و خۆمان کێشایه ده‌ره‌وه و له‌گه‌لیان تێکه‌ڵ بووین.ئه‌مانه کۆمه‌لێک که‌سی بێ چه‌کی غه‌یره هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌ر به دا‌موو ده‌سگاکا‌نی ئێراق بون و چه‌ن که‌سێکیان خه‌ڵکی سه‌یدسادق و ته‌نانه‌ت کاتی خۆی دانیشتوی ئه‌م گونده بوون . دوو که‌س له‌مانه وتیان ئێمه شاره‌زای ئێره‌ین و ده‌توانین خۆمان بگه‌یه‌نینه پشت سه‌نگه‌ره‌کانی جه‌یشه‌که و به‌یانی به رون بونه‌وه‌ی هه‌وا له پشته‌وه دێینه لا‌ی عسکه‌ره‌کان و داوای یارمه‌تی بۆ خۆمان و ئێوه‌ش ده‌که‌ین ، هه‌مومان ناتوانین به‌م شه‌وه تاریکه به‌نێو مینه‌کاندا ده‌رباز ببین، بۆیه ئه‌م هارێیانه‌ی ئێمه لا‌ی ئێوه ده‌مێننه‌وه تا ئێمه ده‌گه‌رێینه‌وه . ئه‌وان رۆیشتن و ئێمه‌ش چاوه‌روان ماینه‌وه. ده‌وروبه‌ری کاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌و دوو که‌سه گه‌رانه‌وه و وتیان بیست خوله‌ک کاتیان پێداوین که خۆمان بگه‌یه‌نینه ئه‌و ته‌پۆڵکه‌یه که عه‌سکه‌ری لێیه.
بیست خۆله‌ک بۆ هاتن و گه‌رانه‌وه ، ده خۆله‌کی مابوو که ده‌بوو زۆر به په‌له رێکه‌وین ، بیست و پێنج که‌س به ریز به دوای یه‌کدا به نیو ئاودره‌که دا که به‌شیکی به کۆڵه بی و گژ و گیا داپۆشرابو رێکه‌وتین. په‌رپرسانی یه‌که سه‌ربازیه‌که‌ی ئێراق به سه‌ربازه‌کانی خه‌تی پێشه‌وه‌یان راگه‌یاندبوو که جه‌ماعه‌تێک چه‌ک دار و بێ چه‌ک خۆیان ته‌سلیم ده‌که‌ن. عه‌سره‌ره‌کانی سه‌رته‌پۆڵکه‌که به‌گشتی سه‌ریانکێشابووه ده‌ر و مه سیری دیاریکراوی ئێمه‌یان خستبوه ژێر چاوه‌دێری. به‌م به‌ره‌وه هێزه‌کانی ئێرانیش ئه‌و جموجوڵه‌ی ئێراقیه‌کانیان هه‌ستپێکرد و وه خۆکه‌وتن.
له‌نیوه‌ی رێگا هێزه‌کانی ئێران زانیان به ئێمه و سه‌ره‌تا به چه‌کی سوک و دواتر به چه‌کی قورس ئه‌و ناوه‌یان ئاور باران کرد. هه‌ر چۆنێک بو خۆمان ده‌رباز کرد بۆ پشت ته‌پۆڵکه‌که و له هێزه‌کانی ئێرانه‌وه نه‌دیو بوین، بۆیه هێزه‌کانی ئێران که‌وتنه ئاور بارانی ته‌پۆڵکه‌که به چه‌کی قورسی جۆر وا جۆر. له ژێر ره‌هێڵه‌ی ئاوربارانی توندی ئێرانیه‌کاندا خۆمان گه‌یانده یه‌که‌م عه‌سکه‌ری ئێراق. وادیار بو کابرای سه‌یدسادقی به ئێراقیه‌که‌نی وتبوو خۆیان ئێراقی بی چه‌ک و جه‌ماعه‌تێکی مه‌عارزه‌ی ئێرانی دێن خۆیان ته‌سلیم ده‌که‌ن، بۆیه ئێراقیه‌کان دوو شوێن و دوو که‌سی تایبه‌تیان راسپاردبوو که خۆمانیان پێ بناسێنین.
کاتێک گه‌یشتینه لا‌ی عه‌سکه‌ره‌کان وتیان ده‌بێ چه‌کداره‌کان بچنه سه‌ره‌وه‌ی ته‌پۆڵکه‌که و خۆتان بناسێنن به زابتی به‌رپرس .شوێنی قسه و باس و دواکه‌وتن نه‌بوو،له لایه‌ک ته‌پۆڵکه‌که له ژێر ئاوری تۆپخانه‌ی ئێران‌دا ده‌کوڵا و له لایه‌کیش عه‌سکه‌ری توڕه و ته‌وسن ده‌س له‌سه‌ر په‌له‌پیتکه‌ی چه‌که‌کانیان ئا‌ماده‌ی ته‌قه کردن بوون لێمان، به ناچار له ژێر ره‌هێڵه‌ی ئاوری تۆپخانەی تووند دا سه‌رکه‌وتین بۆ سه‌ر ته‌پۆڵکه‌که.من و کا‌ک که‌مال و کا‌ک عه‌بدولکه‌ریم گه‌یشتینه شوێنی دیاری کراو، دور و نزیک زابته‌که ده‌ستوری دا به عه‌سکه‌ره‌کان که چه‌که‌کانمان لێ وه‌رگرن.
به ئیشاره‌ی عه‌سکه‌ره‌کان چه‌که‌که‌م نایه سه‌ر عه‌رزه‌که و ده‌ستم برد بۆ ترازاندنی فانسقه‌ی دراغه‌کان، له نێو ته‌قینه‌وه‌ی گوله تۆپه یه‌ک له دوای یه‌که‌کان گویم له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی جیاواز بوو ،ئاورم دایه‌وه به‌ره‌و دوا و به هاورێکانم وت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ته‌قینی مین بوو، دواتر گویمان له‌ده‌نگی هاورێیانمان بو که داوای یارمه‌تییان لێ ده‌کردین.له گه‌ل کا‌ک عه‌بدولکه‌ریم به‌ره‌و هاورێیان گه‌راینه‌وه، به بێگوێدانه ئه‌رجه‌ع ئه‌رجه‌عی عه‌سکه‌ره‌کان و ترسی مین و تۆپخانه خۆمان گه‌یانده شوێنی روداوه‌که .
خالۆ برزو میتران که له‌ئاخری سه‌فه‌که‌وه بو که‌وتبووه سه‌ر مین و به توندی بریندار ببو موزه‌فه‌ری کوری و کا‌ک که‌ریم که له به‌ر و دوای خاڵۆ برزوه‌وه ببون به سوکی بریندار ببون. به‌په‌له خاڵۆ برزومان هه‌ڵگرت و له دڕناله به‌ردێکی داوێنی ته‌پۆڵکه‌که‌دا جێگامان کرده‌وه.
له‌و کاته‌یدا که سه‌رگه‌رمی پێچانی برینی خاڵۆ برزو بووین کا‌ک غه‌فور هاته سه‌ر هێڵی بێ‌سیم و به گه‌رمی هه‌واڵی پرسین و وتی ئه‌وه له سه‌یدسادقین و کار‌و باره‌کان جێ به جێ کراون و خۆتان ئاماده بکه‌ن ئه‌وه نه‌فه‌ر به‌رێوه‌یه دێته لاتان.کا‌ک غه‌فور زۆر خۆشحاڵ و به‌په‌له بوو له‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام توانیویه‌تی کارێکمان بۆ بکات و به پیرمانه‌وه بێت و مژده‌ی ده‌رباز بونمان پێ بدات، مه‌جالی قسه‌کردنی ئێمه‌ی نه‌ده‌دا و پاش قسه‌و باسه‌که‌ی خۆی ، ئێمه‌ش وه‌زعه‌که‌ی خۆمانمان بۆ باس کرد و رامان گه‌یاند پێویستی تایبه‌تی ئێستامان گه‌یاندنی هه‌رچی زوتری خاڵۆ برزویه بۆ نه‌خۆشخانه. ئه‌و ماوه‌یه که‌له ژێر که‌لاوه‌ی مزگه‌وته‌که بووین جار جارێک چاومان له ماشینێکی عه‌سکه‌ری بوو که به‌په‌له خۆی ده‌گه‌یانده پشت ته‌پۆڵکه‌که یان ده‌گه‌رایه‌وه، هه‌رکاتێک گوێمان له ره‌هێڵه‌ی تۆپخانه بوایه ده‌مان زانی ئه‌وه ماشینه‌که دێت یا ده‌گه‌رێته‌وه. ئێستا که پاش ده‌یان کۆسپی پڕ مه‌ترسی گه‌یشتوینه ئێره خه‌می ده‌رباز بوونی ئاور بارانی ئه‌م ماشینه‌مانه که ده‌بێ ئێمه ده‌رباز بکات(چه‌ندین ماشین له‌سه‌ر به‌ناو ئه‌م جاده‌یه که‌وتبونه به‌ر ئاوری تۆپخانه و سوتابوون، یان له کار که‌وتبون) .
پاش ماوه‌یه‌کی کورت ته‌پ تۆزی ماشینێکی زیل ئه‌و ناوه‌ی داگرت که به‌ره‌و ئێمه ده‌هات، چاومان برێبوه ماشینه‌که بۆ ئه‌وه‌ی بزانین کەی ده‌که‌وێته ژێر ڕه‌هێڵه‌ی ئاوری تۆپخانه، پاش که‌مێک به‌بێ دژ کرده‌وه‌ی هێزه‌کانی ئێران ماشینه‌که گه‌یشته لامان.کابرای لێخوری ماشینه‌که وتی چه‌ک داره‌کان سوار بن(مه‌به‌ست ئێمه بووین و ئێراقیه‌کان بۆیان نه‌بوو سوار بن)،ئێراقیه‌کان هه‌وڵیاندا که لانی که‌م که‌سێکیان له‌گه‌ل ئێمه بێت بو ئه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نیته شوێنی مه‌به‌ست بۆ ده‌رباز کردنی ئه‌وانی تر به‌ڵام کابرای لێخور مه‌جالی نه‌دا و یازده چه‌کی ژمارد به یازده که‌سه‌وه. هه‌ر چۆنێک بوو له پشت ماشینه‌که جێگایه‌کمان بۆ خاڵۆ برزو خۆش کرد و ماشین به په‌له گه‌رایه‌وه. ئه‌و جار خه‌می گه‌رانه‌وه‌ی ماشینمان بوو ، پێمان وابوو هێزه‌کانی ئێران خۆیان ئاماده کردوه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ماشینه‌که. پاش ماوه‌یه‌ک ترس و دڵه‌خورپه به بێ ئاوربارانی تۆپخانه دورکه‌وتینه‌وه و ترسی ئاوربارانمان له‌سه‌ر نەما.
کا‌ک غه‌فور به سێ ماشینی لاندکروزره‌وه چاوروانمان بوو، به‌شی خواردنی سی که‌سیان بۆ هێنابووین، به‌گه‌یشتنمان به‌ره‌و پیرمان هاتن و هه‌ر دوو لا ده‌سته‌ملانی یه‌ک بووین .کابرایه‌کی کۆت و شه‌رواڵی له دوره‌وه سر‌نجی دابووین که بۆ ئێمه نه‌ناسراو بوو، بۆیه پرسیارمان کرد و کا‌ک غه‌فور وتی ئه‌وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندی ئوپوزسیونی ئێرانیه‌کانه و له‌و ماوه‌یه‌دا من هێنده به‌رۆکم گرتووه و بۆ ده‌رباز کردنی ئێوه شه‌و و رۆژم لێ تاڵ کردوه و باسی قاره‌مانی و فیدا کاری ئێوه‌م بۆ کردوه وتوویه شه‌رت بێ بۆ خۆم له‌که‌رکوکه‌وه له گه‌ڵت بێم بۆ دیتنی ئه‌م که‌سانه‌ی که وا تۆ شاخ و باڵت پێداون.
له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی جارێک پێی وتووم کاکه ئێمه 15 هه‌زار عه‌سکه‌ریه‌مان له هه‌ڵه‌بجه تێدا چوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م یازه‌ده که‌سه‌ی ئێوه سه‌رئێشه‌و خه‌ممان نه‌خواردون، وابزانن ئه‌م یازده که‌سه‌ی ئێوه‌ش وه‌ک پازده‌هه‌زار که‌سه‌که‌ی ئێمه تێداچوون، منێش وتوومه ئه‌مانه‌ی ئێمه دوهێنده‌ی ئه‌وانه‌ی ئێوه فێداکاری و له خۆبورده‌ییان هه‌بووه، ئه‌وانه‌ی ئێوه له یه‌که‌م ساته‌کانی شه‌ردا به‌ره‌نگارییان نه‌کرد و خۆیان دا به‌ده‌سته‌وه ، ئه‌وانه‌ی ئێمه شه‌ری سه‌رو ماڵیان کردوه و خۆیان نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه.
بۆیه ئه‌وانه شایانی ئه‌وپه‌ری رێزن بۆ ئێمه و ده‌بێ هه‌وڵی ده‌رباز کردنیان بده‌ین. پاش ئه‌م قسانه‌ی کا‌ک غه‌فور سرنجێکی خۆم و هاورییانمدا که ئه‌و شاخ و باڵه‌ی کا‌ک غه‌فورمان لێوه دیار نه‌بوو، ( که‌سه‌کان ئه‌مانه بوین 1 خالۆ برزو به‌ته‌مه‌ن و که‌م ئه‌ندام که جار جار به کۆڵ ده‌مانهێنا 2 خالۆ سه‌عای جه‌لالی به‌ته‌مه‌ن 3 خاڵۆ عه‌زیز جوانرۆی به ته‌مه‌ن 4 که‌مال عه‌بدوڵازاده 5 عه‌بدولکه‌ریم جه‌لالی 6 حکمه‌ت میتران 17 ساڵه 7 نه‌قی شه‌ره‌کانی بێ لاق 8 ئه‌کبه‌ر خودامرادی بێ لاق 9 موزه‌فه‌ر میتران 10 که‌ریم حوسه‌ینی 11 مه‌نسور) جیا له‌وه‌ش سه‌رو بیجی ماندو قوراوی هیلاک نیشانه‌ی جوست و چالاکی پێشمه‌رگه‌یه‌کی راسته‌قینه و به‌هه‌یبه‌تمان لێ به‌دی نه‌ده‌کرا، له‌لایه‌کی تریشه‌وه هه‌رکام بابۆڵه‌یه‌ک به ده‌ستێک و ساردیه‌کیش به ده‌سته‌که‌ی دیکه‌وه سه‌رگه‌رمی خواردنی نائاسایی بووین،دیمه‌نیکی سه‌یری ده‌به‌خشی پێمان.
بۆیه زیاتر سر‌نجی کابرای نه‌ناسراوم دا‌و له روخساریدا ئه‌وه‌م به‌دی ده‌کرد په‌شیمانه که له که‌رکوکه‌وه هاتووه بۆ مه‌یدانی شه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیکه‌وه پاله‌وانه‌کانی کا‌ک غه‌فور ببینێت. پاش وچانێکی کورت سواری ماشینه‌کان بووین ، خاڵۆ برزو که به سه‌ختی بریندار و موزه‌فه‌ر و حکمه‌تی کوڕی و که‌ریم حوسه‌ینی که به سووکی بریندار ببوون له ماشینێک به‌ره‌و سلێمانی و ئێمه‌ش له دوو ماشیندا به‌ره و قه‌ره‌گۆل(ئۆردوگای کورده ئاواره‌کانی رۆژهه‌ڵات) رێکه‌وتین.
کاتێک له هه‌ڵه‌بجه بووین شاهیدی ئه‌وه بووین که هێزه‌کانی ئێران چۆن سه‌رو ماڵی دانیشتوانی شاره‌که‌یان تاڵان ده‌کرد و دوا جار ماڵه‌کانیشیان ده‌ته‌قانده و ئێستاش له سه‌ید سادق هێزه‌کانی ئێراق به زۆر دانیشتوانی شاره‌که‌یان راگواستبوو و که‌وتبونه تاڵان کردن و دوا جار شاره‌که‌یان له‌گه‌ل خاک یه‌کسان دەکرد .له ده‌ره‌وه‌ی شار عه‌سکه‌ریه بۆ ماوه‌یه‌ک رایانگرتین تا ته‌قینه‌وه‌ی ماڵه‌کان( 30 تا 40 خانویان به هۆی تی ئن تی یه‌وه ده‌به‌سته‌وه به یه‌ک و به‌لێدانی دوکمه‌یه‌ک ده‌یان خانوی چه‌ن قات ده‌که‌وتنه سه‌ر عه‌رز) ته‌واو بوو.
هێز و کومیته شارستانه‌کا‌نی جنوب هێشتا له قه‌ره‌گۆل مابونه‌وه و شه‌وانه له مزگه‌وت و چه‌ن شوێنێکی دیکه و رۆژان بو خواردن دابه‌ش ده‌بوون به‌سه‌ر ماڵه‌کاندا و ئێمه‌ش چوینه لا‌ی ئه‌وان. پێشمه‌رگه‌کان و کۆمه‌ڵێک له خزمانی دابراوی هه‌ڵه‌بجه که چاوه‌روانی گه‌یشتنی ئێمه بوون هاتن به پێشوازمانه‌وه. پاش نزیکه‌ی مانگێک له ماڵی خزمێک (خوشکی شه‌هید مه‌حمه‌د کڵاشی )شایله و دراغه‌کانم له خۆم کرده‌وه و به ئاسوده‌ی پاڵم لێدایه‌وه. پاش خواردنی نان و چاییه‌ک خاوه‌ن مال ئاویان بۆ گه‌رم کردین و چه‌ن ده‌س لیباسیان بۆ داناین بۆ خۆشۆردن و لیباس گۆرین.
چاوه‌روانی نۆبه‌ی حمام بووم که بانگیان کردمه ده‌ره‌وه و وتیان کا‌ک فه‌یسه‌ڵ له سه‌یته‌ره‌که چاوه‌روانت ده‌کات (کا‌ک فه‌یسه‌ڵ یه‌کێک له دۆست و هاو سه‌نگه‌ره هه‌ره خۆشه‌ویست و ئامۆزا‌و و هاوه‌ڵ زاواکانم بوو)، پێم سه‌یر بوو که پاش ئه‌و مه‌رگه‌ساته و ده‌رباز بوونم چۆنه که کا‌ک فه‌یسه‌ڵ له سه‌رجاده چاوه‌روانم ده‌کات. وه‌ک ئه‌وه‌ی کا‌ک فه‌یسه‌ڵم ده‌ناسی هه‌ستم به کاره‌سارێکی دڵ ته‌زێن وەک هی هه‌ڵه‌بجه ده‌کرد، له سه‌یته‌ره‌ی سه‌ر جاده‌که کا‌ک فه‌یسه‌ڵ و کا‌ک مه‌مه‌دی بابایی راوه‌ستابوون. پاش هه‌واڵپرسیه‌کی کورت به په‌رۆشه‌وه پرسیارم کرد چی قه‌وماوه، له‌و لاشه‌وه کا‌ک فه‌یسه‌ل وه‌ڵامی دایه‌وه بۆ نازانی چی قه‌وماوه، پاش سه‌لماندنی بێ ئاگایی خۆم باسی کێشه ناوخۆیی و دابرانی حدکا یان بۆ کردم، به‌ته‌واوی و‌ر و کاس ببووم به بێ ئیراده فرمێسک به چاومدا ده‌هاته خوار و بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که له‌و کاره‌ساته پر ژان و پرمه‌ترسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه به چ هیوا و ئومیدێکه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌مان ده‌دا که بۆ درێژه دانی ئامانجی پیرۆز خۆمان بگه‌یه‌نینه هاوسه‌نگه‌رانمان،که چی ئێستا ده‌بیسم حیزب بوه به‌دوو به‌ش و هه‌ر به‌شه‌ش لایه‌نه‌که‌ی دیکه به ده‌یان ناو ناتۆره تاوان بار ده‌کات،(کا‌ک فه‌یسه‌ل و مه‌مه‌د له هێزی دالاهۆ بوون و ئه‌وێیان به‌جێ هێشتبو بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر جێگیر له رانیه). هه‌واڵی دابران و دوو به‌ش بوونی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران گه‌لێک گران و به ژان بوو بۆ ئێمە دوای کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه.
20/05/2013
یوتبۆری/ مه‌نسور
پێشمەرگەکان: ئەم بابەتەی کا‌ک مەنسوور، 2013 لە 5 بەشدا بڵاو کراوەتەوە، دوای راست کردنەوە هێندەک هەڵەی چاپی ، بێ دەستکاری نووسینەکە وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە.
2019 03 15
بابەتی پەیوەندی دار
هەڵەبجە دۆزەخێک بۆ کوردەکانی رۆژهەڵات ، بەشی 1 ، عەلی مەحموود محەمەد