"an independent online kurdish website

بەشی  یەکەم و دووهەم

ژیانی پێشمەرگە بە تایبەت لە ڕۆژە سەختەکاندا ، تەواو ژیانیکی سەخت و زۆر دژوار بوو ، لە هەمانکاتدا پڕ لە فیداکاری ، لێوانلێو لە خۆنەویستی و ٸەمەگناسی لە پێناوی گەل و نیشتماندا بوو ، ڕۆژ و شەوی ژیانی پێشمەرگە خۆێ بیرەوەریە و پڕە لە فیداکاری و خۆنەویستی و قارەمانەتی .
ئینسان کاتێک گەرەکیە بیر لە ژیانی ڕابردوی پێشمەرگایەتی بکاتەوە و شتێک باسبکات و بیرەوەری بگێڕێتەوە ، نازانی چون باسی بکەی و لە کۆێ دەست پێ بکەی ، نازانی کام بەسەرھات و کام بیرەوەری بنووسی یا بگێڕیتەوە ، منیش وەک هەزاران لاوی خۆێنەگەرم و ٸۆگر ٸازادی بۆ ڕزگاری نەتەوی کورد لە ژێر باری جەوروستەمی چەوسێنەران و دیکتاتۆران ، هەرلە سەرەتاێ شۆڕشی گەلانی ٸێران ، وەک مێرمنداڵیک ، جۆرێک خۆلیا و حەزی پێشمەرگایەتی و خەبات بۆ ٸازادی مێشکمی بە خۆێەوە خەریک کرد ، ساڵی ٥۸ شاری سنە چەندین حیزب و ڕێکخراو لە ژێر ناوی جیا ، جیادا حزوریان هەبوو ، هەموو ٸەو هێز و لایەنانە بێجگە لە حیزبی دێموکرات بەجورێک دژی مافی چارەنووسی کورد بوون ، ٸەو سەردەمە گەش و هەوای شاری سنە بە جۆرێک بوو هەڵبژاردنی حیزبیکی نەتەوەی کار ٸاسانێک نەبوو ، چون هەموو هێزەکانی دیکە بە جۆرێک دژ بە ڕزگاری نەتەوەی و مافی چارەنووسی کورد بوون ، لە نێوٸەو هەموو حیزب و لایەنە سیاسی و مارکسیستە زۆر ٸاسان نەبوو بیری نەتەوە و خەبات لە پێناو گەلی بێبەش و چەوساوەی کورد دا هەڵبژێری ، ٸەو کەسانە ڕوویان لە هێزە نەتەوەیەکان دەکرد بە ٸاشکرا دەکەوتنەبەر هێرشی تەبیغاتی و تانە و تەشەر و تۆمەتی کۆنەپەرست و دوواکەوتوویان لێدەدرا ، بەڵام بە شانازیەوە دەیڵێم ٸەو کەسانەی ڕێگای خەبات و تێکۆشان لە پێناوی نەتەوەی ژێر دەست و ماف پێشێلکراوی کوردیان گرتەبەر دەتووانم بە شەهامەتەوە باسی بکەم ڕچەشکێنی گەورەیان کرد ، بۆیە ڕێگای خەبات و ڕزگاری نەتەوە چەوساوەکەم دایم لەبیرو فکرمدا بوو کە ببمە پێشمەرگە ، بەڵام کەمی تەمەن و هەلومەرجی ژیانی بنەماڵە ڕێگربوون لە بە ٸاوات گەیشتنم بەو هیوا وٸاواتمە ، بەڵام هیچکام لەو ڕێگریانە نەیانتووانی تۆزقاڵێک لە خۆشەویستی بۆ حیزبی دێموکرات و پێشمەرگایەتی لە مێشک و هەستی مندا کەم بکاتەوە ، بۆیە مانگ بە مانگ و ساڵ بەساڵ لەگەڵ گەورە بوونی تەمەنمدا خۆلیای پێشمەرگایەتم زۆرتر و گەورەتر دەبوو ، هەر بۆیە لە ساڵی ۱۳٦۰ لەگەڵ چەن کەسێک لە لاوان لە شاری سنە ٸاشنا بووم و هاوڕێیەتیمان زۆر خۆش و سەمیمی بوو ،ٸێتر ٸەو هاوڕێیەتیە واێلهات هیچمان لە یەکتر شاراوە نەبوو ، بۆیە قەرارماندا ساڵی ٦۳ پێکەوە بین بۆ پێشمەرگایەتی ، هەر بۆ مێژوو باسی دەکەم ، لەو کەسانە کە پێکەوە بووین بە هاوڕێی ، ۱ سەلاح مرادی باوکی بەناوی ملک محمد پێشمەرگەێ حیزبی دێموکرات بوو ، ۲ ٸێبرایم ندری برایکی بە ناوی حبیب لڵە ندری پێشمەرگەێ حیزب بوو و ساڵی ٦۲ شەهید ببوو ، رضا حسین زادە ، براکی بە ناوی سیامەک پێشمەرگە بوو ، بەڵێ قەرارمان دانا ڕۆژی جومعە ۱٥ / ٦ / ٦۳ بۆ یەکجاری ڕێگاێ خەبات و تێکۆشان بگرێنە پێش ، بەڵام بەداخەوە بە هوێ ژیانی ٸێبرایم ندری بە هۆێ شەهید بوونی براکەێ کە دایم لە ژێر جاوەدێری ڕێژیمدا بوون ، ٸەوان ناچار بوون ۱۰ڕۆژ پێش من بکەونە ڕێگا بۆ ناوچەێ سەقز ، منیش بە ڕویشتنی ٸەوهاوڕێیانە تۆزێ دێر زانیم ، بۆیە نەمانتووانی لەگەڵیان پێکەوە بکەوینە ڕێگا ، بۆیە من لە ڕێکەوتی دیاریکراودا بەرەو ناوچەێ سەرشیوی سەقز ڕێگاێ ژیانی پێشمەگانەم گرتە پێش و پاش چەن ڕۆژێکی تەواو گەڕان لە شاخ و دێهاتەکانی وەک باێر سەرو ، بایرخۆارو ، بۆردەمە ، سێو ، دەرزیارەت ، دەرویان شێخ و… تا سەرنجام لە ڕێکەوتی ۳۰/ ٦ / ٦۳ تووانیم بە ٸاواتە دێرینەکەم واتە بە پێشمەرگە شاد بم ، بەڵام بەداخەو تا من گەیشتمە پێشمەرگە ، ٸەو هاوڕێیانەم کە چەن ڕۆژێک پێش من گەیشتبوونە پێشمەرگە ، ڕەوانەێ دەفتەر سیاسی حیزب کرابوون ، بۆ دەورەێ سەرتای پێشمەرگانە لە فێرگەێ حیزب ، کە ٸەوکاتە حیزب تازە دەفتەر و ٸۆرگانەکانی دیکەی سەربە دەفتەر سیاسی حیزب ڕوویشت بوونە باشووری کوردستان ، لە شۆێنێک بە ناوی ( گەڵاڵە وسەفرا ) لە تەنیشت چومی گەڵۆێ هاوسنوور لەگەڵ ٸالانی سەردەشت جێگیر کرابوون ، بۆیە من ٸێتر نەمتووانی بەشداری فێرگە بم ، چۆن هەل و مەرجی ٸەوکاتە ، زۆر هەل و مەرجیکی تاڵ و ناسک و پڕ لە مەترسی بوو ، لە لاێک هجوم وهێرشی پەیتا، پەیتای ڕێژیم بۆ گرتنەوەێ ناوچە ٸازادکراوەکانی کوردستان بەردەوام بوو ، زۆر بەداخەوە لە لایکی دیکە شەڕی نەخۆازراو و داسەپاوی ناوخۆی ( شەڕێ کومەڵە لەگەڵ حیزبی دێموکرات) لە گەرمترین کاتەکانی خۆێدا بوو ، بۆیە ٸالەو هەل و مەرجە ناسک وسەختەدا ،حیزب بڕیاریدا بوو هەر کومیتەێک کەمتر لە بیست کەسی جدیدی هەبێ نابێ لکێک پێشمەرگە لەگەڵیان بخرێ بۆ پێشتیوانی لەو تازەهاتووانە ، نە دەک

دەکرا تازەهاتووەکان بۆ پێشمەرگایەتی ڕەوانەی فێرگە بکرێن ، ٸەگەر کەمتر لە ۲۰ کەس بن ، بۆیە پێش ٸەوە من بە هاوڕێیانی پێشمەرگەێ هێزی شەهید شەریفزادەێ سنە بگەم ، ٸەو کاروانە بیست کەسێکە تەکمیل کرابوو و ڕەوانەی فێرگە کرابوون ، ٸێتر وێسگەیکی دیکە و ژیانیکی دیکەێ من لێرەوە دەستی پێکرد ، پاش خۆناسینم بە کومیتەی شارستان و هێزی شەریفزادەێ ٸەوکاتی سنە لە ٸاوای بۆردەمەێ سەرشیو سەقز ، قەرار بوو وەک تاقیکردنەوە و لە ژێر چاوەدێریدا ، ماوەیک لە بەر دەست ٸاشپەزدا قاپ و کەوچک بشوردم و هەڵگرتنی کۆلە ٸارپیچی و فیشەکی زیادی ، لێرەدا حەز ٸەکەم داستانێک گەر بە کورتیش بێت بنووسم ، پێش ٸەوە بێم بۆ پێشمەرگایەتی من بە ڕۆژ شاگرد گەچکاریم دەکرد و بەشەو دەچومە مەدرەسە ، لە جەریانی کاری شاگرد گەچکاریمدا لەگەڵ کۆمەڵێک ٸێنسانی نیشتمانپەر و حیزب دووست و لایەنگری حیزب لە شار سنە ٸاشنا بووم ، ناکرێ ناویان بهێنم ، بەڵام بەهوێ هەل و مەرج ناوی یەکیان دەنووسم لە یەکێک لەو ماڵە بەڕێزانە لە( گەڕەکی کەڵەکە جاڕ )شار سنە وێنەیکی پێشوا قازی و دوکتور قاسملوو لە گەڵ بەرنامە و ٸەساسنامەیکی حیزبم لە کاتی گوۆازتنەوەێ کتێبەکانی ٸەوماڵە بینی، دیار بوو وێنەکەی دوکتور قاسملوو لە کاتی هاتنی بۆ شاری سنە و گرتنی متینگی حیزبی لە شارسنە گیرابوو ، محمد گۆفتاری ، ناسراو بە محمد گەلێنی شۆغڵی کاشیکاری و لولەکەش بوو ، بەڵێ پاش هاتنم بۆ پێشمەرگایەتی و پاش دوو حەفتە لە تاقیکاری و لە ژێر چاوەدێری ڕۆژێک کومیتەی یەکێک لە سەرلکەکانی هێزی شەریفزادا بەناوی کاک ڕۆستەم قەوامی ناسراو بە ( ڕوستەمە سوور ) بانگی کردم کە تۆ ٸێتر لە ٸێمتحان دەرچووی و بەیانی چەکدار دەکری ، نەمزانی بۆچی و هوکار چی بوو ، کە دەبوو کەسێک تازە بە ڕیزی پێشمەرگە پەیوەست دەبێ شەش مانگ تاقیکاری بکرێ و نابێ چەکدار بکرێ ، من نەم پرسی و کەسیش هوکارەکەی بۆ باس نەکردم ، بەهەر حاڵ بەو هەواڵە زۆر خۆشحاڵ بووم و چەکدار کرام ، بە داخەوە پاش دوو مانکێک لە بەهاری ساڵی ٦٤ تێپەڕی بوو ، ڕۆژێک گۆێمان لە ڕادیو دەنگی کوردستانی ٸێران گرتبوو کە هەواڵیکی شار سنەێ بڵاو کردەوە کەسێک بەناوی محمد گۆفتاری لە شەقامی مەڵاوەیسی کەوتووە بەر دەست ڕێژی هێزەکانی ڕێژیم و بەداخەوە لە سەرپردی مەڵاوەیسی خۆێ و ماشینەکەێ دەکەونە خۆارەوە و دەست بە جێ گیانی بەختی ڕێگای ڕزگاری گەلی کورد کردووە ، بەڕاستی بەو هەواڵە تاسام و خەم بەتەواوی لەشی داگرتم و زۆر پێ دڵتەنگ بووم ، چون کاک محمدم لە نێزیکەوە دەناسی ، شەهید شوجاع ٸەمینی کادر کومیتەی سنە هەر دواێ هەواڵەکەێ ڕادیو دەنگی کوردستان ، بانگی کردم کە کاتێک تۆ لە دەورانی تاقیکاریدا بووی و لەژێر چاوەدێریدا بووی کاک محمد گۆفتاری بە سەردانیکی نهینی بۆ هێندێ کاروباری تەشکیلاتی هاتبوو بۆ ٸاوای بۆردەمەێ سەقز و لە دوورەوە تۆی بینی و باسی ٸێحتمادو دڵسووزی تۆی بۆ کومیتە کرد ، بۆیە پیویست بە تاقیکاری زۆرتری نەکرد ، هەر بۆیە پاش دوو حەفتە لە تاقیکاری چەکدار کرای ، ٸەوکاتە بوو زانیم کە بۆچی دەورانی تاقیکاریم کەم بوو ، چون شەهید محمد گۆفتاری کە منی بینبوو باسی منی بۆ کومیتە کردبوو ، پێم خۆشە هێندێ مەساێلی ٸەو سەردەمە بۆ خۆێنەری بەڕێز بگێڕمەوە ، کاتێک من بە ڕیزی هاوڕێیانی پێشمەرگە پەێوەست بووم بەرپرسی کومیتەی شارستانی سنە کاک فەتاح عبدلی بوو ، کە بەداخەوە لە کارەساتی تیروری ڕێبەرانی حیزب لە وڵاتی ٸاڵمان (میکونۆسدا) شەهید بوو ، مشاور کومیتە کاک محمد علی عنایتی و سەرپەرستی بەشی نزامیی هێز کەسێک بە ناوی کاوس نیازمند بوو ، لەو ماوەێ چەن مانگ مانەوەمان لە ناوچەکانی سەقز چەندین جار شەڕ و عەمەلیات بە دژی هێزە داگیرکەر و کۆنەپەرستەکانی ڕێژیمی ٸێسلامی بەڕێوە چوو ، لە هەمانکاتدا بە داخەوە چەندین جاریش لە گەڵ کومەڵە تۆشی شەڕ و پێکدادان هاتین ، ٸەو کاتە بە پێ سازماندەی حیزب ٸۆرگانێک هەبوو بە ناوی ناوەندی ٸاژوان ، وەک دەزانن ٸاژوان ناوی شاخێکە لە دەوروبەری کرماشان ، بەرپرسی ٸەو ٸۆرگانە بەڕێز کاک بابا علی مهرپرور بوو ، سەرپەرستی و چاوەدێری هەم بەشی سیاسی و هەم بەشی نیزامی چەن هێز و کومیتەیی دەکرد ، بۆ نموونە کومیتەکانی سنە ، کرماشان ، کامیاران ، مریوان سەقز ، دیواندەرە ، هەوشار ، بەو شێوە بەرە بەرە لە کوتای ساڵی ٦۳ نێزیک دەبوینەوە ، بەڵام پێش ٸەوە کوتای بە ڕووداوەکانی ساڵی ٦۳ بێهێنم پێم باشە چەن ڕووداوێک بۆ خۆێنەری بەڕێز باس بکەم ، زستانی ٸەوساڵە هاتنی لکێک لە پێشمەرگەکانی هێزی پێشەوا بەداخەو لەبیرم نەماوە فەرماندەی ٸەو لکە کێ بوو و هەروەها لکێک لە پێشمەرگەکانی هێزی گیاڕەنگ سەردەشت بە سەربەرستی کاک حسن شیوە سەڵی ( مەلا حسن شیوە سەڵی ) بۆ ناوچەێ سەرشیو سەقز ، بە گەیشتنی پێشمەرگەکانی گیاڕەنگ دەستیان بە پاک و خاۆێنی کۆڵانو حەوز و مزگەوتی ٸاوای بۆردەمەێ سەقز کرد ، ٸەو کارەێ کاک مەلا حسن بە جۆرک خەڵکی دڵخۆش کرد کە زۆر ڕێزیان لە پێشمەرگە دەگرت ، منیش بۆ یەکەمجار شەهیدی سەرکردە و فەرمەندەێ هەموو هێزی پێشمەرگەێ کوردستان ، کاک سەرگۆرد کریم علیارم لە نێزیکەوە بینی ، کە بۆ معموریەتی حیزبی وبە سەردانێک هاتبوو بۆ ناوچەێ سەقز ، پاش ماوەیەک دەرکەوت کە بەڕاستی حیزب لەم بارەو ڕەخنەێ تۆندی لەسەرە کە بۆچی لەو هەل مەرجە ناسک و حەساسەدا ، کەسیکی گرینگی وەک شەهید سەرگۆردی ناردبوو ، بۆ ٸەو ناوچە پڕ لە شەڕ و مەترسیە ؟ بە نەزەری من هیچکات جێگەێ کاک سەرگۆرد بۆ حیزب پڕنەکراوە ، هەروەها بۆ چەنجاریک بەڕێزکاک مەلا حسن شیوەسەڵیم بینی ، بەم جۆرە بەرە ، بەرە لە نەورۆز و کۆتای ساڵی ٦۳ نێزیک دەبووینەوە ، کە بەداخەوە چەن شەڕ و تێکەڵ چۆنێک لە ناوچەێ سەقز و شلێر و کانیشەکرە و…… لە نێوان حیزب و کومەڵە پێشهات ، لێرەدامەبەستی من ٸەوە نییە باسی هوکار و هەڵگرسانی ٸەو شەڕە قیزەون و خۆکۆژی و ماڵ وێرانکەرەێ نێوان حیزبەکانی کوردستان بکەم ، قەزاوەت و لێکۆڵینەوە بۆ گەلی کورد و شارەزایان و لێکۆلێنەوەران بە جێ دەهێڵم ، من پێموایە سەرنجام کەسانێک پسپۆڕ و بێلایەن بەو کارە دەبێ هەستن کە هوکار چی بوو کە شەڕیکی نەخۆازراو و قیزەون و ماڵوێرانکەرەیان بە سەر جۆڵانەوەێ حەقخۆازانەێ میللی دێموکراتیکی گەلی کورددا سەپاند ؟ ، هیوادارم بۆ هەمیشە ٸەو جۆرە شەڕ و ناکۆکیانە لە گۆڕ بنرێ و هەرگیزاو هەرگیز هیچ کوردێک شاهیدی ڕووداوی تاڵ و ناخۆشی شەڕی ناخۆی نەبێت ، چون هەرکەس شەڕی دوو هێزی پارتیزان و شارەزا بە ناوچە و جۆغرافیای وڵاتی خۆێ نەبینیوە چەندە مەترسیدار و کۆشەندەیە ، بەڵێ وەک باسم کرد پێش نەورۆز و کوتای ٸەو ساڵە چەندین شەڕ لە نێوان حیزب و کومەڵە درووست بوو ، بەڵام لە هەموو گرینگتر و ناخۆشتر و پڕ تەلەفاتتر ، ۲۷ڕەشممەێ ٦۳ تا شەوێک دواێ نەورۆزە ، شەڕێ شەوی نەورۆز و کۆتای ساڵی ٦۳ و دەست پێکردنی ساڵی نۆێ واتە ساڵی ٦٤ هێرشی بەربڵاوی کومەڵە کە دیار بوو زۆر لە مێژە بەرنامە ڕێژیان بۆ شەریکی وەهاکردبوو ، بۆ سەر ناوەندی ٸاژوان ، هەموو هێزیان لە بۆکان تا جنووبیترین شۆێنی کوردستان هێزیان کۆکردبووە و هێنابویانن ، زۆر حەز ناکەم بچمە ناو وردەکاری شەڕ و ڕادەێ تەڵەفات و دیل و….. تەنیا ٸەوە بڵێم بە هوکاری ٸەوەێ ٸەوان دەست پێکەری هێرشەکە بوون بێگۆمان زەرەر و زیانیان زۆرتر بوو ، بەڵام بۆ مێژوو باسی بکەم ٸەندامیکی کۆمیتەناوەندی حیزب بەناوی کاک صدیق فروخیان لەو شەڕە شەهید بوو ، ٸەڵبەت ٸەوەیش بڵێێم کە پێش شەڕی ٸاژوان و ناوچەێ سەرشیو سەقز ، چەن شەڕ و پێکدادانێکی دیکە لەناوچە جیا، جیاکانی کوردستان ڕوویدابوو ، وەک ناوچەێ دیواندەر ، بێڵەوار کامیاران ، وەک ٸێعدامی شەش پێشمەرگەی حیزب لە ٸاوای نگڵ و گڵیەی مەریوان ، هێرشی کومەڵە لە زستانی ٦۳ بۆ سەرمقەرو بارگاکانی حیزب لە هەورامان و….ٸێتر تەبلیغات ڕادیوەکەیان دایم فوکس لەسەر دژایەتی جۆڵانەوەێ مللی دێموکراتیکی کورد وحیزبی دێموکرات بوو ، بەجورێک جاری وەها بوو بە حەوتوو باسی ڕێژیمی کۆماری ٸێسلامیان نەدەکرد ، بە هەر حاڵ زۆر نامەوێ لەسەر هوکاری هەڵگرسان و درێژە کێشانی ٸەو شەڕە نفرەت لێکراوە قسە بکەم و ڕاوبۆچونی خۆم بڵێم ، بەڵام داخەکەم سەدان کەس لە کادر وپێشمەرگەێ تێکۆشەری دڵپاک و فیدکار بوونە قوربانی سیاسەتی هێندێ پان ٸێرانیست ،بەڵام بە ماکسی مارکسیست بوونەوە ،چون من پێم وایە ٸەوە باسیکی دوور و درێژ و لە هەمانکاتدا کولانەوەێ زامە سارێژنەکراوەکانی گەلی کوردە

…..

بەشی دووهەم

هەر وەک پێشتر لە بەشی یەکەمدا نووسیم ٫ چەن شەڕ و تێکهەڵ چونێک لە ناوچەێ سەقز هەبوو ، سەرەتاێ بەهاری ساڵی ۱۳٦٤ کاتی ٸەوە هاتبوو کە هەموو هێز و کومیتەکان بگەڕێنەوە بۆ شۆێن و ناوچەێ کار و تێکۆشانی خۆیان ،ٸەگەر هەڵە نەبم مانگی دووی ساڵی ٦٤ کاک سەرگۆرد کریم علیار لەگەڵ لکێک لە پێشمەرگەکانی هێزی گیا ڕەنگ سەردەشت و پارێزەرەکانی خۆێ کۆمەڵێک پێشمەرگەێ تازەهاتوو کە هێشتا دەورەێ فێرگەیان نەبینی بوو ، بەرەو ناوەندی حیزب لە گەوەرە دێی ناوچەی جافایەتی لە باشووری کوردستان بەڕێکەوتن ، پاش چەن ڕۆژێک لە گەڕانەوەیان ڕۆژێک هێزەکانی شەریفزادەی سنە ، بێستوون کرمانشان ، زرێبار مەریوان گەر هەڵە نەبم ٥۰۰ بۆ ٥٥۰ پێشمەرگە دەبووین ، لە کانی شەکرە و دەوروبەری ٸاوایەکانی دووپلورە و بەردەڕەش و شاخەکانی دەوروبەر بووین ، ڕادیو دەنگی کوردستانمان لە ڕێگاێ بێسیمی ڕاکاڵ گۆێدابوو ، بەداخەوە هەواڵی شەهید بوونی کاک سەرگۆرد کریم علیار بەرپرسی کومیسیونی سیاسی نیزامی و فەرماندەێ هەموو هێزی پێشمەرگەێ کوردستان لە ناوچەێ بانە لەگەڵ کاک ٸەبوسەقزی و چەن پێشمەرگەیکی دیکە شەهید بوون ، ٸەمە دەگێڕمەو ڕەنگە ٸێستا زۆرلەو هاوڕێیانە لەو کاتە بوون شاهیدم بۆ بدەن کە کادر و پێشمەرگە چەندە بەو هەواڵە خەمبار و نگران بوون ، پێشمەرگە بە حەدێک تۆڕەو هەستی شۆڕشکێڕانەیان جۆڵا بوو بەرپرسان نەیاندەتووانی بە ٸاسانی قەناعەتیان پێ بکەن کەشۆڕش و خەبات ٸەم جورە کارەساتانەیشی هەیە ، پێشمەرگە لە بیری تۆڵە کردنەوەدا بوو ، کۆنترۆڵی پێشمەرگە لەو کات ساتە بێ عەملیات کار زەحمەتێک بوو ، چون کاک سەرگۆرد علیار بەحەدێک لە ناو پێشمەرگە خۆشەویست بوو ، شەهید بوونەکەێ بڕوا پێکردنی زەحمەت بوو ،باش لە بیرمە پێشمەرگە تێکڕا داوایان کرد دەبێ تۆڵەێ بکرێتەوە ،بۆیە پێشنیاریان دەکرد سەقز، مەریوان ، هەرشاریکی دیکە بۆ تۆڵە کردنەوە هەڵبژێرن ، پێشمەرگە ٸارامی نەدەگرد دەبوو کارێک بکرێ ، من لەو کاتە نەمدەزانی بەرپرسانی ٸەو کومیتە و هێزانە لە کۆبونەوەکانیاندا باسی چی دەکەن و خەریک چین ، بەڵام دەمانزانی دایم لە کوبۆنەوە گرتن و قسە و باسدا بوون ، تا سەرنجام ڕۆژێک لەناوچەی مەریوان لە کوبوونەوەێ گشتی و هاوبەشدا ، شەهید شاپورفیرۆزی بە ڕاشکاوی وتی : هاوڕێیان دڵنیاتان دەکەینەوە شەهید بوونی کاک سەرگۆرد و هاوڕێیەکانی بێ تۆڵە کردنەوە نابێ . تا سەرنجام پاش چەن ڕۆژ گەڕان و جەولە لەناوچەێ مەریوان لەشاخی کۆڕەێ میانە نێزیک بووینەوە، کۆڕەی میانە شاخێکە دەکەوێتە نێوان ناوچەێ کۆماسی و شامیان و کەڵاتەرزان مەریوان ، هەروەها شاخیکی بەرز و هەتا بڵی سەردە ، بەڵام عەیبیکی گەورەێ کۆڕەێ میانە لەگەڵ ٸەوەێ بەرز و دوور و درێژە شاخیکی تا حەدێک ڕووتە ، واتە بەرد و شاخی کەمە ، پێویستە ٸەوەیش بڵێم پێکەوە بوون و گەڕانی ٸەو سێ هێزەی پێشمەرگە بە ٸاشکرا و ڕۆژ نیوەڕۆ نەوعێک گێچەڵ پێکردن بوو بە ڕێژیم ، واتە پێشمەرگە لە بیانوو دەگەڕان دووژمن هێزەکانی بۆ سەر پێشمەرگە بجۆڵێنێ ، پیویستە ناوی بەرپرسانی ٸەوکات بنووسم ،
شاپور فیرۆزی ، فەرماندەێ هێزی بێستوون ،
سالار ٸێبراهمی جێگر کاک شاپور ،
کاک منسوور فەتاحی فەرماندەێ هێزی زرێبار مەریوان ، شەهید ابرایم احمدی جێگر کاک مەنسوور ،
ٸێتر سەرلک و جێگرلکی زۆر قارەمان و چاونەترس هەبوون . هیوادارم هەڵە نەبم لە ڕێکەوتی شەڕ و عەملیاتەکەێ کۆڕەێ میانە ، وابزانم شەوی ۷ / ۳ / ۱۳٦٤ گەیشتینە شاخی کۆڕەی میانە ، هەر ٸێوارەکەی دابەشکاری و تەقسیمی هەموو ٸەرکەکان کرا ، بۆیە ٸێوارە تیمی تەدارۆکات بۆ چەن ٸاوایک بۆ هێنانی نان و هێندێ پێداویستی ڕویشتن ، دەستەی کەمین لە پێنج شۆێنەو بۆ سەرشاخ و دەورو بەری پێشمەرگەکان ، تیمێک بەسەر پەرەستی کاک سالار ابراهمی ڕویشتن بۆ ٸاوای گڵیە بۆ گرتنی پایەگاێ ٸاوای ، دیار بوو گرتنی پایەگا تەنیا بیانوێک بوو ، بۆ ٸەوەێ ڕێژیم بجۆڵێ و لە داوبکەوێ و پاشان شەڕ بکەوێتە شاخی میانە و هەمووناوچەکە ، چۆن پێشمەرگە زۆر بوو حەساو هەموو شتێک کرابوو ، پێشمەرگە لەوە دەگەڕا دووژمن لە بنکە و بارگاکانی سەردەربێنێ ، بەیانی زوو ساعەت ٥ کەمینەکان هەواڵی هاتنی هێزیکی یەکجار زۆر ، پۆشتە و پەرداخ بە هەموو جورەکانی تۆپخانە دابە هاوڕێیان و ٸامادەباش لە هەموو قۆڵێکەو درا ، ساعەت شەشی بەیانی تازە هەوا بەرەو ڕووناک بوونەوە دەچۆ شەڕی دڵخۆازی پێشمەرگە کە دەمێک بۆ خەویان پێوە دەبینی لە شەش قۆڵەوە بە خەستی و زۆر بە چڕی دەستی پێکرد ، هێزی دووژمن لە ٸاوایەکانی نگڵ ، گۆشخانی ، نسڵ ، هەجبنە ، میانە ، گڵیە ، نگڵ و هێزی ٸەسڵی لەگەڵ تۆپخانە لە سەر جادە ٸێسفاڵت سنە بۆ مەریوان و ٸاوای سەوڵاوا دانا بوو ، هەموو جورەکانی تۆپ ، کاتیوشا ، قومپارە ، هەلیکوپتر زۆر بە خەستی و بێ پسانەوە سەنگەر پێشمەرگەیان ٸاگرباران دەکرد ، شەڕ
ٸەوندە نێزیک بوو جاری وابوو دەستەو یەقە و شەڕە نانرۆنجەک بوو ، ٸەوانەێ کورد بوون و جاش بوون هەر یەکیان میترێک حەبل یا تەنافیان پێ بوو کاتێک ٸەسیرەکانمان گرت و پرسیارمان لێکردن بۆچی تەنافتان لەگەڵ خۆتان هێناوە ؟ وتیان حکومەت پێیانی وتووە دێموکراتەکان لە برسی و تینوەتیدا لەو شاخە کەوتوون ، بچن دەستیان ببەستن بیانێنەوە ، بەڵێ خۆێنەری بەڕێز ، داستانی حەماسی و فیداکاری و قارەمانیەتی ڕێبواران و قوتابیانی سەرگۆرد کریم علیار و هەمووشەهیدانی حیزب وگەل لە شاخی کوڕەێ میانە ، بەڕادەێک بۆ ڕێژیمی دڕندە و هاری ٸێسلامی کوشەندە و گۆرچک بڕ و چاوەڕووان نەکراو بوو ، بۆ ماوەێک تاسابوو ، لەو شەڕە حەماسیە بێ وێنەیەدا و لەو داستانە قارەمانیەتیەدا کە لە ساعەت شەشی بەیانی تا هەشتی ٸێوارە درێژەێ کێشا ، واتە شەڕێک ۱۲ ساعەت بخاێنێ و لە ڕۆژگاری بەهاردا کار ٸاسانێک نییە ، مەگەڕ تەنیا لە ٸێرادەێ پۆڵاین و ٸێمانی پێشمەرگەێ کوردستاندا پەیدا بێ و بکرێ ، پێشمەرگە نە مەجالی نان و چای هەبێ و نە نەفرسەت و ٸێمکانی پشودان ، لەو شەڕەدا ٸەوندەێ شناسای کران و ڕادیو دەنگی کوردستان هەواڵی عەمەلیاتی هێزەکانی شەریفزادە بستوون ، زرێبار بە تۆڵەی سەرگۆرد و هاورێیەکانی خۆێندیەوە ، ۱۱۰ جاش وپاسدار کۆژران و ژمارەێک بە دیل گیران ، سەێر لەوا بوو دوو کەس لەو دیلانە برای پێشمەرگەیکی حیزب بوون ، لەو شەڕە ۱۲ ساعەتیەدا بە خۆشیەوە هیچ پێشمەرگەیک شەهید نەبوو ، تەنیا کادریکی دەرمانی بە ناوی سیاوەش گۆدەرزی بە سووکی لاقی بە تەرکش قۆمپارە بریندار بوو ، با لە بیرم نەچێ چەن نوکتەیکی خۆش لە میانەێ شەڕەکەدا پێشهات باسبکەم ، یەکەم ٸەوە هەر پێشمەرگەیک لە بێسم یا لە نێزکەو قسەیکی کردبا و داوای شتیکی کردبا ، شەهید کاک شاپور فیروزی بەپێکەنینەو دەیگۆت دەی بخۆن ٸاوا شەڕتان بۆ سازدەکەم ، خۆتان شەڕتان ویست نابێ گلە و ڕەخنەتان بێ ، تاماوەیک هەرکە قسەێ کردبا ، بەرپرسەکان ٸەیانوت دەنگ نەکەن شەڕێکتان وەک کۆڕی میانە بۆ درووست دەکەین ، دووهەم شێک من بە چاو خۆم بینیم ، من و شەهید اقباڵ بگی و شەهید جەسیم بیراک خەریک پاکسازی بەرەێ شەڕی خۆمان بووین ، لە بن بەردێک هەستمان بە بوونی کەسێک کرد کە خۆێ حەشار دابێ ، هەرچێ بانگمان کرد چەکمان بۆ ڕاکێشا هیچ وڵامیکی نەبوو ، کاتێک من لە پشتەو بۆێ ڕویشتم و شەهید اقبال بیگی لە تەنیشت وجەسیم ڕووبە ڕوو ، دیمان کەسیکی زیندووە خەریک نان خۆاردنە و جلی بسیجی لەبەرە ، کە گەیشتینە سەری بۆمان دەرکەوت هەم کەڕە ، هەم لاڵ لەمانکاتدا چاویکیشی کۆێر بوو ،واتە نە گۆێ هەبوو نە زوان و نە چاویکی ڕێک و پێک . بۆ مێژوو باسی بکەم ٸەو کەسە یەک فیشەکی بۆ پێشمەرگە نەقاندبوو ، خۆمان بۆ ماوەێ ۱۲ساعەت هێشتا نە نانمان خۆارد بوو و نە ٸاو و نە هیچ ٸێسراحەتێکمان کرد بوو ، دڵمان بەحاڵ ٸەو کابرا سووتاوە ، زۆر جێ بەزەی بوو ، بەڵام هێنامان ٸاومان پێدا و خزمەتیکی باشمان کرد و هێندێ پارەیشمان پێدا بەڕێمان کرد ، خۆێنەری بەڕێز بڕوابکەن هیچکات سیما و دەم و چاوی مەزڵوومیەتی ٸەوکەسەم لە بەر چاو گۆمناوێ.

درێژەی هەیە…..

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی