نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، له کوردستانی بنده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوو په‌یامی گرنگی تێدا بوو، یه‌که‌م ئه‌وه بوو گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران، له دوای ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆر و چه‌رمه سه‌رییه، هه‌ر به پێوه وه‌ستاون
و به‌رده‌وام به خه‌بات و شێوازی جۆراوجۆر، وه‌ڵامی ئه‌و ڕژیمه دیکتاتۆره ده‌ده‌نه‌وه‌و، پێکه‌وه به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێن، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه کورد زیندووه، زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان، له نه‌ورزۆی ئه‌مساڵ ئه‌م په‌یامه، باشتر و به‌هێزتر د‌را به گوێی کۆماری ئیسلامی ئێران.
دووه‌م په‌یام، ئه‌وه بوو، جۆرێک له نائومێدی لای ژڕیمی ئێران درووست کرد، که چی دیکه به زیندانی و سێداره و ترس و تۆقاندن، ناتوانن نکۆڵی له گه‌لێکی ئازا و بوێر بکه‌ن، ڕوونتر بێژم، ئیراده‌ی ئه‌وان ڕۆژ به ڕۆژ پیرو لاواز ده‌بێ و ئیراده‌ی گه‌لی کوردیش گه‌نجترو به‌هێزتر ده‌بێ.
نه‌ورۆز یه‌عنی ڕۆژێکی نوێ، یه‌عنی هاتنی گژووگیاو گوڵ، ته‌قینی کانیاو نه‌مانی سه‌رماو هه‌ڵپه‌رکێ و گۆرانی شادی، یه‌عنی وه‌رزێکی ڕه‌نگین و نوێ، له هه‌موو شار‌و لادێ گوندنشینه‌کانی کوردستانی ئێران، ئه‌م نه‌ورۆره، له هه‌موو نه‌ورۆزه‌کانیتر پڕ ڕه‌نگتر و گه‌رم و گوڕتر بوو، بۆیه نیشتمان سه‌رتاپا بزه‌و هیوا دایپۆشی و بۆنی موژده‌ی ئازادی لێ ده‌هات.
بە بڕوای من ئیرادە‌ی خه‌ڵک، زۆر گرنگه، نابێت نادیده سه‌یربکرێت، خه‌ڵکی کوردیش له کوردستانی بنده‌ستی ئێران، خه‌ڵکێکی به ئێراده‌و چاونه‌ترس و بوێرن، بۆیه حه‌ق وایه حیزبه کوردییه‌کان به جیدی ئاوڕ لەو ئیراده‌یه بده‌نه‌وه و گرنگی پێده‌ن و پشتگوێی نه‌خه‌ن.
له کۆتاییدا هیوادارم، خه‌ڵکی کورد له کوردستانی ئێران، به ئامانجی خۆی بگات و ئه‌و هه‌موو خه‌بات و قوربانیه‌ی داویه‌تی له پێناوی ئازادی و یه‌کسانی و ڕزگاری، به فیڕۆ نه‌چێت و به ده‌ستی بێنێت.