له سایتی ئه‌نترنێتی (PUKmedia) دا نووسراوه‌یه‌کم خوێنده‌وه به‌ناوی: (کچانی خۆر له فیستیڤالی نێوده‌وله‌تی کان) خۆشبه‌ختانه نووسراوه‌که دوور و دریژ نییه، ناوه‌رۆکی نووسراوه‌که به‌و جۆره‌یه:
{فیلمی کچانی خۆر (Girls of the Sun) کاری (Eva Husson “ئێوا هوسۆن”) فه‌رانسییه.
ئه‌و چه‌ن که‌سه‌یش له‌و فیلمه‌دا ده‌وریان گێڕاوه.
ئه‌كته‌ری ناوداری ئێرانی “گوڵشیفته فه‌راهانی” Golshifteh Farahani و
ئه‌كته‌ری ناوداری فه‌ڕه‌نسی( “ئێمانۆئێل به‌ره‌كۆت” Emmanuelle Bercot).
دیدوبۆچوونی ئه‌و چوار(4) که‌سانه‌یش سه‌باره‌ت به فیلمه‌که
1 – “پیتێر برادشاو” ڕه‌خنه‌گری گۆڤاری “گاردییه‌ن” سه‌باره‌ت به فیلمی سینه‌مایی “كچانی خۆر” نووسیوییه‌تی: “ئێوا هوسۆن” ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی “كچانی خۆر” له سازكردنی نوێترین فیلمی خۆیدا كه دڕامێكی پاڕتیزانییه بینه‌ر ده‌خاته ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه. به بڕوای من، “كچانی خۆر” فیلمێكی شه‌ڕی فێمێنیزمییه.
2 – “لی ماڕشاڵ” ڕخنه‌گری ماڵپه‌ڕیی سینه‌مایی “ئیسكرین ده‌یلی” نووسیوییه‌تی: په‌یامی فێمێنیستی ئه‌م فیلمه ڕوون و ئاشكرایه، ئه‌وه‌ی كه به چ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕ ئه‌و تواناییه‌ی هه‌یه كه نایه‌كسانی ڕه‌گه‌زیی و كۆمه‌ڵایه‌تی به پێچه‌وانه‌وه بگێڕێته‌وه.
3 – “جی وایسبێرگ” ڕخنه‌گری گۆڤاری “وڕایتی” نووسیوییه‌تی: “كچانی خۆر” چیرۆكی ڕووداوێكی واقیعی ده‌گێڕێته‌وه و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م فیلمه سه‌باره‌ت به‌و ژنه كوردانه‌یه كه ئازایانه له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌رهێنه‌رێكی ژنیش سازیكردووه، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا پێشوازیی لێده‌كرێت.
4 – “لی ماڕشاڵ” ڕخنه‌گری ماڵپه‌ڕیی سینه‌مایی “ئیسكرین ده‌یلی” نووسیوییه‌تی: په‌یامی فێمێنیستی ئه‌م فیلمه ڕوون و ئاشكرایه، ئه‌وه‌ی كه به چ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕ ئه‌و تواناییه‌ی هه‌یه كه نایه‌كسانی ڕه‌گه‌زیی و كۆمه‌ڵایه‌تی به پێچه‌وانه‌وه بگێڕێته‌وه. “گوڵشیفته فه‌راهانی” و “ئێمانۆئێل به‌ره‌كۆت” له‌م فیلمه‌دا توانایی و داهێنانی خۆیان بۆ ده‌ورگێڕانی ڕۆڵكانیان نیشانداوه و به باشی له‌م فیلمه‌دا كه‌ڵكیان لێوه‌رگیراوه.}.
**
فیلمی (کچانی خۆر)
ناوه‌رک و که‌ره‌سه‌ی فیلمی (کچانی خۆر) ناوه‌رۆک و که‌ره‌سه‌ی فیلمێکی ده‌سکرد و خه‌یاڵی نه‌بووه که ده‌رهێنه‌رکه‌ی به مه‌به‌ستی (پۆڵوپاره) به ئاره‌زووی خۆی سازی کات و {که‌سایه‌تی جۆراجۆر و سه‌رنج راکێش، هه‌روه‌ها پاڵه‌وانی به‌هێز و که‌سانی بێهز و نه‌خۆشی} بۆ دیاری کات تا سه‌رنجی بینر بۆ فیلمه‌که راکێشت.
ناوه‌رک و که‌ره‌سه‌ی فیلمی (کچانی خۆر) ژیانی راسته‌قینه‌ی کچان و ژنانی کۆبانییه که له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی چه‌په‌ڵ و کۆنه‌په‌ره‌ستی ئایینی به‌ناوی:{ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) که به چاوی سووک و بێبه‌هاوه له ژنی ئه‌ڕوانی} بۆ به‌رگریکردن له که‌سایه‌تی خۆیان ده‌سیان دایه چه‌ک و که‌وتنه جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خوێنڕێژه‌دا، له‌و جه‌نگه‌دا هه‌م ئه‌کوژران و هه‌م له (موجاهیده‌کانی داعشیان) ئه‌کوشت.
**
گوڵشیفته‌ی فه‌راهانی ئه‌كته‌ری ناوداری ئێرانی و فیلمی (کچانی خۆر)
یاریکردنی ئه‌و که‌سه وه‌ک ئه‌کته‌ر له فیلمی (کچانی خۆر)دا بۆ ئه‌وه نابێ و نه‌ده‌بوو ده‌وری ببێت!
بۆچ؟
وه‌ڵام و به‌رسیڤ:
وه‌ک ئه‌زانین له ئێران‌دا ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداره، کارنامه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌پێی ده‌ستووری ئایینی ئیسلامه، هه‌مان ئایین که {ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عراق و شام(داعش)} له کۆبانی پیاده‌ی کرده. ئه‌گه‌ر بڕۆینه ناو سیستمی دادوه‌ری ئێرانه‌وه هه‌ر که‌س ره‌خنه‌یه‌کی له‌و ده‌وڵه‌ته ببووبێ ئه‌و که‌سه به (کافر) پێناسه کراوه و به تاوانی (محارب با خدا و مفسد فی الرض) کوژراوه. هه‌رکه‌س ئه‌توانێ له‌و باره‌وه ده‌یان به‌ڵگه و دێکۆمێنت ده‌سنیشان بکات!
**
(ژن) له روانگه‌ی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران)دا
ژن به‌پێی ئایینی ئیسلام و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئیران مرۆڤێکی راسته‌قینه و سه‌ربه‌خۆ نییه، ژن نیوه مرۆڤی پیاوه. ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئیران (ژنی به‌ردباران) کرده، له بواره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یکاندا ده‌یان کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی بۆ ژن پێکهێناوه! به‌سه‌ر ئه‌و کارنامه چه‌په‌ڵه‌دا جه‌نابی (گوڵشیفته‌ی فه‌راهانی) له {رادیۆی فارسی (پژواک) رادیۆی ره‌سمی و فه‌رمی ده‌وڵه‌تی سویددا ستایشی (خاته‌می سه‌رۆککۆماری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێرانی)} ئه‌کرد.
یاریکردنی ئه‌و که‌سه له‌و فیلمه‌دا نه‌ک شایسته و به‌جێ نه‌بووه و نییه، به‌ڵکو دژایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ ژیاننامه و کارنامه‌ی کچانی کۆبانی (کچانی خۆر) که له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی چه‌په‌ڵ و کۆنپه‌ره‌ستی (داعش)دا به‌رگرییان له (خۆیان) و له (کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی) کرده!
**
تێبینی و پرسیار
بۆ ئاماده کردنی ئه‌و نووسراوه به‌ڕێز (مه‌نسوور جیهانی) که ئه‌و نووسراوه‌ی ئاماده کرده له به‌رنامه‌ی ناساندنی فیلمه‌که‌دا به‌شدار بووه که ئاماژه‌ی به دیدوبۆچونی ئه‌و (4) که‌سه کرده یا له سه‌رچاوه‌یه‌ک وه‌ریگرته و کردییه به کوردی؟
به هیوای وه‌ڵام.
26/3/2019
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com
** *************
http://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=137576
دەقی بابەت کە لە لینکی سەروو وەگیراوە
كچانی خۆر له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كان-ه
فیلمی سینه‌مایی “كچانی خۆر” سه‌باره‌ت به به‌رخۆدانی كچانی كوردیی كۆبانێ له لایه‌ن ڕخنه‌گران و ڕۆژنامه‌نووسانی سینه‌مایی جیهان به باشی هه‌ڵسه‌نگێندرا.
فیلمی سینه‌مایی “كچانی خۆر” Girls of the Sun له ده‌رهێنانی “ئێوا هوسۆن” Eva Husson و به ده‌ورگێڕانی ئه‌كته‌ری ناوداری ئێرانی “گوڵشیفته فه‌راهانی” Golshifteh Farahani و ئه‌كته‌ری ناوداری فه‌ڕه‌نسی “ئێمانۆئێل به‌ره‌كۆت” Emmanuelle Bercot و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌رخۆدانی كچانی كوردی كۆبانێ له دژی گروپی تیرۆریستی داعش؛ كه له یه‌كه‌مین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له به‌شی “پێشبڕكێی سه‌ره‌كی” حه‌فتا و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “كان” له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا نمایشكرا و له لایه‌ن ڕخنه‌گران و ڕۆژنامه‌نووسانی ناوداری سینه‌مایی جیهانه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دواوه‌بوو.
“پیتێر برادشاو” ڕه‌خنه‌گری گۆڤاری “گاردییه‌ن” سه‌باره‌ت به فیلمی سینه‌مایی “كچانی خۆر” نووسیوییه‌تی: “ئێوا هوسۆن” ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی “كچانی خۆر” له سازكردنی نوێترین فیلمی خۆیدا كه دڕامێكی پاڕتیزانییه بینه‌ر ده‌خاته ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه. به بڕوای من، “كچانی خۆر” فیلمێكی شه‌ڕی فێمێنیزمییه: به‌رخۆدان، پڕ له هێما و مه‌ترسیداره. ئه‌م فیلمه وه‌كوو فیلمه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ژانڕه، به‌رهه‌مێكی دوور له پێچووپه‌نا و دوو لایه‌نه‌یه كه باش و خراپ تیایدا ڕوون و ئاشكرایه. به تایبه‌ت دوو دیمه‌نی ئه‌كشێنی ئه‌م فیلمه له‌وانه: هه‌ڵاتنی “به‌هار” به ده‌ورگێڕانی “گوڵشیفته فه‌راهانی” له‌گه‌ڵ ژنانی دیكه‌ی كه به دیل گیراون یه‌كێكه له‌و دیمه‌نانیه كه به جوانی وێنه گیراوه و كاریگه‌رییه‌كی باشی له‌سه‌ر بینه‌ر هه‌یه.
“ئه‌ریك كان” ڕخنه‌گری ماڵپه‌ڕیی سینه‌مایی “ئێندی وایێر” نووسیوییه‌تی: له‌و بڕوایه‌دام “ئێوا هوسۆن” به سازكردنی دووهه‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی خۆی ئه‌م ئاماده‌ییه‌ی له خۆی نیشاندا كه فیلمێكی ئه‌كشێنی پله یه‌ك هۆلیڤوودیی ده‌توانێت ساز بكات و به وێنه‌گرتنی چه‌ندین دیمه‌نی ئه‌كشێن تواناییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه. “كچانی خۆر” تا ڕاده‌یه‌ك دیمه‌نی باشی تێدایه كه بینه‌ر چێژی ئه‌وتۆی لێوه‌ربگرێت.
“جی وایسبێرگ” ڕخنه‌گری گۆڤاری “وڕایتی” نووسیوییه‌تی: “كچانی خۆر” چیرۆكی ڕووداوێكی واقیعی ده‌گێڕێته‌وه و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م فیلمه سه‌باره‌ت به‌و ژنه كوردانه‌یه كه ئازایانه له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌رهێنه‌رێكی ژنیش سازیكردووه، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا پێشوازیی لێده‌كرێت.
“لی ماڕشاڵ” ڕخنه‌گری ماڵپه‌ڕیی سینه‌مایی “ئیسكرین ده‌یلی” نووسیوییه‌تی: په‌یامی فێمێنیستی ئه‌م فیلمه ڕوون و ئاشكرایه، ئه‌وه‌ی كه به چ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕ ئه‌و تواناییه‌ی هه‌یه كه نایه‌كسانی ڕه‌گه‌زیی و كۆمه‌ڵایه‌تی به پێچه‌وانه‌وه بگێڕێته‌وه. “گوڵشیفته فه‌راهانی” و “ئێمانۆئێل به‌ره‌كۆت” له‌م فیلمه‌دا توانایی و داهێنانی خۆیان بۆ ده‌ورگێڕانی ڕۆڵكانیان نیشانداوه و به باشی له‌م فیلمه‌دا كه‌ڵكیان لێوه‌رگیراوه.
“ئێوا هوسۆن” له وتووێژه‌كانی خۆیدا له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ئاگاداربوون له ره‌فتاری نامرۆڤانه‌ی داعش له‌گه‌ڵ ئێزه‌دییه‌كان له كوردستانی عێراق و به‌سه‌رهاته خه‌مناك و دڵته‌زێنه‌كانی ژنان و كچانی به‌دیلگیراوی كوردی به ئه‌نگێزه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی له باس كردنی ئه‌م بابه‌ته ناو برد.
به گوته‌ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ناوداره فه‌ڕه‌نسییه، ئازایه‌تی و بێ باكی و له‌خۆبردوویی ژنانی كورد له خه‌باتی چه‌كدارانه له‌گه‌ڵ داعش به ڕاستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌بوو، هه‌ر به‌م
هۆیه‌ش بڕیاری داوه، چه‌ند گۆشه‌یه‌ك له‌م خه‌باته قاره‌مانانه‌یه وێنه بگرێت.
“ئێوا هوسۆن” باوه‌ڕی وایه كه “كچانی خۆر” له‌و ده‌گمه‌ن فیلمه جه‌نگیانه‌یه به ته‌وه‌ری ئافره‌ت كه وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه له رووداوه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته مرۆڤانه‌یه ئاراسته ده‌كات؛ له هه‌مان كاتیش‌دا، په‌یامێكی ئه‌رێنی هه‌یه و باسی شایسته‌یی و لێهاتوویی و تواناییه‌كانی ژنان ده‌كات.
“ئێوا هوسۆن” یه‌كێكه له سینه‌ماكارانی ژنی ناوداری سینه‌مای فه‌ڕه‌نسا و به‌رهه‌م گه‌لێكی دره‌وشاوه‌ی وه‌كوو’ “به هیوای مردن”، “بۆ ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه ئاڵۆزن” و “گه‌نگ به‌نگ”ی له كارنامه‌ی پیشه‌یی خۆیدا هه‌یه.
“ئێمانۆئێل به‌ره‌كۆت” ئه‌كته‌ری گه‌نجی فه‌ڕه‌نسی و براوه‌ی خه‌ڵاتی چڵه خورمای زێڕینی باشترین ئه‌كته‌ری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “كان”ی فه‌ڕه‌نسا، یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له‌م پڕۆژه سینه‌ماییه‌دا به‌شداری كردووه، ئه‌و ده‌وری “ماتیلده” په‌یامنێری جه‌نگی ده‌گێڕیت كه چاوه‌ری ئه‌م رووداوه تاڵ و خه‌مبارانه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ “به‌هار” به ده‌ورگێڕانی “گوڵشیفته فه‌راهانی” هه‌یه. له فیلمی “كچانی خۆر”دا كه له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و گورجستان وێنه‌ی گیراوه، گروپێك له هونه‌رمه‌ندانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌كته‌ره‌كانی ناوچه‌یی به‌شداریان كردووه.
“گوڵشیفته فه‌راهانی” سه‌باره‌ت به جیاوازیی ده‌ورگێڕانی كچێكی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان له فیلمی سینه‌مایی “كچانی خۆر” به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌ورگێڕانی كچێكی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له فیلمی سینه‌مایی “فرمێسكی سه‌رما”دا گوتی: بۆ من زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو. ئه‌و كاته‌ی كه له فیلمی سینه‌مایی “فرمێسكی سه‌رما”دا ده‌ورم گێڕا 19 ساڵ ته‌مه‌نم بوو، ده‌بوو ڕۆڵی كچێكی كورد بگێڕم به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه بۆخۆم كورد نیم. به‌ڵام سنوور بۆ من هیچ جوداییه‌ك دروست ناكات. ئه‌م دوو فیلمه چیرۆكه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به ژنانه. هه‌مووی ئه‌مانه سه‌باره‌ت به‌و ژنانه بوو كه ده‌یانویست خۆیان ڕزگار بكه‌ن و بۆخۆیان ڕێگاكه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن. من له هه‌ر ڕۆڵێكدابم، ئه‌و ڕۆڵه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان ده‌بینم، من شارۆمه‌ندێكی ئه‌م جیهانه‌م.
وتیشی: بۆ من هر فیلمێك وه‌كوو هاوسه‌رگیری وایه، هه‌ر به‌م هۆیه بۆ من زۆر گرینگه. من له نێوان جیهانه‌كان و زمانه جۆراوجۆره‌كاندا ده‌گه‌ڕێم، له‌وانه: “دزه ده‌ریاییه‌كانی كارائیب” تاكوو “پێتێرسۆن له نیۆجێرسی” تاكوو “كچانی خۆر” تاكوو “ئاڵته‌میر” كه ژنێكی ئیسپانییه و هه‌مووی ئه‌وانه هه‌ر ئه‌و شته بوو كه من ده‌مویست. ئه‌وه خه‌یاڵ و ئاواتی من بوو.
PUKmedia مه‌نسوور جیهانی